زه‌كاتی زێڕو زیوو
نوسینی: مامۆستا کرێکار
هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ی له‌م جۆره سامانانه هه‌بێت كه گه‌یشتبێته ئاستی نيصاب و ساڵێك به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ بووبێت، كه به‌كاری نه‌هێناوه، ده‌بێ زه‌كاتی لێ بدرێت، زه‌كاتدانیشی ساڵی جارێكه.
بڕگەی یەکەم: نيصابی زێڕو زیوو:
سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (فَإِذَا كَانَتْ لَكَ مِائَتَا دِرْهَمٍ وَحَالَ عَلَيْهَا الْحَوْلُ فَفِيهَا خَمْسَةُ دَرَاهِمَ وَلَيْسَ عَلَيْكَ شَىْءٌ -يَعْنِي فِي الذَّهَبِ- حَتَّى يَكُونَ لَكَ عِشْرُونَ دِينَارًا فَإِذَا كَانَ لَكَ عِشْرُونَ دِينَارًا وَحَالَ عَلَيْهَا الْحَوْلُ فَفِيهَا نِصْفُ دِينَارٍ).[1] واته: ئه‌گه‌ر دووسه‌د درهه‌مت هەبوو _ساڵی به‌سه‌ردا هاتەوه_ ئه‌وه پێنج درهه‌می زه‌كات لێ ده‌كه‌وێت، هه‌قی زێڕت نه‌بێت (واته ئه‌ویان جودایه و تێكه‌ڵ یه‌كیان مه‌كه).. زێڕیش تا بیست دینارت ده‌بێت و _ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت_ ئه‌ویش نیودیناری (چل یه‌ك ٥ر٢٪) ی زه‌كات لێ ده‌كه‌وێت.
له فه‌رمووده‌یه‌كیتردا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (..وَلَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ أَوَاقٍ مِنَ الْوَرِقِ صَدَقَةٌ..).[2] واته: زیوو له پێنج ئۆقیه كه‌متر بێت، زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت.
كه‌وابوو:
١- نيصابی زێڕ (ئاڵتوون) ٢٠دیناره، واته: ٢٠مسقاڵه، به‌م شێوه‌یه:
- له عه‌یاری ٢٤ ده‌بێ ٨٥گرام كه‌متر نه‌بێت. زه‌كات له ٨٥گرام و سه‌روتر ده‌درێت.
- له عه‌یاری ٢١ ده‌بێ ٩٧گرام كه‌متر نه‌بێت.
- له عه‌یاری ١٨ ده‌بێ ١١٣ گرام كه‌متر نه‌بێت.
٢- نيصابی زیوو كه (٥)ئۆقیه‌یه، واته ٢٠٠گرامه، له زیووی خالیس، كه ده‌كاته ٥٩٥ گرام، له‌وه‌نده‌و به‌ره‌وژوور زه‌كاتی لێ ده‌درێت.
بێگومان دوای ئه‌وه‌ی كه ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی (ساڵی كۆچی) كه‌وابوو له زێڕ (ئاڵتوون) و زیوو ١ له سه‌ر چوار = ٥ر٢٪ ی ده‌بێته سامانی زه‌كات و لێی ده‌درێت.
بۆ نموونه: كه‌سێك نیوكیلۆگرام زێڕی هه‌یه له عه‌یاری (٢٤) و ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، كه ده‌بێ چواریەکیی بدات، واته: ٥٠٠گرام X ١/٤ یەک لەسەر چوار، یان ٥٠٠ *١/٤٠ = ٥ر١٢ گرام زه‌كاته‌و ده‌بێ بدرێت.
