پۆشاك جوانی

پانتۆڵ له ‌پێكردن

هه‌ندێك له ‌شه‌رعناسانى سه‌رده‌م به ‌تایبه‌ت  له‌ ووڵاتانى خلیج و یه‌مه‌ن و پاكستان و هاوشێوه‌یان كه‌ خه‌ڵكى پۆشاكى میللی خۆیان ده‌پۆشن و پانتۆڵى ڕۆژئاوایی كه‌مده‌پۆشرێت، فه‌توایاندا كه ‌پۆشینى خراپه‌و نوێژیشى پێوه‌ جائیز نییه‌. چونكه‌ پۆشاكى كافرانه‌و ته‌سكو تروسكه‌. ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ كه ‌پۆشاكى كافرانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا وه‌كو شێخ ئیبن بازى ڕه‌حمه‌تى ده‌یفه‌رموو: (عمت به ‌البلوی)واته‌ موبته‌لابوون پێوه‌ى بۆته‌ گشتى،چونكه‌ چاكه‌ت و پانتۆڵ له‌م سه‌رده‌مه‌دا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌و هه‌مووجیهان ده‌یپۆشن و له ‌زۆرینه‌ى ووڵاتان غه‌یرى پانتۆڵ نه‌ماوه‌ بپۆشرێت. بۆیه‌ پێم وانیه‌ نوێژى پێوه‌ جائیز نه‌بێت، نوێژه‌كه‌ به ‌مه‌رجى خۆیه‌وه‌ جائیزه‌  به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین مه‌كروهه‌.

موسوڵمانى كوردى ئێمه‌ش ده‌بێت له‌ (قه‌ومى)یه‌كان سورتربێت له‌سه‌ر پۆشینى به‌رگى كوردى كه ‌شه‌رعى تره‌،ناچاریش نین كه ‌به‌رگى كافران بپۆشین. كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ى جل و به‌رگێكى زه‌ردێكى تۆخ كه‌پێى ده‌وترا (موعه‌سفه‌ر )فه‌رمووى (إِنّ هَذِهِ مِنْ ثِيَابِ الكُفّارِ، فَلاَ تَلْبَسْهَا)[1] ئه‌مه‌ پۆشاكى كافرانه‌ له‌به‌رى مه‌كه‌ن.

به‌ڵام ده‌شێت بوترێت پانتۆڵى  كاوبۆى (جینز)كه‌ ئه‌مریكایی مه‌كروهتره‌ موسوڵمان هه‌ق نییه‌ بیپۆشێت بابه‌رهه‌مى ووڵاتێكى تریش بێت، ئه‌مما پانتۆڵ به‌گشتى ئه‌گه‌ر ته‌نك و ته‌سك و تروسك نه‌بوو وانازانم به‌ پۆشینى گوناحبار بێت.



[1] موسلیم (٢٠٧٧).

1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/10/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.