زه‌كاتی كانزای ژێر زه‌وی
نووسینی: مامۆستا کرێکار
* پێناسه‌ی: كانزا له به‌رامبه‌ر (المعدن)ی عه‌ره‌بی دانراوه.
(المعدن) له (عدن)ـەوه هاتووه كه به‌مانای شوێنی جێگیربوون و دابین و ستارگرتنه. مه‌عده‌نی شت، واته: ئه‌و شوێنه‌ی کە شته‌كه‌ی لێیه.
له زاراوه‌ی شه‌رعدا كانزا (المعدن) بریتییه له: هه‌رچی كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه له ناخی زه‌ویدا ده‌رده‌هێنرێت، کە نرخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
كانزا: یان ره‌قه و دهتوێنرێتهوەو له ئاگردا خۆش ده‌كرێت (شتی لێ دروستده‌كرێت) وه‌كو زێڕو زیوو ئاسن و مس و قورقوشم و كۆباڵت و.. هتد، یان شله‌مه‌نییه‌كی خه‌سته، وه‌كو نه‌وت (پیترۆل) و قیروشتیتر.
* ئایا كانزا له حوكمی ریكازدایه؟:
- بۆچونێكی ئیمامی مالیك و قه‌ولی نوێی ئیمامی شافیعی ئه‌وه‌یه كه زه‌كات له‌سه‌ر كانزا نییه، جگه له زێڕو زیوو..
- جمهوری شه‌رعناسانی دیكه ده‌فه‌رموون زه‌كات له‌سه‌ر هه‌موو كانزایه‌كی ژێرزه‌مین هه‌یه، وه‌كو ئاسن و مس قورقوشم و ئه‌وانیتر، هه‌ر وه‌كو كه له زێڕو زیوودا هه‌یه.. پێم وایه ئه‌م بۆچوونه‌شیان په‌سه‌ندتره.. خۆ نه‌وتیش هه‌ر له زه‌وی ده‌رده‌هێنرێت و له زۆری نرخ و كاریگهرییدایه كه له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌و به‌كارهێنانییه‌وه پێی ده‌وترێت زێڕی ره‌ش.. ئه‌مڕۆش ده‌بینن هه‌واڵه ئابوورییه‌كان هەر باسی نرخی زێڕو دراو‌و نه‌وت و بۆرسه‌یه.
له سه‌رده‌مانی دوایینی سهلهفداو له كتێبی مه‌وسوعی شه‌رعناساندا، ئاماژه به (نفط)یش دراوه، كه هه‌ر (پیترۆل)ـەكهی ئه‌مڕۆیه..[1] . كوردیش كه ووتوێتی (نه‌وت) وه‌رگێڕانی (نفط)ـە كۆنه‌كه‌یه، نه‌ك نه‌وتی سپی، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێستا كه كورد ده‌ڵێ: (نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا به‌رزه یان نزمه) مه‌به‌ستی (پیترۆل)ـە نه‌ك نه‌وتی سپی..
كه‌وابوو زۆر له جێی خۆیدایه كه نه‌وت له مه‌سه‌له‌ی حوكمی ریكازدا بخرێته‌پێش كانزاكانی ترهوەو شانبه‌شانی زێڕ بێت، نه‌ك تەنانەت زیووییش... چونكه بە گشتیی نه‌وتیش هه‌ر وا له ناو حوكمی ئایه‌ته‌كه‌دا کە ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ) البقرة/٢٦٧ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهڕتانهێناوه له‌و سامانه پاك و حەڵاڵه‌ی پهیداتانكردووهو له‌وه‌ی كه ئێمه‌ش له زه‌وییه‌وه بۆمان خستونهتهدهرهوه، ببه‌خشن.
* چه‌ند له كانزا ده‌درێت؟:
- ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و یاوه‌رانی هه‌روه‌ها ئه‌بوعوبه‌یدو هاوڕایانیان ده‌فه‌رموون: له كانزاش وه‌كو ریكاز پێنجیه‌كی ده‌درێت. بەڵام جمهوری شه‌رعناسان ده‌فه‌رموون وه‌كو زێڕو زیووه. چلیه‌كی ده‌درێت (٥ر٢٪) هۆی راجوێییان راجوێیی پێشتریان له‌سه‌ر مانای (ریكاز)ە، كه ئایا كانزاكان لهون یان جودان لێی؟!.