ده‌شێت زه‌كاته‌كه‌ی به زێڕه‌كه (٥ر١٢ گرام) بدات یان بزانێت له بازاڕی ئه‌و شوێنه‌ی زێڕه‌كه‌ی لێیه به پاره ده‌كاته چه‌ند، ئه‌وه‌نده پاره زه‌كاته‌كه‌ی ده‌دات وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
* ئه‌گه‌ر كه‌سێك كۆی زێڕو زیووه‌كه‌ی كرد به نيصاب:
كه‌سێك نه بڕی نيصاب زێڕی هه‌یه و نه زیو‌یش به ته‌نها، بەڵام به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ده‌كەنە نيصاب، شه‌رعناسان ده‌رباره‌ی زه‌كاتی ئه‌م دووجۆره سامانه دووبۆچوونن:
پۆلی یه‌كه‌م: زه‌كات له كۆی هه‌ردووكیانه: ئه‌مه بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسان: حه‌نه‌فی و مالیكی و ریوایهتێكی ئیمامی ئه‌حمه‌د و بۆچوونی سوفیانی ثەوری و ئه‌وزاعیشه.[3]
پۆلی دووه‌م: كۆناكرێته‌وه: واته مادام هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ خۆی نه‌گه‌یشتۆته نيصاب زه‌كاتیان لێ نادرێت، كۆشناكرێته‌وه، تا نيصابیان لێ دروستكرێت. ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی شافیعیه‌كانه‌و ریوایهتێكی ئیمام ئهحمهدو بۆچوونی ئەبوثەور[4] و ئیبنوحه‌زمه[5]و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا بۆچوونی ئیبنوعوثێمين[6] و شێخی ئهلبانیشه.[7] پێم وایه ئەم بۆچوونه‌یان په‌سه‌ندتره چونكه به‌ڵگه‌یان به‌هێزتره وَاللَّهُ أَعْلَمُ ده‌فه‌رموون:
١- فه‌رمووده‌كان ئاشكرا‌و راشكاوانه باس له زیوو ده‌كه‌ن، پاشان له زێڕ، ئاماژه‌ی كۆكردنه‌وه‌شیان تێدا نییه:
- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ده‌فه‌رموێ: (لَيْسَ فِيمَا دُونَ خَمْسِ أَوَاقٍ مِنَ الْوَرِقِ صَدَقَةٌ).[8] واته: ئه‌گه‌ر زیوو له پێنج ئۆقیه كه‌متر بوو زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت یان (..وَلَيْسَ عَلَيْكَ شَىْءٌ -يَعْنِي فِي الذَّهَبِ- حَتَّى يَكُونَ لَكَ عِشْرُونَ دِينَارًا).[9] واته: .. هه‌قی زێڕت نه‌بێت.. زێڕ تا بیست دیناریت ده‌بێ و ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، زەکاتی دەردەکرێت. ئەوانەی دەفەرموون کۆدەکرێتەوە زه‌كاتیان لەسەر سامانێک داناوە کە نه‌گه‌یشتۆته نيصاب.
٢-مه‌ڕو مانگاش له پۆلی ئاژه‌ڵن كه زه‌كاتیان لێ ده‌رده‌كرێت، بەڵام كۆنه‌كراونه‌ته‌وه، تاكو بگه‌نه نيصاب و زه‌كاتیان لێ ده‌ركرێت، هه‌روه‌ها هه‌بوونی بڕێكی كه‌متر له نيصاب، له گه‌نم، ناشێت بهجۆ ته‌كمیله‌بكرێت، وه‌كو كه ئه‌و شه‌رعناسه به‌ڕێزانه خۆشیان بۆچوونیان وایه.
ئه‌م حوكمی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زێڕو زیووه، مانای كۆنه‌كردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌م دووكانزایه نییه، كه له بانقدا هه‌ن.. نا له‌وێ كۆده‌كرێنه‌وه، چونكه یه‌كه‌م نرخێكی نێودەوڵەتیی زێڕو زیووەو كراوه به پاره. دووه‌م بازرگانی به پاره‌كه‌یانه‌وه ده‌كرێت، كه‌وابوو پاره‌ی هه‌ردووكیان ده‌كرێت بەیه‌ك وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئه‌گه‌ر كۆكرانه‌وه و یه كێكیان له‌ویتریان زۆرتر بوو، كامیان بۆ بڕی زه‌كاته‌كه حسێبده‌كرێت؟
* هه‌ر یه‌كه‌یان بڕه زه‌كاتی خۆی لێ ده‌رده‌كرێت: بۆ نموونه هه‌ر یه‌كه‌یان نیوه‌یه.. ئه‌گه‌ر جۆرێكیان چاره‌كێك و ئه‌ویتریان سێچاره‌ك بوو، هه‌ر یه‌كه به‌بڕی خۆی پشكی زه‌كاتی لێده‌رده‌كرێت. ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامان مالیك و ئه‌بویوسف و محمدی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی و ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌ده، كه ده‌فه‌رموون به‌شه‌كان لێك جودان.
* زه‌كات به گوێره‌ی زۆره‌كه‌یانه: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌یه رەحمەتی خوای لێبێت كه ده‌فه‌رموێ نرخه‌كانیان ته‌قدیرده‌كرێت و كامیان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران بوو ئه‌ویان ره‌چاوده‌كرێت.[10]
بۆ نموونه کابرایه‌ك نیونيصاب زیووی هه‌یه‌و چاره‌كه نيصابێکیش زێڕی هەیە، مادام نرخی چاره‌كه نيصابی زێڕه‌كه یه‌كسانه به نیونيصاب زیوه‌كه، كه‌وابوو زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌درێت.
بڕگه‌ی دووه‌م: زه‌كاتی خشڵ:
شه‌رعناسان له ده‌ركردنی زه‌كات له خشڵ (واته زێڕی نه‌خشێنراو كه ئافره‌تان ده‌یپۆشن) چه‌ند بۆچوونێكیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: خشڵ زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه: ئه‌مه بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسان و پێشه‌وای مه‌زهه‌به‌كانه[11] جگه له ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بۆچوونی سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یرو عه‌تائی كوڕی ئه‌بوڕه‌باح و موجاهید و شه‌عبی و محمدی كوڕی عه‌لی و قاسمی كوڕی محمد‌و زوهری و ئیبنوسیرین و مالك و ئهحمهدو ئیسحاق و ئه‌بوثه‌ورو ئه‌بوعوبه‌یدو ئیبنولمونزیر كه بۆچوونی[12] یاوه‌رانی وه‌كو ئیبنوعومه‌رو خاتووعائیشه‌و جابرو ئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كرو ئه‌نه‌سە خوا لێیان رازی بێت كه ریوایه‌تی سه‌حیح له هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه هاتووه، كه زه‌كاتیان له خشڵ نه‌داوه. به‌ڵگه‌ی ئه‌م شه‌رعناسانه:
١- نافیع ده‌گێڕێته‌وه كه ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت: (كَانَ يُحَلِّي بَنَاتِهِ وَجَوَارِيَهُ الذَّهَبَ ثُمَّ لا يُخْرِجُ مِنْ حُلِيِّهِنَّ الزَّكَاةَ).[13] واته: ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت خشڵی بۆ كچه‌كانی و كه‌نیزه‌كه‌كانی ده‌هێناو پێی ده‌پۆشین، زه‌كاتیشی لێ ده‌رنه‌ده‌كرد.
٢- هه‌مان شێوه له خاتووعائیشه‌وه گێڕراوه‌ته‌وه (كَانَتْ تَلِي بَنَاتَ أَخِيهَا يَتَامَى فِي حَجْرِهَا لَهُنَّ الْحَلْيُ فَلَا تُخْرِجُ مِنْ حُلِيِّهِنَّ الزَّكَاةَ).[14] واته: كچه برازا هەتیووەكانی لای خۆی په‌روه‌رده ده‌كرد كه خشڵیان پێوه بوو، زه‌كاتی خشڵه‌كه‌یانی نه‌ده‌دا.
٣- له جابری كوڕی عبدالله یان پرسی (عَنْ عَمْرِو بْنِ دِينَارٍ قَالَ : سَأَلْتُ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ عَنِ الْحُلِيِّ هَلْ فِيهِ زَكَاةٌ؟ فَقَالَ: لَا قُلْتُ: وَإِنْ كَانَ يَبْلُغُ أَلْفَ دِينَارٍ فَقَالَ جَابِرٌ كَثِيرٌ).[15] واتە: ئه‌رێ زه‌كات له خشڵ ده‌كه‌وێت؟ جابر فه‌رمووی نه‌خێر. پرسیم ئه‌گه‌ر بایی هه‌زاردیناریش بێت؟ فه‌رمووی زۆر، واته: له‌ویش زیاتر.
٤- هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه‌كه خاتووئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر و ژنی سه‌یدنا زوبێر خوا لێیان رازی بێت _كه باوك و مێردی له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون_ به تایبه‌تی سه‌یدنا زوبێر له دوای فه‌تحی مه‌ككه‌وه تا شه‌هید بوونی له زه‌مانی سه‌یدنا عه‌لییدا خوا له هه‌مویان رازی بێت كه (أَنَّهَا كَانَتْ لَا تُزَكِّي الْحُلِيَّ).[16] واته: ئه‌سماء زه‌كاتی له خشڵ نه‌ده‌دا.
٥- ریوایه‌تی تر هه‌یه كه ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌یفه‌رموو: (لَیْسَ فِي الْحُلِيِّ الزَّكَاةَ).[17] واته: زه‌كات له خشڵ ناكه‌وێت.
٦- هه‌ندێك له‌م شه‌رعناسانە ئیستیدلالیان به ریوایه‌تێك كردووه كه گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (لَیْسَ فِي الْحُلِيِّ الزَّكَاةَ).[18] واته: زه‌كات له خشڵ ناكه‌وێت بەڵام توێژه‌ره‌وانی فه‌رمووده سه‌لماندوویانه كه ئه‌وه بۆچوونی سه‌یدنا ئیبنوعومەر خۆیه‌تی نه‌ك فه‌رمووده بێت.[19] ئەمە بۆچوونی سەیدنا عومەرو ئیبنوعومەروئیبنومەسعوودو ریوایەتێکی خاتووعائیشەشە خوا لییان رازی بێت.
٧- جمهوری شه‌رعناسان كه فه‌رموویانه زه‌كات له خشڵ ناكه‌وێت، فه‌رموویانه چونكه زه‌كات له سامانێك ده‌كه‌وێت كه زیادكات و بۆ به‌كارهێنانی كه‌سه‌كه نه‌بێت، خشڵیش وه‌كو پۆشاكێكی گرانبه‌هایه بۆیه لێی ناكه‌وێت، مه‌گه‌ر كڕرابێت و دانرابێت بۆ فرۆشتنه‌وه، یان گه‌نجینه‌كردنی ئه‌و كاته ده‌چێتەڕیزی سامانیتره‌وه‌و زه‌كاتی ده‌بێت لێ بدرێت.
