بڕگهی چوارەم: گهورهیی و تایبەتمەندیی مانگی رەمەزان
نووسینی: مامۆستا کرێکار
١_ رەمەزان ئەو مانگە پیرۆزەیە کە خوای گەورە ئەو قورئانەی تێدا ناردەخوارەوە کە کەلامی خۆیەتیی: خوای گەورە دەفەرموێ: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ...)الْبَقَرَة/١٨٥واته: مانگی رهمهزان كه خوای گهوره قورئانی تێدا ناردۆتەخوارهوه، تا بۆ خهڵكی ببێته روناكیی رێنمایی و روونكردنهوهی دیدو ههڵوێستی خواناسیی و مایهی ههڵاوێردنی حهق و ناحهق.. ئەمە جگە لەوەی کە شەوی قەدری تێدایە، کە خوای گەورە لەو شەوەدا قورئانەکەی لە (لەوحولمەحفووز)ەوە ناردە (بەیتولعیززەت) لە ئاسمانی یەکەم. وەک دەفەرموێ: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ) الدخان/٣.
٢_ رەمەزان شەوی قەدری تێدایە: شەوی قەدر شەوێکە چاکترە لە هەزار مانگ! زیاتر لە 83 هەشتاوسێ ساڵ! وەک دەفەرموێ: (لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ) القدر/٣. پاشان جاربۆجار لەگەڵ پێداوییستی کات و شوێن و حاڵەتی پێکهێنانی ئوممەتە عەقائیدییەکەو کامڵبوونی بزاوتی گۆڕانکاریی یاوەران و کۆمەڵگەکەیان دەهاتەخوارەوە.. ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (أتَاكُمْ رَمَضَانُ شَهْرٌ مُبَارَكٌ، فَرَضَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ عَلَيْكُمْ صِيَامَهُ، تُفْتَحُ فِيهِ أَبْوَابُ السَّمَاءِ، وَتُغْلَقُ فِيهِ أَبْوَابُ الْجَحِيمِ، وَتُغَلُّ فِيهِ مَرَدَةُ الشَّيَاطِينِ، لِلَّهِ فِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ، مَنْ حُرِمَ خَيْرَهَا فَقَدْ حُرِمَ)[1] واتە: وا رەمەزان هاتەوە سەرتان، رەمەزان مانگێکی پیرۆزو بەبەرەکەتە، پێویستە لەسەرتان رۆژەکانی بەڕۆژووبن، لە رەمەزاندا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوەو دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن و یاخییانی جنۆکە هەموو زنجیربەنددەکرێن، شەوێکی بۆ خوای گەورە تێدایە کە چاکترە لە هەزار مانگ، هەر کەسێک لە خێری ئەم مانگە مەحروومببێت، ئەوە لە خێری زۆریتر مەحروومدەبێت..
هەروەها ئەنەس خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِنَّ هَذَا الشَّهْرَ قَدْ حَضَرَكُمْ، وَفِيهِ لَيْلَةٌ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ، مَنْ حُرِمَهَا فَقَدْ حُرِمَ الْخَيْرَ كُلَّهُ، وَلَا يُحْرَمُ خَيْرَهَا إِلَّا مَحْرُومٌ)[2]
٣_ پەیامە ئاسمانییەکانیتریش هەر لە رەمەزاندا هاتوونەتەخوارەوە: واثیلەی کوڕی ئەسقەع خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (أُنْزِلَتْ صُحُفُ إِبْرَاهِيمَ عَلَيْهِ السَّلَامُ فِي أَوَّلِ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ ، وَأُنْزِلَتِ التَّوْرَاةُ لِسِتٍّ مَضَيْنَ مِنْ رَمَضَانَ، وَالْإِنْجِيلُ لِثَلَاثَ عَشْرَةَ خَلَتْ مِنْ رَمَضَانَ، وَأُنْزِلَ الْفُرْقَانُ لِأَرْبَعٍ وَعِشْرِينَ خَلَتْ مِنْ رَمَضَانَ)[3] واتە: صوحوفی ئیبراهیم سەلامی خوای لێ بێت لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا هاتەخوارەوە، تەورات لە شەشەمین رۆژی رەمەزاندا هاتۆتەخوارەوە، ئینجیل لە سێزدەڕۆژی رەمەزاندا هاتەخوارەوە، قورئان لە بیستوچوارەمین رۆژی رەمەزاندا هاتەخوارەوە..
