بڕگه‌ى یه‌كه‌م : پێناسه‌ى جیهاد :
له‌ڕووى زمانه‌وانیه‌وه :- ووشه‌ى جیهاد كه له كوردیدا به‌كار دێت هه‌ر ووشه‌ى (الجهاد)ی عه‌ره‌بیه و كورد كه‌سره‌كه‌ى كردۆته (یاء).
- الجهاد له (جاهَدَ) ه‌وه وه‌رگیراوه كه‌بۆ زیاد كرا‌و (مزید)ی ووشه‌یه‌كى ته‌نها (مجرد) ه كه (جَهَدَ) یه ، چاوگه‌كه‌ى (جَهْد) و (جُهْد)ه به‌هه‌ردوو شێوازه‌كه‌ى هه‌رماناى توانا و ووزه و مه‌به‌ست (الوسع والطاقة والغایة) ده‌گه‌یه‌نێت .
- الجَهد : هه‌وڵدانى ته‌واوه بۆگه‌یشتنه مه‌به‌ست ، بۆیه ده‌وترێت (جَهَدْتُ جَهدی) ، واته هه‌موو توانا و ووزه‌ى خۆم سه‌رف كرد تابگه‌مه مه‌به‌ست ، (جاهد العدو مجاهده‌ً وجهاداً) واته هه‌موو توانا و ووزه و ڕه‌نجى خۆى له كوشتارى دوژمن‌دا سه‌رف كرد.
- (اجتهد فی الامر) : هه‌موو تواناى خۆى خسته كار تا بگاته مه‌به‌سته ئه‌سڵییه‌كه.[1]
له‌ڕووى زاراوه‌ییه‌وه :- بریتیه له سه‌رف كردنى هه‌موو ووزه و توانا و ره‌نجێك بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دوژمن‌دا ، دوژمن له‌به‌ره‌ى جیهاد و جۆره‌كانییدا (نه‌فس ، شه‌یتان ، دووڕوو ، سته‌م كار و كافران ) ه .
1- جیهاد كردن دژى نه‌فس : به‌پاڵفته كردنى ده‌روونه له گوناح پابه‌ند كردنێتى به‌سنورى شه‌رع و ئارامپێگرتنێتى له‌سه‌ریی .
2- جیهاد كردن دژى شه‌یتان : به وەڵام نه‌دانه‌وه‌ى ئاراسته‌كردنه‌كانێتى كه‌به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات مرۆڤ له گوناحه‌وه بگلێنێت تا چاره‌نوسى بگه‌ێنێته ئاگرى دۆزه‌خ كه خۆى له ئاگر دروست بووه . ئه‌م دوژمنكارێتییه‌شى وه‌كو په‌یمان و به‌ڵێنى ئاشكرا و راشكاو به‌خواى گه‌وره داوه پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئاده‌م و خێزانی‌دا بنێردریته سه‌ر زه‌وى ، ووتى: ( قالَ فَبِما أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِراطَكَ الْمُسْتَقِيمَ * ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمانِهِمْ وَعَنْ شَمائِلِهِمْ وَلا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شاكِرِينَ ) (الاعراف 16-17) مادام گومڕات كردم ! شه‌رت بێ له‌سه‌ر ڕێبازه راسته‌كه‌ت بۆیان دانیشم و (بۆ گومڕا كردنیان بانگهێشتیان كه‌م و له‌گه‌ڵیاندا خه‌ریك بم ) به‌رو و دوا و ئه‌ملاو لایان بته‌نم و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕایان كێشم ، جا ده‌بینیت كه‌زۆرینه‌یان سوپاسگوزارت نابن !
3- جیهاد كردن دژى دووڕووان: به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلان و نه‌ووتنه‌وه‌ى ئیدیعاكانیان و به‌حه‌زه‌ر بوون له‌هه‌موو ڕه‌فتار (گوفتار و كردار)ێكیان و گۆشه‌گیركردنى زانراوه‌كانیان و توند و تیژى نواندن به‌رامبه‌ریان وفه‌زح كردنى پیلانه‌كانیان .
خواى گه‌وره زیاتر له سى (30) سیفه‌تیانی له قورئاندا ڕوون كردۆته‌وه ، كه ئه‌گه‌ر موسوڵمان وورده‌كارانه سه‌رنجیان بدات و بیانخاته كار ان شا‌ء لله كاریگه‌رى خراپیان زۆر نامێنێت ، بەڵام ئه‌گه‌ر ساویلكانه تێ‌یان ڕوانى و خۆشباوه‌ڕانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردن حه‌تمه‌ن ڕێگایان بۆ ئاسان ده‌بێت بخزێنه مه‌ڵبه‌نده‌كانی بڕیارى موسوڵمانانه‌وه و ڕیزیان بسمن و جاسوسیان له‌سه‌ر بكه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه موسوڵمانه‌كه‌دا ببن به‌خه‌ت مایل و تابورى پێنجه‌م ،خواى گه‌وره‌ش ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت :( هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ) المنافقون/4 واتە: ئه‌وانه دوژمنن ،دوژمنى خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم و دوژمنى موسوڵمانانن ده‌ى سا لێیان به‌حه‌زه‌ر به.
