ئه‌وه‌ى ڕابورد كورته باسێكى خێراى نوێژ بوو له ئیسلامدا..له‌وانه‌یه ئەوەش به‌سوودبێت کە هه‌ندێك له‌و ته‌سبیحاتانه‌ش بخه‌ینه پێشچاو كه سوننه‌تن له دواى نوێژه‌كان بخوێنرێت.
- ثەو‌بان خوا لێى رازی بێت كه خزمه‌تكارى پێغه‌مبه‌ر بوو صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌گێڕێته‌وه: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا انْصَرَفَ مِنْ صَلَاتِهِ اسْتَغْفَرَ ثَلَاثًا، وَقَالَ: اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلَامُ، وَمِنْكَ السَّلَامُ، تَبَارَكْتَ ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ) موسلیم.[1] واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه له نوێژه‌كه‌ى ده‌بۆوه سێ‌جار (استغفرالله)ى ده‌كرد ئینجا دەیفەرموو: خوایه موسالمیت و خێر و خۆشى عه‌بده‌كانت ده‌وێت. هه‌موو ئارامى و سه‌لامه‌تیه‌ك له تۆوه‌یه. ئه‌ى خواى خاوه‌ن سام و هه‌یبه‌ت خاوه‌نى ڕێز‌و به‌خششى هه‌موو چاكەو خێر‌و خۆشیه‌ك هه‌ر له تۆوه چاوەڕوان ده‌كرێ.
- موغیره‌ى كورى شوعبه خوا لێى ڕ‌ازى بێت ده‌گێرێته‌وه: (إنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلاةٍ مَكْتُوبَةٍ: لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٍ. اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ وَلا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ) متفق علیه.[2] واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كاتێك كه نوێژى ته‌واوده‌كرد و سه‌لامىده‌دایه‌وه دەیفەرموو: (لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ) خوا تاك و بێوێنه‌یه به هیچ كلۆجێك هاوبه‌شى نیه. هه‌موو موڵك و ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ر شایسته‌ى ئه‌وەو ستایش هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌كرێت. ئه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به توانا‌و زاڵه. خوایه كه تۆ ببه‌خشیت به هیچ كلۆجێك به‌ربه‌ستى له ڕێدا نابێت. كه تۆش بگریته‌وه به‌خشین بە هیچ كلۆجێك نابێت.
- عه‌بدواللەى كوڕى زوبێر خوا لێى ڕ‌ازى بێت له دواى هه‌موو نوێژێك ئه‌م زیكره‌ى ده‌كرد و دەیفەرموو: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُهَلِّلُ بِهِنَّ دُبُرَ كُلِّ صَلاَةٍ) موسلم.[3] واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دواى هه‌موو نوێژێك ته‌سبیحاتى پێده‌كردن كه ئه‌مه‌یه: (لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللّٰه وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللّٰه وَلاَ نَعْبُدُ إِلاَّ إِيَّاهُ لَهُ النِّعْمَةُ وَلَهُ الْفَضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الْحَسَنُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللّٰه مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ).[4] واتە: هیچ خوایەکی بە هەق نییە بپەرسترێت جگە لە خوای تاکوتەنها، کە هاوبەشی نییە. هەموو خاوەنێتی و دەسەڵاتێک هی ئەوەو سوپاس و ستایش هەر بۆ ئەو دەکرێت و هەر ئەو بەسەر هەموو شتێکدا زاڵە. هیچ هێزو كاریگه‌ریه‌كى گۆڕین به غه‌یرى خواى گه‌وره‌وه نابێ و ناكرێت. هیچ خوایه‌ك نیه شایانى خوایه‌تى بێت جگه له (الله) ئێمه‌ش غه‌یرى ئه‌و ناپه‌رستین. هه‌موو نازو نیعمه‌ت و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ك هه‌ر له‌وه‌وه‌یه، ستایشى جوان و پاك هه‌ر قابیل به‌وه، لَا إلَهَ إلاَّ اللَّهُ، خواویستانه دیندارێتیمان بۆ ئه‌وه با كافره‌كانیش پێیان ناخۆش بێت.
