واجبی یه‌كه‌م
دوعای ئیستیفتاح:
په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه كه له نوێژی فه‌رزو سووننه‌تدا واجبه، شوێنی ووتنی یه‌كسه‌ر دوای ته‌كبیره‌ی ئیحرام و پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ له فه‌رمووده‌كه‌ی ریفاعهی كوڕی رافیعدا كه به فه‌رمووده‌ی خاوه‌ن نوێژهههڵهكه به‌ناوبانگه فه‌رمووی: (إنَّهُ لا تَتِمُّ صَلاةٌ لِأَحَدٍ مِنْ النَّاسِ حَتَّى يَتَوَضَّأَ.. ثُمَّ يُكَبِّرُ،وَيَحْمدُ اللهَ عَزَّوَجَلَّ وَيُثْنِي عَليهِ وَيَقْرَأُ مَا تَيَسَّرَ مِنْ الْقُرْآنِ .. فَإذَا فَعَلَ ذَلِكَ فَقَدْ تَمَّتْ صَلاتُهُ)[1] واته: له‌م خه‌ڵكه‌دا نوێژی ئه‌و كه‌سه ته‌واوه كه پێشتر ده‌سنوێژی گرتبێت، پاشان ته‌كبیر بكات و بچێته نوێژهكهیهوه، ئینجا سوپاس و ستایشی خوای گه‌وه‌ر بكات و ئه‌وه‌نده‌ی بۆی ئاسانه قورئان بخوێنێت .. ئه‌گه‌ر ئاوای كرد ئه‌وه نوێژه‌كه‌ی ته‌واوه ..
شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: زاهیره‌ن مه‌به‌ست له سوپاس و ستایش كردنی خوای گه‌وره كه لێره‌دا هاتووه، دوعای ئیستیفتاحی نوێژه .. ئیمامی ئه‌حمه‌د به واجبی ده‌زانێت[2] .. ئیبنوروشد خۆی به واجبی زانیووه، فه‌رمووشیه‌تی بۆچوونی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی شافیعیش هه‌ر واجب بوونێتی[3]!! بۆ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه وایه[4]،بەڵام له ئیمامی شافیعیه‌وه نه‌هاتووه فه‌رمووبێتی واجبه، بۆیه له مه‌زهه‌بی شافیعییاندا واجب نیه[5] .. ئیمامی مالیك فه‌رموویه‌تی دوای ته‌كبیر یه‌كسه‌ر سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێت .. بۆیه خوێندنی دوعای ئیستیفتاح لای مالیكیه‌كان نه فه‌رزه و نهسووننهت[6] ..
سه‌نعانی ده‌فه‌رموێ: له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه سوپاس و ستایش كردنی خوای گه‌وره هه‌ر به ره‌هایی دوای ته‌كبیره‌ی ئیحرام واجبه[7] ..
دوعای ئیستیفتاح به په‌نهانی ده‌خوێندرێت، مه‌گه‌ر پێشنوێژ بیه‌وێت مهئموومهكانی فێر كات، له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆی هه‌یه به ده‌نگی به‌رز بیخوێنێت[8].. چونكه سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت به ده‌نگی به‌رز (سبحانك اللهم و بحمدك ... )[9] ی خوێند ..
بەڵام ئه‌مه له دوو شوێندا ناشێت:
١- له نوێژی جه‌نازه‌دا: دوعای ئیستیفتاحی نیه، چونكه نوێژه‌كه‌ی وا تایبه‌ت كراوه تا زووتر ئه‌نجام بدرێت، نه‌خوێندنی ئیستیفتاحیش كورتتری ده‌كاته‌وه .. سه‌یدنا ته‌ڵحه‌ی كوڕی عوبه‌یدوالله خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (صَلَّيْتُ خَلْفَ ابْنِ عَبَّاسٍ عَلَى جَنَازَةٍ، فَقَرَأَ بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ،قَالَ لِيَعْلَمُوا أنَّهَا سُنَّةٌ )[10] واته: له دوای ئیبنوعه‌بباسه‌وه نوێژی جه‌نازه‌م كرد، سوره‌تی فاتیحه‌ی خوێند، پاشان فه‌رمووی: تا بزانن ئه‌وه سووننه‌ته .. ریوایه‌تی تری لای نه‌سائی روون ده‌كه‌نه‌وه كه فاتیحه‌ی خوێند‌و سوره‌تێكی تر به دوایدا.. یه‌عنی بێ ئه‌وه‌ی دوعای ئیستیفتاح بخوێنێت، به ده‌نگی به‌رزیش خوێندوێتی تا ئه‌و خه‌ڵكه بزانن كه دوعای ئیستیفتاح سووننه‌ته‌و بۆیان هه‌یه له نوێژی جه‌نازه‌دا نه‌یخوێنن ..