جمهوری شەرعناسان كه ده‌فه‌رموون خشڵ زه‌كاتی له‌سه‌رنییه، مه‌به‌ستیان خشڵی حەڵاڵ و به‌كارهێنانی حەڵاڵێتی، بۆ نموونه خشڵی دزراو یان خشڵی پیاوان (مستیله و گه‌ردانه و .. هتد) زه‌كاتیان له‌سه‌ره.
دووه‌م: خشڵ زه‌كاتی له‌سه‌ره: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و مه‌یمونی كوڕی میهران و جابری كوڕی زه‌یدو داوودو ئیبنوحه‌زمه و ریوایه‌تێكیش لای ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌وه هاتووه[20] و ده‌فه‌رموون ئه‌مه بۆچوونی ئیبنومه‌سعود و سه‌یدنا عومه‌ر و ئیبنوعه‌مرو ئیبنوعه‌بباس و ريوایه‌تێكی خاتووعائیشه‌یه.. ده‌فه‌رموون زه‌كات له هه‌موو جۆره خشڵێك ده‌كه‌وێت، مادام گه‌یشتبێته بڕی نيصاب و ساڵی به‌سه‌ردا هاتبێته‌وه، بپۆشرێت یان نا، بۆ فرۆشتنه‌وه بێت یان پۆشین، به‌ده‌سته‌وه بێت یان گه‌نجینه‌كرابێت، زه‌كاتی له‌سه‌ره، به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌رێزانه‌ش:
١- مانای گشتیی ئایه‌تی گه‌نجكردنه زه‌مكراوەكه كه ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ * يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَـٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ )التوبة/٣٤ واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی زێڕو زیوو گه‌نج (خه‌زن) ده‌كه‌ن و له پێناوی خوای گه‌وره دا نایبه‌خشن مژده‌ی ئازارێكی به‌ژانیان بده‌رێ. رۆژێك دێت ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یان له ئاگری دۆزه‌خدا سوورده‌كرێته‌وه، ئینجا ناوچه‌وان و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخده‌كرێت (ئینجا پێیانده‌وترێت) ده‌بچێژن ده‌ی! ئه‌مه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه بوو كه كۆتانده‌كرده‌وه‌و له دنیادا خۆتان پێوەباده‌داو پشكی هه‌ژارانتان لێ نه‌ده‌دا. ئەم زانایانە ده‌فه‌رموون: خشڵیش مادام زێڕو زیووه، هه‌ر له ناو ئه‌م بازنه‌ی هه‌ڕه‌شه سه‌خته‌دایه، مادام زه‌كاتی لێنه‌درێت. جمهوری شه‌رعناسان به جۆرەها ئیستیدلال وەڵامی ئه‌مه‌یان داوه‌ته‌وه، له‌وانه: ره‌فتاری ئه‌و یاوه‌رانه‌یه، كه نه خۆیان زه‌كاتیان له خشڵ ده‌رده‌كردو نه بۆچوونیشیان وابوو.
٢- هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رموودانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن له زه‌كاتنه‌ده‌ر، به تایبه‌تی له خاوه‌ن زێڕێك كه زه‌كاتی لێنادات، وه‌كو (مَا مِنْ صَاحِبِ ذَهَبٍ لَا يُؤَدِّي مَا فِيهَا إلَّا جُعِلَ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ صَفَائِحُ مِنْ نَارٍ يُكْوَى بِهَا). [21] واته: هه‌ر خاوه‌ن پاره‌یه‌كی كۆكراوه‌و دانراو، كه زه‌كاتی لێ ده‌رناكات، حه‌تمه‌ن له رۆژی دواییدا كه ده‌یهێننه‌وه پێش، له‌وحی سووره‌وه كراوه‌ی بۆ ده‌هێنن و ناوچه‌وان و لاته‌نیشته‌كانی پێ داخده‌كرێت،
٣- هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده تایبه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركردنی زه‌كات له خشڵ هاتوون و هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سه ده‌كه‌ن كه‌لێی ده‌رناكه‌ن وه‌كو:
أ- عه‌مری كوڕی شوعه‌یب له باوكیه‌وه ئه‌ویش له باپیرییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه: (أَنَّ امْرَأَةً أَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمَعَهَا ابْنَةٌ لَهَا، وَفِي يَدِ ابْنَتِهَا مَسَكَتَانِ غَلِيظَتَانِ مِنْ ذَهَبٍ، فَقَالَ لَهَا: «أَتُعْطِينَ زَكَاةَ هَذَا؟»، قَالَتْ: لَا، قَالَ: «أَيَسُرُّكِ أَنْ يُسَوِّرَكِ اللَّهُ بِهِمَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ سِوَارَيْنِ مِنْ نَارٍ؟»، قَالَ: فَخَلَعَتْهُمَا، فَأَلْقَتْهُمَا إِلَى النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَالَتْ: هُمَا لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ وَلِرَسُولِهِ).[22] واته: ئافره‌تێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كچێكی خۆشی له‌گه‌ڵدابوو كه دوو تاك بازنه‌ی ئه‌ستوری زێری له مه‌چه‌كدا بوو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لێی پرسی: زه‌كاتی ئه‌مه ده‌ده‌یت؟ ووتی: نا، فه‌رمووی: حه‌ز ده‌كه‌یت خوای گه‌وره له رۆژی قیامه‌تدا له جیاتی ئه‌م دووتاك بازنەیه دوو بازنه‌ی ئاگرت بكاته ده‌ست؟! باپیری عه‌مر ده‌فه‌رموێ: ئیدی بازنه‌كانی له مه‌چه‌كی داماڵی و هه‌ڵیدا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ووتی: هه‌ر دووكیان بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن.
