بڕگه‌ی یه‌كه‌م: ناو‌و پێناسه‌ی رۆژوو و ره‌مه‌زان:
نووسینی: مامۆستا کرێکار
رۆژوو له زمانی كوردییدا به‌رامبه‌ر (الصَّوْمُ)ی عه‌ره‌بی دانراوه.
- له رووی زمانه‌وانیه‌وه: (الصَّوْمُ) خۆگرتنهوهیە له خواردن و خواردنه‌وه و دوواندن و رۆیشتن. به‌هه‌وای وه‌ستاویش ده‌وترێت صائم. واته سره‌وتوو. هه‌روه‌ها به‌خۆر كه له چه‌قی ئاسماندا ده‌بێت، دەوترێت: (صَامَتْ الشَّمْسُ). هه‌روه‌ها به‌و ئێسترهی مانیگرتووه؛ ناڕوات، ناحیلێنێت، یان ئالیكناخوات.
الصَّوْمُ وَالصِّيَامُ چاوگن: صَامَ يَصُومُ صَوْمًا وَصِيَامًا فَهُوَ صَائِمٌ[1].
له كوردییدا: رۆژوو ناوی رهفتارهكهیه رۆژووگرتن: چاووگه و مانای خودی رەفتارەکەیە. به‌رۆژووبوون و پێبوونیشی پێدەڵێن: بۆیه به بكه‌ره‌كه‌ی ده‌وترێت: كه‌سی رۆژووه‌وان، كه‌سی به‌ڕۆژوو، كه‌سی پێ‌بوو.. وه‌كو سبه‌ی رۆژوو ده‌گرم، به ڕۆژوو ده‌بم، پێدهبم، ئەمڕۆ پێ نیم.
قورئان له‌سه‌ر زمانی خاتوو مه‌ریه‌م سه‌لامی خوای لێبێت ده‌رباره‌ی بڕیاری قسه‌نه‌كردنی ده‌فه‌رموێ (...إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا) مَرْيَم/٢٦ واته: من نه‌زرم كردووه له‌به‌ر خاتری خوا خۆ له قسه‌كردن بگرمه‌وه تا كۆتایی ئه‌مڕۆ هیچ قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سدا ناكه‌م.
كابرای شاعیریش (النَّابِغَةُ الذِبيانِي) له‌باسی ئهسپهكانیاندا كه هه‌ندێك خه‌ریكی ئالیك خواردنن و هه‌ندێكی تریان خۆیان له خواردن گرتۆته‌وه ده‌ڵێ:
خَيلٌ صِيامٌ وَخَيلٌ غَيرُ صائِمَةٍ تَحْتَ العَجاجِ وَأُخرى تَعْلُكُ اللُجُما[2]
واته: هه‌ندێك لهئهسپهكان خۆیان له‌خواردن گرتۆته‌وه‌و هه‌ندێكی تریشیان نا هه‌مووشیان وان له‌ژێر ته‌پوتۆز هه‌ندێكی تریشیان لغاوه‌كه‌ی ده‌جوێت.
- له‌رووی زاراوه‌ییه‌وه: رۆژوو خۆگرتنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته، له كاتێكی تایبه‌ت، له شتی تایبه‌ت، بۆ كه‌سانی تایبه‌ت. واته: خۆگرتنه‌وه له‌وانه‌ی رۆژوو ده‌شكێنن له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه تا خۆر ئاوابون[3].
له خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێی ژن و پیاو (جیماع) بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن عوزری به‌رۆژوو بوون نین. مەرجە نییەتی رۆژووگرتن بێت[4].
بەڕۆژوو وتراوە سەبرگرتن، لەبەر ئەوەی لە فەرموودەی پێغەمبەری خوادا صلی الله علیه وسلم هاتووە کە وایناوناوە، وەک دەفەرموێ: (صَوْمُ شَهْرِ الصَّبْرِ وَثَلَاثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ يُذْهِبْنَ وَحَرَ الصَّدْرِ)[5].