٢- ئه‌و كه‌سه‌ی فریای وه‌ستانی ركاتی یه‌كه‌می نوێژ ناكه‌وێت: ئه‌مه دوعای ئیستیفتاح نا‌خوێنێت چونكه كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه ..
ده‌قی دوعایه‌كی ئیستیفتاح: ئاشكرایه كه ده‌قه‌كانی دوعای ئیستیفتاح زۆرن، چونكه له زۆر فه‌رمووده‌ی سه‌لمێنراودا هاتوون، مه‌زهه‌به‌كانیش هه‌ر یه‌كه‌یان یهكێكیانی گرتۆته به‌ر .. ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌و ریوایه‌ته‌یان هه‌ڵده‌بژێرین كه له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیدا هه‌یه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئێمه خوویان پێوه گرتووه:
- سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ ئه‌مه‌ی ده‌خوێند: (وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَواتِ وَالأرْضَ حَنِيفاً وَمَا أنَا مِنْ المُشْرِكينَ، إنَّ صَلاتي ونُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتي للهِ رَبِّ العَالمينَ، لا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وأنَا مِنْ الْمُسْلِمِينَ) واته: ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌قخوازی وا رووی خۆم كرده ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، من له ریزی موشریكاندا نیم، نوێژ‌و خواپه‌رستیم و ژیان و مردنم هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریكی نیه، به‌وه‌ش فه‌رمانم پێدراوه‌و من له ریزی موسوڵماناندام ..
آ آ آ
واجبی دووه‌م
خوێندنی ئیستیعازه (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ):
په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه كه خوێندنی ئیستیعازه پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه له نوێژدا فه‌رز بێت یان سووننهت، واجبه .. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ)[11] واته: كاتێك وویستت قورئان بخوێنیت، په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی رهجمكراو .. ئه‌مه فه‌رمانه كه هه‌ر كاتێك وویسترا قورئان بخوێندرێت، ده‌بێت ئیستیعازهی بۆ بكرێت،،فه‌رمانیش بۆ واجب بوونه .. كه‌وابوو ووتنی ئیستیعازه له پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه له نوێژدا واجبه .. ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ركردنی شه‌یتان و وه‌سوه‌سه‌و كاریگهرێتیهكانێتی .. مادام ئومێدی ئه‌وه هه‌یە كه شه‌یتان به ووتنی ئیستیعازه دوور بكه‌وێته‌وه كه‌وابوو خوێندنی واجبه .. ئه‌مه‌ش بۆچوونی عه‌تاء و سوفیانی سه‌وری و ئه‌وزاعی و داوودی و زاهیریی و قه‌ولێكی ئیمامی ئه‌حمه‌ده[12].. بەڵام جمهوری شه‌رعناسان له پێشه‌وایانی تر‌و غه‌یری ئه‌وانیش پێیان وایه ووتنی ئیستیعازه پێش خوێندنی سوره‌تی فاتیحه له نوێژدا سووننه‌ته .. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه به‌لای ئیمامی مالیكه‌وه هه‌ر نابێت بخوێندرێت[13] ..
ده‌قێكی ئیستیعازه: چه‌ندین ده‌قی ئیستیعازه هه‌یه كه هه‌مووی به سه‌نه‌دی راست و دروسته‌وه سه‌لمێنراوه، ئیبنو قودامه ده‌فه‌رموێ: به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئیستیعازه بڵێ هه‌ر جائیزه.. ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌ڵیده‌بژێرین له هه‌موویان زانراوتره كه بریتیه له: (أعُوذُ بِاللهِ مِنْ الشَّيطانِ الرَّجِيمِ) واته: په‌نا ده‌گرم له شه‌یتانی رهجمكراو ..
