ووشه‌ی شه‌رع له كورده‌واریدا پڕاوپڕ بۆ ئه‌حكامی فیقهی ئیسلامی دانراوه، زاراوه‌یه‌كه كه گوندنشینه‌كانی كوردیش لێی حاڵین، بۆیه ده‌بینیت لهناوكۆیی ناو كورددا، ده‌ووترێت: به پێی شه‌رع وایه‌و به پێی یاسای حكومه‌تیش وایه.. كه‌وا بوو هه‌ر له سەره‌تاوه كوردهواری ئێمه‌یان به زاراوه‌ی (شه‌رع) له‌وه قوتار كرد كه زاراوه‌یه‌كی تری به‌رامبه‌ر به (فقه) داتاشین. بەڵام چونكه فقههكه زاراوه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه، ده‌بێت كه‌مێك ئه‌و روون بكه‌ینه‌وه :
فیقه له رووی زمانه‌وانییه‌وه :
(فقه) به مانای (فهم) ە واته: تێگه‌یشتن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي* يَفْقَهُوا قَوْلِي) طه/٢٧-٢٨ واته: دوعای سه‌ییدنا موسایه ده‌فه‌رموێ: خوایه گرێی سه‌ر زمانم بكه‌ره‌وه تا له قسه‌كانم تێ بگه‌ن.. كاتێك سه‌ییدنا شوعه‌یبیش قه‌ومه‌كه‌ی خۆی بۆ بانگه‌وازی خوابهیهكناسی بانگ ده‌كرد، پێیان ده‌ووت: (قَالُواْ يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ) هود/٩١ واته: ووتیان: شوعه‌یب زۆرێك له‌وه‌ی تۆ بۆمان باس ده‌كه‌یت تێ ناگه‌ین.. په‌ندی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ: (أُوتِيَ فلانٌ فِقْهاً في الدين) واته: فڵان كه‌س تێگه‌یشتنی دینی دراوه‌تێ. له‌وه‌شه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي الدِّينِ) التوبه/١٢٢ واته: تا له دینه‌كه تێ بگه‌ن.. به‌م مانایه‌شه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دوعا بۆ ئیبنوعه‌بباس ده‌كات ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُمَّ فَقِّهْهُ فِی الدِّینِ)[1] واته: خوایە تێی گهێنیت له دین. خوای گه‌وره‌ش دوعاكه‌ی گیرا كرد‌و ئیبنوعه‌بباس ماشاالله بووه زاناترین كه‌سی زه‌مانی خۆی .
ئیبنوسیده (زمانهوانێكه) ده‌فه‌رموێ: فِقه یه‌عنی فَهِمَ، كه ده‌ووترێت: (فَقِهَ عنِّي ما بينتُ لَهُ فِقهاً) یه‌عنی ئه‌وه‌ی بۆم باس كرد تێ گه‌یشت .
ئه‌لئه‌زهه‌ری (زمانه‌وانییه) ده‌فه‌رموێ: كابرایه‌كی هۆزی كولاب شتێكی بۆ وه‌سف ده‌كردم، كه قسه‌كه‌ی ته‌واوكرد ووتی: أفَقِهْتَ؟ مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو: أفَهِمْتَ؟
بەڵام (فقه یفقه فقاهه) یه‌عنی بوو به فقیه.. به زانای هه‌موو زانستیهك ده‌ڵێن : فقیه.[2]
هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌كان فقهیان به (علم)یش مانا كردووه وه‌كو فەیروزئابادی زمانه‌وان ده‌فه‌رموێ: (الفقه بالكسر : العلم بالشیئ والفهم له)[3] واته الِفقه كه كه‌سره له ژێر فائهكهیدا بێت به مانای زانینی شتێك و تێگه‌یشتنه لێی ..
