پێشه‌كی
بسم
الله، الحمد لله، والصلاه والسلام علی رسول الله .
نۆمینه‌ی
حاجیان واته نۆ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی زی لحهججه ڕۆژانێكی زۆر گه‌وره و گرنگ كه
به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا تێده‌په‌ڕێ، ڕۆژانێك كه خوای گه‌وره پێی خۆشه ته‌واوی
عیباده‌ته‌كان تێیدا ئه‌نجام بدرێ، حه‌ج، ڕۆژوو ته‌وبه، قوڕئانخوێندن... سوپاس
بۆ خودا له ساڵی (٢٠٠٩) نووسراوێكم له‌سه‌ر سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه بڵاوكرده‌وه
و كاریگه‌ریه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ... كۆمه‌ڵێ دۆستم داوای دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی
نووسراوه‌كه‌یان لێكردم منیش به پێویستم زانی بۆ زیاتر ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژی
سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه جارێكی تر ئه‌م بابه‌ته بخه‌مه‌وه به‌رده‌ستتان .
گه‌وره‌یی
ده‌ی (ذي الحجة)
له
به‌رده‌م گه‌وره‌یی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌چینه خزمه‌ت قورئان و ده‌بینین له
پێنج شوێندا خوای گه‌وره باسی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كردوه :
(وَاذْكُرُوا
اللَّـهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ) البقرة ﴿٢٠٣﴾
(وَيَذْكُرُوا اسْمَ
اللَّـهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ) الحج ﴿٢٨﴾
(وَلَيَالٍ عَشْرٍ)
الفجر ﴿٢﴾
(وَأَتْمَمْنَاهَا
بِعَشْرٍ ) الأعراف ﴿١٤٢﴾
(وَالشَّفْعِ)
الفجر ﴿٣﴾
ئه‌م
چه‌ند شوێنه‌ی قوڕئان به پێی ڕای هه‌ندێك له موفه‌سسیرین مه‌به‌ست له ده
ڕۆژی(ذی الحجه)یه ، بۆیه زیاتری له‌سه‌ر نانووسم و ناچمه نێو ده‌ریای بێ بنی
ته‌فسیره‌وه، كێ پێی خۆشه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی
نووسیومن.
له
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی عیباده‌تی ئه‌م ده
ڕۆژه به گشتی هاتوه ، له‌وانه : ئیبن عه‌باس ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ:
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی:
(ما مِنْ أيامٍ العملُ الصالحُ فيهنَّ
أحبُّ إلى اللهِ مِنْ هذهِ الأيامِ العشرِ فقالوا يا رسولَ اللهِ ولا الجهادُ في
سبيلِ اللهِ فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ ولا الجهادُ في سبيلِ
اللهِ إلا رجلٌ خرجَ بنفسِهِ ومالِهِ فلمْ يرجعْ مِنْ ذلكَ بشيءٍ)
ئیبن ماجه ريوایهتی كردوه و ئه‌لبانی به صه‌حیحی ئه‌ژمار كردوه ، بنواڕە :
صحیح وضعیف سنن ابن ماجه - (٤ / ٢٢٧) به ژماره (١٧٢٧).هه‌روه‌ها بنواڕه صحیح
وضعیف الجامع الصغیر - (٢١/ ٤٨٥).
واته:
هیچ ڕۆژانێك نیه كرده‌وه‌ی باش تێیاندا به قه‌ده‌ری ئه‌م ده ڕۆژه خۆشه‌ویست
بێت لای خودا، ووتیان: ته‌نانه‌ت جیهادیش له ڕێی خوادا؟ فه‌رمووی ته‌نانه‌ت
جیهادیش له ڕێی خوادا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به نه‌فس و ماڵه‌وه بچێته جیهاد و هیچێ
له‌وانه نه‌گێڕێته‌وه .