ئیستیعازه به ده‌نگی نزم ده‌وترێت: ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ هاتووه‌و ئه‌وه‌ی له یاوه‌رانه‌وه گێڕراوه‌ته‌وه به تایبه‌تی له چوار خه‌لیفه‌ی راشیدینه‌وه خوا لێیان رازی بێت، ئه‌وه‌یه كه ئیستیعازه له نوێژدا به په‌نهانی ده‌خوێندرێت، موسوڵمانان به‌رده‌وام نوێژی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و جه‌ژنه‌كانیان له دوای ئه‌م خه‌لیفه به‌ڕێزانه‌وه ده‌كرد، ئه‌گه‌ر جارێكیان ئیستیعازه به ده‌نگی به‌رز بخوێندایه ئاشكرا ده‌بوو حه‌تمه‌ن ریوایه‌ت ده‌كرا .. له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆشنیهشدا مالیكیه‌كان ئیستیعازه له نوێژدا به ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنن .. ئه‌م ریوایهتهش ده‌خوێنن كه به ئاشكرا نه‌خوێندراوه: (أعُوذُ بِاللهِ السَّميعِ العَلِيمِ مِنْ الشَّيطانِ الرَّجيمِ مِنْ هَمْزِهِ وَنَفْخِهِ وَنَفْثِهِ )[14].. واته: په‌نا ده‌گرم به خوای بیسه‌رو زانا له شه‌یتانی رهجمكراو، له سه‌رلێشێواندنی و له فووی جادوویی و له وه‌سوه‌سه‌ی ..
ئایا ئیستیعازه له هه‌موو ركاتێكدایه؟: زۆرینه‌ی شه‌رعناسان وه‌كو ئیبنوحه‌زم فه‌رموویانه: هه‌ر له ركاتی یه‌كه‌مدا واجبه[15]. هه‌ندێكی تریان له‌وانه‌ی پێیان وایه ووتنی له نوێژدا واجبه، وه‌كو ئیبنوسیریین ده‌فه‌رموون: له هه‌موو ركاتهكاندا واجبه، چونكه فاتیحه قورئانه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو قورئان خوێندنێكیشدا ووتنی ئیستیعازه واجبه .. ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێ: باشتر وایه له هه‌موو ركاتێكدا بیڵێت[16] ..
منیش ئه‌مه‌م پێ په‌سه‌ندتره .. پێشم و ایه له هه‌موو ركاتهكاندا هه‌ر سووننه‌ته. والله اعلم ..
آ آ آ
واجبی سێیه‌م
ووتنی ئامین له دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه:
جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون: ووتنی ئامین له نوێژدا له دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، سووننه‌ته، بەڵام هه‌ندێكیان فه‌رموویانه واجبه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إذا أمَّنَ الإمَامُ فَأمِّنُوا، فَإنَّ مَنْ وَافَقَ تَأمينُهُ تَأمِينَ المَلائِكَةِ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ )[17] واته: ئه‌گه‌ر پێشنوێژ ووتی ئامین، ئێوه‌ش بیڵێنه‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئامین ووتنهكهی بكه‌وێته ساتی ئامین ووتنی فریشته‌كانه‌وه له گوناحی رابوردووی ده‌بوررێت ..
ئیبنوحه‌زم ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌ر مه‌ئمووم واجبه ئامینهكه بڵێته‌وه، ئه‌مما پێش نوێژ ئه‌و كه‌سه‌ی به ته‌نها نوێژی خۆی ده‌كات سووننه‌ته بۆیان بیڵێن[18] ..
- (انَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ كَانَ إذَا انْتَهَى مِنْ قِرَاءَةِ الْفَاتِحَةِ قَالَ (آمِينْ) يَجْهَرُ بِهَا وَيُمِدُّ بِهَا صَوْتَهُ )[19] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ كه له خوێندنی سوره‌تی فاتیحه ده‌بۆوه به ده‌نگی به‌رز ده‌یفه‌رموو: ئامیین، ده‌نگیشی له‌گه‌ڵدا درێژ ده‌كرده‌وه ..