ب- عبدالله ی كوڕی شه‌دداد خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: (دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَأَى فِي يَدَيَّ فَتَخَاتٍ مِنْ وَرِقٍ، فَقَالَ : مَا هَذَا يَا عَائِشَةُ؟ فَقُلْتُ: صَنَعْتُهُنَّ أَتَزَيَّنُ لَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ. قَالَ: أَتُؤَدِّينَ زَكَاتَهُنَّ؟ قُلْتُ: لا. قَالَ: هُوَ حَسْبُكِ مِنْ النَّارِ).[23] واته: چوینه خزمه‌ت عائیشه خوا لێی رازی بێت خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆی باس كردین: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی هێنایه ژووره‌وه، بازنه‌ی زیوویی له مه‌چه‌كمدا بینی، فه‌رمووی عائیشه ئه‌مه چییه؟ عه‌رزم كرد (پێم ووت) دروستم كردوون تا خۆمت بۆ جوان كه‌م پێی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی ئه‌دی زه‌كاتی لێ ده‌ده‌یت؟ عه‌رزم كرد: نه‌خێر، یان ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز كات فه‌رمووی: هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه بۆ ئاگر واته پێی ئه‌شكه‌نجه بدرێیت له رۆژی دواییدا.
ج- ئه‌سمائی كچی یه‌زید خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وەو دەفەرموێت: (دَخَلْتُ أَنَا وَخَالَتِي عَلَى النَّبِيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَعَلَيْهَا أَسْوِرَةٌ مِنْ ذَهَبٍ فَقَالَ لَنَا أَتُعْطِيَانِ زَكَاتَهُ قَالَتْ فَقُلْنَا لَا قَالَ أَمَا تَخَافَانِ أَنْ يُسَوِّرَكُمَا اللَّهُ أَسْوِرَةً مِنْ نَارٍ أَدِّيَا زَكَاتَهُ).[24] واتە: من و پوورێكم (خوشكی دایكم) چوینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پوورم بازنه‌ی ئاڵتوون (زێڕ)ی له ده‌ستدابوو، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: زەكاتیان لێ ده‌ده‌ن؟ ووتی: (عه‌رزمان كرد): نه‌خێر، فه‌رمووی ئه‌دی له‌وه ناترسن كه خوای گه‌وره له جیاتی ئه‌م بازنانه، بازنه‌ی ئاگرینتان له مه‌چه‌ك كات، زه‌كاته‌كه‌یان بده‌ن..
٤- هه‌روه‌ها ئه‌و ره‌فتارانه‌ی له هه‌ندێ له یاوه‌رانەوه گێڕراوه‌ته‌وه وه‌كو:
أ- ئافره‌تێك ده‌رباره‌ی زه‌كاتی خشڵ پرسیاری له ئیبنومه‌سعود كرد خوا لێی رازی بێت له وەڵامیدا فه‌رمووی: (إِذَا بَلَغَ مِائَتَيْ دِرْهَمٍ فَزَكِّيهِ. قَالَتْ: إِنَّ فِي حِجْرِي يَتَامَى لِي أَفَأَدْفَعَهُ إِلَيْهِمْ؟ قَالَ: نَعَمْ ).[25] واته: ئه‌گه‌ر بایی دووسه‌د درهه‌م بوو، زه‌كاتی لێ ده‌ركه، ئافره‌ته‌كه ووتی: منداڵی هه‌تیووم هه‌یه‌و لای خۆمن، ده‌شێت زه‌كاتەكه بده‌م به‌وان؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ.
ب- سه‌یدنا عومه‌ر خوا لێی رازی بێت نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ریی نووسی كه تێیدا هاتبوو: (أَنْ مُرْ مَنْ قِبَلَكَ مِنْ نِسَاءِ الْمُسْلِمِينَ أَنْ يُصَدِّقْنَ حُلِيَّهُنَّ وَلَا يَجْعَلْنَ الْهَدِيَّةَ وَالزِّيَادَةَ تَعَارُضًا بَيْنَهُنَّ).[26] واته: فه‌رمان بده به ژنی موسوڵمانان كه له لاتن، با زه‌كات له خشڵه‌كانیان ده‌ركه‌ن و دیاری و زیاده به‌خشین نه‌كه‌نه رێگر له نێوخۆیاندا.
