ره‌نگه زۆر له‌وانه‌ی كه زانستیه شه‌رعیه‌كانیان خوێندووه به تایبه‌تی ئوسوڵی فیقه به سه‌رسامیه‌وه بپرسن كه بۆچی روكنه‌كانی نوێژت باس كردووه كه فه‌رزی نوێژن، سوننه‌ته‌كانیشت باس كردووه، كه‌چی (واجب) یشت داهێناوه، مه‌گه‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه هه‌ر دوو به‌ش نیه ( فه‌رزو سووننه‌ت)؟! ده‌ڵێین: به‌ڵێ، ئه‌مه لای مالیكیه‌كان و شافیعیه‌كان و هاورایانیان وایه، بەڵام مه‌گه‌ر سوننه‌تیش لای ئێوه نه‌بۆته‌وه به دووبه‌شی تر: سوننه‌تی جه‌خت لێكراو (موئه‌ككه‌ده)و سوننه‌تی راتب .. ئێوه كاتێك كه‌سێكتان ته‌حیاتی ناوه‌ڕاستی نوێژی به بێ ئاگایی بیر ده‌چێت بخوێنێت، نافه‌رموون سوجده‌ی سه‌هووی بۆ ببه تا جه‌برانی كاته‌وه ؟! به‌ڵێ .. وایه ..
باشه ئێوه‌ش پێتان وا نیه كه دوو ركات سووننه‌تی سپێده‌ی به‌یانی و وتره‌كان كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ به‌رده‌وام له سه‌فه‌رو نه‌خۆشیشدا هه‌ر كردوونی، جیاوازییان له‌گه‌ڵ ركاته‌كانی پێش و پاشی فه‌رزی نیوه‌ڕۆدا هه‌بێت ؟! دیاره ئه‌مانه فه‌رز نین، بەڵام به‌رده‌وامیش كردوونی، كه‌وابوو جۆرێكی نێوان فه‌رزو سووننه‌تن، بۆیه حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌لیه‌كان ناویان ناوه واجب ..
ئێ ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش زۆری وه‌ك ئه‌وه، بەڵام زاراوه‌كانی گۆڕاون .
واجب له رووی شه‌رعیه‌وه ئه‌وه‌یه كه شه‌رع ئه‌نجامدانی به پێویستی سه‌رشان وئه‌ركی ئه‌ستۆ ناساندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجام نه‌درا گله‌یی ده‌كه‌وێته سه‌رو سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش درا بكه‌ره‌كه‌ی مه‌دح ده‌كرێت و پاداشت ده‌درێته‌وه[1] ..
دابه‌شبوون بۆ (فه‌رز)و (واجب)و (سووننه‌ت) دیدو پێناسه‌ی حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌لییه‌كانه، حه‌نبه‌لیه‌كان پێیان وایه ئه‌نجام نه‌دانی واجبێك به ئه‌نقه‌ست نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، بەڵام حه‌نه‌فیه‌كان پێیان وایه نوێژه‌كه ته‌واوه، ئه‌نجام نه‌ده‌ره‌كه تاوانبار‌و گوناحبارو فاسق بووه ..
له مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌دا ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه به به‌ڵگه‌یه‌كی بنبڕ (قه‌تعی) وه‌كو ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی موته‌واتر داوای ئه‌نجامدانی كردووه، ئه‌وه فه‌رزه. وه‌ك نوێژ له‌سه‌ر موكه‌لـله‌ف . ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه به به‌ڵگه‌یه‌كی بنبڕ ( قه‌تعی ) سه‌لمێنراوه بەڵام مانای ئیحتیمالی فه‌رزو سوننه‌تی به‌رده‌وامی لێ فامراوه‌ته‌وه، ئه‌وه (واجب)ە .. بۆنموونه قوربانی كه به فه‌رمووده‌ی ئاحاد فه‌رمانی پێ دراوه، لای حه‌نه‌فیه‌كان واجبه ..
حه‌نبه‌لیه‌كان ده‌فه‌رموون: هه‌ر فه‌رمانێك به ئایه‌تی قورئان داواكرابێت فه‌رزه‌و هه‌ر فه‌رمانێك به سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ داواكرابێت واجبه ..
بەڵام جمهوری شه‌رعناسانی تر كه فه‌رزو واجب لایان هه‌ر یه‌كن، سه‌یری خودی فه‌رمانه‌كه‌یان كردووه كه له موكه‌لـله‌ف داواكراوه، بێ ئه‌وه‌ی جۆری به‌ڵگه‌كه‌یان پێ كاریگه‌ر بێت، كه ئایا به‌ڵگه‌ی بنبڕه یان به‌ڵگه‌ی ئیحتیمالی . قورئانه یان سوننه‌ت .. ئه‌مه‌ش له حوكمداندا كاریگه‌ره، چونكه هه‌ر فه‌رزێك به به‌ڵگه‌ی بنبڕ داواكرابێت نكووڵی كردنی كوفره[2] ..
هه‌ندێك ره‌فتاری نوێژ هه‌ن لای حه‌نبه‌لی و حه‌نه‌فیه‌كان واجبن .. ئه‌گه‌ر نه‌كران به سوجده‌ی سه‌هوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بەڵام ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست نه‌كران یان نه‌ووتران نوێژه‌كه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی كابرا ئه‌م حوكمه‌ی زانیبێت ..
به هه‌ر حاڵ پێم گرنگ بوو كه ئه‌و ره‌فتارانه‌ی نوێژ بزانین كه لای حه‌نه‌فیه‌كان واجبه ولای جمهور هه‌یانه فه‌رزه‌و هه‌یانه سووننه‌تی موئه‌ككه‌ده‌یه. تا ئێمه‌ش به جیددی بیانگرین ..
آ آ آ
واجبەکانی نوێژ
[1] ابن حزم : الاحكام ( 3/321 ).
[2] ابو حامد الغزالی : المستصفى ( 1/66).