پێم وایه ووتنی ئامین له دوای خوێندنی فاتیحه له نوێژدا سووننه‌ته نه‌ك واجب .. والله اعلم.. قسه‌ی ئه‌وانه كه ده‌ڵێن ئامین له قورئاندا نیه‌و ووتنی نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، وه‌رناگیرێت، چونكه به‌ڵگه‌كان گومانیان تێدا نیه‌و نكووڵی ناكرێن .
آ آ آ
واجبی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م
ته‌كبیره‌ی بزاوته‌كان، سمع الله لمن حمده، ربنا لك الحمد:
١- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ به یاوه‌رانی به‌ڕێزی ده‌فه‌رموو: ئه‌گه‌ر ئیمام ته‌كبیری كرد ئێوه‌ش بیڵێنه‌وه: (وإذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا .. وَإذَا قَالَ سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ فَقُولُوا : الَّلهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ )[20].. ئه‌وانیش له دوای ئه‌وه ته‌كبیریان ده‌كرده‌وه‌و ده‌چوونه روكنه‌كانی نوێژ ..
٢- سه‌لمێنراوێكی بهڵگهنهوویسته كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ به‌رده‌وام له نوێژه‌كانیدا ته‌كبیری بۆ روكنی نوێژه‌كانی ده‌كرد، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی ئه‌بوبه‌كری كوڕی عبدالرحمانی كوڕی حارسدا هاتووه كه وه‌كو ریوایه‌ته‌كانی سه‌یدنا ئه‌بو حه‌میدی ساعیدیه خوا لێی رازی بێت، كه ده‌فه‌رموێ: گوێم لێ‌بوو ئه‌بو هوره‌یره ده‌یفه‌رموو: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا قَامَ إِلَى الصَّلَاةِ يُكَبِّرُ حِينَ يَقُومُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْكَعُ ثُمَّ يَقُولُ سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ حِينَ يَرْفَعُ صُلْبَهُ مِنْ الرَّكْعَةِ ثُمَّ يَقُولُ وَهُوَ قَائِمٌ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَالِحٍ عَنْ اللَّيْثِ وَلَكَ الْحَمْدُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَهْوِي ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ رَأْسَهُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَسْجُدُ ثُمَّ يُكَبِّرُ حِينَ يَرْفَعُ رَأْسَهُ ثُمَّ يَفْعَلُ ذَلِكَ فِي الصَّلَاةِ كُلِّهَا حَتَّى يَقْضِيَهَا وَيُكَبِّرُ حِينَ يَقُومُ مِنْ الثِّنْتَيْنِ بَعْدَ الْجُلُوسِ)[21] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ كه هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ ته‌كبیری دهكردو (نوێژه‌كه‌ی داده‌به‌ست)، ئینجا كه ده‌یوویست بچێته ركووع ته‌كبیری ده‌كرد، كه هه‌ڵده‌ستایه‌وه بۆ راوه‌ستانی دوای ركووع ده‌یفه‌رموو سمع الله لمن حمده، كه رێك ده‌وه‌ستایه‌وه ده‌یفه‌رموو: ربنا لك الحمد.. ئینجا كه ده‌چووه سوجده ته‌كبیری ده‌كرده‌وه، كه سه‌ری له سوجده به‌رز ده‌كرده‌وه ته‌كبیری ده‌كرد، كه ده‌چووه‌وه سوجده دیسان ته‌كبیری ده‌كرد، ئینجا كه ههڵدهستیایهوه سه‌ر پێ ته‌كبیری ده‌كرده‌وه .. ئیتر ئاوا تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، ته‌كبیری ده‌كرد ..
٣- كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ به یاوه‌رانی به‌ڕێزی ده‌فه‌رموو (صَلُّوا كَمَا رَأَيْتُمُونِي أُصَلِّي)[22] واته: نوێژ وا بكه‌ن وه‌كو كه من ده‌بینن نوێژ ده‌كه‌م .. هه‌موویان ئاوا ته‌كبیریان له نوێژه‌كانیاندا ده‌كرد ..