4- جیهاد كردن دژى سته‌م كاران: به‌كۆ كردنه‌وه‌ى ووزه و تواناى داد په‌رواران دژى سته‌م و ده‌ستدرێژى و له‌خوا یاخى بوونیان ،به به‌رگرى كردنیان تابازنه‌ى سته‌مكاریان فراوانتر نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ووزه و توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و لابردنیان هه‌بوو ، ئه‌میان فه‌رز ده‌بێت ، چونكه گۆڕینى (مونكه‌ر)ه به‌ده‌ست ، ئه‌گه‌ر نه‌بوو گۆڕینى به‌زمان فه‌رز ده‌بێت ، وه‌كو له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحه‌كه‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (عَنْ أَبي سَعيدٍ الخُدريِّ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعتُ رِسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقولُ: (مَن رَأى مِنكُم مُنكَرَاً فَليُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَستَطعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَستَطعْ فَبِقَلبِه وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإيمَانِ )[2] واته : هه‌ركه‌سێكتان (خراپه‌یه‌ك)ى بینى با به‌ده‌ست (بیگۆڕێت ) ئه‌گه‌ر بۆى نه‌كرا و نه‌یتوانى بابه زمان بیگۆڕێت ، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى بابه دڵ بیگۆڕێت ، ئه‌مه‌یان لاوازترینی باوه‌ڕه ..دیاره كه فه‌رمووده‌كه (داواى گۆڕانكارى)ه كه ده‌كاته ته‌وه‌رى ئاڕاسته‌كه ، مونكه‌ره‌كه‌ش (یه‌كێكه)، نه‌ك هه‌زار و سه‌دان شێوه و ده‌یان شێوازى حوكم ! بۆیه له فه‌رمووده‌یه‌كى تر‌ى هاوشێوه‌و توندتردا ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر به دڵیش هه‌وڵى گۆڕین نه‌دا ئه‌وه ئیتر گه‌ردیله‌یه‌ك باوه‌ڕ له ناخدا نه‌ماوه – گۆڕین به‌دڵ دیاره بوغزاندن و دیتنى دوژمنكارانه‌یه‌تى ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌ما ئیتر هه‌موو مونكه‌رێك لاى موسوڵمان ده‌بێته ئاسایی و وه‌كو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه ده‌بێته ڕه‌فتارى سروشتى وه‌كو خۆر هەڵاتن !پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم له‌فه‌رمووده‌ى دواى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌دا له سه‌حیحى موسليم‌دا ده‌فه‌رموێت:(مَا مِنْ نَبِيّ بَعَثَهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي إِلا كَانَ فِي أُمَّتِهِ حَوَارِيٌّ وَأَصْحَابٌ ، يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ وَيَقْتَدُونَ بِهِ ، ثُمَّ يَخْلُفُ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ يَقُولُونَ مَا لا يَفْعَلُونَ ، وَيَفْعَلُونَ مَا لا يُؤْمَرُونَ ، فَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِيَدِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِلِسَانِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِقَلْبِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ ، وَلَيْسَ وَرَاءَ ذَلِكَ مِنَ الإِيمَانِ حَبَّةُ خَرْدَلٍ )[3] واته: هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى پێش من له ئوممه‌ته‌كانی خۆیاندا هاوه‌ڵ و ڕاوێژكارى نزیك و یاوه‌رانى بووه كه ڕێبازه‌كه‌یان گرتۆته به‌ر و فه‌رمانه‌كانیان بۆ جێ به‌جێ كردوون بەڵام دواتر خه‌ڵكانێكیان لێ پاشكه‌وتووه كه ده‌مهه‌راشانه هه‌رقسه‌یان هه‌بووه و كرده‌وه‌یان نه‌بووه ئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێ‌درابوو نه‌یانكردوه و به‌كه‌یفی خۆیان ره‌فتاریان كردووه (ڕێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌هه‌واو هه‌وه‌سبازى گۆڕیوه، ئه‌مانه له نه‌وه‌كانى داهاتووى منیش‌دا په‌یدا ده‌بن ، كه ڕێبازه‌كه‌ى من وه‌ل (ته‌رك) ده‌كه‌ن و ڕێبازى تر‌ى جاهیلیه‌ت ده‌گرنه به‌ر ) هه‌ركه‌س به ده‌ست جیهاد دژى ئه‌مانه به‌رپا بكات ، ئه‌وه موسوڵمانه ، هه‌ركه‌س به‌زمان جیهادیان له دژ بكات ئه‌وه موسوڵمانه ، هه‌ركه‌س به‌دڵ جیهادیان دژ بكات ئه‌وه موسوڵمانه ،له‌وه‌و دوا گه‌ردیله‌یه‌ك باوه‌ڕ نامێنێت ..