هه‌ندێك زانای ئوسولی[4] وا نابینن كه فقه به مانای علم بێت، چونكه علم به پێناسه‌ی ئه‌وان سیفه‌تی شتێكه كه له نێوان هه‌موو شته‌كانی تردا ئه‌و پێی ده‌ناسرێته‌وه‌و پێچه‌وانه‌یه‌كی دژی نییه، ئه‌مه‌ش نه‌قڵ بووه بۆ هۆش، بەڵام فقه بلیممهتییه، واته هۆشی زرنگن كه بریتییه له زۆر‌و زوو ئاماده‌باشی په‌ی بردن به شتێك و وه‌رگرتن و له‌به‌ر كردنی، با ئه‌و شته‌ش بۆ خاوه‌ن هۆشه زرنگه‌كه نه‌بێته حاڵه‌ت. بەڵام ئه‌م ره‌خنه‌و پێناسه‌ی ئامه‌دی ئه‌وه ناخاته كه‌نار كه عه‌ره‌ب ووشه‌ی فیقهیان هه‌ر به علم و فهم باس كردووه. چونكه عه‌ره‌به‌كان ناویان به گوێره‌ی هۆ له شت ناوه. بۆیه به فاهم وعالمیان ووتووه فقیه [5] .
دیسان كه دیقه‌ت له به‌كارهێنانی ووشه‌ی فیقههكه ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی به زاته‌وه نییه، به‌ڵكو به شتی واتاییه‌وه، بۆ نموونه: بۆ ناسینی كابرایه‌ك ده‌وترێت : عرفته نه‌ك فقهته، بەڵام بۆ حاڵی بوون له مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌ڵێن : فقهته واته فهمته.
دیسان هه‌ندێك زانای تر رایان له خودی تێگه‌یشتنه‌كه جیاواز بۆته‌وه! وه‌كو ئه‌بوئیسحاقی مرووزی ده‌فه‌رموێ: خۆ هه‌موو تێگه‌یشتنێك هه‌ر فیقه نییه به‌ڵكو فیقه په‌ی بردن و ئیدراككردنی سیفه‌ت یان حوكمه شاراوه‌كانی شتێكه.[6] بەڵام وا پێ ده‌چێت ئه‌م پێناسه‌ی مرووزی پێناسه‌ی زاراوه‌یی فیقههكه بێت نه‌ك هی زمانه‌وانیه‌كه‌ی. چونكه هه‌موو زانا‌و شاره‌زایانی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ر فه‌رموویانه فیقه تێگه‌یشتن و حاڵی بوون و زانینی شتێكه جا ئاشكرا‌و دیار بێت یان په‌نهان و شاراوه.. ئه‌وه‌تا قورئان ئه‌و ووشه‌یه‌ی بۆ تێگه‌یشتن و حاڵی بوونی راشكاو‌و مانای شاراوه‌ی قسه به كار هێناوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (فَمَا لِهَـؤُلاء الْقَوْمِ لاَ يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا) النساء/78 واته : ئه‌رێ ئه‌وانه چییانه؟ خۆ خه‌ریكه له هیچ قسه‌یه‌ك تێ نه‌گه‌ن!! یان: (لا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلا) الكهف/93 واته: ئه‌وه خه‌ریكه له هیچ ووتووێژێك حاڵی نه‌بن !!
فیقه له رووی زاراوه‌ییه‌وه:
له زاراوه‌ی سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلامدا :
عه‌ره‌ب تا سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام ووشه‌ی فیقهیان هه‌ر به مانای زانین و تێگه‌یشتن به كار ده‌هێنا، ئیدی زانین و تێگه‌یشتنی هه‌ر شتێك با، بەڵام كه ئیسلام هات ئه‌میشی وه‌كو زۆر ووشه‌ی دی بۆ مانای تایبه‌ت كرد به زاراوه‌ی خۆی .[7] ئیتر كه ده‌وترا فیقه، زوو ده‌زانرا مه‌به‌ست له زانین و شاره‌زا بوونه له زانستیه‌كانی دین. بۆیه له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامدا كه باسی فیقه ده‌كرا، خه‌یاڵ و سه‌رنج یه‌كسه‌ر ده‌چوو بۆ دین و شاره‌زابوون له ئه‌حكامی دین .[8] ئه‌حكامی دینه‌كه‌ش له‌و زه‌مانه‌دا هه‌ر شاره‌زایی بوو له قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو : (نضَّرَ اللهُ امْرِءَاً سَمِعَ مِنَّا حَديثاً فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ، فَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ الى مَنْ هو أفْقَهُ مِنْهُ ، وَرُبَّ حامِلِ فِقْهٍ لَيسَ بفَقيهٍ)[9] واته: خوا رووی ئه‌و كه‌سه گه‌ش و جوان كات كه حه‌دیسێك له ئێمه‌وه ده‌بیستێت، له‌به‌ری ده‌كات تا دهیگهێنێتهوه، خۆ له‌وانه‌یه كه‌سێك فقههكه له خۆ گرێت و بیگه‌ێنێته‌وه به یه‌كێكی تر كه له خۆی شاره‌زاتر بێت، یان كه‌سێك فیقههكه له خۆ ده‌گرێت بەڵام خۆی فقیه (شه‌رعناس) نییه ..