٤- فه‌رمووده‌ی خاوه‌ن نوێژهههڵهكه هه‌موو ئه‌و ته‌كبیر كردنانه‌ی تێدایه: (إإَّنُه لا تَتِمُّ صَلاةُ لأحَدٍ مِنْ النَّاسِ حَتَّى يَتَوَضَّأَ فَيَضَعُ الوُضُوءَ مَوَاضِعَهُ،ثُمَّ يُكَبِّرُ، وَيَحْمِدُ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ وَيُثْنِي عَلَيهِ،وَيَقْرَأُ بِمَا شَاءَ مِنْ الْقُرْآنِ ثُمَّ يَقولُ اللهُ أكْبَرُ،ثُمَّ يَرْكَعُ حَتَّى تَطْمَئِنُّ مَفَاصِلَهُ،ثُمَّ يَقُولُ سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ،حَتَّى يَسْتَوي قَائِمَاً ثُمَّ يَقولُ اللهُ أكْبَرُ،ثُمَّ يَسْجُدُ حَتَّى تَطْمَئِنَّ مَفَاصِلَهُ،ثُمَّ يَقولُ اللهُ أكْبَرُ،وَيَرْفَعُ رَأْسَهُ حَتَّى يَسْتَوي قَاعِدَاً،ثُمَّ يَقولُ اللهُ أكْبَرُ ثُمَّ يَسْجُدُ حَتَّى تَطْمَئِنَّ مَفَاصِلُهُ ثُمَّ يَرْفَعُ رَأسَهُ فَيُكَبِّرُ،فَإذَا فَعَلَ ذَلِكَ فَقَدْ تَمَّتْ صَلاتُهُ)[23]
٥- ته‌كبیر نیشانه‌ی ته‌واوبوونی روكنێكی نوێژ‌و ده‌سپێكی روكنێكی ترێتی، یان كۆتایی ره‌فتارێك و ده‌سپێكی ره‌فتارێكی تری نوێژه [24] .
ووتنی ئه‌م سێیه (ته‌كبیری بزاوته‌كان، سمع الله لمن حمده، ربنا لك الحمد) لای جمهوری شه‌رعناسان سووننه‌ته‌و لای حه‌نبه‌لیه‌كان واجبه[25] ..
من پێم وایه به‌ڵگه‌ی جمهور به‌هێزتره‌و ووتنی ئه‌و سێیه سووننه‌ته. والله اعلم .
آ آ آ
واجبی حه‌وته‌م
سوبحانه‌الله كردن له ركووع و سوجده‌دا:
واته ووتنی (سُبْحَانَ رَبِّي الْعَظِيمِ) له ركووع و(سُبْحَانَ رَبِّي الأعْلَى) له سوجده‌دا .. جمهوری شه‌رعناسان پێیان وایه سووننه‌ته‌و ئیمامی ئهحمهدو ئیسحاق و داوودو ئیبنوحه‌زم پێیان وایه واجبه[26]،به‌ڵگه‌شیان:
١- فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا عوقبه‌ی كوڕی عامره كه ده‌فه‌رموێ: (رَوَى أبوداودَ موسى بنُ أيُّوبَ الغافِقِي قالَ : سَمِعْتُ عَمِّي إيَّاسَ بنَ عَامِرٍ يَقولُ : سَمِعْتُ عُقْبَةَ بنَ عَامِرٍ الجَهْنِي يَقولُ: لَمَّا نَزَلَتْ (فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ) قَالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ :اجْعَلُوهَا في رُكُوعِكُمْ .. فَلَمَّا نَزَلَتْ : (سَبِّحُ اسْمَ رَبِّكَ الأعْلَى) قالَ : اجْعَلُوهَا فِي سُجُودِكُمْ)[27] واته: كه ئه‌و ئایه‌ته هاته خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ: ( ده‌ی سا به ناوی خوای مهزنتهوه ستایش بكه ) پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی بیخه‌نه ركووعهكانتانهوه، كه ئه‌و ئایه‌ته‌ش دابه‌زیه خوارێ كه ده‌فه‌رموێ: (به ناوی خوای باڵاته‌وه ستایشی خوای گه‌وره بكه) فه‌رمووی بیخه‌نه سوجدهكانتانهوه .. ئه‌م پۆله شه‌رعناسه به‌ڕێزه ده‌فه‌رموون: ئه‌مه فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ بۆیه به واجب ده‌بێت وه‌رگیرێت، بەڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه كه توانج له قبووڵێتی خودی فه‌رمووده‌كه دراوه، بۆیه به ته‌نها ناكرێت بكرێته به‌ڵگه‌ی فه‌رز كردنی خواپه‌رستیه‌ك ..