ههندێكیتر له شه‌رعناسان فهرموویانە: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می كانزاكه زۆر زیاتربوو له رەنج و مه‌سروفی ده‌رهێنانی، ئه‌وه ده‌بێ پێنجیهكیی بدرێت، ئه‌گه‌ر كهمیشبوو چاره‌كی ده‌یه‌كی. واته (چلیهك ٥ر٢٪).
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: زه‌كاتی ریكاز و كانزا له كهرهستهكهیه یان له نرخه‌كه‌ی؟:
شه‌رعناسان به شێوه‌یه‌كی گشتیی له ده‌ركردنی زهكاتدا دوو بۆچوونیان هه‌یه:
١- زه‌كات له كه‌ره‌سته‌كه ده‌درێت نه‌ك نرخی:
ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسانه (ئیمامان مالیك و شافیعی و ئه‌حمه‌د و داود).[2] به‌ڵگه‌شیان:
١- شه‌رع به ده‌ق وا باسی زه‌كاتی كردووه، كه بریتییه له پشكێك له سامان. بۆیه ناشێت بگۆڕرێت به پاره.. هه‌ر وه‌كو كه ناشێت قوربانی _كه له ئاژه‌ڵ ده‌كرێت_ نابێت به پاره‌یی بیبهخشرێتهوه.
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له دیاریكردنی زه‌كاتی حوشتردا _كه نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌چكه حوشترێكی لێ بدرێت_ مه‌ڕی دیاریكردووه، نه‌ك پاره.. كه ده‌فه‌رموێ: (فَإِنْ لَمْ يَكُنْ عِنْدَهُ بِنْتُ مَخَاضٍ عَلَى وَجْهِهَا، وَعِنْدَهُ ابْنُ لَبُونٍ فَإِنَّهُ يُقْبَلُ مِنْهُ..).[3] واتە: هه‌ر كه‌سێك ٢٥حوشتری هه‌بوو به‌چكه حوشترێكی مێینه ده‌دات، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو به‌چكه حوشترێكی نێرینه.. له‌وه‌ش كه‌متر بۆ نموونه ٢٤ حوشتر چوار سه‌ر مه‌ڕی زه‌كات لێ ده‌دات. ئه‌م شه‌رعناسانه ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر نرخ شیاو بوایه مه‌ڕی دیارینهدهكرد.
٣ -هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌دا كه ده‌فه‌رموێ: (تُقْبَلُ مِنْهُ الْحِقَّةُ وَيَجْعَلُ مَعَهَا شَاتَيْنِ أَوْ عِشْرِينَ دِرْهَمًا).[4] له باسی ئه‌وه‌دایه كه كه‌سێك كه بڕی حوشتره‌كانی گەيشتۆته ئه‌وه‌ی كه (جَذَعَةِ) یه‌كی وه‌ربگیرێت، واته به‌چكه‌حوشترێك كه چوارساڵی ته‌واوكردووه و پێی ناوه‌ته ساڵی پێنجه‌می ته‌مه‌نییه‌وه، بەڵام ئه‌م به‌چكه حوشتره‌ی نه‌بوو، ده‌شێت (حِقَّة) یه‌ك بدات كه به‌چكه حوشترێكی مێینه‌یه، كه سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردووه‌و چۆته ساڵی چواره‌مییه‌وه. ئه‌مه‌و دوومه‌ڕ. ئه‌گه‌ر نه‌یبوو بیست درهه‌م ده‌دات (كه نرخی دوومه‌ڕ بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا). كه‌وابوو له زه‌كاتی حوشتردا ده‌بوو هه‌ر حوشتر بدات، یان مه‌ڕ، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو بیست درهه‌م. ئه‌گه‌ر پاره له بری بكه‌وتایه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فه‌رقه‌كه‌ی به پاره دیاریده‌كرد، نه‌ك به دوومهڕو ئه‌گه‌ر نه‌یبوو بیست درهه‌م.
٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سه‌رفتره‌ی به پاره دیاری نه‌ده‌كرد به‌ڵكو (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَضَ زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ).[5] واتە: سه‌رفتره‌ی به یه‌ك صاع له خورما یان یه‌ك صاع له جۆ دیاری ده‌كرد. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پاره له بری بكه‌وتایه بڕی پارەی ده‌یفه‌رموو.