هه‌ر وه‌كو كه لهكوردییدا ناوی مانگه‌كان له‌دیارده‌كانی كه‌شه‌وه وه‌رگیراوه‌و ووتراوه: جۆزه‌ردان و بهفرانبارو سه‌هۆڵبه‌ندان.. لهعهرهبیشدا له‌كۆنه‌وه ئاوا ناویان لهمانگهكان ناوه، بۆیه ئه‌و مانگه‌ی كەوتۆته ناوه‌ڕاستی گه‌رمای هاوینی بیابانه‌وه پێی ووتراوه (رمضان). له (رَمَضَاء)ـەوه هاتوو واته به‌ردی سووره‌وه بوو به‌گه‌رمایی خۆر، بۆیه له‌په‌ندی پێشینانی عه‌ره‌بیدا به‌و كه‌سه ووتراوه كه‌خۆی له‌و به‌رده سووره‌وه‌كراوه قوتار كردووه بەڵام به‌سه‌ر ئاگردا كه‌وتووه (كالْمُستَجِيرِ مِنْ الرَّمضَاءِ بالنَّارِ). وه‌كو په‌نده كوردیهكهیه كه ده‌ڵێ (لهكۆتهره رهوویهوه به‌سه‌ر به‌رازدا كه‌وت). (رمضان) ده‌شێت به‌كوردی ببێته (قرچه‌ی گه‌رما). پێشتر وه‌كو ماوه‌ردی ده‌فه‌رموێ ناوی (ناتق) بووه واته برژێنه‌ر، پاشان ووتوویانه رۆژووه‌وان له تینواندا ناوسكی وه‌كو ئه‌و به‌رده سوورهبووهوهی بهرقرچهی خۆری هاوینی بیابانی لێهاتووه[6]!! ره‌مه‌زان مانگی نۆیه‌می عه‌ره‌بیه، پێش ئەو شەعبانەو دوای ئەو شەووالە.
رۆژووگرتن له ئوممه‌تانی پێشووشدا به‌شێوازی جیاواز هه‌رهه‌بووه، بۆیه خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)الْبَقَرَة/١٨٣ واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهڕتانهێناوه رۆژووگرتنتان له‌سه‌ر فه‌رزه، هه‌روه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رزبوو، تا پێی بگه‌نه پارێزكاریی..
ئیمامی نه‌وه‌وی رَحِمَەُ اللە ده‌رباره‌ی ره‌مه‌زان ده‌فه‌رموێ ده‌وترێت: ره‌مه‌زان و مانگی ره‌مه‌زان. ئه‌مه‌ش راسته و ئیشكالی تێدا نییه وابوترێت. وه‌كو توێژه‌ره‌وه‌كان و بوخاری گه‌یشتوونه‌تێ. ئه‌وان فه‌رموویانه هیچ كهراههتێكی تێدا نییه بوترێت ره‌مه‌زان. بۆچوونی یاوه‌رانی ئیمامی مالیك نه‌یپێكاوه كه ده‌فه‌رموون نابێ به‌ته‌نها ووشه‌ی ره‌مه‌زانه‌كه بووترێت، به‌ڵكو مانگی ره‌مه‌زان. له‌وه‌شدا به‌هه‌ڵه‌دا چوون كه فه‌رموویانه ره‌مه‌زان ناوێكی خوای گه‌وره‌یه، هه‌وڵیانداوه ئه‌و ریوایه‌ته‌ی به‌یهیقی بكه‌نه به‌ڵگه، كه له موجاهیدو ئه‌لحه‌سه‌نه‌وه هێناوێتیه‌وه هه‌روه‌ها له محمدی كوڕی كه‌عبه‌وه كه گوایه ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت گێڕاوێتیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووێتی: (لا تَقُولُوا: رَمَضَانَ، فَإِنَّ رَمَضَانَ اسْمٌ مِنْ أَسْمَاءِ اللَّهِ تَعَالَى، وَلَكِنْ قُولُوا: شَهْرُ رَمَضَانَ).[7] واته: مه‌ڵێن ره‌مه‌زان چونكه ره‌مه‌زان ناوێكه له ناوه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار بەڵام بڵێن: مانگی ره‌مه‌زان. ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی زه‌عیفه‌و به‌یهیقی خۆی _كه ریوایه‌تی كردووه_ بهزهعیفی ناساندووه. هه‌روه‌ها غه‌یری ئه‌ویش. زهعیفییهكهشی روون و ئاشكرایه، چونكه (نه‌جیحی سندی) له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه كه زه‌عیفه، چونكه له‌به‌ركردنی زۆرخراپه، زۆرینه‌ی یاوه‌رانمان، یان زۆر له یاوه‌رانمان له‌وانه ئیبنولباقلانی فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی هاوڕێ هه‌بوو _كه مه‌به‌ست لێی مانگی ره‌مه‌زان نیشاندا_ كه‌راهه‌ته‌كه‌ی نامێنێت، ده‌نا هەروا