5- جیهاد كردن دژى كافران : به‌سه‌رف كردنى هه‌موو ووزه و تواناى موسوڵمانانه بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنیان به ڕاستى ئیسلام و چه‌وتى ڕێچكه‌كانى كوفر ، به ئومێدى موسوڵمانبوونه و ڕاگرتنى دوژمندارێتى و به‌ره‌نگاریی كردنى بانگه‌وازى ئیسلام و پێشڕه‌وانى ، ئه‌گه‌رنا سه‌رف كرنى هه‌موو ووزه و توانا و ره‌نج و غیره‌تى موسوڵمانان بۆ به‌زاندن و زاڵبونه به‌سه‌ریاندا .
هه‌موو ئایه‌ته‌كانى جیهادیش له‌م دوو ته‌وه‌ره باسەى جیهاد ده‌دوێن ، وه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه ان شا‌ء الله .
كه‌وابو مه‌یدانه‌كانى جیهاد دووانه :
- خه‌باتى ئامۆژگاریی (خه‌باتى سیاسى) : كه‌ڕوونكردنه‌وه‌ى ئیسلام و گه‌یاندن و ئاراسته‌كردنى موسوڵمانان و هه‌نجه‌ت بڕین (اقامة حوجة)ی سته‌مكارانه و دووڕوان و كافرانه .
- مه‌یدانى ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه : كه جه‌نگ و كوشتار و ململانێى ده‌سەڵاته‌و هه‌ر له پێناو خوادایه .
بیرخستنه‌وه و هۆشدارى :
ووشه‌ى جیهاد كه به‌بێ هاورێمان (قرینه) بێت ماناى جه‌نگ و كوشتار ده‌گه‌یه‌نێت له‌هه‌موو قورئان و سوننه‌ت و بۆچونى شه‌رع ناسان و ئه‌هلى ته‌فسیر و پێشه‌وایانى تردا ، ئه‌مما ئه‌گه‌ر هاوڕێمان (قرینه) ى هه‌بوو ، ئه‌وه ده‌یكاته ئه‌و مانایه‌ى هاوڕێكه‌ى ده‌یخوازێت ، بۆنمونه ئایه‌تى (وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا) الفرقان/ 52 ئەم ئایەتە پیرۆزە له شاری مه‌ككه هاتۆته خواره‌وه ئه‌وكاته جیهاد – نه‌به‌رگرى و نه‌هێرش كردن- فه‌رز نه‌بوو بوو، له‌وێدا جیهاد ڕوونكردنه‌وه و گه‌یاندن وئیقامه حوجه‌یه به‌قورئان كه واته به(لااله الا الله ) كه‌خه‌باتى سیاسى بوو ، والله اعلم.
بڕگه‌ى دووه‌م : شه‌رعێتى جیهاد
شه‌رعێتى جیهاد به قورئان و فه‌رمووده و كۆڕا (ئیجماع) ی شه‌رع ناسانى ئوممه‌ت سه‌لمێنراوه و كه‌س به درێژایى مێژووی چوار سه‌ده‌ی ئیسلام ڕاجوێ نه‌بوون له‌سه‌رى ، له‌به‌رئه‌وه‌شه كه دوژمنانى ئیسلام به‌تانه و ته‌شه‌ره‌وه به ئیسلام ده‌ڵێن دینى جه‌نگ و كوشتار .
