١ـ دیراسه‌كردنی هه‌موو زمانێك پێویستی به شاره‌زایی ئه‌م به‌شانه‌ی هه‌یه :
ـ ناسینی پیت : نووسین و ئاوازی ( فۆنه‌تیك و ده‌نگناسی) .
ـ زانستی مانای ووشه ( سمانتیك : علم الدلالة.(
ـ پێكهاته‌ی ووشه ( مۆرفۆلۆژی : سه‌رف) .
ـ شوێنی ووشه له رسته‌دا ( گراماتیك : رێزمان : نه‌حوو).
ـ شوێنی رسته له داڕشتنهكهیدا ( به‌لاغه : ره‌وانبێژی) .
یه‌كێك له خاڵی به‌هێزی زمانی عه‌ره‌بیش پێكهاته‌و گۆڕانكاریه‌كانی ووشه (صرف) ه ، كه بریتییه له ووشه زۆر وه‌رگرتن له ووشه‌یه‌ك ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه زیاتر له په‌نجا ووشه له خودی ( حسن ) وهودهگیرێت و حاء و سین و نونهكهش ـ چونكه ره‌گی ووشهكهن ـ له ووشه نوێكاندا ده‌مێننه‌وه ، بۆ نموونه ( حُسْن ) جوانییه (حَسَنَه ) چاكه‌یه ( مِحْسَان ، مِحْسَنَه ) ئامێری رێك كردنن ، ئه‌مه جگه له پێنج كرداری رابوردووی (حَسَنَ ، أحْسَنَ ، حَسَّنَ ، تَحَسَّنَ ، اِسْتَحْسَنَ ) كه پێنج كرداری رانهبوردوو و پێنج كرداری فه‌رمان و پێنج ناوی بكه‌ر (فاعل ) و پێنج ناوی كرا‌و (مه‌فعوول ) و پێنج ناوی ئامێر‌و پێنج كاتی ئه‌نجامدان و پێنج شوێن و چه‌ندین (الصفة المشبهة ) و ( صيغة المبالغة ) هتدی لێ وه‌رده‌گیرێت ..
ئه‌مه له زمانی تردا ئه‌وه‌نده به به‌رفراوانی نا‌بینیت ، بۆ نموونه :
ـ له كوردیدا نا‌توانیت له چاووگی ( نووسین ) هه‌ر پێنج رابوردوو و رانهبوردوو فه‌رمان و بكه‌ره‌كان و كراوه‌كانی لێ وه‌رگریت ، ئه‌وه‌ی كه له عهرهبیهكهشدا بۆت دروست ده‌بێت ناچاری له زمانی كوردیدا ووشه‌ی دوور له ئه‌سڵی ریشه‌كه‌ی بۆ دابنێیته‌وه ، بۆ نموونه : (كتاب : كتێب ، مكتب : مێز ، دائیرة ، مكتبة : كتێبخانه .. هتد) .
ـ له ئینگلیزی‌دا نا‌توانیت له چاووگی ( to write ) ئه‌و پێنج كرداره رابوردوو رانهبوردوو فه‌رمانه‌ی به ته‌واوی لێ وه‌رگریت و ریشه ( ره‌گی ووشه ) كه بمێنێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ( كتاب book ) هو) مكتب office) ) و مكتبه library ) )ه .
٢ـ یه‌كێكی تر له خاڵی به‌هێزی زمانی عه‌ره‌بی ریزبه‌ندی پیت و داڕشتنی ووشهكهیه .
له زمانی عه‌ره‌بیدا باسێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن (الميزان الصرفي) كه بریتییه له پێوانی ووشه به گوێره‌ی پێوه‌رێك،كه زمانه‌وانانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون ، كه بریتییه له سێ پیتی (فَعَلَ) ه .. ئه‌و زمانه‌وانانه ووتوویانه هه‌موو ووشه‌یه‌ك به‌م (فَعَلَ) هیه ده‌پێورێت ، هه‌ر زیاده‌یه‌ك له ووشهیهكدا هه‌بوو له به‌رامبه‌ریدا له (فَعَلَ) شدا زیاد ده‌كرێت، بۆ نموونه (كَتَبَ : فَعَلَ ، كاتِب : فاعِل ، مَكتوب : مَفعول ) وه هه‌روه‌ها ..
