ئوممه‌تى موسوڵمان به‌گشتى سه‌ر ڕووت نه‌بووه تازه‌مانى پێش ئیستعماریش لانى كه‌م كڵاو له‌سه‌ر ده‌كرا، هه‌رچه‌نده سه‌ر
ڕووتى حه‌رام نی یه (بێگومان باسمان له پۆشاكى پیاوانه‌و سه ڕووتى پیاوانمان مه‌به‌سته لێره‌دا).
سه‌ر ڕووت كردن ئه‌وه‌نده نامۆ بوو،ئێستاش له ناو هه‌ندێ گه‌لانى
عه‌جه‌مدا زارۆكى كچگه ده‌بینیت ده‌رپێى له
پێدا نیه به‌ڵام كڵاوى له‌سه‌ردایه !!
یاوه‌ران و تابعین سه‌ریان ڕووت نه‌كردووه، له غه‌یرى كاتى حه‌جدا
به‌سه‌رى ڕووته‌وه نه‌ده‌بینران هه‌رچه‌نده
زۆریشیان بایه‌خ به‌قژیان ده‌دا به‌ڵام عه‌مامه پۆشین داب‌و نه‌ریتێكى ڕه‌سه‌ن و چه‌سپاوو
شه‌رعیانه بوو، چونكه :
١- جابر خواى
لێ ڕ‌ازى بێت ده‌گێڕێته‌وه: (أَنّ النَّبِيَّ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دَخَلَ يَوْمَ
فَتْحِ مَكَّةَ وَعَلَيْهِ عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ)[1] واتە: ڕۆژى فه‌تحى مه‌ككه پێغه‌مبه‌رى خوا
صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفى برده شاره‌وه عه‌مامه‌یه‌كى ڕه‌شى له سه‌ردا بوو .
٢- عه‌مرى كوڕى
حوره‌یس (حریث) ده‌فه‌رموێ: (كَأَنِّي أَنْظُرُ إِلَى
رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ، وَعَلَيْهِ عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ قَدْ أَرْخَى طَرَفَيْهَا
بَيْنَ كَتِفَيْهِ )[2] واتە: ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رى
خوام صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كرد، عه‌مامه‌یه‌كى ڕه‌شى له سه‌ردا بوو
لكه‌كانى به نێوان هه‌ردوو شانی‌دا به‌ردابۆوه .
٣- ئیبنو عومه‌ر
خوالێیان ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رموێ: (كانَ النبيّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إذا اعْتَمّ
سَدلَ عِمَامَتَهُ بَيْنَ كَتِفَيْهِ)[3] كه پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عه‌مامه‌ى ده‌به‌ست لكه‌كانى به نێوان هه‌ردووشانیدا شۆڕ
ده‌كرده‌وه .
ئیمامی نه‌وه‌وى ده‌فه‌رموێ: (له‌سه‌ركردنى عه‌مامه به به‌ردانه‌وه‌و
به‌رنه‌دانه‌وه‌ى لكه‌كانى جائیزه و هیچیان مه‌كرو‌ه نین،به‌ڵگه‌له‌سه‌ر ڕێگرتن له
به‌ردانه‌وه‌ى نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌ردانه‌وه‌ى به درێژیه‌كى زۆر ئه‌گه‌ر بۆ شانازى
و خۆ به‌زلزانین بێ حه‌رامه‌و ئه‌گه‌رنا مه‌كروهه )[4]
پێم وایه ئه‌مه‌ش به پێى
دابونه‌ریتى خه‌ڵكییه چونكه لكى كورتى عه‌مامه له قه‌نده‌هارى ئه‌فغانستان عه‌یبه‌و له باكوریش په‌سه‌نده، چونكه خه‌ڵكى قه‌نده‌هار پشتونن و باكوریش ئۆزبه‌ك كه‌كه‌متر عه‌مامه ده‌پۆشن .
نوسینی : مامۆستا کرێکار
[1] موسلیم (١٣٥٨)،ترمذي (١٣٧٥)،نه‌سائی (٢٨٦٩)،ئه‌بو
داوود(٤٠٧٦)،ئیبن و ماجة (٢٨٢٢).
[2] موسلیم(١٣٥٩)،ئیبنو ماجه (٢٨٢١).
[3] ترمذي (١٧٣٦). ئيبن وحيبان (٦٣٩٧)، تەبەرانى (١٢/٣٧٩)،
(حسن لغيرە)ية(صحيح فقة السنة (٣/١١)