له فه‌رمایشته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ستی له فقهه له خۆ گیراوه‌كه حه‌دیسه‌كانی خۆیه‌تی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.
كه‌وا بوو فقیه ئه‌و كه‌سه‌یه كه شاره‌زای دینه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌قه‌كانی دینه‌كه هه‌یه‌و ده‌توانێت حوكم و بڕیاریان لێوه وه‌رگرێت. ئه‌وه‌شه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه فه‌رمووی: (له‌وانه‌یه كه‌سێك فیقههكه له خۆگرێت و بیگه‌ێنێته‌وه به یه‌كێكی تر كه له خۆی شاره‌زاتر بێت، یان كه‌سێك فیقههكه له خۆ ده‌گرێت بەڵام خۆی فه‌قیه نییه) واته: كه‌سی دووه‌م ره‌نگه شه‌رعناس بێت و له هه‌ڵگری حه‌دیسه‌كه زیره‌كتر بێت و بتوانێت ئه‌حكام و بڕیاری شه‌رعی لێوه وه‌ربگرێت ..
شه‌رعناسانی ناو ئهسحابهو تابعین هه‌موو ناسراوو به‌ناوبانگ بوون. ئیمامی بوخاری له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه كاتێك پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غه‌نیمه‌تی دوای غه‌زای ههوازنی به‌سه‌ر قورهیشییهكاندا به‌خشییه‌وه، هه‌ندێك له پشتیوانانی خه‌ڵكی مه‌دینه گله‌ییان لێوه بیسترایه‌وه كه بۆچی ته‌نها به خه‌ڵكی كۆچكه‌ری داوه‌و ئێمه‌ی لێ مه‌حروم كردووه، گله‌ییه‌كه گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ئیدی پشتیوانه‌كانی بانگ كرده لای خۆی و لێی پرسین: (ما كان حديثٌ بَلَغَني عَنكم؟) ئه‌و قسه‌یه چییه كه پێم گه‌یشتۆته‌وه؟ (فقال فقهاؤهم: أما ذوو آرائِنَا فَلَمْ يَقُولُوا شَيئَاً)[10] واته: شهرعناسهكانیان فه‌رموویان: خۆ خاوه‌ن راكانمان هیچیان نه‌ووتووه .
هه‌روه‌ها ئه‌و جاره‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت له حه‌ج وویستی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بۆ خه‌ڵكه‌كه باس بكات، بەڵام عبدالرحمانی كوڕی عه‌وف پێی فه‌رموو: (إنَّ الْمَوسِمَ يَجْمَعُ رِعَاعَ النَّاسِ وَغَوغَائِهِمْ، وإنِّي أرَى أنْ تُمَهِّلَ حَتَّى تَقْدِمَ المَدِينَةَ.. وَتَخْلُصَ لأهْلِ الْفِقْهِ)[11] واته: كاتی حه‌ج هه‌موو جۆره عه‌وامی ره‌شۆكی تێدایه، من وای به باش ده‌زانم، ئارام بگریت تا دهگهڕێيتهوه مه‌دینه، ئه‌وسا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌رعناساندا ساز كه ..