- ئه‌بو هوره‌یره خوا لێى رازی بێت ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (مَنْ سَبَّحَ اللَّهَ دُبُرَ كُلِّ صَلَاةٍ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَحَمِدَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَكَبَّرَ اللَّهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، فَتْلِكَ تِسْعَةٌ وَتِسْعُونَ، وَقَالَ تَمَامَ الْمِائَةِ: لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللّٰه وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، غُفِرَتْ خَطَايَاهُ وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْر) موسلیم.[5] واته: هه‌ر كه‌سێك له دواى نوێژه فه‌رزه‌كان سی‌وسێ جار بڵێت (سُبْحانَ الله) وه سی‌وسێ جار بڵێت (الحَمْدُ لله) وه سی‌وسێ جار بڵێت (اللَّهُ أَكْبَر) وه له سه‌ره‌ى سه‌ده‌میندا بڵێ: (لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللّٰه وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ).[6] واتە: له هه‌موو گوناحه‌كانى ده‌بورێت ئه‌گه‌رچى به‌قه‌ده‌ر كه‌فى ده‌ریاكانیش بێت.
- كه‌عبى كوڕى عه‌جره خوا لێى ڕ‌ازى بێت له پێغه‌مبه‌رى خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێراویه‌تیه‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (مُعَقِّبَاتٌ لَا يَخِيبُ قَائِلُهُنَّ أَوْ فَاعِلُهُنَّ دُبُرَ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ: ثَلَاثٌ وَثَلَاثُونَ تَسْبِيحَةً، وَثَلَاثٌ وَثَلَاثُونَ تَحْمِيدَةً، وَأَرْبَعٌ وَثَلَاثُونَ تَكْبِيرَةً)موسلیم.[7] واته: چه‌ند زیكرێك هه‌ن له دواى هه‌ر نوێژێكى فه‌رز بوترێت كه بكه‌ره‌كه‌یان هه‌رگیز نا‌ئومێد نابێت،فەرمووی سی‌وسێ جار هه‌ر یه‌كه له (سُبْحانَ الله) و (الحَمْدُ لله) و(اللَّهُ أَكْبَر).
- سه‌یدنا سه‌عد كورى ئه‌بى وه‌ققاص خوا لێى ڕ‌ازى بێت ده‌گێڕێته‌وه: (اللَّهُمَّ إنِّي أعُوذُ بِكَ مِنَ البُخْلِ، وَأَعوذُ بِكَ مِنَ الجُبْنِ، وَأعُوذُ بِكَ أنْ أُرَدَّ إِلَى أَرْذَلِ العُمُرِ، وَأعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الدُّنْيَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ) بوخارى.[8] واته: پێغه‌مبه‌رى خواى صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دواى هه‌موو نوێژه‌كان به‌م زیكرانه په‌ناى به خواى گه‌وره ده‌گرت: خوایه په‌نا ده‌گرم به تۆ له پیسكه‌یى و ترسنۆكى، په‌ناده‌گرم به تۆ بگه‌مه ته‌مه‌نى پیرى و په‌ككه‌وته‌یى و عه‌قڵسووكى، په‌ناده‌گرم به تۆ له ئاژاوەو فیتنه‌گه‌رى و گرفتى دونیا، په‌ناده‌گرم به تۆ له گرفتارى و ئه‌شكه‌نجه‌ى ناو گۆڕ.
- موعازى كوڕى جه‌به‌ل خوا لێى ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رمووێ: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخَذَ بِيَدِهِ وَقَالَ: يَا مُعَاذُ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ. فَقَالَ لَهُ مُعَاذٌ: بِأَبِي أَنْتَ وَأُمِّي يَا رَسُولَ اللَّهِ وَأَنَا أُحِبُّكَ. فَقَالَ: أُوصِيكَ يَا مُعَاذ، لَا تَدَعَنَّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ تَقُولُ: اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ). ئه‌بوداوود به‌سه‌نه‌دى سەحیح[9] واته: پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌ستى گرتم و فه‌رمووى: ئه‌رێ مه‌عاز به‌خوا قه‌سه‌م من تۆم خوشده‌وێـت.[10] وه‌سیه‌تم بێ بۆت دواى هیچ نوێژێك ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كه‌ى كه بڵێت: خوایه یارمه‌تیم بده له‌سه‌ر یادى خۆت، له‌سه‌ر سوپاسگوزاریى بۆ خۆت، له‌سه‌ر سه‌ر ڕاستى و پاك په‌رستنى خۆت.
