بڕوادار
هەردەم لە خوای پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە لە هەرکات و شوێنێکدا بێت (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي
فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ....) بەڵام ئەم کات و شوێن و
شێوازانە پێویستیان بە چاودێری و گرنگی پێدانی زیاتر هەیە کە پێغەمبەری خودا صَلَّی
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە فەرموودە شیرینەکانیدا ئاماژەی بە چەندین شوێن و
کات کردووە کە نزاو پاڕانەوەیان تیادا گیرایەو ڕەت ناکرێتەوە، لێرەدا بە کورتی
ئاماژە بە هەندێک کات و شوێن دەکەین :
١- شەوی قەدر .
٢- کۆتای نیوەشەو .
٣- لەپاش هەموو نوێژە فەرزەکانەوە .
٤- لەنێوان بانگ و قامەتدا .
٥- کاتێک
لەهەموو شەو و رۆژێکدا هەیە.
٦- لەکاتی بانگدان بۆ نوێژە فەرزەکان.
٧- لەکاتی باران باریندا.
٨- لەکاتی تێکچڕژانی سوپاکان لە پێناوی خوادا.
٩- کاتێک لە ڕۆژی هەینی دایە: وەڕاستترین ووتە
ئەوەیە کە کۆتایی کاتە لە کاتەکانی عەسری ڕۆژی هەینی،وە واڕیوایەت کراوە کە
ئەگونجێ لەو نێوانەدا بێت کە ئیمام لە کاتی وتارداندا دائەنیشێ تا نوێژەکە تەواو
ئەبێت.
١٠- لەکاتی خواردنەوەی ئاوی (زمزم) لەگەڵ نیەتێکی
ڕاستدا
.
١١- لە کوڕنوش دا (السجود).
١٢- لەکاتی بەخەبەرهاتن لەشەوداو پاڕانەوە
بەسوننەتی (المأثور) ی ئەوکاتە .
١٣- ئەگەر لەسەر پاکێتی (دەست نوێژ )خەوت و
پاشان لە شەودا بەخەبەر هات و پاڕایەوە.
١٤- پاڕانەوەی خەڵکی لە پاش مردنی کەسێک .
١٥- پاڕانەوە لەدوای ستایشی خواو صلاوات دان
لەسەر پێغەمبەری خودا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ لە تەحیاتدا.
١٦- لەکاتی پاڕانەوە بەو ناوە گەورەیەی (الإسم
الأعظم ) کە ئەگەر هەرکەسێک پێی بپاڕێتەوە وەڵام دەدرێتەوە و ئەگەر داوای پێ بکرێت
پێی دەبەخشرێت.
١٧- پاڕانەوەی مسوڵمان بۆ برا مسڵمانەکەی
بەنهێنی .
١٨- پاڕانەوە لەڕۆژی عەرەفەدا لەعەرەفات. 20_
١٩- پاڕانەوە لە مانگی ڕەمەزاندا.
٢٠- لەکاتی کۆبوونەوەی مسوڵمانان لە کۆڕی ذيكردا
٢١- پاڕانەوە لەکاتی بەڵاوموسیبەتدا بەوتنی “ إِنَّا للَّهِ وَإِنَّا إِلیهِ رَاجِعُون، اللَّهمَّ أجرنی فی
مُصِیبَتی، وَاخْلُف لی خَیْراً مِنْهَا “.
٢٢- پاڕانەوە لەکات ڕووکردنی دڵ بۆ لای خوای
گەورەو تاوسەندنی دڵسۆزی (الاخلاص).
٢٣- پاڕانەوەی
ستەم لێ کراو لەو کەسەی ستەمی لێ کردووە. چونکە هیچ پەردەیەك نییە لە نێوان
ستەملێکراو خوای گەورەدا.
٢٤- پاڕانەوەی باوک و دايك لە کوڕەکەی بە چاکەو خراپە.
٢٥- پاڕانەوەی گەشتیار (المسافر).
٢٦- پاڕانەوەی ڕۆژووەوان هەتا بەربانگ دەکاتەوە.
٢٧- پاڕانەوەی رۆژووەوان لەکاتی بەربانگ
کردنەوەدا.
٢٨- پاڕانەوەی ناچارو لێ قەوماوو ،زۆرلێکراو.
٢٩- پاڕانەوەی پێشەوای دادپەروەر.
٣٠- پاڕانەوەی کوڕی چاکەکار لەگەڵ دایک و باوکی
دا.
٣١- پاڕانەوە لە دوای دەست نوێژ ئەگەر پاڕایەوەبە
سوننەتی (المأثور ) ى ئەو کاتە.
٣٢- پاڕانەوە دوای ڕەجم کردنی ( الجمرة الصغرى).
٣٣- پاڕانەوە دوای ڕەجم کردنی ( الجمرة الوسطى).
٣٤- پاڕانەوە لەناو کەعبەدا .هەرکەس نوێژی کرد
لەناو (الحجر )دا ئەوا هەر بە (البیت ) حسابە.
٣٥-پاڕانەوە لەسەر ( صه فا).
٣٦- پاڕانەوە لەسەر (مەروە).
٣٧- پاڕانەوە لەلای (المشعر الحرام ) دا.
خوای گەورە نزاو پاڕانەوەی هەمو لایەکمان
قبوڵبکات .
نوسینی : ئەفنان رەزا
پاڕانەوە (الدعاء)
ئادابی پاڕانەوە