له مه‌سنه‌دی ئیمامی ئه‌حمه‌دیشدا هاتووه كه ئیمامی زوهری ده‌فه‌رموێ: (أخْبَرَنِي رَجُلٌ مِن الأنْصَارِ مِنْ أهْلِ الْفِقْهِ) [12]: پیاوێكی پشتیوان له شه‌رعناسان پێی ووتم ..
یه‌حیای كوڕی سه‌عیدی ئه‌نساری كه تابعینێكهو به خزمه‌تی ئه‌سحابه‌ی وه‌كو ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك گه‌یشتووه‌و له خزمه‌تی گه‌وره پیاوانی تابعینی وه‌ك سه‌عیدی كوڕی موسهییهبدا بووه، ده‌فه‌رموێ: (ما أدْرَكْتُ فُقًهَاءَ أرْضِنَا إلا..) واته هه‌ر شه‌رعناسێكی ووڵاتی خۆمانم بینیووه ..
كه‌وا بوو ووشه‌ی الفقهاء كه له‌سه‌ر زاری ئهسحابهو تابعینهكان وشوێنكهوتووی ئه‌وانیش ده‌هات هه‌ر بۆ مانای بیرتیژو شاره‌زای دین به كار ده‌هات. ئه‌وانه‌ی كه له فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌گه‌یشتن و ئه‌حكامی رۆژانه‌یان لێوه هه‌ڵده‌هێنجا. ئه‌م شه‌رعناسانه ناسراو بوون، مه‌رجی شهرعناسێتییان زانراو بوو، نیشانه‌ی پسپۆڕییان پێوه دیار بوو، به تایبه‌تی ئه‌و نیشانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به مۆركی شه‌رعناسانی ناساندبوو: (من فقه الرجل رفقه فی معیشته)[13] له شاره‌زایی و تێگه‌یشتنی پیاو ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵس و كه‌وتی رۆژانه‌یدا نه‌رم و نیان بێت. هه‌روه‌ها: (مِنْ فِقْهِ الرَّجُلِ أنْ يَقولَ لِمَا لا يَعلمُ ، الله أعلم)[14] واته: له حاڵی‌بوون و تێگه‌یشتنی پیاوه، كه شتێكی نه‌زانی بڵێت: خوا زاناتره. یان: (مِنْ فِقْهِ الْمَرْءِ إقْبِالُهُ عَلَى حَاجَتِهِ حَتَّى يُقْبَلَ صَلاتُهُ)[15] واته: له تێگه‌یشتن و ژیری پیاوه كه روو له مسۆگه‌ر كردنی پێداوویستییهكانی بكات تا كاتی نوێژه‌كه‌ی دێت. یان: (إنَّ طولَ صَلاةِ الرَّجُلِ وقَصْرَ خُطبَتِهِ مَئِنَّةُ مِنْ فِقْهِهِ)[16] واته: له تێگه‌یشتنی پیاوه، كه نوێژه‌كه‌ی درێژ‌و ووتاره‌كه‌ی كورت بكاته‌وه .
كه‌وا بوو ووشه‌ی فقهاء نازناوو سیفه‌تی شاره‌زایانی دینی ئیسلام و شه‌رعناسانه، ئه‌وانه‌ی په‌ی به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌حكامی شه‌رعی ده‌به‌ن كه له قورئان و حه‌دیسه‌وه ده‌توانن وه‌ری بگرن.. ئه‌مانه فقهائن نه‌ك (القُرَّاء) وه‌كو كه ئیبنوخهلدوون بۆی چووه . [17]چونكه القراء بریتی بوون له قورئان خوێنان و ئه‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ر بووه، هه‌رچه‌نده زۆر له‌و قورئان خوێنانه‌ش هه‌ر فقیه بوون، چ كۆسپێك هه‌یه له رێی ئه‌وه‌دا كه كه‌سێك هه‌م فقیه بێت، هه‌م قورئان خوێن ..