ج- عبدالله ی كوڕی عه‌مر خوا لێیان رازی بێت نامه‌ی بۆ سالمی گه‌نجینه‌وان (خه‌زێنه‌دار)ەكهی خۆی ده‌نارد كه (زه‌كاتی خشڵی كچه‌كانم هه‌موو ساڵێك ده‌ركه).[27]
د- خاتووعائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌یفه‌رموو: (ڕێ له پۆشینی خشڵ نه‌گیراوه ئه‌گه‌ر زه‌كاته‌كه‌ی لێ ده‌ربكرێت).[28]
ئه‌م پێشه‌وا شه‌رعناسانه‌ش بۆچوونه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ پێشه‌وایانی تابعین.. بۆ سه‌عیدی كوڕی موسه‌یب و سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یرو ئیبراهیمی نه‌خه‌عی و عه‌تائی كوڕی ئه‌بوڕه‌باح و زوهری و عبدالله‌ی كوڕی شه‌ددادو سوفیانی ثه‌وری و ئه‌وانه.
سێ یه‌م: ئه‌گه‌ر بڕی خشڵ له داب و نه‌ریت ده‌رچوو زه‌كاتی ده‌كه‌وێت: واته به پێی عورفی ئافرەتانی كۆمه‌ڵگەكه، ئه‌گه‌ر له ئاستی ئاسایی زیاتر بوو، زه‌كاتی ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش رای چه‌ند زانایه‌كی حیجاز وه‌كو شێخی ئال به‌سسام رەحمەتی خوای لێبێت، كه له گه‌وره زانایانی عه‌ره‌بستان بوو، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌موو بۆچوونه‌كان له كتێبه‌كه‌یدا (توضح الاحكام) كردووه‌و رای كۆن و نوێی هێناوه‌ته‌وه[29].
من پێم وایه زه‌كات له خشڵ نادرێت كه رای جمهوری پێشه‌وایان و شه‌رعناسانه، بەڵام رای سێیه‌می شێخی ئال به‌سسامیش واقیعبینانه ده‌بینم به تایبه‌تی كه ئه‌ويش بینوێتی چۆن ئافره‌تان له ده‌وڵه‌تانی خلیج به كیلۆ ئاڵتوون (زێڕ) یان هه‌یه... بۆیه من پێم وایه:
هه‌ر ئافره‌تێك له عورفی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی زیاتری هه‌بوو ده‌بێ زه‌كاتی خشڵکه‌ی بدات. عورفی كۆمه‌ڵگاكان جیاوازه.. نیوكیلۆزێڕ كه ئافره‌تێكی قه‌ته‌ریی یان ئیماراتی هه‌یبێت، ره‌نگه لای ئه‌وان عورفێكی ئاسایی بێت، بەڵام له یه‌مه‌ن و میسر له عورف ده‌رچووه. هه‌روه‌ها له باشوری كوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌دوپه‌نجا گرام زێڕ وا ده‌زانم ئاسایی بێت، چونكه ئافره‌ت هه‌یه زیاتری له كیلۆی هه‌یه،[30] بەڵام خۆ ئه‌م بڕه خشڵه له رۆژهه‌ڵات و باكورو رۆژئاوای كوردستان ئاسایی نییه.. بۆیه ئه‌وه‌ی مه‌لای كورد فه‌رموویانه له‌بیست مسقاڵ (زیاتر له ٨٥گرام) زێڕ زه‌كاتده‌كه‌وێت، پێم وایه ئه‌و سه‌رده‌مانی پێش ساڵانی دووهه‌زاره، له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند ساڵه بۆچوونم وایه كه ئافره‌تی موسوڵمانی كورد له باشوری كوردستان بێت یان له وڵاتانی رۆژئاوا زه‌كات له خشڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌م بڕانه بوو:
١- عه‌یاری (٢٤) له بڕی ٣٥ مسقاڵ (١٤٩گرام) و زیاتر.
٢- عه‌یاری (٢١) له بڕی ٣٥ مسقاڵ (١٧٠ گرام) و زیاتر.
٣- عه‌یاری (١٨) له بڕی ٣٥ مسقاڵ (١٩٨ گرام) و زیاتر.
له‌و بڕانه كه‌متر زه‌كاتی لێ نادرێت وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
خاڵێكی گرنگ:
هه‌ر خشڵێك به‌و ئومێده كڕرابێت و دانرابێت كه گرانتر ببێت، بیفرۆشنه‌وه، پێم وایه دەبێ زه‌كاتی لێبدرێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌و مه‌به‌سته دانرا بێت، پێم وایه زه‌كات له هه‌مووی ده‌كه‌وێت وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
* زه‌كات له مرواریی و گه‌وهه‌ر و یاقوت و شتی وادا نییه:
شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه مرواریی و گه‌وهه‌رو یاقوت و مه‌رجان و به‌رده پیرۆزه‌و زوبه‌رجه‌دو هاوشێوه‌یان زه‌كاتی لێ نادرێت،[31] مه‌گه‌ر بۆ بازرگانی كڕرابێت و دانرابێت.