كه‌وابوو
ئه‌م ده ڕۆژه واته له یه‌كی ذي الحجة هه‌تا ده‌ی ذي الحجة فرسه‌تێكی زێڕینه
بۆ عیبادهت و په‌رستن، پێویسته كه‌سی موسوڵمان ئه‌م فرسه‌ته بقۆزێته‌وه و به
خوێندنی قورئان و زیكر و ڕۆژوو و په‌یوه‌ست بوون به جه‌ماعه‌ته‌وه و پاڕانه‌وه‌ی
زۆره‌وه كاته‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی بڕازێنێته‌وه .
ڕۆژوو
گرتن سوننه‌ته له نۆمینه‌دا :
ئه‌م
بابه‌ته زیاتر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه و، پێویسته ئه‌وه‌مان له
پێش چاو بێت كه له‌م ده ڕۆژه ته‌نها باس له هه‌شت ڕۆژی ده‌كه‌ین بۆ به ڕۆژوو
بوون چونكه ڕۆژی ده‌یه‌می ئه‌م مانگه جه‌ژنه و ڕۆژوو تێیدا حه‌ڕامه بۆیه له
كوردهواری خۆماندا ئه‌م ده ڕۆژه به نۆمینه مه‌شوره ، هه‌روه‌ها ئێمه له‌م
بابه‌ته باسی ڕۆژووی عه‌ره‌فه ناكه‌ین كه ڕۆژی نۆیه‌م ده‌كات، چونكه هیچ كه‌س
گومانی له سوننه‌تیه‌تی ئه‌م ڕۆژه نیه و له چه‌ندین فه‌رمووده‌دا باس له به
ڕۆژوو بوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه كراوه ...
به‌ڵگه‌ی
به‌ڕۆژوو بوونی نۆمینه :
فه‌رمووده‌ی
باسی گه‌وره‌یی عیبادهت له‌م ده ڕۆژه‌دا ڕۆژووش ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌ویش له
عیباده‌ته و بگره له عیباده‌ته فره به‌رزه‌كانه و له فه‌رمووده شیرین و صهحیحهكانیشدا
واریده كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌م
نۆ ڕۆژه‌دا به ڕۆژوو بوه ، له‌وانه:
له
هه‌ندێ له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواوه كه وتوویه‌تی :(كان رسول الله
صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ یصوم تِسْعَ ذی الحِجهِ ..) ئه‌بوو
داود ڕیوایه‌تی كردوه و شێخ ئه‌لبانی به صه‌حیحی قه‌ڵه‌م ڕه‌و كردوه ، بنواڕه:
صحیح أبی داود- (٧ / ١٩٦) به ژماره (٢١٠٦)، باب في صوم العشر .
هه‌روه‌ها
به ڕیوایه‌تێكی تریش هاتوه كه ده‌فه‌رموێ: (أن النبی صَلَّی
اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ كان یصوم یوم عاشورا‌ء، وتسعا من ذی الحجه، وثلاثة أیام
من الشهر أول اثنین من الشهر وخمیسین) نه‌سائی ڕیوایه‌تی
كردوه و ئه‌لبانیش به صه‌حیحی وه‌سفدار كردوه، بنواڕه صحیح وضعیف سنن النسائی
- (٦ / ١٦) به ژماره (٢٣٧٢)
ئه‌م
دوو فه‌رمووده به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ له‌م
نۆ رۆِژهدا به ڕۆژوو بوه، هه‌ردووك ڕیوایه‌ته‌كه صه‌حیحن و گه‌وره موحهددیسێكی
وه‌ك شێخ ئه‌لبانی به صه‌حیح نووسیونی .
ووته‌ی
زانایان له‌سه‌ر به ڕۆژوو بوونی نۆمینە :
زانایانی
هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب كۆكن له‌سه‌ر سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه، بنواڕه مجلة
البحوث الإسلامیه: (٤٧/٤٥٦) ئه‌مه‌ش ووته‌ی هه‌ندێكیانه:
ئیمامی
نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: (قلت: ومن المسنون، صوم عشر ذی الحجه، غیر العید،) روضه
الطالبین- الكتب العلمیه - (٢/ ٢٥٤).واته له سوننه‌ته‌كانه ڕۆژووی ده‌ی
"ذی الحجه" بێ له جه‌ژن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (فلیس فی صوم
هذه التسعه كراهه بل هی مستحبه استحبابا شدیدا لاسیما التاسع منها وهو یوم عرفه)
شرح النووی علی مسلم - (٨ /٧١). واته: له ڕۆژووی ئه‌م نۆ ڕۆژه‌دا كه‌راهه‌ت نیه
و، بگره زۆر موسته‌حه‌ببه، تایبه‌ت ڕۆژی نۆیه‌می، كه ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه.