٤_ لە رەمەزاندا دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە: ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ)[4] .
٥_ لە رەمەزاندا دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن: هەمان فەرموودەی خاڵی پێشتر بەڵگەیە[5].
٦_ لە رەمەزاندا شەیتانەکان و جنۆکە یاخییەکان زنجیربەنددەکرێن: ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ ، وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِينُ)[6].
٧_ لە رەمەزاندا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە: ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِذَا دَخَلَ شَهْرُ رَمَضَانَ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ)[7].
٨_ لە رەمەزاندا دەروازەی رەحمەتی خوای گەورە دەکرێتەوە: ئەبوهورەیرە خوا لیی رازی بێت گێڕاوێتییەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (إِذَا كَانَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الرَّحْمَةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ جَهَنَّمَ، وَسُلْسِلَتِ الشَّيَاطِينُ)
٩_ لە رەمەزاندا لە ئاسمانەوە بەردەوام بانگدەکرێت: خێرخوازینە وەرنەوە، شەڕخوازینە دوورکەونەوە: ئەبوهورەیرە خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (، وَيُنَادِى مُنَادٍ: يَا بَاغِىَ الْخَيْرِ أَقْبِلْ ، وَيَا بَاغِىَ الشَّرِّ أَقْصِرْ)[8]
١٠_ رەمەزان هەلی گیرابوونی دوعایە: خوای گەورە دەفەرموێ:(وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ) البقرة/ ١٨٦ واتە: ئهگهر عهبدهكانم دهربارهی من لێتیان پرسی، پرسیاری نزیك و دوورییم لێیانهوه، پرسیاری بههاناوه هاتن و وەڵامدانهوهو قبوڵكردنی دوعاو پاڕانهوهیان، من زۆرنزیكم... وەڵامی ئهو كهسهی هاوارم دهكاتێ زوودهبیستم و بههانایهوه دێم، مادام هانای بۆمن هێناوه، با وهك من ئاوا نزیكم و زوو بهدهنگ بانگكردیانهوه دێم، ئهوانیش وابن، با ئهوانیش وەڵامی من بدهنهوه، با باوهڕ بهمن بهێنن و دینهكهم بكهنه رێبازی كارو بهرنامهی ژیانیان. با ئاوا بێن بهدهنگمهوه، بۆخۆیان قازانجه، چونكه هیدایهت وهردهگرن و دیدو ههڵویستیان راستدهبێت و دیندارێتیی سهرڕاستانه دهكهن و منیش زیاتر یارمهتی پابهندبوونیان دهدهمهوه.
_ ئەبوسەعیدی خودری خوا لێی رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فهرمووی: (إِنَّ للهِ عُتَقَاءَ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، لِكُلِّ عَبْدٍ مِنْهُمْ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ)[9] واتە: خوای گەورە لە هەمووشەوێکدا (ئیبنوحەجەر دەفەرموێ: هەموو شەوێکی رەمەزانی مەبەستە، چونکە ریوایەتەکانیتر ناوی رەمەزانیان تێدا هاتووە)[10] چەندین کەس لە ئاگری دۆزەخ قوتاردەکات. هەر یەکێک لەوانەش دوحای هەیە کە گیرادەبێت..
١١_ هەموو شەوێکی رەمەزان چەندین کەس لە ئاگری دۆزەخ پەنادەدرێن و قوتاردەکرێن لێی: بەڵگەی گشتگیری ئەمانە: ئەو ریوایەتەیە کە ئەبوهورەیرە خوا لیی رازی بێت گێڕاوێتییەوە کە پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی:(إِذَا كَانَ أَوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ شَهْرِ رَمَضَانَ صُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ وَمَرَدَةُ الْجِنِّ ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ فَلَمْ يُفْتَحْ مِنْهَا بَابٌ،وَفُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ فَلَمْ يُغْلَقْ مِنْهَا بَابٌ، وَيُنَادِى مُنَادٍ: يَا بَاغِىَ الْخَيْرِ أَقْبِلْ ، وَيَا بَاغِىَ الشَّرِّ أَقْصِرْ . وللهِ عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ وَذَلِكَ كُلَّ لَيْلَةٍ)[11]
١٢_ رەمەزان مانگی قورئانخوێندنە: ئیبنوعەبباس خوا لێیان رازی بێت دەفەرموێ: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ)[12] واتە: پێغهمبهری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە هەموو کەسێک سەخیتربوو، رەمەزانان سەخیتردەبوو، جوبرەئیل هەموو شەوێکی رەمەزاندا دەهاتە خزمەتیی و پێکەوە قورئانخوێندنەکەیان موراجەعەدەکردەوە..