بوترێت ره‌مه‌زان مه‌كرووهه، ده‌بێ بووترێت: ره‌مه‌زان بهرۆژووبووین، یان ته‌راویحی ره‌مه‌زانمان كرد، یان ره‌مه‌زان چاكترین مانگه، شه‌وی قه‌در وا له‌كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا.. وه‌هه‌روه‌ها چونكه ئه‌مانه ووشه‌ی هاورێیان له‌گه‌ڵدایه كه ده‌سه‌لمێنن مه‌به‌ست لێی مانگی ره‌مه‌زانه، پاشان ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ بەڵام ئه‌مانه هیچی مه‌كروهـ نییه، هه‌روه‌ها كه ده‌ڵێن: مه‌كروهه بووترێت: ره‌مه‌زان هات، ره‌مه‌زان چوو، ره‌مه‌زانم پێ خۆشه.. راست ئه‌وه‌یه كه هیچ كهراههتێك له‌وه‌دا نییه، كه به‌ته‌نها ناوی ره‌مه‌زان بهێنرێت. دوو بۆچوونه‌كه‌ی پێش ئه‌مانیش (پێش باقلانی و هاوڕایانی) زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه مه‌كرووهێتی شتێك، ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بسه‌لمێنرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه... ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن: ره‌مه‌زان ناوێكه له ناوه‌كانی خوای گه‌وره، راست نییه. هیچی له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌و (صەحيح)یان (حه‌سه‌ن) بێت. ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ش (ته‌وقیفی)ن[8] بهبێبهڵگەی راست و دروست ناسهلمێن. ئه‌گه‌ر بشسهلمایه كه ناوی خوای گه‌وره‌یه هه‌ر مه‌كروهـ نه‌ده‌بوو به‌ته‌نها بوترێت ره‌مه‌زان، چونكه له فه‌رمووده‌ی صەحيحی زۆردا هاتووه كه به‌ته‌نها وشه‌ی ره‌مه‌زانی ناوبردووه، نه‌ك مانگی ره‌مه‌زان. وه‌كو ریوایه‌تی ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێت: (إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ).[9] واته: ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان هات، ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شت واڵا ده‌كرێن و ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خ مه‌حكه‌م داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان زنجیربه‌ند ده‌كرێن.. ئه‌مه ریوایه‌تی بوخاری و موسلیمه لهریوایهتێكیتریشیاندا هاتووه:
(إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ...) واته: ئه‌گه‌ر مانگی ره‌مه‌زان داخڵبوو...[10] ریوایهتێكیتری موسلیم به ته‌نها ده‌فه‌رموێ (إِذَا كَانَ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ شَهْرِ رَمَضَانَ). واته: كه ره‌مه‌زان دادێت.. نموونه‌ی ئه‌مه له هه‌ردوو صەحيحەكهی بوخاری موسلیم دا ههیەو زۆره.[11]
پاشان له‌سه‌ر فه‌رزێتی رۆژوو ده‌دوێت و ده‌فه‌رموێ كۆڕا (ئیجماع)ی شه‌رعناسان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هیچ رۆژوویهك بهبێبهڵگهی شه‌رعی، فهرزناكرێت، بۆیه رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رزه. هه‌روه‌ها رۆژووگرتنی نه‌زرو كه‌فاره‌ت و سزای راو‌و هاوشێوه‌ی.. به‌ڵگه كۆڕاش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له وەڵامی پرسیاری كابرای ئهعرابییدا _كه ده‌رباره‌ی ئیسلام پرسی_ فه‌رمووی (وَصِيَامُ رَمَضَانَ) كابرا پرسی: هیچیترم له‌سه‌ره؟ فه‌رمووی: (لاَ، إِلاَّ أَنْ تَطَّوَّعَ)[12] واته نا، مه‌گه‌ر خۆت له زیاده بیكه‌یت.