ئیبن
حه‌زمی زاهیری ده‌فه‌رموێ:( ونستحب صیام أیام العشر من ذی الحجه) المحلی - (٧/١٩)
واته : به سوننه‌تی ده‌زانین ڕۆژووی ده ڕۆژه‌كه له "ذی الحجه".
هه‌روه‌ها
شێخ ئیبن باز له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌فه‌رموێ:( ڕۆژی عه‌ره‌فه ئه‌و ڕۆژه‌یه
خه‌ڵكی تێیدا ڕاده‌وه‌ستن له عه‌ره‌فه، ڕۆژوو تێیدا سوننه‌ته بۆ غه‌یری ئه‌وه‌ی
له حه‌جدایه، ... وه ئه‌گه‌ر ویستت ڕۆژێ له پێشیدا به ڕۆژوو بیت ئه‌وه قه‌یناكات،
وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نۆ ڕۆژه‌كه به ڕۆژوو بوویت ئه‌وه باشه، چونكه ئه‌م ڕۆژانه
پیرۆزن و سوننه‌ته تێیاندا به ڕۆژوو بیت) فتاوی اللجنة الدائمة(٣٢)جزءا - (١٠
/ ٣٩٣).
هه‌روه‌ها
له فه‌توایه‌كی تردا هاتوه (أفضل الأيام لصیام التطوع: ... ، وعشر ذی الحجه،
...) فتاوی اللجنة الدائمه(٣٢)جزءا - (١٠ / ٣٨٥) واته : گه‌وره‌ترینی ڕۆژه‌كان
بۆ به ڕۆژوو بوون : _ لێره‌دا چه‌ند ڕۆژوویهك باس ده‌كه‌ن له‌وانه _ ڕۆژووی ده‌ی
"ذی الحجه"، ...
ئیبن
عوسه‌یمینیش سه‌رباسێك ده‌ڕازێنێته‌وه به ناوی (مشروعیة صیام عشر ذی الحجه)
اللقاء الشهری (٥/٣٤) واته ڕه‌وا بوونی ڕۆژووی ده‌ی ذي الحجة ، له‌م بابه‌ته‌دا
به درێژی باسی سوننه‌تیه‌تی ڕۆژووی نۆمینه ده‌كات.
هه‌روه‌ها
سابت بوه له ئیبن عومه‌ر ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر كه ئه‌م سوننه‌ته‌ی هه‌رگیز ته‌رك
نه‌كردوه، هه‌روه‌ها گێڕدراوه‌ته‌وه له هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌نی به‌صری و ئیبن
سیرین و قه‌تاده‌وه كه ئه‌م ڕۆژووهیان ته‌رك نه‌كردوه. لطائف المعارف (٤٦١) .
ڕه‌واندنه‌وه‌ی
گومانه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژووی نۆمینه :
ته‌نها
گومانێك له‌م ڕوه‌وه بێت ئه‌وه‌یه كه‌سێك به نه‌زانی له‌م فه‌رمایشته‌ی دایكی
به‌ڕێزی ئیماندران بنواڕێ كه ده‌فه‌رموێ:(ما رأیت النبی
صائما فی العشر قط) صحیح وضعیف سنن الترمذی - (٢ / ٢٥٦)
واته:
هه‌رگیز نه‌مبینیوه كه پێغه‌مبه‌ری خودا صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ له
ده ڕۆژه‌كه‌دا به ڕۆژوو بێت .
