لێرەدا بە شازدە خاڵ باس لە گەورەیی و سودمەندێتی زەکات دەکەین :
١- زه‌كاتدان جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆ قوتار كردنه له سزای، كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند به پاڵنه‌ری ئیمانی خۆی كه زه‌كاته‌كه‌ی ده‌دات هه‌ست ده‌كات فه‌رزێكی خوایی كه له‌سه‌ر شانێتی جێبه‌جێ كردووه‌و به‌مه‌ش سوپاسی زیاتری خوای گه‌وره‌ی كردووه ، شایانی به‌ره‌كه‌ت و رۆزی زیاتره ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ) ابراهیم/٧ واته: تا ئێوه سوپاسگوزارێتی خوای گه‌وره بكه‌ن خوای گه‌وره‌ش به ته‌ئكید زیاترتان ده‌داتێ .. دیسان هه‌ست ده‌كات به زه‌كاتدانه‌كه خۆی له سزای خوای گه‌وره پاراست كه بۆ چاوچنۆك و پیسكهكانی داناوه ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (وَلاَ يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَّهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَّهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) ال عمران / ١٨٠ واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌خیلی و پیسكه‌یی له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌دا ده‌كه‌ن كه خوای گه‌وره له فه‌زڵ و رێزی خۆی پێی به‌خشیوون، با وا نه‌زانن كه كارێكی چاك ده‌كه‌ن ، نا ئه‌و ده‌ست نوقاندن و نهبهخشینهیان ره‌فتارێكی خراپه‌و دێته‌وه رێ‌یان ، له رۆژی دواییدا ده‌یبنین چۆن له‌گه‌ردنیان ده‌ئاڵێت ..).[1]
٢- زه‌كاتدان سیفه‌تی پیاوچاكان و به‌هه‌شتیانه : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ *آخِذِينَ مَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ * كَانُوا قَلِيلاً مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ * وَبِالأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ * وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ) الذاریات / ١٥-١٩ واته : ته‌قواكاران له به‌هه‌شتی به‌رینی خوادان ، له‌سه‌ر جۆبارو كانیاون ، ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان ده‌سكه‌وتووه كه خوای گه‌وره پێیدابوون ، ئه‌مانه پێش ئه‌و رۆژه هه‌روا پیاوچاك بوون ، بڕێكی كه‌می شه‌و ده‌خه‌وتن ، به‌ره‌به‌یانان ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای لێبوردنیان ده‌كرد ، بڕێكیان له سه‌روه‌ت و سامانیان دانابوو كه مافی هه‌ژارانی مه‌حرووم و دهسكورتهكانهو ده‌بێ بیده‌ن ..
٣- سیفه‌تی ئه‌و موسوڵمانانه‌یه كه شایانی ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن : (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) التوبة /٧١ واته : موسوڵمانان پیاوو ژنیان سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كترن و به خه‌می یه‌كتره‌وه‌ن ، فه‌رمان به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه ده‌كه‌ن و نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه خوای گه‌وره به‌زه‌یی پێیاندا دێته‌وه ، خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارو دانایه .
٤- خوای گه‌وره گه‌شه‌و نه‌شونما به‌و پاره‌یه ده‌كات كه زه‌كاتی لێ ده‌رده‌كرێت ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ) البقرة/ ٢٧٦ واته: خوای گه‌وره سو‌و مه‌فح ده‌كاته‌وه‌و گه‌شه‌و نه‌شونما به زه‌كات ده‌دات ..
پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (مَنْ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ مِنْ كَسْبٍ طَيِّبٍ - وَلاَ يَقْبَلُ اللَّهُ إِلاَّ طَيِّبًا - كَانَ إِنَّمَا يَضَعُهَا فِي كَفِّ الرَّحْمَنِ يُرَبِّيهَا كَمَا يُرَبِّي أَحَدُكُمْ فَلُوَّهُ أَوْ فَصِيلَهُ حَتَّى تَكُونَ مِثْلَ الْجَبَلِ)[2]هه‌ر كه‌سێك به قه‌ده‌ر ده‌نكه خورمایه‌ك له حه‌ڵاڵ خێر بكات، ئه‌وی حه‌ڵاڵیش نه‌بێت بۆ لای خوا به‌رز نابێته‌وه ، حه‌تمه‌ن خوای په‌روه‌ردگاریش له له‌پی ده‌ستی راستی خۆیدا ده‌یهێڵێته‌وه‌و گه‌شه‌و نه‌شونمای پێ ده‌دات ، هه‌ر وه‌كو كه یه‌كێكتان جوانووهكهی (به‌چكه‌ی ئه‌سپ) یان به‌چكه ووشتره‌كه‌ی نه‌شونما پێ ده‌كات ، تا به‌قه‌ده‌ر یه‌ك شاخی لێ دێت ..
٥- خوای گه‌وره زه‌كاتده‌ر له گه‌رمای رۆژی دوایی ده‌پارێزێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمْ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ يَوْمَ لَا ظِلَّ إِلَّا ظِلُّهُ .... وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا أنْفَقَتْ يَمِينُهُ)[3] واته : حه‌وت پۆل موسوڵمان هه‌ن كه خوای گه‌وره له رۆژی حه‌شردا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی خۆیه‌وه ، له‌و رۆژه‌دا كه هیچ سایهیهیهك نیه سایه‌ی ئه‌و نه‌بێت .. كه‌سێك كه خێر‌و خێراتێك به ده‌ستی راستی ده‌كات ، وا به نهێنی ده‌یكات كه ده‌ستی چه‌پی پێ نه‌زانێت چی به‌خشی ..
٦- زه‌كاتدان سه‌روه‌ت و سامان پاڵفته ده‌كات و ده‌روازه‌كانی رزق و رۆزی ده‌خاته سه‌ر پشت ، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ ..)[4] واته : خێر‌و خێرات كردن له سه‌روه‌ت و سامان كه‌م ناكاته‌وه ..
٧- زه‌كاتدان هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی خێر‌و فه‌ڕی خواییه‌و نه‌دان و نه‌گه‌یاندنی به موستهحهقانی هۆكاری سه‌ره‌كی رزق گرتنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه ، پێغه‌مبه‌ری نازدار صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (...وَلَمْ يَمْنَعُوا زَكَاةَ أَمْوَالِهِمْ إِلَّا مُنِعُوا الْقَطْرَ مِنْ السَّمَاءِ وَلَوْلَا الْبَهَائِمُ لَمْ يُمْطَرُوا)[5] واته : هه‌ر قه‌ومێك زه‌كاته زیاده‌كه‌ی خۆیان له هه‌ژارانیان گرته‌وه‌و نهیاندانێ ، حه‌تمه‌ن خوای گه‌وره بارانی ئاسمانیان لێ ده‌گرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئاژه‌ڵیش نه‌بوایه ، هیچی بۆ نهدهباراند ..
٨- زه‌كاتدان تاوان و گوناح ده‌سڕێته‌وه ، له فه‌رموده‌كه‌ی لای مه‌عازدا هاتووه خوا لێی رازی بێت كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی : (والصَّدَقَةَ تُطْفِئُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ) [6] واته : زه‌كات و خێروخێرات تاوان ده‌سڕێته‌وه هه‌ر وه‌كو كه ئاو ئاگر داده‌مركێنێته‌وه ..
9ـ زه‌كاتدان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باوه‌ڕی پته‌وی بكه‌ره‌كه‌ی ، چونكه دڵ هۆگری سه‌روه‌ت و سامان ده‌بێت ، كه واشی لێهات خۆشه‌ویست ده‌بێت ، ده‌بێت خۆشه‌ویستێكی له‌و ئازیز تر هه‌بێت تا ئه‌می له پێناودا ببه‌خشرێت ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به عه‌ره‌بی به زه‌كاتیان ووتووه سه‌ده‌قه (صدَقَه) ، چونكه ووشه‌ی سه‌ده‌قه له ( صدْق ) ە وه هاتووه‌و به‌ڵگه‌ی راستگۆیی خاوه‌ن زه‌كاته‌كه‌یه كه راست ده‌كات و له پێناوی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا سامانه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت .. ( الشرح الممتع ٦/١٢).