٣ـ به پیتی یه‌كه‌می (فَعَلَ ) ده‌ڵێن : ( فاء الفعل ) ، به دووه‌میشی ( عین الفعل ) و به سێیهمهكهشی ( لام الفعل ) .. ئینجا كه باس له ووشه‌یه‌ك بكه‌ن به‌و پیتانه ده‌یناسێنن ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ووشه‌ی ( كتب ) بینرا نازانرێت ( كَـتَبَ ) یه یان ( كُـتِبَ ) یه بۆیه له روون كردنه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر ووترا : فاء الفعل مضمومة ، وعینه مكسورة ، ولامه مفتوح ، ده‌زانرێت كه ( كُـتِبَ ) یه ..
هه‌ر ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی فاء الفعلهكهی صاد بوو ، عه‌ین الفعلهكهی راء بوو ، لام الفعلهكهی حاء بوو (صرح): ئه‌وه هه‌موو ئه‌و ووشانه‌ی له‌و سێ پیته پێك دێن ، به مانای (ده‌ركه‌وتن و ئاشكرایی ) ن ، وه‌كو :
ـكلامٌ صَریحٌ : قسه‌ی ئاشكرا‌و راشكاو .
ـ صَرَّحَ مَا فی نَفْسِهِ : ئه‌وه‌ی له دڵیدا بوو ده‌ری بڕی .
ـ كأسٌ صُراحٌ: پێكێك شه‌رابی ساف وروون كه كه‌فه‌كه‌ی نه‌ما بێت .
ـ صُراحَاً : ئاشكرا ، صَرَحَ الحَقُّ : حه‌ق ده‌ركه‌وت .
ـ الصَرْحَهُ : ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه‌ی له ده‌شتاییدا به‌رز بۆته‌وه‌و دیاره .
ـ صَرْحُ : كۆشك و ته‌لارو قولـله‌ی بڵند كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه دیاره . [1]
ئه‌مه‌ی ووتمان له زمانی تردا نایبینیت !
ـ بۆ نموونه له كوردیدا :
* جارێ ووشه‌ی كوردی وه‌كو عه‌ره‌بی سێینهو چواریینهو پێنجینه‌ی نییه ( ووشه‌ی عه‌ره‌بی سێ پیتییه وه‌كو شكر: سوپاسی كرد ، یان چوارییه وه‌كو دحرج : غلۆر بۆوه ، یان پێنجییه وه‌كو تبعثر: بڵاو بۆوه .. ) ئه‌مه‌ش رێسایه‌كی گرنگی پێوانی ووشه‌یه كه له كوردیدا نییه ! چونكه زمانی كوردی ووشه‌ی دوو پیتی هه‌یه وه‌كو : بت ، سم ، تۆ ، ووشه‌ی ده پیتیشی هه‌یه وه‌كو : هه‌ڵخلیسكان ..
* نا‌توانیت ـ وه‌كو نموونه‌ی ( صرح )هكه ـ ووشه‌ی كوردی داڕێژیت ، چونكه له كوردیدا بۆ نموونه ئه‌وی پیتی یه‌كه‌می نونهو دووه‌می واوهو سێیه‌می سینه ( نوس ) ناتوانین بڵێین یه‌ك خانه مانان ! چونكه نوساو و نوستن و نوسین پیتی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میان نون وسین و یائه ، بەڵام هه‌ر یه‌كه‌یان به مانایه‌كی جودایه ..
ـ زمانه‌كانی تری غه‌یری عه‌ره‌بی ـ وه‌كو فارسی و ئینگلیزیه‌كه ـ هه‌ر وان ..