1- له قورئاندا: به ئاماژه زیاتر له (30)سى ئایه‌ت له‌سه‌ر (جیهاد) و زیاتر له (70) ئایه‌ت له (قتال) ه هه‌موو كه‌سێكى كافر و موسوڵمان ده‌توانێت بیانگاتێ و ده‌ستى بگاته ته‌فسیر و ما‌نایان ، ئایه‌تى یه‌كه‌م كه ڕێى به موسوڵماناندا كه به‌رگریی له بانگه‌وازى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلی اللە علیە وسلم و خۆیان بكه‌ن دوو ئایه‌ته‌كه‌ى سوره‌تى حەج بوو كه‌ده‌فه‌رموێت: ( أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ * الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيارِهِمْ بِغَيْرِ حَقّ إِلاَّ أَنْ يقولوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلولا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَواتٌ وَمَساجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ) سورة الحج/ 39-40 واته : مۆڵه‌ت به‌و كه‌سانه دراوه كه كوشتاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت كه به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن چونكه سته‌میان لێ كراوه ،خواى گه‌وره‌ش تواناى سه‌رخستنیانى هه‌یه، ئه‌مانه كه به ناحه‌ق له ماڵ و وو‌ڵاتى خۆیان ده‌رپه‌ڕێنراون ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یان ووت كه خوامان خواى په‌روه‌ردگاره و به‌س ! ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ندێكیان به‌هه‌ندێكی تریاندا نه‌دایا (وه‌كو یاساى ململانێ ) حه‌تمه‌ن په‌رستگاكان وێران ده‌كران ، چونكه كافره بێدینه‌كان هێرشیان ده‌هێنایه سه‌ر و كلێساى دیان و سه‌له‌واتى جوله‌كه و مزگه‌وتى موسوڵمانان و هه‌موویان خاپور ده‌كردن چونكه ناو و یادى خوایان زۆر تێدا ده‌هێنرێت ،به‌ته‌ئكید خواى گه‌وره پشتیوانى له‌و كه‌سانه ده‌كات و سه‌ریان ده‌خات كه دینه‌كه‌ى ئه‌و سه‌رده‌خه‌ن ، خواى گه‌وره‌ش به‌هێز و ده‌سەڵاداره .
2- له سوننه‌تدا : جگه له‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم له ده‌ساڵى دوایی ته‌مه‌نى پیرۆزیدا له مه‌دینه ماوه‌ى هه‌ر 36 ڕۆژ و غه‌زایه‌كى كردوه یان سریه‌یه‌كى گه‌وره (له‌شكر)یان بچوك (مه‌فره‌زه) یه‌كى بۆ به‌زاندنی كافران ناردووه ، فه‌رمایشتى زۆریشى له‌سه‌ر جیهاد هه‌یه ، لەسه‌حیحى بوخاریدا (55 فه‌رمووده) و لەسه‌حیحى موسليم‌دا (69فه‌رمووده) هه‌یه له‌سه‌ر جیهاد كه هه‌ر هه‌موویان سه‌حیحن – جگه له سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى فه‌رمووده‌كه لاى خاوه‌ن سوننه‌كان ( ئه‌بوداود و ترمزي ونه‌سائي و ئیبن وماجة ) هه‌یه ، دیسان جگه له ده‌یان سه‌رچاوه‌ى تر‌ى فه‌رمووده‌ى وه‌كو (موطأ) ی ئیمامى مالیك و (مَسند) ى ئیمامى شافعی و (مَسند) ى ئیمام ئه‌حمه‌د و سونه‌نى داریمى و سه‌حیحى ئیبنو حیببان وئیبن و خوزه‌یمه و ؟ عبدالرزاق و ئیبنو ئه‌بوشه‌یبه و ده‌یانى تر .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلی اللە علیە وسلم ده‌یفه‌رموو: (جَاهِدُوا الْمُشْرِكِينَ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَأَلْسِنَتِكُمْ)[4] واته : جیهاد دژى موشریكه‌كان به‌رپا بكه‌ن ، به سامان و گیان و زمانتان تێیدا به‌شدار بن .
3- كۆڕا (ئیجماع) : شه‌رع ناسانى كۆن و نوێی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن كه جیهاد له‌ژیر ئاڵای ئه‌میرى فاسق و فاجریشدا ده‌بێت بكرێت.. كه ئه‌مانه كۆتا پله‌ى فه‌رمان پێكردنێتی ، له‌م ڕوانگه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌حكامى شه‌رع (كتێبه فیقهیه‌كان) نا‌بینیت كه به‌شیكى به ناوى (كتاب الجهاد) یان (كتاب الغزو الیسر) تێدا نه‌بێت مه‌گه‌ر (احیا‌ء علوم ا‌لدین)ی ئیمام غه‌زالی ئیبنو ته‌یمیه كه كۆڕا (ئیجماع)ی شه‌رعناسایان زۆر جار و له‌زۆر كتێبیاندا نه‌قل كردووه . جگه له پێشه‌وایانى سه‌له‌ف و تابعین له‌وانه پێشه‌واى مه‌زهه‌به‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت والحمد لله .
[1] (ابن منظور : لسان العرب / مادة جهد (2/107-110) ، الفیروز آبادى : القاموس المحیط /مادة الجهد (1/296) الغیوم : المصباح المنبر(ل 137) )
[2] (المنذري : مختصر مسلم (ل34)
[3] هه‌مان سه‌رچاوه (ل35).
[4] سەحيحی ئەبوداود (٢١٨٦) رياض الصالحين/نووي (ژ١٣٤٦)