ئه‌م
فه‌رمایشته له زاهیردا پێده‌چێ كه ئه‌م ڕۆژووه سوننه‌ت نه‌بێت و پێغه‌مبه‌ری
ئازیزمان صَلَّی
اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ نه‌ی گرتبێت و، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
فه‌رمایشته صهحیحانهیه كه ڕابورد، وه‌لێ زانایان به چه‌ندین چه‌شن وه‌ڵامیان
نووسیوه له‌وانه:
یه‌ك
/ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ هه‌ندێ جار كرده‌وه‌یه‌كی ته‌رك كردوه
و زۆریش حه‌زی كردوه به‌جێی بێنێ ، له ترسی فه‌رز نه‌بوون به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یدا،
بنواڕه تحفة الأحوزي (٢/٢٩٧) .
دوو/ده‌گونجێ
له‌به‌ر نه‌خۆشی و سه‌فه‌ر نه‌یگرتبێ و عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر نه‌یبینیبێ.
پێشه‌وا نه‌وه‌وی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نووسیوه. بنواڕه شرح صحیح مسلم (٨/٧١) .
سێ/
ئه‌گه‌ر عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ نه‌فی به ڕۆژوو بوون ده‌كات، وه‌لێ
حه‌فسه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر ئیسپاتی ده‌كات كه بینیویه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان
به ڕۆژوو بوه، دیاره له زانستی ئوصولی فیقهیشدا هاتوه كه كه ئه‌گه‌ر دوو فه‌رمایشت
پێچه‌وانه‌ی یه‌ك بوون و یه‌كیان ئیسپاتی ده‌كرد و ئه‌وی دیش نه‌فی، ئه‌وه
ئیسپاتهكه پێشده‌خرێ و وه‌رده‌گیرێ، چونكه ئه‌وه‌ی نه‌فی ده‌كات پێده‌چێ نه‌یدیبێ
و ئه‌وه‌ی ئیسپات ده‌كات بینیویه‌تی و هه‌تا نه‌یبینیایه نه‌یده‌توانی ئیسپاتی
بكات.
زانایان
ئینكاری ئه‌م ڕۆژووهیان نه‌كردوه، ته‌نها هه‌ندێك قسه نه‌بێت كه هه‌ڵده‌گرێ
مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه‌بووبێ، به نموونه یه‌كێكیان باس ده‌كه‌م بۆ زیاتر به‌رچاو
ڕۆشنی، ئیبن قه‌ییم ده‌فه‌رموێ: ڕۆژووی ده‌ی ذی الحجة خیلافی تێدایه عائیشه ده‌فه‌رموێ:
_ حه‌دیسی نهفیهكهی باسكردوه _ حه‌فصه‌ش ده‌فه‌رموێ _ حه‌دیسی ئیسباتهكهی
باسكردوه_ بنواڕه زاد المعاد (١/٦٥) لێره‌دا هه‌ڵده‌گرێ مه‌به‌ستی خودی ڕۆژووه‌كه
نه‌بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی نه‌قڵی ڕۆژووی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صَلَّی اللَّهُ علیْهِ وسَلَّمَ.دواتر هه‌ر خۆی ده‌فه‌رموێ (والمثبت
مقدم علی النافی إن صح).
له
دوای ئه‌م گه‌شته خێرایه له خزمه‌ت ڕۆژووی نۆمینه‌ی حاجیان ماوه بڵێم برایانی
شیرینم با ئه‌م سوننه‌ته نهمرێنین و به ده‌ستی خۆمان نه‌ینێژین، به‌ڵكو چۆن
پیرانمان به هیممه‌ته‌وه ئه‌م ڕۆژووه ته‌رك ناكه‌ن با ئێمه‌ی گه‌نجیش پشكێكمان
له‌م سوننه‌ته هه‌بێت و له‌م زه‌مه‌نی فیتنه‌دا هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی به زیندوو
ڕاگری سوننه‌ت ئێمه بین.
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی صلە
وصحبه وسلم
نوسینی:
مامۆستا عبدالدائم معروف هه‌ورامی