بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە رب العالمین والصلاة والسلام علی رسولە الأمین محمـد وعلی آلە وصحبە أجمعین.
خولعکردن
من کە ناسراوم بە ................. کچی ........................ کوڕی ...........................
لە بەرواری / / / دا شووم کرد بە
........................ کوڕی ............................ کوڕی ...............................
لە ماوەی خێزانییماندا ــــ بە تایبەتی لەم ساڵەی دواییدا ــــ لە زۆرینەی مافەکانی هاوسەرگیرێتییدا زۆر هەستم بە کەمتەرخەمی ئەو دەکرد بەرامبەرم، تا دەهات زیاتر دڵنیا دەبووم کە نایەوێت چیتر بە بەرپرسێتی مێردایەتی خۆیەوە پابەند بێت، تا گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە بەردەوامبوونمان پێکەوە دەمانگەێنێتە واقیعی سەختتری نەخوازراو. جا بۆ رێگرتن لەوە لە بەرواری / / 2019 دا بڕیاری خولعکردنم دا، تا لێک جیا ببینەوە. ئەمیش بە پێی شەریعەتی ئیسلام کە رێی بە ژن داوە لە مێردی جیا ببێتەوە، مادام هەنجەتی شەرعییانەی هەبێت. وا ئەو مارەییەشم بۆ گێڕایەوە کە کاتی خواستنم داویمەتێ و گەردنی ئازاد دەکەم لە موئەخخەرەی مارەییەکەم. ئیتر ژن و مێردی یەکتریی نامێنین.
ئەم خولعکردنە بە پێی حوکمی خوای گەورەیە کە دەفەرموێ: (فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ) البقرة/229 هەروەها ئەو ریوایەتەی کە ئیبنوعەبباس خوا لێیان رازی بێت گێڕاوێتیەوە کە دەفەرموێ: (أَنَّ امْرَأَةَ ثَابِتِ بْنِ قَيْسٍ أَتَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، ثَابِتُ بْنُ قَيْسٍ ، مَا أَعْتِبُ عَلَيْهِ فِي خُلُقٍ وَلاَ دِينٍ ، وَلَكِنِّي أَكْرَهُ الكُفْرَ فِي الإِسْلاَمِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : أَتَرُدِّينَ عَلَيْهِ حَدِيقَتَهُ ؟ قَالَتْ : نَعَمْ ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : اقْبَلِ الحَدِيقَةَ وَطَلِّقْهَا تَطْلِيقَةً) بوخاریی (5276)، ئەبوداود (2229)، طەبەرانی (2056).
ئیمامی ئەبوئیسحاقی شیرازیی شافیعی لە کتێبی (المهذب/ چاپی دار المعرفة ـ ساڵی 2003 لە بەرگی سێیەم / لاپەڕە سێ) دا دەفەرموێ: (ئەگەر ژنەکە بە هۆی بەدڕەفتاریی مێردەکەیەوە ترسی لێ نیشت یان هەستی کرد مێردەکەی مافەکانی ناداتێ، بۆی جائیزە مارەییەکە بۆ مێردەکەی بگێڕێتەوە کە کاتی مارەکردنی لێی وەرگرتووە، ئیتر لێی جیا دەبێتەوە).
ئەمڕۆ / / 2019 بڕیاری ئەم خولعکردنەمدا. داواکارم لە خوای گەورە خێر بهێنێتە رێی منیش و ئەویش.
شاهیدی یەکەم شاهیدی دووەم خولعکار