دیسان بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش كه ئه‌وه‌ی ئیبنوخهلدوون بۆی چووه هه‌ڵه‌ی ، ئه‌وه‌یه كه ئیبنو مه‌سعوود ـ وه‌كو ئیمامی مالیك له (موطأ)ە كه‌یدا ده‌گێڕێته‌وه ـ كه به كابرایه‌كی فه‌رموو: (إنك في زمان كثير فقهاؤه قليل قراؤه ..)[18] واته تۆ له زهمانێكدایت شه‌رعناسی زۆره‌و قورئان خوێنی كه‌مه مه‌به‌ست له‌و كه‌سانه‌یه كه قورئانیان له‌به‌ره‌و ئه‌هلی قورئانن ..
له‌و حه‌دیس و فه‌رمایشته‌ی ئیبنومه‌سعووده‌وه روون ده‌بێته‌وه كه فقیه له ئهسحابهكاندا به‌و كه‌سانه‌یان ده‌ووت كه خوای گه‌وره جۆره تێگه‌یشتنێكی تایبه‌تی قورئان و حه‌دیسی پێ به‌خشیوون، كه‌سیش به ته‌نها به قورئان له‌به‌ر كردن نابێت به شه‌رعناس (فقیه).
شه‌رعناسی له‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامدا بریتی بوو له حاڵی بوون له هه‌موو ئه‌حكامێكی دین، تایبه‌ت نه‌بوو به لایه‌نێكییه‌وه، شه‌رعناس بایه‌خی هه‌م به بنه‌ماكانی دین ده‌دا هه‌م به لقه حوكمه‌كانی شه‌رع. بایه‌خی به په‌روه‌رده‌ی دڵان پێش په‌روه‌رده‌ی ره‌وشت ده‌دا.. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بینین یه‌كێكی وه‌كو ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌ی ره‌حمه‌تی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌سه‌ر عه‌قیده نووسیووه بەڵام ناوی ناوه (الفقه الاكبر).[19] چونكه فقه له زه‌مانی ئیمامی ئهبوحهنیفهدا بریتی بوو له زانستی عه‌قیده و زانستی ئه‌حكامه لقه‌كانی شه‌رع و ره‌وشت داڕشتن و ئه‌وانی تریش، عوبه‌یدو الله‌ی كوڕی مه‌سعوود ده‌یفه‌رموو: سه‌ره‌تا كه ده‌وترا فقه مه‌به‌ست له قیامه‌ت ناسین بوو، شاره‌زا بوون بوو له وورده‌كاریه‌كانی په‌روه‌رده‌ی دڵ و ده‌روون، بریتی بوو له پشت كردنه دنیا‌و روو كردنه قیامه‌ت.. ئه‌و زه‌مانه فیقه بریتی نه‌بوو له شاره‌زا بوون له ئه‌حكامه‌كانی شه‌رع)[20] بۆیه كه له خۆیان پرسی فیقه چییه ؟ فه‌رمووی: (هو معرفه النفس، مالها وما علیها) واته: بریتییه له ناسینی ده‌روون، چی هه‌یه‌و چی له‌سه‌ره.. ئیمامی غه‌زالیش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بوو ..