٢- فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (أَلَا وَإِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ الْقُرْآنَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا أَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ)[28] واته: من رێی ئه‌وه‌م لێگیراوه كه قورئان له كاتی ركووع و سوجدهبردنمدا بخوێنم، بۆیه ئێوه له ركووعدا خوا به مه‌زن بگرن و له سوجدهكانیشتاندا دوعای زۆری تێدا بكه‌ن، ئومێد زۆره كه دوعاكانتان گیراببێت ..
٣- فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا حوزه‌یفه خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: (صَلَّيْتُ مَعَ رَسولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فَرَكَعَ،فَقَالَ فِي رُكُوعِهِ : سُبْحَانَ رَبِّي الْعَظيمِ،وَفِي سُجُودِهِ : سُبْحَانَ رَبِّي الأعْلَى )[29] واته: نوێژم له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ كرد، له ركووعیدا ده‌یفه‌رموو (سُبْحَانَ رَبِّي الْعَظِيمِ) له سوجدهكانیشیدا ده‌یفه‌رموو: (سُبْحَانَ رَبِّي الأعْلَى)...
پێم وانیه ووتنی (سُبْحَانَ رَبِّي الْعَظِيمِ) له ركووع و(سُبْحَانَ رَبِّي الأعْلَى) له سوجده‌ی نوێژدا واجب بن، چونكه به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر به‌هێز فه‌رمانیان پێ ناكات .. والله اعلم ..
آ آ آ
واجبی هه‌شته‌م و نۆیه‌م
ته‌حیاتی ناوه‌ڕاست و دانیشتن تێیدا:
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه زۆره كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی به نوێژخوێن ده‌كرد: (فَإذَا جَلَسْتَ فِي وَسَطِ الصَّلاةِ فَاطْمَئِنّْ وَافْتَرِشْ فَخِذَكَ اليُسْرَى ثُمَّ تَشَهَّدْ)[30] واته: ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی نوێژدا دانیشتیت، پێی چه‌پت راخه و ئارام بگره تا ئه‌ندامانی جه‌سته‌ت دهسرهون، ئینجا ته‌حیات بخوێنه ..
ئیمامی ئهحمهدو ئیسحاق و له‌یسی كوڕی سه‌عدو ئه‌بو سه‌ورو داوودو ئیبنوحه‌زم هه‌موو پێیان وایه كه ته‌حیاتی ناوه‌ڕاست واجبه، بەڵام باقی جمهوری شه‌رعناسان، له‌وانیش سێ پێشه‌واكه‌ی تری شه‌رع پێیان وایه سووننه‌ته[31].. وا دیاره به‌ڵگه‌ی جمهور به‌هێزتر بێت، چونكه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ كه ته‌حیاتی ناوه‌ڕاستی نه‌خوێند به سوجده‌ی سه‌هوو جه‌برانی كرده‌وه‌و[32] نه نوێژه‌كه‌ی كرده‌وه‌و نه ركاتێكی تر: (أنَّ النَّبيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ صَلَّى بِهِمْ الظُهْرَ،فَقَامَ فِي الرَّكْعَتَينِ الأوُلَيَينِ،وَلَمْ يَجْلِسْ،فَقَامَ النَّاسُ مَعَهُ،فَلَمَّا قَضَى الصَّلاةَ وَانْتَظَرَ النَّاسُ تَسْلِيمَهُ كَبَّرَ وَهُوَ جَالِسٌ،فَسَجَدَ سَجْدَتَينِ قَبْلَ أنْ يُسَلِّمَ)[33] ..
له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه پێم وایه ته‌حیاتی ناوه‌ڕاست و دانیشتنه‌كه‌ی سووننه‌ته‌و به ده‌نگی نزمیش ده‌بێت بخوێندرێت[34].. والله اعلم ..