* زه‌كات له (توحه‌فییات)ی زێڕینی ناوماڵ ده‌كه‌وێت:
ووشه‌ی (توحه‌فییات) عه‌ره‌بیه ووشه‌یه‌كی كوردیم له‌م كاته‌دا لانییه بیخه‌مه جێی، بریتییه له هه‌ر شتێك كه بۆ جوانی به‌كاردێت وه‌كو ده‌فر (قاپ) و قۆری و كه‌وچك و چهقۆو شتیتری ناو ماڵ، هەرکامێکیان له زێڕبن به‌كارهێنانیان بۆ ژن و پیاو حه‌رامه.. چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَا تَشْرَبُوا فِي آنِيَةِ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَلَا تَلْبَسُوا الْحَرِيرَ وَالدِّيبَاجَ فَإِنَّهَا لَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَكُمْ فِي الْآخِرَةِ).[32] واته: له ده‌فر (قاپ)ی زیڕو زیوودا مه‌خۆنه‌وه‌و ئاوریشم و دیباج مه‌پۆشن، ئه‌مانه له دنیادا بۆ ئه‌وانه (كافره‌كان) له رۆژیی دواییدا بۆ ئێوه‌یه.
شه‌رعناسان _ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شیان كه فه‌رموویانه زه‌كات له خشڵ ده‌درێت_ هه‌موو فه‌رموویانه كه به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی خۆراك یان پۆشاك و به‌كار هێنانیتر حه‌رامه‌و زه‌كاتیشیان ده‌بێ لێ بدرێت، چونكه گیانی هه‌واوفیزیی و هه‌ڕاڵیی (غرور) دروستده‌كات و ده‌روونی هه‌ژاران ئازارده‌دات. ئه‌وانه وه‌كو خشڵی ژنان نین، كه بۆیان حەڵاڵبووه تا خۆیان بۆ مێردیان جوانكه‌ن، قاپوقاچاخ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ له زێڕ دروستبكرێن جگه له خۆبادان و شانازی هیچیتری لێ ناوەشێته‌وه.
- دیسان به‌كارهێنانی زێڕو زیوو بۆ جوانیی، بۆ ده‌سكی خه‌نجه‌ر و شمشێرو ده‌مانچه‌و چه‌كیتر حه‌رامه‌و ده‌بێ زه‌كاتیشی لێ بدرێت، به تایبه‌تی كه زه‌رووریی نین، ئه‌گه‌ر زه‌رورییبوون جائیزه، وه‌كو ئه‌و پارچه زێڕانه‌ی له ناو جیهازی (راكاڵ)دا هه‌یه كه سوپا‌و پێشمه‌رگه به‌كاری ده‌هێنن.
- هه‌ر وه‌كو ئه‌مان و حه‌رامترو نه‌شیاوتر؛ هه‌بوونی په‌یكه‌ری زێڕو زیووه له ماڵدا، كه سیمایه‌كی خێزانه موسته‌كبیره‌كانی ئه‌وروپایه‌و له قۆناغی ئیستیعماره‌وه تا ئێستا له‌ناو موسوڵماناندا ره‌واجی پێده‌درێت.. په‌یكه‌ر له هه‌ر شتێك دروستبكرێت حه‌رامه، له زێڕو زیوو دروستبكرێت، حه‌رامێته‌كه‌ی دووبه‌رابه‌ره‌و خاوه‌نه‌كه‌ی شایانی سزایه. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
شافیعییه‌كان رێسایه‌كی جوانیان بۆ كۆی ئه‌مانه داڕشتووه كه ده‌فه‌رموێ: هه‌رچی شتێك له زێڕ، یان لە زیوو دروستكرابێت و به‌كارهێنانی حه‌رامبێت، ده‌بێ زه‌كاتی لێبدرێت..[33] بۆ نموونه مستیله‌ی زیوو بۆ پیاو حەڵاڵه، بەڵام تاقمی ددانی ئاڵتون بۆی حه‌رامه.. چ پێویستی به تاقمی ددانی ئاڵتوونه، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ددانێك تەقریبەن وه‌كو خۆی دروستده‌كرێته‌وه.[34]
* زه‌كات له به‌كرێدانی خشڵ ده‌كه‌وێت:
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاو زۆربوونی چه‌واشه‌كاریی و ریابازیی و پێشێلكردنی مافی ژنان، ئه‌وە هاتۆته كایه‌وه، كه وه‌كو چۆن (جلەبووك) بەكرێده‌درێت، خشڵیش بهكرێدهدرێت و دوكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێته‌وه. زه‌كات له‌م خشڵ و كه‌سابه‌ته ده‌رده‌چێت، چونكه كاڵای بازرگانییه. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
ئیمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی _كه ساڵی ٦٧٦ی كۆچی كۆچی دوایی كردووه_ ئاماژه‌یه‌كی به‌مه داوه‌و لایه‌نگریی زه‌كاتدانی كردووه، كه فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر خشڵێكی حەڵاڵی هه‌بوو، بەڵام مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌یوویست به‌كرێیبدا.. ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌بێ زه‌كات له خشڵ بدرێت، خۆ ئه‌مه‌یان له پێشتره زه‌كاتی لێ بدرێت. ئەم ئیمامە بەڕیزە لەو کتێبە مەوسوعییەیداو لەم باسەدا زیاتر لە سی (٣٠) بەکارهێنانیتری زێڕی باسکردووە کە حەرامە.. گومان لەوەدا نییە کە لەم سەردەمەی ئێستادا سی تریش زیادی کردووە. واللە اعلم لەوانە بەلووعەی زێڕ!