ئینجا سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه‌ی ووشه‌ی عه‌ره‌بی بكه :
هه‌ر ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی فاء الفعلهكهی قاف بوو ، عه‌ین الفعلهكهی طاء بوو ، سێیهمهكهی هه‌رچییه‌ك بێت (قط..) ، یا به مانای دابڕان وبه‌ش لێ بوونه‌وه (تجزئة) یه ، یان به مانای كۆبوونه‌وه‌و پێوهستنه (الجمع والاتصال) وه‌كو :
ـ قَطَ : لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك گۆشت له گیانله‌به‌رێك به زیندوویی .
ـ قَطعْتُ الخشَبَ : ته‌خته‌كه‌م بڕییه‌وه .
ـ قاطَعْتُهُ : ده‌نگم لێ دابڕی و نه‌موویست قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م .
ـ قِطَعٌ مِن الليلِ: به‌شێك له شه‌و
ـ القَطْعُ : ئاوی بیرەكه كه‌می كردووه .
ـ قَطْفٌ : میوه لێ كردنه‌وه .
ـ قَطْل: دارخورمایه‌ك كه له ره‌گه‌وه ههڵكێشرێت .
ـ قَطْم: پچڕینی گیا له لاسكهكهیهوه كه بنج ورهگهكانی بمێنن .
ـ قَطَرَ: چۆڕا ، دڵۆپ دڵۆپ تكا .
ـ القِطْرُ: نمه‌ی باران .
ـ قُطْر: به‌شێك له ناوچه‌یه‌ك ، وه‌كو القُطرُ المَصري له ناوچه‌ی عه‌ره‌ب ..
بۆ كۆبوونه‌وه‌و پێوهبهستنهوهش وه‌كو :
ـ قِطعانُ الماشِيَة والقَطيعُ : مێگه‌ل ، گاگه‌ل .
ـ قِطار: كۆمه‌ڵێك شتی دوا به دوای یه‌ك كه پێكه‌وه به‌سترابنه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵێك ئێستری كاروان كه به ههوسارهكانیان پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه [2] ، یان وه‌كو شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه كۆمه‌ڵێك قاتیره ( فارغۆن )ن وپێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه .
ـ قاطِبَةً: هه‌ر هه‌موویان .
ـ قُطْبُ الرَّحَى: ئه‌و ته‌وه‌رو سندۆڵهی دوو دهستاڕهكان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، بۆ هه‌موو شتێكی تریش به‌كار دێت كه شتی تری پێوه بلێكێت ، بۆیه به‌و كه‌سه‌ی كه خه‌ڵكانی تری لێ كۆ ده‌بێته‌وه ده‌ڵێن قُطْب[3] .
تێگه‌یشتن له‌م بنه‌ما زمانه‌وانیانه‌ی عه‌ره‌بی جگه له‌وه‌ی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان زیاتر له ناخدا ده‌چه‌سپێنێت ، كه بۆچی عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان ( كه هه‌موویان عه‌ره‌بی ره‌وان ده‌دوان ) و هه‌موو عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی زانانی سه‌رده‌مه‌كانی دوایینیان نه‌یانتوانیووه ـ تا ئێستاش ـ خۆ له مونافه‌سه‌ی ئه‌م قورئانه بده‌ن ، یارمه‌تیده‌ریشمان ده‌بێت له شاره‌زابوون له زاراوه قورئانیه‌كان و به‌جیددی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیانداو سه‌رراستانه پێوه پابه‌ندبوونیان ..
ابن فارس : معجم مقاييس اللغة / دار الجيل ب3 لا 347 . [1]
رەنگە کە کورد بە ئێستر دەڵێت قاتر لەمەوە هاتبێت .[2]
بۆ زیاتر شارەزابوون بڕوانە : ئیبن فارس / معجم مقایيس اللغة.[3]