- ئه‌بو هوره‌یره خوا لێى ڕ‌ازى بێت ده‌گێرێته‌وه: (إِذَا تَشَهَّدَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنْ أَرْبَعٍ، يَقُولُ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ) موسلم.[11] واته: پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیفەرموو: هه‌ر كه‌سێكتان ته‌حیاتى خوێند با په‌نابگرێت به خواى گه‌وره له چوار شت. بڵێت: خوایه په‌ناده‌گرم به تۆ له ئازار‌و ژانى دۆزه‌خ، له سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى ناوگۆڕ، ژان و ناسۆرو كاره‌ساتى مردن و ژیان، له خراپه‌كارى و لادانى ججاڵ (دەججال: رسواو ساخته‌چى كه یه‌كێكه لە نیشانه گه‌وره‌كانى قیامه‌ت).
- خاتوو جویەیر‌ییەی كچى حارس دایكى موسوڵمانان خوا لێی رازی بێت خێزانى پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌گێڕێته‌وه: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ مِنْ عِنْدِهَا بُكْرَةً حِينَ صَلَّى الصُّبْحَ، وَهِيَ فِي مَسْجِدِهَا، ثُمَّ رَجَعَ بَعْدَ أَنْ أَضْحَى، وَهِيَ جَالِسَةٌ، فَقَالَ: (مَا زِلْتِ عَلَى الْحَالِ الَّتِي فَارَقْتُكِ عَلَيْهَا؟) قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لَقَدْ قُلْتُ بَعْدَكِ أَرْبَعَ كَلِمَاتٍ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، لَوْ وُزِنَتْ بِمَا قُلْتِ مُنْذُ الْيَوْمِ لَوَزَنَتْهُنَّ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ) موسلیم[12] واته: به‌یانیه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفى برده مزگه‌وته‌كەو نوێژى به‌یانى كرد. پاش ئه‌وه‌ى نوێژى زوحاشى كرد. ته‌شریفى هێنایه ماڵه‌وە. خاتوجوەیرییه‌ى خێزانى دانیشتبوو فه‌رمووى ئه‌وه له‌و كاته‌وه‌ى كه به‌جێم هێشتویت هه‌روا دانیشتویت؟ عه‌رزیكرد به‌ڵێ: ئینجا پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووى: دواى تۆ چوار ووشه‌م سێ‌جار ووته‌وه كه ئه‌گه‌ر بكێشرایه له هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ وتومن قورس‌تر ده‌بوو، كه ئه‌مانه‌ن: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ). پاكیى و بێگه‌ردى بۆ خواى گه‌وره‌یه‌و هه‌ر ئه‌و سوپاسده‌كرێت، سوپاس بۆ خواى گه‌وره به قه‌ده‌ر ژماره‌ى مه‌خلوقاته‌كانى. به‌قه‌ده‌ر ڕه‌زامه‌ندى خۆى. به قه‌ده‌ر قورسایى عه‌رش. به‌قه‌ده‌ر مه‌وداى فه‌رمایشته‌كانى خۆى.
تێبینى: هه‌ر كه‌سێك وویستى شاره‌زاى ئه‌حكامه ته‌فسیلیه‌كانى شه‌رع بێت و بیزانێت كه حوكمیان له‌سه‌ر ڕوداوو ڕه‌فتاره‌كان چۆنه هه‌ر ده‌بێت سه‌رچاوه شه‌رعیه‌كانى (فقه) بخوێنێته‌وه، كه نه‌وه‌كانى دوایینى ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن. مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه زۆر لا ناكرێت به لاى بۆچوونەكانیانه‌وه، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هه‌ر چوار مه‌زهه‌به فیقهیه‌كه دروستن و قبوڵن. هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر كامیانه‌وه پابه‌ند بێت له‌سه‌ر دیدو ڕێیه‌كى پاك و چاكه، هه‌ركه‌سێكیش فه‌تواى به پێى ئه‌و چوار مه‌زهه‌به دا قبوڵەو خێر‌و چاكه‌یه..با هه‌موشیان له راو بۆچووندا نامۆ بێت كه كۆڕا (ئیجماع)ى ئوممه‌ت ده‌ر ده‌چێت چونكه ئه‌وه گومڕاییه.[13]
[1] موسلیم (٥٩١)، ئەبوداوود (١٥١٢)، ترمذي (٢٩٨)، نەسائی (١٣٣٨)، ئیبنوماجە (٩٢٤).
