مانای په‌یام (الرسالة)
وشه‌ی الرسالة والرسول له قورئاندا له سه‌دان شوێنی قورئاندا دوپات ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌و ئایه‌ته‌دا، كه بۆته چوارچێوه‌ی توخمه‌كانی ئوممه‌تی موسوڵمان، ئاماژه‌یه‌ك به په‌یامه‌كه ده‌كرێت له‌وه‌دا، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فی سَبیلِ الله) واته له پێناوی خوادا، ناوه‌رۆكی په‌یام ده‌بێت به سێ به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه :
1ـ فه‌رمانكردن به چاكه، كه ته‌وه‌ره‌كه‌ی بریتیه له بانگهێشت كردن بۆ خۆسازاندن له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێسای خوای گه‌ور تا له‌گه‌ڵ ڕێسا گه‌ردونیه هه‌ستپێكراوه‌كان و قه‌ده‌ریه‌كانیدا یه‌ك بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بونی مرۆڤی پێوه به‌نده..
2ـ به‌رهه‌ڵستیكردن له خراپه، ته‌وه‌ره‌ی ئه‌میش هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و ئینـزار كردنیانه له‌وه‌ی نه‌كه‌ن به یاسا‌و ڕێسا گه‌ردونیه خواییه‌كان، یان به ڕێسا قه‌ده‌ریه‌كانی ئه‌و بكێشرێن، چونكه ئه‌وه مانای نه‌مان و زه‌ره‌رمه‌ندی دنیا‌و ئاخیره‌تی مرۆڤ..
3ـ باوه‌ڕ هێنان به خوای گه‌وره، ته‌وه‌ری ئه‌میشیان بریتیه له قه‌ناعه‌ت كردنی ته‌واو به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوری خوایی، به‌وه‌ی كه ئه‌و، خاوه‌نه‌و مافی ره‌فتار كردنی به پێی حه‌زی دانایی خۆی هه‌یه، به‌رهه‌می ئه‌م باوه‌ڕهێنانه‌ش ئه‌وه‌یه، كه له لایه‌كه‌وه مرۆڤایه‌تی له شاڵاوی خوایه‌تی ساخته‌یی مرۆڤی وه‌كو خۆی رزگار ده‌كات، مل بۆ كه‌سانێكی وه‌كو خۆی به‌و سیفه‌ته‌ی بوبن به خوا كه‌چ ناكات.. له لایه‌كی تریشه‌وه بواری ته‌واو بۆ توانا ژیریی و ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌كانی ده‌كاته‌وه، تا هه‌رچی له‌م گه‌ردونه‌دا بۆی مه‌یسه‌ر كراوه‌و ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی بێ به‌ربه‌ستی ترس و بیم به‌كاریان بهێنێت..
ئه‌م سێ توخمه سه‌ره‌كیه‌ی سه‌ره‌وه، كه پێكهاته‌ی په‌یامی خوایین له‌و ئایه‌ته‌دا هاتون، كه ده‌فه‌رموێ : (كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ) ال عمران/110 واته: ئێوه باشترین ئوممه‌ت بون له نێو خه‌ڵكیدا خرانه به‌رچاو، به‌وه‌ی فه‌رمان به چاكه ده‌كه‌ن و به‌رهه‌ڵستی له خراپه ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان به خوا هه‌یه..
یاوه‌ری به‌ڕێز ئه‌بو هوره‌یره ئه‌م ئایه‌ته راڤه ده‌كات‌و ده‌ڵێ : ئێوه بۆیه بونه‌ته باشترین ئوممه‌ت، كه خه‌ڵكی به زنجیر‌و كۆت كێش ده‌كه‌ن، تا به به‌هه‌شتیاندا ده‌كه‌ن! ئه‌مه‌ش به‌وه‌یه، كه موسڵمانان گیان و ماڵیان له جیهاددا خه‌رج ده‌كه‌ن، تا سود به خه‌ڵكی بگه‌ێنن، ئیدی حه‌تمه‌ن باشترین ئوممه‌تن، خه‌ڵكیش ره‌عیه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ش زیاتر خۆشه‌ویسته، كه زیاتر به په‌رۆشی ئه‌و ره‌عیه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌یه .
ئه‌و چاكه‌یه‌ش، كه ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ناوێكی گشتگیری كۆكه‌ره‌وه‌یه، كه هه‌مو شتێكی سودمه‌ند ده‌گرێته‌وه، كه بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بخرێته گه‌ڕ، بۆ ئاڕاسته كردنی ڕه‌فتارو په‌روه‌رده‌كردنی ڕه‌وشتیان، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان، بۆیه ده‌بینیت، كه كابرایه‌ك له پێغه‌مبه‌ری پرسی، چاكه چیه؟ فه‌رموی : (لا تَحْقِرَنَّ مِن المَعْروفِ شَيئاً، وَلَو أنْ تُعْطِيَ صِلَةَ الْحَبْلِ، وَلَو أنْ تُعْطِيَ شَسْعَ النَّعْلِ، وَلَو أنْ تَنْزِعَ مِنْ دَلْوِكَ فِي إنَاءِ الْمُسْتَسْقِي، وَلَو أنْ تُنَحِّيَ الشَّيءَ مِنْ طَرِيقِ النَّاسِ يُؤْذِيهِمْ، وَلَو أنْ تَلْقَى أخَاكَ وجْهُكَ إلَيهِ مُنْطَلِقٌ، وَإنْ سَبَّكَ رَجُلٌ بِشَئٍ يَعْلَمُهُ فِيكَ وَأنْتَ تَعْلَمُ نَحْوَهُ فَلَا تَسُبَّهُ، فَيَكُونَ أجْرُهُ لَكَ وزْرَهُ عَلَيهِ، وَمَا سَرَّ أُذُنُكَ أنْ تَسْمَعَهُ فَاعْمَلْ بِهِ، وَمَا سَاءَ أذُنُكَ أنْ تَسْمَعَهُ فَاجْتَنِبْهُ) رواه احمد واته : هیچ كارێكی باش به بێ‌نرخ مه‌زانه، با په‌تكێكیش بێت بیده‌یت، با ئاغزونه‌و قه‌یتانی پێڵاوێك بێت، با ئه‌و ئاوه بێت، كه له دۆلكه‌كه‌تدا ماوه‌ته‌وه‌و ده‌یده‌یت به‌و كه‌سه‌ی هاتوه ئاو هه‌ڵكێشێت، با لادانی شتێك بێت له‌سه‌ر ڕێی خه‌ڵكی، كه ئازارێكیان پێ ده‌گه‌ێنێت، با دیداری براكه‌ی خۆت بێت وبه‌ڕوی خۆشه‌وه بیبینیت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك جنێوێكی پێدایت، كه ده‌رباره‌ت ده‌یزانی تۆ جنێوی به‌وه پێ مه‌ده‌ره‌وه، كه له‌ودا ده‌یزانیت، تۆ پاداشتی ئه‌وه وه‌رده‌گریت و ئه‌ویش تاوانه‌كه، هه‌رچی به گوێتدا چو پێت باش بو بیخه‌ره كار، هه‌رچی به گوێتدا چو خراپه‌بو توخنی مه‌كه‌وه..
گومانی تێدا نیه، كه ئه‌و پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم بۆ چاكه هه‌مو باشه‌یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و موراعاتی كابرای كردوه‌و، به پێی ئاستی ئه‌و بارودۆخ و كه‌شی ده‌وروبه‌ری و سه‌رنجدانی ئه‌و، ئاڕاسته‌ی بۆ هه‌ندێك له‌و چاكانه كردوه، به‌ڵام له سه‌رجه‌می قورئان‌و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم (چاكه)و (خراپه) به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باس ده‌كرێن و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان تاكه‌كان و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵگاكانیش ده‌گرنه‌وه، په‌یوه‌ندی گه‌لان و ده‌وڵه‌تانیش، چونكه هه‌رچی ره‌فتارێك گونجان و پێكه‌وه‌سازان له‌گه‌ڵ یاسا‌و رێسای خواییدا دروست كات ـ چ ئه‌وانه‌ی له گه‌ردوندان، چ ئه‌وانه‌ی له رێبازه‌كه‌یدان ـ هه‌مو ده‌چنه‌وه ناو بازنه‌ی (چاكه) وه‌و، هه‌رچی ڕه‌فتارێكیش به‌و یاسا‌و رێسایانه بكێشرێن، ده‌چێته بازنه‌ی (خراپه)وه..