چۆنیه‌تی رۆژوو فه‌رزبوونی رۆژووی ره‌مه‌زان: ئه‌بوداوود ریوایهتێكی له (سنن) دا هێناوه‌ته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رۆژوو ده‌بوو، كه خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه: (كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)الْبَقَرَة/١٨٣ واتە: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوهڕتانهێناوه رۆژووگرتنتان لهسهرفهرزه، هه‌روه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رزبوو، تا پێی بگه‌نه پارێزكاریی، ئیتر هه‌ر كه‌س حه‌زی بكردایه بەڕۆژوودهبوو، ده‌نا پێنەدەبوو، له جیاتی ئه‌وه، رۆژانه خۆراكی هه‌ژارێكی ده‌داو رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌ما. ساڵێك ئاوا رۆیشت. دوای ئەوە خوای گه‌وره ئەم ئایه‌تەی ناردەخوارەوە: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ)الْبَقَرَة/١٨٥واته: مانگی ره‌مه‌زان كه خوای گه‌وره قورئانی تێدا ناردۆتەخوارهوه، تا بۆ خه‌ڵكی ببێته روناكیی رێنمایی و روونكردنه‌وه‌ی دیدو هه‌ڵوێستی خواناسیی و مایه‌ی هه‌ڵاوێردنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا هه‌ركه‌سێكتان گه‌یشته‌وه ئه‌و مانگه (ره‌مه‌زانی بهسهرداهاتهوه) با بەڕۆژووبێت، هه‌ر كه‌سێكیش نه‌خۆشبوو، یان لهسهفهردابوو، با له رۆژانێكیتردا بیگرێته‌وه.. كه ئه‌مه هاتەخوارهوه، فه‌رزێتی رۆژووگرتنی ره‌مه‌زانی چه‌سپاند. ئه‌وی له سهفهردادهبوو دواتر رۆژووه‌كانی ده‌گێڕایه‌وه (بهڕۆژوودهبوو)، ئه‌و كه‌سه‌ی كه پیرو ناتوانابوو، خۆراكی ده‌دایه هه‌ژاران.[13]
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌رباره‌ی ئه‌م ریوایه‌ته ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوداوود ئه‌م ریوایه‌ته‌ی له (كِتَابُ الأَذَانِ)دا له عبدالرحمانی كوڕی ئه‌بو له‌یلاوه له موعاذی كوڕی جه‌به‌له‌وه خوا لێی رازی بێت گێڕاوه‌ته‌وه، بەڵام زه‌عیفه، چونكه ئیبنوئهبولهیلا به خزمه‌ت موعاذی كوڕی جه‌به‌ل نه‌گه‌یشتووه‌و لهریوایهتیتریشدا كه ئیبنوئهبولهیلا گێڕاوێتییه‌وه ناوی یاوه‌ره‌كه‌ی تێدا نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ش (مورسه‌له) و زه‌عیفه.. بهیهەقییش بهلهفزو مانا دوو ریوایه‌تی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كێكیانه: (فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدِمَ الْمَدِينَةَ فَجَعَلَ يَصُومُ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ وَقَالَ يَزِيدُ فَصَامَ سَبْعَةَ عَشَرَ شَهْرًا مِنْ رَبِيعِ الْأَوَّلِ إِلَى رَمَضَانَ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ وَصَامَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ ثُمَّ إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ فَرَضَ عَلَيْهِ الصِّيَامَ فَأَنْزَلَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ}.....) واتە: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه ته‌شریفی هێنا بۆ مه‌دینه (هیجرهتیكرد) بەڕۆژوودهبوو، سێ رۆژ له هه‌ر مانگێكی ده‌گرت، له‌گه‌ڵ عاشورادا، ئاوا حه‌ڤده مانگ رۆژوویگرت: له مانگی ره‌بیعه‌وه تا ره‌بیع تا ره‌مه‌زان،[14] پاشان خوای گه‌وره رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر فهرزكردو ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ نارده‌خواره‌وه كه ماناكه‌ی ئه‌مه‌یه: رۆژووگرتنتان لهسهرفهرزكراوه، هه‌ر وه‌كو كه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه فه‌رزكرابوو.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه (مورسه‌ل)ـە، وه‌كو به‌یهیقی خۆی فه‌رموویه‌تی، راسته وایه، چونكه ئیبنوئهبولهیلا موعاذی كوڕی جه‌به‌لی نه‌دیبوو.