[2] بوخاری (٨٤٤)موسلیم (٥٩٣).
[3] موسلیم (٥٩٤)، ئەبوداوود (١٥٠٦)، نەسائی (١٣٣٩)، ئەحمەد (١٥٦٧٣)، ئیبنوخوزەیمە (٧٤٠).
[5] بوخاری (٦٤٠٥)، موسلیم (٩٣٩).
[7] موسلیم (٩٣٧)، ترمذي (٣٤١٢)، نەسائی (١٣٤٩).
[8] بوخاری (٦٣٧٠)، نەسائی(٣١٦)، ئەحمەد (١٨٦).
[9] ئەبوداوود (١٥٢٢)، نەسائی(١٣٠٣)، ئەحمەد (٢١٦١٣)، ئیبنوخوزەیمە (٧٢٨)، ئیبنوحیببان (٢٠٢٠). نەوەوی لە (الأذکار/ل١٠٣) دا دەفەرموێ: (إسنادە صحیح)، ئیبنوحەجەر لە (بلوغ المرام/ل٩٨) دا دەفەرموێ: (إسنادە قوي)، ئەلبانیش لە (صحیح أبي داود) دا دەفەرموێ: سەحیحە.
[10] سه‌یرى ئه‌و مه‌نزله‌ى سه‌یدنا مه‌عازى كورى جه‌به‌ل بکە! كه پێغه‌مبه‌رى نازدار صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌ستى پیرۆزى خۆى بخاته ناو ده‌ستیه‌وه ئاواش سوێندى بۆ بخوات كه خۆشی ده‌وێـت!! سبحان الله خۆزگه هه‌موو ته‌مه‌نى من ساتێك بوایه له ته‌مه‌نى موسڵمانێتى سه‌یدنا مو‌عاز خوا لێى رازى بێت. (کرێکار)
[12] موسلیم (٢١٤٠)، ئەبوداوود (١٥٠٣)، نەسائی (٩٩٨٩)، بوخاری لە الأدب المفرد(٦٤٧)، ئەحمەد (١/٢٥٨).
[13] ڕه‌حمه‌تى خوا له نوسه‌رى گه‌وره‌ى ڕه‌حمه‌تى، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هاندانه‌دا لەسەر پابه‌ندبوون به‌و چوار مه‌زهه‌به‌وه، مه‌زهه‌بى تر‌ى ئیمامه به‌رێزه‌كانى ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه‌تى باسبكردایه وه‌كو مه‌زهه‌بى زاهیرى ئیمام ئه‌بوحه‌زم و ئه‌وزاعى و له‌یس و ئیسحاق... وئەوانی تر چاكتر ده‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاندانه‌كه‌ى له‌سه‌ر گەڕانیش بوایه به دواى به‌ڵگه‌ى بۆچوونى مه‌زهه‌به‌كه حه‌تمه‌ن چاكتر ده‌ى پێكا، ئاڕاسته‌كه‌شى په‌سه‌ندتر ده‌بوو. چونكه ناشێت ڕاى ئیمامى مه‌زهەب بێت پێچه‌وانەى فه‌رمووده‌یه‌كى ڕاست بوه‌ستێته‌وه و وه‌ربگیرێت، كه ده‌شێت ئه‌و فه‌رمووده‌یه به‌و ئیمامه به‌رێزانه نه‌گه‌یشتبێت، گرنگ شوێنكه‌وتنى به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت و كۆڕایه بۆ كه‌سانێك كه توانایان هه‌بێـت بیانگه‌نێ وَاللَّهُ أَعْلَمُ.