قه‌تاده: (٦٠ ـ ١١٨ ك / ٦٧٩ ـ ٧٣٨ ز)
ئه‌بولخه‌تتاب قه‌تاده‌ی كوڕی ده‌عامه‌ی سدووسی، كوێر‌و گه‌ڕو گوول! بەڵام پێشه‌وای زانایانی ته‌فسیرو فه‌رمووده‌وانی و شه‌رعناسیی.. پسپۆڕی زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگی نه‌سه‌بزانیی و دیوانی شیعری عه‌ره‌بی! نیشانه‌یه‌ك له گه‌وره‌یی خوا له شت له‌به‌ر كردن‌دا ..
ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ: هه‌رگیزاو هه‌رگیز دووجاری فه‌رمووده‌یه‌ك بۆ نه‌ووتراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ر به یه‌كه‌مین بیستنی له‌به‌ری ده‌كرد! ده‌فه‌رموێ: یه‌ك جار سه‌حیفه‌كه‌ی جابرم بۆ خوێنده‌وه له‌به‌ری كرد‌و كردیه‌وه به به‌ڵگه‌ی راوبۆچوونه‌كانی !
خۆی ده‌فه‌رموێ: قه‌ت به كه‌سێكم نه‌ووتووه بۆم بڵێره‌وه، هه‌رچیه‌كیشیان پێ ووتم: وا دڵم داوه‌تێ له ناخمدا روواوه‌و بیرم نه‌چۆته‌وه..
له هه‌موو ته‌فسیره‌كانی ئه‌هلی سووننه‌تدا بۆچوونی قه‌تاده وه‌رده‌گیرێت و له هه‌ر شه‌ش سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده‌ی ئه‌هلی سووننه‌تدا ریوایه‌تی قه‌تاده هه‌یه.
ئیمامی زه‌هه‌بی له باسیدا ده‌فه‌رموێ: حافزی سه‌رده‌م، پێشه‌وای ئه‌هلی ته‌فسیرو فه‌رمووده‌وانان، قه‌تاده‌ی به‌سری، قوتابی سه‌یدنا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك و ئه‌بوتوفه‌یل خوا لێییان رازی بێت له تابعینیش سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب و ئه‌بولعالیه‌و ئه‌بوعوسمانی نه‌هدی و زوراره‌ی كوڕی ئه‌وفاو عیكره‌مه‌و حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبنوسیرین و عه‌تاء و مه‌عازه‌و بشرو به‌شیرو ئه‌بولشه‌عساء و سه‌دانی تر. قه‌تاده ده‌فه‌رموێ: دوازده ساڵ قوتابی حه‌سه‌نی به‌سری بووم، سێ ساڵی ته‌واو هه‌موو نوێژه‌كانی به‌یانیم له دوایه‌وه كردووه، شایانی ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌نده له خزمه‌تیدا بمێنمه‌وه..
مامۆستای ئه‌ییوبی سه‌ختیانی و مه‌عمه‌رو ئه‌وزاعی و موسعیری كوڕی كودام و شوعبه‌و جه‌ریری كوڕی حازم وئه‌بو عه‌وانه‌و ئه‌و چینه‌ی زانایانی ئیسلام بوو.
به كۆڕا(ئیجماع)ی زانایان قه‌تاده حوججه‌یه‌و بۆچوونی قبووڵه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دیدێكی قه‌ده‌ریی تێدابووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێ: بەڵام كه‌سێك له زانایانی ئیسلام نا‌بینیت به راستگۆ‌و جێمتمانه‌و حافز‌و ده‌سپاكی نه‌زانێت.. به‌ڵكو خوای گه‌وره ئه‌م گومان باشیه‌ی بۆ بكاته مایه‌ی لێبوردنی له‌و بیدعه‌یه‌ی كه هه‌ر مه‌به‌ستی به مه‌زن راگرتنی خوای میهره‌بان بووه، ئێمه داوای لێبوردنی بۆ ده‌كه‌ین و به گومڕای دانانێین و ئومێده‌وارین تۆبه‌ی كردبێت و لێی وه‌رگیرابێت ..
له زانستی راجوێییدا ئه‌وه‌نده شاره‌زابوو، حه‌سه‌نی به‌سری پرسی پێ ده‌كرده‌وه.. له پیرییدا لێیان پرسی بۆچی رای خۆت له مه‌سه‌له شه‌رعیه‌كاندا ناده‌یت؟ فه‌رمووی: چل ساڵه هیچ شتێكم له بۆچوونی خۆمه‌وه نه‌ووتووه..
مه‌عمه‌ر ده‌یفه‌رموو: كه‌سم له زوهری و قه‌تاده‌و حه‌مماد زاناتر نه‌دیووه..
زیره‌كی قه‌تاده وه‌كو موعجیزه وابووه، وه‌كو كۆمپیوته‌ر هه‌رچی تێدا تۆمار كراوه پاراستوێتی و هه‌ر ساتێك وویستبێتی هێناوێنتیه‌وه پێشێ! ده‌فه‌رموێ: یه‌ك ئایه‌ت نه‌ماوه له قورئاندا زانیاریه‌كم ده‌رباره‌ی نه‌بیستبێت.. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م زانا به‌ڕێزه ئه‌وه‌نده له‌ش سووك بووه كه هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی به بێ ده‌سنوێژ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه! هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خه‌تمێكی قورئانی ده‌كرد..
له هه‌مووان سه‌یر تر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكێك له شام له‌سه‌ر دێڕه شیعرێك یان له یه‌مه‌ن له‌سه‌ر نه‌سه‌بی كه‌سێك رایان جیاواز ده‌بوو، نامه‌یان بۆ قه‌تاده ده‌نارد كه وەڵامە راسته‌كه‌ی چییه!!
له له‌فزی گێڕانه‌وه‌دا موراعاتی دادپه‌روه‌ریی و راستگۆیی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی بۆ خۆییان باس كردووه فه‌رموویه‌تی: (حَدَّثَنَا) ئه‌وه‌ی بیستوێتی فه‌رموویه‌تی: (حَدَّثَ).
سه‌موره‌ی كوڕی شه‌وزب ده‌فه‌رموێ: سابیت پیاوی خواپه‌رستییه، خۆ له حه‌رام پاراستن قابیلی ئیبنوسیرینه، زاهدێتی سیمای مالیكی كوڕی دیناره‌و زانستی شه‌رعی وا له لای حه‌سه‌نی به‌سری و قه‌تاده‌ش خوا دایناوه بۆ له‌به‌ركردن و پاراستنی زانستی..
قه‌تاده به قوتابیه‌كانی خۆی ده‌فه‌رموو: توندڕه‌و مه‌بن، به خۆتان سه‌رسام مه‌بن، بۆ خوا بێ هه‌واوفیزبن، بزانن خوای گه‌وره چۆن به‌رزتان ده‌كاته‌وه..
ئه‌م پایه‌به‌رزه‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت له واسیت له عێراق كۆچی دوایی كرد ئه‌و شاره‌ی ئێستا ئه‌هلی سووننه‌تی تێدا غه‌ریبه..