- ریوایهتهكهیتر به‌هێزتره، كه ده‌فه‌رموێ: (حَدَّثْنَا أَصْحَاب مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالُوا أَحيلَّ الصَّوْمُ عَلَى ثَلَاثَةِ أَحْوَالٍ قَدَّمَ النَّاسُ المَدِينَةَ وَلَا عَهْدَ لَهُمْ بِالصِّيَامِ، فَكَانُوا يَصُومُونَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ حَتَّى نَزَلَّ: شَهْرٌ رَمَضَانُ فَاسْتَكْثَرُوا ذَلِكَ وَشَق عَلَيْهُمْ، فَكَانَ مَنْ أَطْعَمَ مِسْكِينًا كُلَّ يَوْمٍ تَرَكَ الصِّيَام مِمَّنْ يُطِيقَهُ وَرَخَّصَ لَهُمْ فِي ذَلِكَ، ثُمَّ نَسَخَهُ: وَأَنْ تَصُومُوا خَيِّرٌ لَكُمْ فَأَمَرُوا بِالصِّيَامِ).[15] واته: یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێیان راگه‌یاندین كه رۆژووگرتنیان له‌سه‌ره‌تادا سێ شێوازی هه‌بوو، كه خه‌ڵكی هیجرهتیانكرد بۆ مه‌دینه، پێشتر رۆژوویان نه‌ده‌گرت، ئینجا سێ رۆژ له مانگێكدا به‌ڕۆژووده‌بوون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ئایه‌تی (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ) هاته‌خواره‌وه، ئینجا هاواریان لێهه‌ستا، چونكه قورسبوو له‌سه‌ریان (هه‌رمانگه‌و سێ رۆژ بگرن و ره‌مه‌زانیش) ئیتر هه‌ر كه‌سێك كه خۆراكی هه‌ژارێكی رۆژانه بدایا، رۆژووی ئه‌و رۆژه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌ما، ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌بوو كه توانای خۆراكدانیان هه‌بوو، بەڵام دوایی ئه‌و ئایه‌ته (وَأَنْ تَصُومُوا خَيِّرٌ لَكُمْ) رۆژوو گرتنتان چاکترە، هه‌موو رۆژوویهكیتری گۆڕی به‌فه‌رزی رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان.
بوخاری له صەحيحهكهیدا ئه‌مه‌ی به (ته‌علیق)[16] هێناوه‌ته‌وه‌و بهجهزم فه‌رموویه‌تی وایه.. كه‌وابوو ریوایه‌ته‌كه‌ی بهیههقییش صەحيحه. وه‌كو له رێسای فهرموودهوانییدا داڕێژراوه.. ئه‌مه‌ش ریوایه‌ته موعهلـلهقهكهی بوخارییە: (قَالَ ابْنُ نُمَيْرٍ حَدَّثَنَا الأَعْمَشُ حَدَّثَنَا عَمْرُو بْنُ مُرَّةَ حَدَّثَنَا ابْنُ أَبِي لَيْلَى حَدَّثَنَا أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ -صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- "نَزَلَ رَمَضَانُ فَشَقَّ عَلَيْهِمْ، فَكَانَ مَنْ أَطْعَمَ كُلَّ يَوْمٍ مِسْكِينًا تَرَكَ الصَّوْمَ مِمَّنْ يُطِيقُهُ، وَرُخِّصَ لَهُمْ فِي ذَلِكَ، فَنَسَخَتْهَا {وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ} فَأُمِرُوا بِالصَّوْمِ").[17] واتە: ئیبنونومهیر فه‌رمووی: ئه‌عمه‌شی كوڕی عه‌مری كوڕی موڕڕه كوڕی ئه‌بوله‌یلا بۆی گێڕاینه‌وه فه‌رمووی: یاوه‌رانی محمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێیان راگه‌یاندین كه كاتێك رۆژووگرتنی ره‌مه‌زانیان لهسهرفهرزكرا، به‌لایانه‌وه سه‌ختبوو، بەڵام ئه‌و كه‌سه‌ی توانای هه‌بوو له جیاتی رۆژووگرتنی هه‌ر رۆژێك خۆراكی هه‌ژارێكی ده‌دا، مۆڵه‌تی ئه‌مه‌یان پێ‌درابوو، پاشان ئه‌و حوكمه به‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئایه‌تی (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ) واته: ئه‌گه‌ر رۆژووه‌كه بگرن چاكتره بۆتان. لادراو رۆژووگرتنه‌كه به‌فه‌رزی چه‌سپی.