وێرده‌كانی ته‌حیاتی ئه‌خیر: چه‌ندین ریوایه‌تیان هه‌یه، به‌ناوبانگترین و به‌هێزتریان ئه‌مه‌یه كه له سه‌یدنا ئیبنومهسعودهوه گێڕراوه‌ته‌وه :
- (التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)[35] واته: سڵاو‌و ستایش بۆ خوایه، هه‌روه‌ها پاڕانه‌وه‌و پاكیی، سڵاو‌و به‌زه‌یی و به‌ره‌كه‌تی خوات لێ بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سڵاو‌و له ئێمه‌و له به‌نده پیاوچاكهكانیش، شایه‌تی ده‌ده‌م كه ته‌نها خوای تاك و پاك شیاوی خوایهتییهو هیچی تر شایانی خوایه‌تی نیه، شایه‌تی ده‌ده‌م كه موحه‌ممه‌د به‌نده‌و نێرراوی خوایه.. ئه‌مه فه‌رزی ته‌حیات خوێندنه، ته‌حیاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌خیر بێ ئه‌مه نایاته دی .
بەڵام ته‌حیاتی ئه‌خیر به‌ره‌كه‌تی زیاده‌ی تری له‌گه‌ڵدایه وه‌كو كه له ریوایه‌تی سه‌یدنا سه‌عدی كوڕی عوبادهدا خوا لێی رازی بێت هاتووه كه له پێغه‌مبه‌ری خوای صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ پرسی: چۆن سه‌ڵاواتت لێ بده‌ین؟ فه‌رمووی: (قُولُوا: اللهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيتَ عَلَى آلِ إبراهيمَ وَبَارِكْ عَلَى محَمَّدٍ وَعَلى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إبراهيمَ في الْعَالمَينَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَجيدٌ والسَّلامُ كَمَا عَلِمْتُمْ)[36] واته: بڵێن: خوای رێز‌و لێبوردنت به موحهممهدو خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د ببه‌خشه، هه‌ر وه‌ك كه به خانه‌واده‌ی ئیبراهیمت به‌خشی، خوایه به‌ره‌كه‌تی خۆت بڕژه به‌سه‌ر موحهممهدو خانه‌واده‌یدا هه‌ر وه‌كو كه به‌سه‌ر ئیبراهیم و خانهوهدهیدا رژاندت، تۆ سوپاسكراوو به‌ڕێزیت.. سڵاو‌و كردنیش ئه‌وه‌یه كه ده‌یزانن ..
كه‌وابوو ئه‌و ته‌حیاته‌ی له كۆتایی نوێژدا ده‌خوێندرێت ئه‌مه‌یه :
- (التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ, السَّلامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ , أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ , وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيتَ عَلَى آلِ إبراهيمَ وَبَارِكْ عَلَى محَمَّدٍ وَعَلى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إبراهيمَ في الْعَالمَينَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَجيدٌ)
آ آ آ
[1] له په‌ڕاوێزی ژماره (74 و 75) دا به دوورودرێژی دوو له ریوایه‌ته‌كانی هێنراوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ریوایهتێكی تری ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئه‌بوداوود (859)، نه‌سائی (2/20) ، ترمزی (302) ئیبنوماجه (460) هێناویانه‌ته‌وه‌و كه‌مال ابن السید ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه : صحیح فقه السنه ( 1/328 ) .
[2] الفروع ( 1/413 ) ، الانصاف ( 2/120 ) .
[3] بداية المجتهد ( 1/172 ) .
[4] الدر المختار ( 1/476 ) .
[5] ئه‌بوئیسحاقی شیرازی : المهژب ( 1/236 ) ..
[6] ئیمامی نه‌وه‌وی له : المجموع ( 3/278 ) دا باسی لێوه كردووه ..
[7] الصنعاني : سبل السلام ( 1/312 ) ..
[8] ئيبوقودامة : المغني ( 2/145 ) .
[9] موسليم ( 399 ) ، دارەقوتنی ( 1/199 ) ، بەيهيقي ( 2/34 ) ، عبدالرزاق ( 2555 ) ، ئيبنو ئەبی شەيبة ( 1/230 ) .. ئەلباني بە سەحيحی ناساندووە : الاروا‌ء ( 340 ) .
[10] بوخاری ( 1335 ) ، ئه‌بوداوود ( 3182 ) ،نه‌سائی ( 4/74 ) ، ترمزی ( 1032 ) ، ئیبنوماجه ( 2490 ) ..