[1] ئه‌بوداوود ١٥٥٨ ترمذي ٦١٦ نه‌سائی ٥/٣٧ ئیبنوماجه ١٧٩٠ ئەحمەد ١/١٢١ شێخی ئەلبانی له صحیح ابي داود ١٣٩١دا ده‌فه‌رموێ صه‌حیحه.
[2] بوخاری ١٤٨٤ موسلیم ٩٧٩.
[3] الموسوعة الفقهية ٢٣/٢٦٧.
[4] سەرچاوەی پێشوو هەمان بەرگ و لاپەڕە.
[9] لەسەرەتای ئەم باسەدايە.
[10] الموسوعة الفقهية ٢٣/٢٦٧.
[11]الدر المختار ٢/٤١، بدایة المجتهد ١/٢٤٢، المجموع ٦/٢٩، المغني ٣/٩_١٧.
[12] الدر المختار ٢/٤١ المجموع ٦/٢٩ بداية المجتهد ١/٢٤٢ المغني ٣/٩-١٣.
[13] ئیمامی ماليك ٥٨٥ به يهقی ٤/١٣٨ سەحيحه.
[14] مالك ٥٨٤ عبدالزراق ٤/٨٣ سه حيحه.
[15] ئيبنوئەبوشەيبە ٣/١٥٥ بەيهيقی ٤/١٣٨ عبدالرزاق ٤/٨٢ سەحيحە.
[16]ئيبنوئەبوشەييە٣/ ١٥٥ بەیهەقی ٤/١٣٨ عبدالرزاق ٤/٨٢ سەحيحە.
[17] عبدالرزاق ٤/٨٢ ئيبنو ئەبوشەيبە ٣/١٥٤ دار قوتني ٢/١٠٩ سەحيحە.
[18] ئەلبانی الإروا‌ء (٨١٧)
[19] ئیمامی نەوەوی: المجموع (٦/٣٠).
[20] فتح القدير ١/٥٢٤ الدر المختار ٢/٤١ المُحَلّىٰ ٦/٧٨.
[21]موسلیم (٩٨٧). ئەحمەد (٢/٣٨٣). دەقی هەموو فەرمودەکە: (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " مَا مِنْ صَاحِبِ كَنْزٍ لاَ يُؤَدِّي زَكَاتَهُ إِلاَّ أُحْمِيَ عَلَيْهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَيُجْعَلُ صَفَائِحَ فَيُكْوَى بِهَا جَنْبَاهُ وَجَبِينُهُ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ بَيْنَ عِبَادِهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ ....)
[22] ئەبو داوود ١٥٦٣ نەسائي ٥/٣٨ ترمذي ٦٣٧ ئەحمەد ٢/١٧٨ بە سەرجەميان صەحيح دەبێت صَحِيحُ فِقْهُ السُنَةَ ٢/٢٥.
[23] ئەبو داود ١٥٦٥ دارەقوطني ٢/١٠٥ حاكم ١/٣٨٩ فەرموویانە حەسەنە. بڕوانە: صحیح فقە السنة ٢/٢٥.
[24] ئەحمەد ٦/٤٦١ طبرابي الكبير ٢٤/١٨١ حەسەنه سەرچاوە پێشوو.
[25] عبدالرزاق ٤/٨٣ الطبراني ٩/٣٧١ صەحيحە سەرچاوەی پێشوو.
[26] ئيبنو ئەبوشەيبە ٣/١٥٣ بوخاری لە التاريخ الكبيردا ٤/٢١٧ بەيهەقی ٤/١٣٩ مورسەلە.
[27] دارەقوطنی ٢/١٠٧ بەسەنەدی حەسەنەوە.
[28]دارەقوطنی ٢/١٠٧، بەیهیقی ٤/١٣٩. حەسەنە.
[30] ئافره‌ت له كوردستانه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌رویج بۆ كردوم و ووتوێتی كه زیاتر له سێ كیلۆی زێڕ هه‌یه و نازانێت چۆن و چه‌ند زه‌كاته‌كه‌ی بدات. ئایا ده‌شێت بڵێين له‌م بڕه‌ش زه‌كات ناكه‌وێت؟!.
[31] ئیمامی مالك الموطا ١/٢٥ ئیمامی شافعي الام ٢/٣٦ ئیمامی نه وەوی المجموع ٦/٦.
[32] بوخاری ٥٦٣٣ موسلیم ٢٠٦٧.