فهرموودهیتری صەحيح هه‌یه كه جه‌خت له‌مه ده‌كاته‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنێت. له‌وانه: سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع خوا لێی رازی بێت گێڕاویه‌وه فه‌رمووی (لَمَّا نَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ {وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ} كَانَ مَنْ أَرَادَ أَنْ يُفْطِرَ وَيَفْتَدِيَ. حَتَّى نَزَلَتِ الآيَةُ الَّتِي بَعْدَهَا فَنَسَخَتْهَا).[18] واته: كاتێك ئه‌م ئایه‌ته هاته‌خواره‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن خۆراكبدهن، با له جێی هه‌ر رۆژێك رۆژوونهگرتنیان خۆراكی رۆژانه‌ی هه‌ژار بده‌ن. ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ی بیویستایه رۆژوەكهنهگرێت، خۆراكهكهیدهدا، تا ئایه‌تی دوای ئه‌و هاته‌خواره‌وه‌و ئه‌م حوكمه‌ی سڕییه‌وه.
- له ریوایهتێكیتردا (كُنَّا فِي رَمَضَانَ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم مَنْ شَاءَ صَامَ وَمَنْ شَاءَ أَفْطَرَ فَافْتَدَى بِطَعَامِ مِسْكِينٍ حَتَّى أُنْزِلَتْ هَذِهِ الآيَةُ {فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ})الْبَقَرَة/١٨٥واته: له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له ره‌مه‌زاندا، هه‌ركه‌س بیویستایه بهرۆژوودهبوو، هه‌ركه‌سیش نهیوویستایه نه‌یده‌گرت، له‌جیاتی ئه‌وه خۆراكی به‌هه‌ژار ده‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ئایه‌ته هاته‌خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ هه‌ركه‌سێكتان گه‌یشته‌وه مانگه‌كه (ره‌مه‌زان) با به‌ڕۆژووبێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نۆ ره‌مه‌زانی گرت: چونكه رۆژووی ره‌مه‌زان له مانگی شه‌عبانی ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا فه‌رزكراو جه‌نابیشی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له مانگی ره‌بیعی دووه‌می ساڵی ١١ك كۆچی دوایی كرد.
رۆژوو سه‌ره‌تا شه‌وورۆژ بوو: له سه‌ره‌تادا رۆژوو زۆر قورسبوو، هه‌ر كه‌سێك بهربانگیدهكردهوهو ده‌خه‌وت، یان نوێژی عیشای ده‌كرد، ئیتر بۆی نه‌بوو بخوات و بخواته‌وه و سه‌رجێیی لەگەڵ خێزانی بكات، تا ده‌گه‌یشته‌وه ئێواره‌ی سبه‌ینێ. ئه‌گه‌ر خهویلێبكهوتایه، ده‌بوو تا سبه‌ی ئێواره بەڕۆژووبێت! ئه‌گه‌ر بهخهبهربوایهو نوێژی عیشای (خه‌وتنانی) بكردایه، ده‌بوو تا سبه‌ی ئێواره به‌ڕۆژووبێت، خه‌وتن و نوێژه‌كه‌ی هه‌ركامێكیان پێشتر بكرایه، ده‌بوو به ده‌سپێكی رۆژووی نوێ.. پاشان ئه‌م حوكمه‌یان له‌سه‌ر سووكبوو، هه‌موو شتێكیان له خواردن و خواردنه‌وه‌و جیماع بۆ حەڵاڵبوو، له به‌ربانگه‌وه تا سپێده‌ی به‌یانی سبه‌ینێ.