[21] ئیبنوعابدین (كه شه‌رعناسێكی به‌ناوبانگی حه‌نه‌فییه) ده‌فه‌رموێ: (مه‌به‌ست له فقهاء ئه‌و زانایانه‌ن كه شاره‌زای ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره‌ن، به زانین و كارپێكردنیانهوه، چونكه ناونانی ئه‌حكامه لقه‌كانی شه‌رع به فیقه شتێكی داهێنراوی نوێیه) شێخی مه‌زنی تابعینیش حه‌سه‌نی به‌سری [22] ده‌یفه‌رموو: (فقیه ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌قی له دنیا هه‌ڵداوه، ئه‌وی رووی له قیامه‌ت كردووه، ئه‌وی شاره‌زای دینه‌كه‌ی بووه‌و له‌سه‌ر خواپه‌رستنی به‌رده‌وامه، ئه‌وی خاوه‌ن وهرعهو خۆی له ئابڕووی موسوڵمانان گرتۆته‌وه‌و ته‌ماعی له سامانی كه‌سیاندا نییه‌و ئامۆژگاری هه‌مووشیان ده‌كات)...[23]
فیقه له زاراوه‌ی چه‌رخه‌كانی دواییدا:
ووشه‌ی فیقه (شه‌رع) له زاراوه‌ی چه‌رخه‌كانی دواییندا به مانای (زانستی یاسای ئیسلامی) به‌كارهاتووه، هه‌ندێك له شه‌رعناسانی دوای سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلامه‌تی وایان پێناسه ده‌كرد كه (زانینی ئه‌و ئه‌حكامه شه‌رعیانه‌یه كه بۆ كرده‌وه‌كان داڕێژراون) سه‌دری شه‌ریعه ده‌فه‌رموێ: (دوای سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلامه‌تی زانستی فیقه ته‌رخان كرا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌حكامه عه‌مه‌لیه‌كان له به‌ڵگه گشتیه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی و گشتگیر، یان به رێگای به دووداچوون، بۆیه بۆ هه‌ر روداوێك حوكمێكیان بۆ دیاری ده‌كرد نه‌ك هه‌ر به‌وه‌ی بۆی نه‌قڵ كه‌ن، به‌ڵكو به داڕشتنی حوكمێكی تایبه‌ت به خۆی).[24]
ئامه‌دی وا پێناسه‌ی شه‌رع فیقه ده‌كات: (زانینی ئه‌و ئه‌حكامه شه‌رعیانه‌یه كه له به‌ڵگه گشتیه‌كانه‌وه بۆ كرده‌وه‌كان داڕێژراون)[25] ئه‌م پێناسه‌شی به‌وه ناساندووه كه پێناسهیهكهو ئیمامی شافیعی رحمه الله كردوێتی، تاجودددینی سوبكی ئاوا پێناسه‌كه ده‌كات: (زانینی ئه‌و ئه‌حكامه شه‌رعیه ده‌ست خراوانهیه كه له به‌ڵگه گشتیه‌كانه‌وه وه‌رگیراون و بۆ كرده‌وه‌كان داڕێژراون) .[26] ئه‌م پێناسانه‌ش لێكه‌وه نزیكن ..
ئه‌و پێناسه‌ی زانایان و شه‌رعناسان بۆ شه‌رع (فیقه) یان كردووه زۆر وورده، دیدڕوونی و ووردبینی و شاره‌زایی زانایانی ئیسلام ده‌رده‌خات به‌تایبه‌تی له بواری زانستی یاساناسیدا، وا له خواره‌وه توخم توخمی پێكهاته‌ی پێناسه‌كه‌یان شی ده‌كه‌ینه‌وه :
یه‌كه‌م: زانستی شه‌رع (فیقه): ئه‌مه خۆی زانستیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، بابه‌ته‌كانی سهربهخۆو رێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌ن و له باسی زانستیه‌كانی تر جودان، زانایانی ئیسلام له‌م روانگه‌وه پێناسه‌یان كردووه‌و شاره‌زای بوون و فه‌توای خۆیان به پێی ئه‌حكامه‌كانی ده‌ركردووه، ئه‌مه به‌شه زانیاریه‌ك نیه كه هه‌ندێ كه‌س ناوی ناوه (فَنَّاً من الفنون)!!!