پێناسه‌ی په‌یام به‌م شێوه‌یه، پێچه‌وانه‌ی دیدو تێڕوانینی هه‌ندێكه، كه وا بانگهێشت بۆ ئیسلامه‌تی ده‌كه‌ن، كه هێزێكی ڕاده‌رو توانایه‌كی ڕابون و ڕاپه‌ڕین و بنیاتنانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری موسوڵمانانه.. ئه‌مه دانانی ئامانجه له شوێنی هۆكار دانانی هۆكاره له شوێنی ئامانج.. ڕاسته ئیسلام شوێنكه‌وتوانی بۆ به‌رزی و پێشكه‌وتن هه‌ڵده‌نێ، به‌ڵام ئه‌مه ئامانج نیه، ئه‌مه هۆكارو ئه‌نجامه، ئامانج بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئیسلام و به خه‌ڵكی گه‌یاندنێتی، كه ڕێزی موسڵمانان و توانا‌و هێزو ده‌سه‌ڵاتیان وا له‌م هه‌ڵگرتنی بانگه‌وازه خواییه‌و گه‌یاندنیدا به‌مه‌یه، كه ده‌گه‌نه ته‌مكین و ئاسوده‌یی.. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی خوای گه‌وره‌یه، كه ده‌فه‌رموێ: ( إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ) التوبه / 111 واته :خوای گه‌وره گیان و ماڵی موسڵمانان لێیان ده‌كڕێت به‌وه‌ی، كه به‌هه‌شتیان بۆ ده‌بێت..
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هۆشداریی ده‌داته موسڵمانان، كه لێیان تێك نه‌چێت، ئامانج له شوێنی هۆكار دانێن و هۆكاریش له شوێنی ئامانج.. بۆیه ده‌فه‌رموێ: (إذا ضَنَّ الناسُ بالدينارِ و الدرهَمِ و تَبَايَعُوا بالعِينَةِ و تَبَعُوا أذنابَ البقَرِ و تَرَكُوا الجهادَ في سبيلِ اللهِ , أدْخَلَ اللهُ تعالى عليهم ذُلَّاً لا يَرْفَعُهُ عَنهم حتَّى يُراجِعُوا دينَهُم) رواه احمد واته : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی پیسكه‌و چروك بون له به‌خشینه‌وه‌ی دینار‌و درهه‌مێكداو، كه‌وتنه سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی گۆڕینه‌وه‌و ده‌ستیان به كلكی مانگاوه گرت و وازیان له جیهاد كردن له پێناوی خوادا هێنا، خوای گه‌وره‌ش ده‌یانخاته ناو زه‌لیلیه‌كه‌وه، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دینه‌كه‌یان له‌سه‌ریان لانابات..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : (إنَّ اللهَ بَعَثَني نَبِيَّاً مَرْحَمَةً ومَلْحَمَةً ولَمْ يَبْعَثْنِي تَاجِرَاً ولا زَارِعَاً وإنَّ شِرَارَ هذهِ الأمةِ التُّجَار والزارعونَ إلا مَنْ شَحَّ علَى دِينَهِ) واته : خوای په‌روه‌ردگار كه منی كردوه به پێغه‌مبه‌ر به ره‌حمه‌ت ناردومی و كردومی به هۆكاری جیهادو كوشتاریش، نه‌یكردوم به بازرگان و جوتیار، با بزانن، كه خراپترینی ئه‌م ئوممه‌ته بازرگانه‌كانێتی، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یان، كه زۆر ئاگایان له دینه‌كه‌ی خۆیانه و فه‌رامۆشی ناكه‌ن..
گومانی تێدا نیه، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له به‌هاو نرخی ئابووری كه‌م ناكاته‌وه‌و، ئه‌و پیشانه به كه‌م ناناسێنێت، به‌ڵام هۆشداریی ئه‌وه ده‌دات، كه چه‌ند دژواره په‌یامه‌كه ببێته كاری بازرگانی!! چه‌ند ترسناكه دینه‌كه ببێته مایه‌ی پاره‌په‌یدا كردن و پێ خواردن! یان بكرێته هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی خه‌ڵكی! هه‌ر وه‌كو كه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌مڕۆ داوای ده‌كات ..
ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیدو تێڕوانینه‌و ڕێ گرتن له‌وه‌ی ئامانجی دینه‌كه ببێته هۆكارو ئه‌نجامی، یان به پێچه‌وانه‌وه به درێژایی مێژو ئه‌ركی سه‌رشانی زانایانی نوێكه‌ره‌وه‌ی دینه‌كه بوه به تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، كه ئوممه‌ت وه‌كو ئاوی مه‌نگ له شوێنی خۆی قه‌تیس ده‌ماو موسڵمانان ئینحیرافیان ده‌كرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه ئوممه‌تی په‌یامه‌كه، ده‌بونه ئوممه‌تی زێوان و مه‌راسیمی ئاهه‌نگانێك، كه خۆیان ناویان لێ ده‌نا خواپه‌رستی!! په‌یامه‌كه‌شیان ده‌كرده مایه‌ی پاره‌سه‌ر یه‌كنان و ، خۆبردنه پێش و پله‌و پایه بردنه‌وه‌ی به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهوڕ..