بڕگه‌ی دووه‌م: حیكمه‌تی رۆژوو:
نووسینی: مامۆستا کرێکار
١- رۆژوو یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بواری خواپه‌رستیی و لهخوانزیكبوونهوهو پاڵفته‌ی ده‌روون و گه‌نجینه‌كردنی پاداشت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها خوای گه‌وره‌و پاشان رۆژووهوانهكه ده‌زانن كه رۆژووه‌كه‌ی گرتووه، یان شكاندوێتی. بۆ خوای گرتووه یان نییه‌تی پیسی تێكه‌ڵبووه. سه‌رڕاستانه گرتوێتی، یان هه‌ر له،كۆڵ خۆی كردۆته‌وه. كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستكردووه، یان هه‌ر دهمیگرتۆتهوهو به‌س! بۆیه زۆریی پاداشتیشی هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ده‌یزانێت، چونكه به‌تایبه‌تی فه‌رموویه‌تی كە خۆم پاداشتی رۆژوو دیاریده‌كه‌م. وه‌ك له حه‌دیسی قودسییدا ده‌فه‌رموێ: (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلاَّ الصِّيَامَ، فَإِنَّهُ لِي، وَأَنَا أَجْزِي بِهِ).[1] واته: هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌ی موسوڵمان بۆ خۆیه‌تی، رۆژوو نه‌بێت، ئه‌ویان بۆ منه‌و خۆم پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه.
٢- رۆژووگرتن خۆكۆنترۆڵكردن و مه‌شقكردنی ده‌روونه، له‌سه‌ر ئارامگریی و هه‌رسێ جۆره خۆگرییهكه:
أـ خۆگریی له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پابه‌ندبوون بهشهرعهكهیهوه (الِاسْتِقَامَةِ وَالثَّبَاتِ) .
ب ـ خۆگرتنه‌وه له‌گوناح و تاوان (العِفَّةِ والوَرَعِ).
ج ـ خۆ گرتن و ئارامگریی له‌سه‌ر ئازاری جه‌سته له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره (التَّحَمُّل).
٣- رۆژووگرتن ههستكردنە به‌برسێتی و مهحروومبوونی هه‌ژاران و مه‌حروومان، كه بەپێی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان سێ ملیار برسی له جیهاندا هه‌یه (واته نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی!) ملیارێك زیاتریان رۆژانه بڕی یه‌ك دۆلاریان پێ پهیداناكرێت! زۆر به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌م هه‌ژارانه‌ش له موسوڵمانانی بێخاوه‌نن.
٤- رۆژوو یادخستنه‌وه‌ی موسوڵمانه كه ئه‌و نیعمه‌ته زۆره‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدان ده‌شێت رۆژێك نه‌یمێنێت و وه‌كو ئه‌و هه‌زاران داماوه بێنازه، هه‌ژارانه، بكه‌وێت، ئێ بۆچی سوپاسی خوا له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه ناكات، كه پێی به‌خشیووه.
ره‌حمه‌تی خوا له شێخی نه‌وره‌سی بێت له حیكمه‌ته‌كانی رۆژووی رهمهزانداو له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ: (خۆڕاگرتنی مرۆڤ له مانگی ره‌مه‌زاندا له‌سه‌ر نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه، وا له‌و مرۆڤه ده‌كات كه بهنیعمهتیان بزانێت و له جێگای شیاوی خۆیاندا دایاننێت، چونكه ئه‌و مرۆڤه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوێت و به‌خۆی ده‌ڵێ: ئه‌م نیعمه‌تانه موڵكی من نین، چونكه له خواردنیاندا سهربهستنیم، كه‌واته موڵكی یهكێكیترن، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه موڵكی ئه‌وبوون و ئه‌و پێی به‌خشیووم، وا ئێستاش چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌و ده‌كه‌م بۆ خواردنیان)[2].
٥- رۆژوو بۆ ته‌ندروستی سوودهمهنده، بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشیی. (ماك فادن) پسپۆڕێكی پزیشكی ئه‌مریكایی بوو، ده‌یووت زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كانم به‌رۆژووگرتن چاكده‌بنه‌وه.. چونكه رۆژووگرتن حه‌وانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و رێكخستنهوەی گڵاند (هۆرمۆن)ـەكانە، جگه له ئاسووده‌یی ده‌روونی.. له‌م باره‌شه‌وه شێخی نەورەسی ره‌حمه‌تی وورده‌كارانه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته‌و پارسه‌نگی ده‌روون و گه‌شه‌ی رۆح چۆته‌وه، كه بهڕۆژووهكه دێتهدیی، كه ده‌فه‌رموێ: (له ره‌مه‌زانی پیرۆزدا (نه‌فس) به‌هۆی رۆژووه‌وه له‌سه‌ر جۆره پارێزێك رادێت و له پێناوی پاكبوونه‌وه‌و گهشهكردنییدا بهلێبڕانهوه تێدەكۆشێت و فێری گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كان ده‌بێت، ئیتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه نابێت كه له پڕبوونی گه‌ده‌و خۆراك به‌سه‌ر خۆراككردندا په‌یداده‌بن و توانای فه‌رمانبه‌رداریی و ملكه‌چیی بۆ فه‌رمانه‌كانی شه‌رع به‌ده‌ستدەهێنێت. ئنجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌بۆنه‌ی رۆژووه‌وه خۆی له خواردنی (حەڵاڵ)یش پاراستووه ئه‌وا ئاسان لهحهرامیش خۆی ده‌پارێزێت تا ژیانی مه‌عنه‌وی خۆی نه‌شێوێنێت).
٦- رۆژووی ره‌مه‌زان دیمه‌نێكی یهكجهستهیی و هه‌ست و ئینتیمای یه‌ك ئوممه‌تی له موسوڵماناندا راده‌گرێت و ناونیشانێكی سۆز‌و یارمه‌تیی و توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه.. هه‌موویان له یه‌ككاتدا به‌ڕۆژوون. له یه‌ككاتدا بهربانگدهكهنهوه. هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان دەسەڵاتدارو بێدەسەڵاتدا نییه. له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندا هه‌ژاردا نییه. هه‌موویان هه‌ست بهعهبدێتیی بۆ خوای گه‌وره ده‌كه‌ن.. گرنگیشه كه پێكه‌وه ده‌یكه‌نه جه‌ژنی ئوممه‌ت، له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا.
________
بۆ خوێندنەوەی بڕگەی یەکەم کرتە لێرە بکە
[1] بوخاری (١٩٠٤). موسليم (١١٥١).
[2] سەعیدی نەورسی: پەیامی رەمەزان/ فارووق رەسوڵ یەحیا کردوێتی بەکوردی. ل٤.