[12] المحلى ( 3/247 ) ، المجموع ( 3/281 ) ، الفروع ( 1/413 ) ، الانصاف ( 2/120 ) .
[13] ابن عابدين (1/328) ، الدسوقي (1/251)، مغني المحتاج (1/156) ، كشاف القناع (1/335)
[14] شێخی ئه‌لبانی له سهنهدهكانی كۆڵیهوهتهوهو له ارواء الغلیل ( 342 ) دا به سه‌حیحی ناساندووه .
[16] الام (1/209 ) ، المجموع ( 3/279 ) ، المهذب ( 1/237 ) .
[17] بوخارى ( 780 ) ، موسليم ( 410 ) ..
[18] ابن عابدين (1/320) ، الدسوقي (1/248) ، مغني المحتاج (1/160) ، كشاف القناع (1/339) ، المحلى ( 3/262 )، نيل الاوطار ( 2/258 ) .
[19] ئه‌بوداوود ( 932 ) ئه‌لبانی به سه‌حیحی ناساندووه: صفة الصلاة ( ل 101 ) ..
[20] بوخارى ( 722 ) ، موسليم ( 409 ) .
[21] بوخارى ( 289 ) ، موسليم ( 392 ) .
[23] ئه‌بوداوود ( 859 )، نه‌سائی ( 2/2 )، ترمزی ( 302 )، ئیبنوماجه ( 460 ) . سه‌حیحه : صحیح فقه السنة(1/334) بڕوانه په‌ڕاوێزی ژماره (74 و 75).
[24] ئیبنوعوسێمین : الشرح الممتع ( 3/432 ) .
[25] ابن عابدين (1/334) ، الدسوقي (1/243) ، مغني المحتاج (1/165) ، كشاف القناع (1/348) .
[26] ابن عابدين (1/474) ، مواهب الجليل ( 1/525 ) ، الام ( 1/101 )، المجموع ( 3/410 ) .
[27] ئیمامی ئه‌حمه‌د ( 4/155)، ئه‌بوداوود ( 869 )، ئیبنوماجه( 887 )، ئیبنوخوزه‌یمه (600)، ئیبنوحیببان (1898)، حاكم ( 1/347 ) فه‌رمووشیه‌تی : صحیح الاسناد ، هه‌روه‌ها ئیمامی نه‌وه‌وی له : المجموع (3/372 ) دا فه‌رموویه‌تی سه‌حیحه ، ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ر له : التهذیب (1/196) دا فه‌رموویه‌تی : (قال العجلیُّ: لا بأس به، وذكره ابن حبَّان فی الثِّقات، وصَّح له ابن خزیمة) بەڵام شێخی ئه‌لبانی به زه‌عیفی داناوه له : الاروا‌ء ( 334 ) . بەڵام دیاره فه‌رمووده‌كه به كۆی سهنهدهكانی تری به‌هێز ده‌بێت ..
[28] موسلیم ( 738) ، نه‌سائی ( 1035) ، ئه‌بوداوود ( 742) ، ئیبنوماجه ( 3889 ) ، ئیمامی ئه‌حمه‌د ( 1801 ) ، داریمی ( 1391 ) .
[29] موسلیم ( 1/536 ) ، ترمزی ( 262 ) ، ئه‌بوداوود ( 871 ) ، نه‌سائی ( 3/226 ) ، ئیبنوماجه ( 888 ) .
[30] ئه‌بوداوود ( 860 )، به‌یهیقی ( 2/133 ) شێخی ئه‌لبانی له الاروا‌ء ( 337 ) دا به سه‌حیحی داناوه ..
[31] المحلى ( 3/268 ) ، المجموع ( 3/430 ) .
[32] ئیبنو عوسێمین : الشرح الممتع ( 3/441 ) .
[33] بوخارى ( 1230 ) ، موسليم ( 570 ) .
[34] المبسوط ( 1/32 ) ، الاوسط ( 3/207 ) ، المجموع ( 3/444 ).
[35] بوخاری (6265) ، موسلیم (402).
[36] ئیمامی ئه‌حمه‌د (4/118و 5/274) ، بوخاری (6/27 و 7/157) ، موسلیم (1/305 و 306) ، نه‌سائی (3/45).