١٠- زه‌كاتدان خووڕه‌وشت و ره‌فتاری بكه‌ره‌كه‌ی پاڵفته ده‌كات و سینه‌ی فراوان و ویژدانی ئاسووده ده‌كات .. چونكه زه‌كاتدان بكه‌ره‌كه‌ی له ریزی پیسكه‌و چاوچنۆكان ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخاته ریزی پیاوچاكان و سهخیهكانهوه ، خۆی به‌م پله‌و رێزه خۆشحاڵ ده‌بێت ، ویژدانی هێمن و ئاسوده ده‌بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به حوسن و ره‌زای خۆی سامانی خۆی به‌خشی له ناخی خۆیدا هه‌ست به‌و ئاسووده بوونه ده‌كات . ( ابن القیم : زاد المعاد ٢/٢٥).
١١- زه‌كاتدان سامان له چاوتێبڕینی ده‌سكورتی به‌غیل و حه‌سوود ده‌پارێزێت ، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن كه خاوه‌ن سامانه‌كه تا زیاتری هه‌بێت زیاتر ده‌به‌خشێت ، له جێی ته‌ماع تێكردنی هیوای ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتری بۆ ده‌كه‌ن ..
١٢- زه‌كاتدان هاریكاریی هه‌ژارو لێقه‌وماوانه ، ده‌سگرۆیی نه‌دارانه ، یارمه‌تیدانیانه بۆ هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێی خۆ‌و قوتاربوونه له دڵشكاویی موحتاجی ، زه‌كاتدان یارمه‌تیدانی په‌ك كه‌وته‌ی بێ ده‌س و بێ كه‌سه ، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی باری لاری ئه‌م كه‌سانه ته‌سك كردنه‌وه‌ی بواری تاوانه‌كانی دزی و گزیی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه ، چونكه یارمه‌تیدانێتی له بنبڕ كردنی هه‌ژاریی ، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌ته بۆ سووك كردنی ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كردنی موحتاجان .. ( وهبه الزحیلی : الفقه الاسلامی و ادلته ٢/٧٣٢ ).
١٣- زه‌كاتدان ده‌ستبارگرتنی حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌ركی گشتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه ، به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تیش پێویستی به یارمه‌تی دارایی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه ، وه‌كو كاتی شه‌ڕو شۆڕ و كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌و لافاوو درم و په‌تای كوشنده ، چونكه له‌م كاتانه‌دا حكومه‌ت كه‌متر دهپهڕژێتهوه سه‌ر هه‌موو موحتاجهكان ، به‌ڵام موسوڵمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن به‌و كه‌سانه رابگه‌ن كه حكومه‌ت ده‌ستی نهگهیشتوونێ .. ( وهبه الزحیلی : الفقه الاسلامی و ادلته ٢/٧٣٢).
١٤- زه‌كاتدان سوپاسكردنی خوای گه‌وره‌یه به كرده‌وه ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ به كرده‌وه سوپاسگوزاری من بكه‌ن ، وه‌ك به سه‌یدنا داوود ده‌فه‌رموێ : (اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا) سبأ/١٣.. ( القرافی: الذخیرة ٣/٧) .