______
بۆ خوێندنەوەی بڕگەی یەکەم کرتە لێرە بکە.
بۆ خوێندنەوەی بڕگەی دووەم کرتە لێرە بکە.
بۆ خوێندنەوەی بڕگەی سێیەم کرتە لێرە بکە.
[1] نەسائی ٢١٠٨، ئەحمەد ٧١٤٨. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح ابن ماجە ٢/٤٥٣)دا دەفەرموێ: حسن صحیح.
[2] ئیبنوماجە ١٦٤٤. ئەلبانی رحمەاللە لە (صحیح ابن ماجە ٢/١٥٩) و لە: صحیح الترغیب والترهیب ٩٨٩)دا دەفەرموێ؛ سەحیحە.
[3] ئەحمەد ١٦٩٨٤، طەبەرانی لە: (الکبیر ١٨٥)، طەبەری لە تەفسیرەکەیدا ٣/٤٤٦، بەیهیقی لە: (السنن ٩/٣١٧). عەللامە ئەحمەد شاکر لە توێژینەوەیدا لە: (مسند احمد ٢٨/١٩١)دا دەفەرموێ: زەعیفە، بەڵام شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (سلسلة الاحادیث الصحیحة ١٥٧٥)دا دەفەرموێ: (إسنادی حسن رجالە ثقات).
[4] نەسائی ٢٠٨٨، شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح سنن النسائي ٢١٠٢)و لە: (صحیح الجامع الصغیر ٦٩٩٥)دا دەفەرموێ سەحیحە.
[5] هەروەها: ئەحمەد ١٨٤٣٨، بەیهیقی لە: شعب الایمان ٣٤٣٩،. ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح الترغیب والترهیب ٩٩٨)دا بە سەحیحی داناوە.
[6] بوخاری ١٨٩٩، موسلیم ١٠٧٩.
[7] بوخاری ١٨٩٩، نەسائی ٢٠٧٩، داریمی ١٧١٠.
[8] ترمذی ٦٨٢، ئیبنوماجە ١٦٤٢. شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح الترغیب والترهیب ٩٩٨)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[9] ئەحمەد ٦٦٤ بەززار لە: (کشف الأستار ٩٦٢) حافز ئیبنوحەجەریش لە: (مختصر زوائد البزار علی الکتب الستة ٦٦٤). شێخی ئەرنائووط رحمەاللە لە توێژینەوەی مەسنەدەکەی ئیمامی ئەحمەد(١٢/٤٢٠) بەسەحیحی داناوە، هەروەها شێخی ئەلبانی رحمەاللە لە: (صحیح الترغیب والترهیب ١/٥٨٦ ژ ١٠٠٢)دا دەفەرموێ: صحیح لغیره. .
[10] ئەحمەد ١٢/٤٢٠ ژمارە ٧٤٥٠ توێژەرەوەکانی موسنەدەکە دەربارەی فەرموویانە: (إسناده صحیح علی شرط الشیخین)..
[11] ترمذی ٦٨٢، ئیبنوخوزەیمە لە سەحیحەکەی خۆیدا ١٨٨٣، ئیبنوحیببان ٨/٢٢١ شێخ شوعەیبی ئەرنائووطی کە توێژینەوەی لەسەری کردووە، فەرموویەتی: إسنادە قوي، حاکم لە: المستدرک ١٥٣٢ فەرموویەتی: حدیث صحیح علی شرط الشیخین. لە: (صحیح ابن ماجە ١٦٤٢)دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[12] بوخاری ١٩٠٢، موسلیم ٢٣٠٨.