ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌واز بۆ ده‌مارگیری بكات له ئێمه نیه:
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رهگو ریشاڵی نه‌فامێتی هه‌ڵكێشا و تۆوه‌كه‌ی له‌ناوبرد و گشت په‌نجه‌ره‌كانی داخست، فه‌رموی: ((ليس مِنّا مَنْ دَعا الـى عَصَـبِيّةٍ، وليس مِنّا مَنْ قاتَلَ عَلى عَصـَبِيّةٍ وَلَيْسَ مِنّا مَنْ مَاتَ على عَصَـبِيّة: ئه‌و كه‌سه هه‌رگیز له ئێمه نیه كه بانگه‌واز بۆ ده‌مارگیری ده‌كات یان شه‌ڕی له پێناودا ده‌كات یان له‌سه‌ری ده‌مرێ)). جابری كوڕی عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێ: (( له غه‌زادا بوین كۆچه‌رێك له‌قه‌یه‌كی له یاریده‌ده‌رێك دا. یاریده‌ده‌ره‌كه ههڵیدایێو گوتی: یاریده‌ده‌ران! هه‌ڵسـن یارمه‌تیم بده‌ن، كۆچهریهكهش گوتی: كۆچه‌ران! ئێوه‌ش هه‌ڵسـن. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: واز له‌و ده‌مارگیریه بێنن، بۆگه‌نه)).
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فیزو ده‌ماری نه‌فامێتی حه‌ڕام كرد. نه‌فامێتی عه‌ره‌به‌كان به‌بێ سنور پشتی یه‌كتریان ده‌گرت به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر سنوری بۆ كێشا، یه‌كێك له نه‌ریته جێگیر و په‌نده هه‌ره باوه‌كانی نه‌فامێتی ده‌یگوت: ((أنصـر أخاك ظالمـاً أو مظلوماً: براكه‌ت زاڵم بێ یا سته‌مدیده، له پشتی به و یارمه‌تیده))، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى اللع عليه وسلم پێی فه‌رمون : ((مَن نَصَرَ قَوْمَهُ عَلَى غَيـرِ الحَقِّ فَهُوَ كَالْبَعيرِ الَّذي ردي فَهُوَ ينْزَع بِذَنْبِـهِ: ئه‌و كه‌سه‌ی هۆزه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناهه‌ق سه‌ربخات وه‌ك ئه‌وه وایه وشترێك قاچه‌كانی له زه‌وی رۆچوبێو عاسـێ بوبێ ئه‌ویش به كلكیه‌وه ده‌ری بێنێ)).
ده‌رون و ئاوه‌زی موسڵمانی عه‌ره‌ب به‌جۆرێك كه گۆڕا په‌نده باو و بڵاوه‌كه‌ی پێ قبوڵا نه‌كرێ، بۆیه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم جارێكیان فه‌رموی : ((أنصـر أخاك ظالمـاً أو مظلوماً)) خۆی پێ رانه‌گیراو پرسـی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ینا ئه‌گه‌ر سته‌مدیده بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زاڵم بێ؟ فه‌رموی: كه ده‌ستی زاڵمهكهت گرت و نهتهێشـت سته‌م بكات كه‌واته پشـتیت گرتوه)).