١٥- زه‌كاتدان چینایه‌تی ناهێڵێت ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له سامانی خۆیان ده‌به‌خشنه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌میان هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه وورده وورده جیاوازی چینه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه ، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و هه‌ژارانه‌ی پشكیان له سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ركه‌وتووه وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی ماركسیزم نابن رق و قینیان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بجۆشێت ، به‌ڵكو ئه‌م موسوڵمانه موحتاجانه به‌رده‌وام دوعای خێر بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌زه‌یی و ته‌بایی زیاتر دروست ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی رقی چینایه‌تی لای ماركسیه‌كان دروستی ده‌كات .. ( حسن ایوب : الزكاة فی الاسلام چاپی ٣ ل ١٠) .
١٦ ئیسلام له هه‌ردوو جۆره ئایه‌ته مه‌ككی و مه‌ده‌نیه‌كاندا جه‌ختی له زه‌كاتدان كردۆته‌وه‌و ئه‌و پۆله كه‌سانه‌شی دیاری كردوون كه ده‌بێ وه‌كو مافێك بیاندرێتی ، چونكه هه‌ر پۆله‌یان شتێكیان لێبڕاوه‌و پێوویستیان به یارمه‌تیدانی كۆمهڵگهكهیانه ، منداڵی هه‌تیوو باوكی نه‌ماوه‌و كه‌سه‌ر كەوتووه ، مسكین : پاره‌كه‌ی به‌شی ناكات و پێویستی به یارمه‌تیدان هه‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی نوقسانیهكهی ، عابر سبیل (رێبوار) له ووڵات و خزم و كه‌سی دووره‌و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدرێت تا توێشووی رێی ته‌واو ده‌كات و ده‌كاته‌وه جێی هۆی ، قه‌رزار كه له نه‌بوونی دارایی ته‌واویدا كۆڵی قورسی قه‌رزاریی كه‌وتۆته سه‌ر ، پێویسته یارمه‌تی بدرێت تا له‌و خه‌مه‌ش ده‌ڕه‌خسێت .. كۆیله ئازادی و سهربهستیهكهی له ده‌ست چووه ده‌بێت یارمه‌تی بدرێت تا بۆی بگه‌ڕێته‌وه .. ئه‌وی موتهفهڕیغ بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات ، ئه‌میش ده‌بێ زه‌كاتی بدرێتێت چونكه وازی له كاروبار‌و كه‌سابه‌تی خۆی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كات له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆكاته‌وه‌و بیگه‌ێنێت به به‌یتولمال یان راسته‌وخۆ بیگه‌ێنێت به پۆله موستهحهقهكان .. ئه‌مانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ماددیدا بێ نرخ و ناون ، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا هۆكاری رۆزی و سه‌ركه‌وتنی خوایین ، بۆیه دڵڕاگرتنیان رازی كردنی خوای گه‌وره‌یه ، نا‌بینیت چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆ رێزلێنانیان چۆن ده‌فه‌رموێ : (هَلْ تُنْصرونَ وتُرْزَقونَ إلَّا بِضُعَفَائِكُم) [7].. مه‌گه‌ر رۆزی ده‌درێن و سه‌ركه‌وتنتان بۆ دێت ئه‌گه‌ر به هۆی خه‌ڵكه لاوازه‌كانتانه‌وه نه‌بێت ؟! ( یوسف القرضاوی : مقدمة فقة الزكاة ل ٢) .
[1] عبدالله بن جارالله / مصارف الزكاة ل/ 22
[2] بوخاری ( ١٤١٠ ) ، موسلیم ( ١٠١٤).
[3] بوخاری (٦٦٠ ) موسلیم (١٠٣١).
[5] ئیبنو ماجه ( ٤٠١٩) شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی به سه‌حیحی داناوه له ( سلسله الاحادیث الصحیحه ( ١٠٥ ) له‌به‌ر زۆری شاهیده‌كانی.
[6] ترمزی ( ٦٠٩ ) ، هه‌روه‌ها نه‌سائی له السنن الكبری ( ١١٣٩٤) ، ئیبنو ماجة ( ٣٩٧٣ ) و ئیمامی ئه‌حمه‌د ( ٥/٥٣١ ) به هه‌موان دێته پله‌ی حەسەنەوه ..