لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی له وشه‌ی (الــه)
وووشه‌ی (اله) له زمانی عه‌ره‌بیدا له سێ پیتی (هه‌مزه، لام، ها) پێكهاتووه له فه‌رهه‌نگه‌كانیشدا به‌و مانایانه‌ی خواره‌وه هاتووه :
1- ألِهْتُ الی فلان : واته: دڵم له كه‌ناری ئه‌ودا سوكنابوو.
2- أَلِهَ الرجُل یألهُـ : په‌نایدا له‌وه‌ی لێی ده‌ترسا.
3- أَلِهَ الرجلُ الی الرجل : رووی تێكردو به‌ره‌و پیری چوو چونكه شه‌یدایبوو.
4- ألَهَ الفصيلُ بأُمهِ: هۆگری دایكی بوو و خۆی خسته باوه‌شییه‌وه.
5- أَلَهَ إلَهة وألوهة: په‌رستی.
گوتراوه (الله) له (لَاهَ يليه لَيهَاً) وه‌رگیراوه، واته بزر بوو، دیار نه‌ما.
به تێڕوانین له‌و مانایانه‌ی سه‌ره‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێ كه‌وا ئه‌و هۆیه‌ی (اله، یأله إلَهه) به مانای په‌رستن واته (تأله) وه (الله) به‌مانای (المعبود) واته په‌رستراو به‌كارهاتووه بریتیه له :
1- پڕكردنه‌وه‌ی نه‌بوونی و به‌دیهێنانی پێداویستی كه‌سێك كه هه‌ست ده‌كات كه‌سێكی تر توانا‌و وویستی هه‌یه‌و بۆی دێنێته دی، ئه‌مه ده‌بێته پاڵنه‌ری یه‌كه‌می په‌رستن.. له‌م پاڵنه‌ره‌وه‌یه ده‌بینیت ئه‌م كه‌سه مه‌یلی بۆ خاوه‌ن توانو وویسته‌كه چووه‌و حه‌ز به نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌كات، تا ئه‌وه‌نده هۆگریی ده‌بێت ده‌یپه‌رستێ، مرۆڤ به خه‌یاڵیدا نایه كه‌س بپه‌رستێ ئه‌گه‌ر نه‌زانێ پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و له ته‌نگانه‌دا به‌سه‌ری ده‌خاو به‌هانایه‌وه دێ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌دڵدا لا ده‌بات.
2- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی مرۆڤێك وابێت كه یه‌كێك هه‌یه پێداویستی جێبه‌جێ ده‌كاو به هانای پاڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكیه‌وه دێ، ئه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه ئه‌و لایه‌نه نه‌ك هه‌ر پله‌و پایه‌ی له‌و به‌رزتره، به‌ڵكو ده‌بێت دان بنرێت به به‌رزی و زاڵیی و هێزو ده‌ستڕۆیشتنیشیدا .
3- ئه‌و كه‌سه‌ی به‌پێی یاسا‌و رێسای سروشت و گه‌ردوون پێداویستیه‌كانی ئه‌م دنیایه جێبه‌جێ ده‌كات و زۆربه‌ی كرده‌وه‌كانی له‌به‌رچاوان جێبه‌جێ ده‌بن و له بازنه‌یه‌كدا كه له‌زانستی ئێمه به‌ده‌ر نیه، ناچێته ئه‌و مه‌قامه‌وه كه وه‌كو خوا ته‌ماشا بكرێت و بپه‌رسترێت.
بۆنموونه پیاوێك پێویستی به هه‌ندێك پاره ده‌بێت، دێته لای پیاوێكی دی داوای ئیشێكی لێ ده‌كاو ئه‌ویش به ده‌نگیه‌وه دێت و كارێكی پێ ده‌سپێرێت و له‌بری ئه‌و كاره كرێی ده‌داتێ، كابرا ده‌زانێ ئه‌م كرێیه له به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌ی خۆیدایه‌تی كه ئه‌نجامیداوه.. هه‌رگیز به خه‌یاڵیدا نایه‌ت ـ چ جای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی وابێ ـ كه خاوه‌ن ئیشه‌كه شایانی په‌رستنه، چونكه ده‌زانێ و به چاوی خۆیشی دیـتی كه چۆن گه‌یشت به‌و ئامانجه‌و ئه‌و رێگه‌یه‌ی زانی كه پیاوه‌كه گرتیه به‌ر بۆ دابینكردنی پێویستیه‌كه‌ی. بۆچوونی په‌رستن به خه‌یاڵی كه‌سدا نایه‌ت مه‌گه‌ر په‌رستراوه‌كه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له پشتی په‌رده‌ی غه‌یب بن و توانای جێبه‌جێ كردنی پێداویستیه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كاروبار له‌ژێر په‌رده‌ی شاراوه‌یی بن. لێره‌وه وووشه‌یه‌ك بۆ په‌رستراو (معبود) هه‌ڵبژێردراوه كه مانای دیارنه‌بوون و سه‌رسوڕمان و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مانای به‌رز و بڵندیی و هێزو ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌خۆ بگرێت .
4- جا ئه‌وه‌ی هیچ گومانی تێدا نیه‌و شتێكی سروشتیه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به شه‌وق و زه‌وقه‌وه به‌ره‌و ئه‌و كه‌سه ده‌چێ كه وا ده‌زانێ له كاتی ئاتاجیدا پێداویستی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات و له ته‌نگانه‌دا به هانایه‌وه دێت و له دڵته‌نگیدا هێوری ده‌كاته‌وه.
جا له هه‌موو ئه‌مانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی كه به هۆیانه‌وه وووشه‌ی (اله) بۆ په‌رستراو به‌كارهاتووه ئه‌مانه‌ن:
جێبه‌جێ كردنی پێویستی و په‌نادان و هێوركردنه‌وه‌و بوونی ده‌سه‌ڵات و به‌رزیی و زاڵـیی به‌و شێوه‌یه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ پێداویستی جێبه‌جێ بكات و له‌ته‌نگانه‌دا توانای په‌نادانی هه‌بێ و له‌به‌ر چاوان دیار نه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی نهێنیه‌ك بێ كه‌س هه‌ستی پێ نه‌كات، و خه‌ڵك هۆگری بن و له‌ترس و ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ببه‌ن.