به‌رائی كوڕی عازیب خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه (كَانَ أَصْحَابُ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم إِذَا كَانَ الرَّجُلُ صَائِمًا فَحَضَرَ الإِفْطَارُ فَنَامَ قَبْلَ أَنْ يُفْطِرَ لَمْ يَأْكُلْ لَيْلَتَهُ وَلاَ يَوْمَهُ حَتَّى يُمْسِيَ وَإِنَّ قَيْسَ بْنَ صِرْمَةَ الأَنْصَارِيَّ كَانَ صَائِمًا فَلَمَّا حَضَرَهُ الإِفْطَارُ أَتَى امْرَأَتَهُ فَقَالَ هَلْ عِنْدَكِ طَعَامٌ قَالَتْ لاَ وَلَكِنْ أَنْطَلِقُ فَأَطْلُبُ لَكَ. وَكَانَ يَوْمَهُ يَعْمَلُ فَغَلَبَتْهُ عَيْنُهُ وَجَاءَتْهُ امْرَأَتُهُ فَلَمَّا رَأَتْهُ قَالَتْ خَيْبَةً لَكَ . فَلَمَّا انْتَصَفَ النَّهَارُ غُشِيَ عَلَيْهِ فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فَنَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ : (أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَائِكُمْ) فَفَرِحُوا بِهَا فَرَحًا شَدِيدًا: (فَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ).[19] واته: هه‌ریه‌ك له یاوه‌رانی محـمد صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وابوون كه به‌ڕۆژووده‌بوون، ده‌گه‌یشتنه‌وه به‌ربانگ، ئه‌گه‌ر پێش به‌ربانگكردنه‌وه خه‌وی لێبكه‌وتایه، نه‌ده‌بوو ئه‌و شه‌وه هیچ بخوات بۆ سبه‌نیێش تا ده‌گه‌یشته‌وه ئێواره‌ی رۆژی دووه‌م. قه‌یسی كوڕی صیرمه‌ی ئه‌نساری خوا لێی رازی بێت به‌رۆژووبوو، كه كاتی بهربانگهات، چووهوهماڵهوه، به‌خێزانی ووت: ئه‌رێ خۆراكت لایه، ووتی: نه‌خێر، بەڵام هه‌ر ئێستا ده‌چم بۆت داواده‌كه‌م، ئه‌میش رۆژه‌كه ئیشی كردبوو، ماندووبوو، بۆیه پێڵووی چاوی قورسبوو، خهویلێكهوت، كه ژنه‌كه هاته‌وه‌و بینی (به‌زه‌یی پێداهاتهوهو ووتی) ئه‌ی داماو خۆت.. بۆ سبه‌ینێش له نیوه‌ڕۆدا بورایه‌وه، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی گه‌یانده پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ئیتر ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (چوونه لای خێزانه‌كانتان له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا بۆ حەڵاڵبوو) زۆر پێی دڵخۆشبوون، ئینجا (ته‌كمیله‌ی ئایه‌ته‌كه) هاته‌خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ: بخۆن و بخۆنه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی هێڵی سپی سپێده‌تان له هێڵی ره‌شی شه‌و بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
- ئیبنوعه‌بباس خوا لێیان رازی بێت ئه‌ویش ده‌گێڕێته‌وه (كَانَ النَّاسُ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم إِذَا صَلَّوُا الْعَتَمَةَ حَرُمَ عَلَيْهِمُ الطَّعَامُ وَالشَّرَابُ وَالنِّسَاءُ وَصَامُوا إِلَى الْقَابِلَةِ....).[20] واتە: له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه نوێژی عیشایان بكردایا ئیتر خواردن و خواردنه‌وه‌و چوونه لای خێزانه‌كانیان لێ حهرامدهبوو، به‌رۆژوو ده‌بوون و خۆیان له‌وانه ده‌گرته‌وه تا شه‌وی سبه‌ینێ داده‌هات.
[1] ابن منظور: لسان العرب ١٢/٣٥١، الراغب الاصبهاني: مفردات ألفاظ القرآ‌ن ل٥..، الفیومي المقري: المصباح المنیر ١/٣٥٢، ابن قدامە المقدسي: المغني ٤/٣٢٣.
[2] دیوان النابغة الذبیاني ل١١٢.
[3] النووي: المجموع ٦/٢٤٥، الروض المربع مع حاشیة ابن قاسم ٣/٣٤٦،محمد بن احمد الفتوحي: منتهی الارادات ٢/٥، ابن قدامە المقدسي: المغني ٤/٣٢٣، الحجاوي: الاقناع لطالب الانتفاع ١/٤٨٥،ابن الملقن: الإعلام بفوائد عمدة الأحکام ٥/١٥٣، ابن تیمیە: شرح العمدة. کتاب الصیام ١.٢٤، الموسوعة الفقهیة الکویتیة ٢٨/٧.
