پێشه‌وایانمان

مه‌عازه‌ی كچی عبدالله‌ : (٠٠ ـ ٨٣ ك / ٠٠ ـ ٧٠٢ ز)

مه‌عازه‌ی كچی عبدالله‌ : (٠٠ ـ ٨٣ ك / ٠٠ ـ ٧٠٢ ز)

مه‌عازه‌ی كچی عبدالله‌ .. خاتوونی زاناو شه‌رعناس، زاهیده‌و خواناس، قوتابی زیتی خاتوو عائیشه‌و سه‌یدنا عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب خوا لێیان رازی بێت.. پاشان قوتابی هیشامی كوڕی عامرو سیله‌ی كوڕی هوشه‌یمی مێردی.. مامۆستای لێوه‌شاوه‌ی ئه‌بوقه‌للابه‌ی جورمی و یه‌زیدی ره‌شه‌ك و عاسم و عومه‌ری كوڕی زه‌ڕو ئیسحاقی كوڕی سوه‌یدو ئه‌یووبی سه‌ختیانی مامۆستای ئیمامی مالیك و ده‌یانی تر..

   یه‌حیای كوڕی مه‌عین ده‌یفه‌رموو: مه‌عازه‌ جێمتمانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌..

   ئیمامی زه‌هه‌بی دوای وه‌سف كردنی ده‌فه‌رموێ: نموونه‌ی پیاوچاكیی و خواناسییه‌و ریوایه‌ته‌كانی له‌ كتێبه‌ سه‌حیحه‌كاندان..

   مه‌عازه‌ شه‌وانی به‌ شه‌ونوێژ ده‌برده‌ سه‌رو ده‌یفه‌رموو: سه‌رم له‌و چاوه‌ سوڕماوه‌ كه‌ خه‌وی دێت و ده‌شزانێت چاولێكنانی گۆڕ چه‌ند توول ده‌كێشێت!

   كه‌ كوڕه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی شه‌هیدبوون، شه‌ونوێژه‌كانی زیاتر كرد، ده‌یفه‌رموو: به‌و ئومێده‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ رۆژی دواییدا له‌ مێردو رۆڵه‌كه‌مم دانه‌بڕێت!

1778 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/03/2016
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.