٥- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به موعاذی فه‌رموو خوا لێی رازی بێت كه ناردی بۆ یه‌مه‌ن (خُذِ الْحَبَّ مِنَ الْحَبِّ وَالشَّاةَ مِنَ الْغَنَمِ وَالْبَعِيرَ مِنَ الإِبِلِ وَالْبَقَرَةَ مِنَ الْبَقَرِ).[6] واته: له دانه‌وێڵه دانه‌وێڵه (بۆ زه‌كات) وه‌رگره، به‌رخ له مه‌ڕو حوشتر له حوشترو مانگا له مانگا وه‌رگره.
٦- بۆیه زه‌كات فه‌رزبووه، تا پێداوویستی هه‌ژارانی پێ دهبربكرێت و سوپاسی نیعمه‌تی سامان بكرێت. پێداوویستی هه‌ژاری هه‌مه جۆره‌یه. بۆیه باشتره هه‌موو جۆره زهكاتێکی وای پێبگات، کە پێداوویستییهكانی چارهسهردبكات.
٢- زه‌كات به‌پاره‌ش بدرێت جائیزه:
ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و سوفیانی ثەوری و بۆچوونی زانراوی ئیمامی بوخاری و قه‌ولێكی ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌دیشه.. به‌ڵگه‌ی ئه‌مانیش.[7]
١- له موعاذه‌وه گێڕراوهته خوا لێی رازی بێت كه به خه‌ڵكی یه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی زه‌كاتدانیان فه‌رمووی له جیاتی جۆو گه‌نمه شامی پۆشاكی له‌به‌ر كراوی خۆتانم بۆ بهێنن، لێتانی وه‌رده‌گرم چونكه ئه‌وه بۆ ئێوه ئاسانتره و بۆ موهاجیره‌كانی مه‌دینه‌ش به‌سوود تره..[8] كه‌وابوو ده‌شێت ئاڵوگۆڕ له جۆری سامانی زهكاتهكهدا بكرێت مادام به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژار و موستهحەقانیتری تێدا بێت.
٢- هه‌ر له‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رامبه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر به‌چكه‌حوشتری مێینه‌ی نەبوو، به‌چكه حوشتری نێرینه بدات، یان (حِقَّة) یه‌ك و بیست درهه‌م، له جیاتی (جَذَعَةِ)، كه له‌سه‌ری بووه بیدات. كه‌وابوو پاره‌ش ئیعتیباری خۆی هه‌یه‌و ده‌بێته بەدیل.
٣- مه‌به‌ست له زه‌كاتدان به هه‌ژار لابردنی ههژارێتییهكهیهتی، ئه‌وه‌ش به پاره زیاتر دهبردهبێت، وەك له گۆشت.. پاره‌ش باشتره بۆی، كه شتیتریشی پێدهكڕێت، وه‌ك پۆشاك و ده‌رمان و كرێخانوو.. هتد.
بێگومان وه‌كو هه‌موو باسێكی راجوێیی هه‌ر لایه‌نه‌و به شێوازێكیتر به‌ڵگه‌كانی راڤه دهكاتهوەو به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌هێنێته‌وه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به نەپێكان وه‌سفده‌كات وه هه‌روه‌ها.
پێم وایه ئه‌وه‌ی ئیمامی ئیبنوته‌یمییه رەحمەتی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: ره‌چاوكردنی به‌ڵگه‌ی هه‌موان و واقیعبینانەتره كه ده‌فه‌رمووی: نەبەڕەهایی كه‌ره‌سته‌كه هه‌موو كاتێك شیاوه‌و نه رێشی لێگیراوه. چونكه زه‌كاتدان به‌پاره جائیزه، به تایبه‌تی كه بەپێداوویستی و به‌رژه‌وه‌ندی و دادپهروهریییهوه ببهسترێتهوە.[9]
كه‌وابوو دیاره ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو، یان دادپهروهرانهترنهبوو، یان له بهرژەوهندی زهكاتدهرو زه‌كاتوه‌رگر نه‌بوو _به تایبه‌تی هه‌ژارو مه‌حرومان_ هه‌ق نییه به پاره بدرێت، بەڵام خۆ له‌م زه‌مانه‌دا ئاشكرایه كه زه‌كاتی كوردێكی ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ئه‌وروپا، هه‌ر ده‌بێت به پاره بگهێنرێتهوه موستهحهقانی له كوردستان، یان زه‌كاتی مه‌ڕو ماڵاتی كوردێكی موسوڵمانی باشوری كوردستان به پاره بنێررێت بۆ موستهحەقانی زه‌كات له رۆژهەڵاتی كوردستان.. وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
بڕگه‌ی دووه‌م: حوكمی زه‌كاتدان پێش به سه‌ردا تێپه‌ڕبوونی ساڵێك:
سامانی زه‌كاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته بڕی نيصاب و هێشتا ساڵ زۆری ماوه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت، ناشێت تا ساڵ ته‌واو نه‌بێت لێی وه‌ربگیرێت، بەڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئێستا زه‌كاته‌كه‌م ده‌ده‌م.. ئایا جائیزه لێی وه‌رگیرێت؟! شه‌رعناسان له وەڵامیدا دووبۆچوونیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: جائیزه زه‌كاته‌كه‌ی پێش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك بهسهرههبوونی سامانه‌كه‌یدا بدات: ئه‌مه بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایان (ئیمامان ئه‌بوحه‌نیفه و شافیعی و ئه‌حمه‌د) و شه‌رعناسانی سه‌له‌فه به‌ڵگه‌شیان:
١- سه‌یدنا عه‌لی كوڕی ئه‌بوطالیب خوا لێی رازی بێت ده‌گێرێته‌وه: (أَنَّ الْعَبَّاسَ، سَأَلَ النَّبِيَّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي تَعْجِيلِ صَدَقَتِهِ قَبْلَ أَنْ تَحِلَّ فَرَخَّصَ لَهُ فِي ذَلِكَ).[10] واتە: عه‌بباسی كوڕی عبدالموتهڵیب خوا لێی رازی بێت داوای له پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كرد كه زه‌كاته‌كه‌ی پێش خات جه‌نابیشی رێیدا.
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به سه‌یدنا عومه‌ری خوا لێی رازی بێت فه‌رموو: (إنَّا كُنَّا تَعَجَّلْنَا صَدَقَةَ الْعَبَّاسِ لِعَامِنَا هَذَا عَامَ أَوَّلَ).[11] واتە: ئێمە پەلەمان لە وەرگرتنی زەکاتی عەبباس کرد.. زەکاتی ئەمساڵی عەبباسمان ساڵی رابوردوو وەرگرت..
٣-هۆكاری زهكاتدهركردنهكه _كه په‌یوه‌ندی به سامان و خاوه‌ن و وهرگرهكهیهوه هه‌یه_ هاتۆتهدیی. واتە: (بڕی نيصاب)ـە‌كه هەیە، كه‌وابوو پێش خستنی جائیزه. هه‌روه‌كو قهرزارێك قهرزهكهی خۆی پێشوه‌خت ده‌داته‌وه به‌خاوه‌نی. یان كه‌فاره‌تی سوێندێك كه یه‌كسه‌ر دوای خواردنی بدرێت، یان كه‌فاره‌تی كوشتنی كه‌سێك زووبدرێت، كه هێشتا نه‌مردووه، بەڵام بریندارییه‌كه‌ی سه‌خته. وه‌هه‌روه‌ها.
دووه‌م: جائیزنییه زه‌كات پێشبخرێت: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی مالیكه، كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م مابوو ساڵێك به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت، ده‌توانێت. بەڵام ماوه‌یه‌كی زۆر، ناتوانێت. ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی داوودو ره‌بیعه‌و ئیبنوحهزمیشه[12] رەحمەتی خوایان لێبێت به‌ڵگه‌شیان:
١- ئه‌و فه‌رمووده (مه‌رفوع)ـەی ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌یگێڕێته‌وه كه: (لاَ زَكَاةَ فِي مَالٍ حَتَّى يَحُولَ عَلَيْهِ الْحَوْلُ).[13] واته: زه‌كات له‌سه‌ر سامان نابێت تا ساڵی به‌سه‌ردا نه‌یاته‌وه.
٢- فه‌رمووده‌كه‌ی لای سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت كه: (إِنَّ أَبَا بَكْرٍ الصِّدِّيقَ لَمْ يَكُنْ يَأْخُذُ مِنْ مَالٍ زَكَاةً حَتَّى يَحُولَ عَلَيْهِ الْحَوْلُ).[14] واته: سەیدنا ئەبوبەکر خوا لێی رازی بێت زه‌كاتی سامانی وه‌رنه‌ده‌گرت هه‌تا ساڵێكی به‌سه‌را نەڕۆیشتایه.
٣- تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر سامانی دانراوی زهكاتدا مه‌رجه، وه‌كو هه‌بوونی نيصاب، بۆیه نابێت پێشخرێت.
٤- كاتی زه‌كات وه‌كو كاتی نوێژه‌و نابێت پێشبخرێت.
وانازانم ئه‌م به‌ڵگه‌ی دوایی (٤-) بشێت بۆ ئیستیدلال چونكه كاتی نوێژ به‌شێكه له نوێژ‌و كاتی نوێژێك بەكاتی نوێژیتر بهراووردناكرێت، چ جای كاتی زه‌كات به‌كاتی نوێژ. پاشان چۆن شیاوه قه‌رزدانه‌وه پێش كاته‌كه‌ی خۆی بكرێت، زه‌كاتدانیش كه مافی خوای گه‌وره‌یه و بۆ هه‌ژارانی دیاری كردووه، پێشوهختدانی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژارانه.
پێم وایه پێش خستنی ده‌ركردنی زه‌كات جائیز بێت، چونكه به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه رێ له‌و بگرێت.. ئه‌مما فه‌رمووده‌ی (لاَ زَكَاةَ فِي مَالٍ حَتَّى يَحُولَ عَلَيْهِ الْحَوْلُ).[15] پێم وایه فهرزبوونێتی دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵ به‌سه‌ریدا نه‌ك رێگرتن له شیاوێتی پێشخستنی وَاللَّهُ أَعْلَمُ.
*** *** ***
[1] المسبوط ٢/٢٩٥، المدونة ١/٢٩٢، الام ٢/٤٥، المغني ٣/١٥٠.
[2] المدونة ١/٢٥٨، المجموع ٥/٤٢٨-٤٢٩، المغني ٢/٥٦٥.
[3] بوخاری ١٤٤٨، نەسائی ٢٤٤٧.
[5] بوخاری ١٥٠٤، موسلیم ٩٨٤.
[6] ئەبوداوود ١٥٩٩، ئيبنو ماجە ١٨١٤، حاكم ١/٥٤٦، بەیهەقی ٤/١١٢، لە سەنەدەکەیدا نەرمييەك هەيە.
[7] المسبوط ٢/١٥٦، المجموع ٢/٤٢٩.
[8] بوخاری بهموعهللـەقی هێناوێتیه‌وه ٣/٣٣٦ بەڵام حافز ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی به سەنەدی په‌یوه‌ست لە (التغلیق ٣/١٢)دا هێناوێتیه‌وه.
[9] مَجْمُوع الفَتَاوَىٰ ٢٥/٨٠-٨٢.
[10] ئەبوداوود ١٦٢٤، ترمذی ٦٧٤، ئیبنوماجە ١٧٩٥، بەیهیقی ١٩٣٣٥، حاکم ٥٤٨٢ دەربارەی دەفەرموێ: (هذا حديث صحيح الإسناد ، ولم يخرجاه) شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە صحیح سنن الترمذي (١/٢٠٧)دا دەفەرموێ: حەسەنە.
[11] هەمان سەرچاوەکانی پێشوو، چونکە هەر بەشێکیترە لە ریوایەتەکە.
[12] المدونة ١/٢٨٤، بداية المجتهد ١/٢٣٢، المُحَلّىٰ ٦/٩٥.
[13] ترمذي ٦٣١، ئەبوداوود ١٥٧٣، ئيبن،ماجە ١٧٩٢، دارە قوطبي ١٩٨، بەیهەقی ٤/١٠٤، شێخی ئەلبانی لە (الاروا‌ء/ ٧٨٧ )دا دەفەرموێ صەحيحە.
[14] مصنف عبدالرزاق ٧٠٢٤.
[15] ترمذي ٦٣١، ئەبوداوود ١٥٧٣، ئيبن ماجە ١٧٩٢، دارە قوطبي ١٩٨، بەیهەقی ٤/١٠٤، شێخی ئەلبانی لە الاروا‌ء ٧٨٧ دا دەفەرموێ صەحيحە.