[4] النووي: المجموع ٦/٢٤٥، ابن قدامة: المغني ٣/٨٤، الشوکاني: نیل الأوطار چاپی یەکبەرگیی 2004 ل٧٩٤، الأمیر الصنعاني: سبل السلام ٢/٣٨٥، عبدلاغني بن حمادة: اللباب في شرح الکتاب ١/١٦٢، ابن عثیمین: الشرح الممتع ٦/٣١٠، عبدالعزیز بن عبداللە الراجحي: الإلمام بشیء من أحکام الصیام ل٧.
[5] ئەحمەد ٣٨/١٦٨ ژمارە ٣٠٧٠ و ٢٣٠٧٧. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح الترغیب والترهیب ١/٥٩٩)دا دەفەرموێ: حسن صحیح.
[6] الشوکاني: نیل الاوطار ١/١٧٨، محمـد رفیق مؤمن الشوبکي: سبب تسمیة شهر رمضان وحکمە.
[7] بەیهیقی ٤/٢٠١، فەرمووشیەتی کە یەحیای کوڕی مەعین ئەبومەعشەر نەجیحی سندی (کە ریوایەتەکەی گێڕاوەتەوە) بە زەعیف داناوە، ابن الجوزي لە کتێبی: (الموضوعات ٢/١٨٧(دا هێناوێتییەوە، ابن عدي: الکامل ٧/٥١٧ دەشفەرموێت کۆمەڵێک لە توێژەرەوانانی فەرموودە ئەبومەعشەریان بە زەعیف ناساندووەو ریوایەتیان لێ وەرنرگرتووە، سیوطي لە کتێبی: (اللآلي المصنوعة في الأحادیث الموضوعة ٢/٩٧) بە هەڵبەستراو (مەوضوع)ی داناوە.، ابن أبي حاتم لە کتێبی : (العلل/ژمارە ٧١٢) دا دەشفەرموێ: ئەوە قەولی ئەبوهورەیرەیە خوا لێی رازی بێت نەک فەرموودە.
[8] تەوقیفی: واتە بە بەڵگەی راستودروست سەلمێنراوەو گۆڕینی تێدا ناکرێت، وەکو ژمارەی رکات و چۆنیەتی نوێژ‌و بڕی زەکات و ئەرکانی حەج و هتد.
[9] بوخاری ١٨٩٩، بە لەفزی (إذا دخل شهر رمضان..) وژمارە ١٨٩٨ بە لەفزی: (إذا جا‌ء رمضان..)، موسلیم ١٠٧٩ بە لەفزی: (إذا کان رمضان..)و (إذا دخل رمضان..)..
[10] کورد دەڵێ: ئەگەر کەوتینە رەمەزانەوە.
[11] النووي: المجموع ٦/٢٤٨.
بوخاری ٤٦، موسلیم ١١.[12]
[14] ئەمە مانگە عەرەبییەکانە: موحەڕڕەم، صەفەر، رەبیعی یەکەم، رەبیعی دووەم، جومادای یەکەم، جومادای دووەم، رەجەب، شەعبان، رەمەزان، شەووال، ذیلقیعدە، ذیلحیججە.
[16] تەعلیق: (مُعَلَّقًا) یان (تَعْلِيقًا) واتە: هەڵواسراو، یان کەناردراو؛ ئەو فەرمودانەن کە ئیمامی بوخاری کردبوونی بە سەردێڕی (باب)ـەکانی، بە ئومێدی توێژینەوەیان، بەڵام دیارە مەرگ ڕێینەدا رحمە اللە... بێگومان هەر لەو (باب)ـەشدا فەرمودەیتری صەحیحی هێناوەتەوە..
[17] بوخاری لە سەحیحەکەیدا/ باب (وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ) البقرة/١٨٤
[18] بوخاری (٤٥٠٧) موسليم (١١٤٥). ئەبوداود (٢٣١٥). ترمذي (٧٩٨). نەسائی (٤/١٩٠) داريمي (٢/١٥). بەیهیقی (٤/٢٠٠). حاکم (١/٤٢٣).
[19] بوخاری ١٩١٥، ئەبوداوود ٢٣١٤.
[20] ئەبوداوود ٢٣١٣، بەیهیقی ٤/٢٠١. ئیمامی نەوەوی لە: (المجموع ٦/٢٤٨)دا دەفەرموێ: سەنەدەکەی زەعیفییەکی تێدایە. هەرچەندە خودی ئەبوداوود رحمەاللە بە زەعیفی دانەناوە.. ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح سنن أبي داود ٢٣١٣)دا دەفەرموێ: حەسەن و سەحیحە.