دووه‌م: فیقه زانینی ئه‌حكامه‌كانی شه‌رعه: ئه‌حكامی شه‌رع ئه‌وانه‌ن كه هه‌ر له شهرعهكهوه وه‌رگیراون و له‌رێی بیستنه‌وه نه‌وه به نه‌وه گه‌ێنراوه. كه‌وابوو فیقه ئه‌و بڕگه‌و باسانه ناگرێته‌وه كه له رێی ژیرییه‌وه هاتوون و داڕێژراون، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌زانرێت كه جیهان دروست كراوه، یان یه‌ك نیوه‌ی دووه.. یان ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی به هه‌سته‌وه‌ره‌كان ده‌سه‌لمێن وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت ئاگر سوتێنه‌ره.. یان ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی له لایه‌نی زمانه‌وه زانراون وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌زانرێت بكه‌ر (فاعل) مه‌رفوعه و كرا‌و (مفعول به) مهنصووبه.. حوكمی شه‌رعی زانینی ئه‌و رێسایه‌یه كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌رباره‌ی شتێك دایڕشتووه. ئه‌مه‌ش :
- یان حوكمی داواكردن (ته‌كلیف)ە: كه داوای ئه‌نجامدانی كارێكی كردووه، به‌مه‌ش ده‌وترێت (ئه‌حكامی شه‌رعی ته‌كلیفی: الحكم الشرعی التكلیفی) بۆ نموونه: قه‌رزدانه‌وه واجبه، كوشتن حه‌رامه.. ئه‌مانه حوكمی شه‌رعی تهكلیفین، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان داوای كارێك له موسوڵمانه به تواناكه ده‌كات، یه‌كه‌میان قه‌رزدانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز ده‌كات، دووه‌میش به‌رهه‌ڵستی كارێكی لێ ده‌كات كه كوشتنی ناهه‌قیه، كه ده‌بێت خۆی لێ بگرێته‌وه‌و توخنی نه‌كه‌وێته‌وه ..
- یان داوا نیه‌و حوكمێكی دانراوه (كه پێی ده‌وترێت: حوكمی شه‌رعی دانراو: الحكم الشرعی الوضعی) بۆ نموونه: شه‌رع فه‌رموویه‌تی كه گرێبه‌ست (عه‌قد) ی شێت باتڵه، ئه‌م بڕیاری باتڵێتیه حوكمێكی شه‌رعی دانراوه، ئه‌وی وای كردووه هه‌بوونی شێت و ئیحتیمالی گرێبه‌ستی شێته، بەڵام شه‌رع هیچ جۆره داوایه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌كردووه ..
سێیه‌م: فیقه زانینی ئه‌حكامه شه‌رعیه عهمهلیهكانه: ووشه‌ی عه‌مه‌لیه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌حكامی شه‌رع په‌یوه‌ستن به كرده‌وه‌ی خهڵكیهوهن چ له پهرستنهكانیاندا بێت، چ له سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌یاندا بێت، چونكه له به‌رامبه‌ر ئه‌مدا كه عهمهلیین ئه‌حكامی تری شه‌رعی هه‌یه كه عهقائیدین، واته په‌یوه‌ستن به باوه‌ڕی خه‌ڵكه‌كه‌وه. فیقههكه په‌یوه‌ندی به ره‌فتاری به‌ده‌نیی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و عهقیدهكهش په‌یوه‌ندی به دڵ و بیر‌و باوه‌ڕیانه‌وه هه‌یه ..
چواره‌م: دیسان له پێناسه‌ی تردا هاتووه كه فیقه: بریتیه له‌و ئه‌حكامه لقییانهی له ئه‌حكامه گشتیه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، ئه‌مه‌ش یه‌عنی هه‌ر حوكمێك نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له ئه‌سڵێكی سه‌رچاوه‌كانی شه‌رعدا به فیقه ناژمێررێت، به‌م پێیه‌ش شه‌رعناس (فه‌قیه) ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو فه‌توایه‌ك ده‌گێڕێته‌وه بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی. له‌مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام یاسایه‌ك نیه ده‌وڵه‌ت دایڕشتبێت، به‌ڵكو یاسا‌و رێسایه‌كی دینیه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵه دینیه‌كانی خودی ئیسلام.. ئه‌مه‌ش گرنگه ..
پێناسه‌كان ته‌نها به‌و ئه‌حكامانه ده‌ڵێن فیقهیه یان شه‌رعه كه له رێی ووردبوونه‌وه‌و ئیجتیهاده‌وه پێی گه‌یشتوون و داڕێژراون، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌سانێك له یه‌كێكی تریان له رێی تهقلیدكردنیهوه وه‌ریگرتووه، ئه‌مه ناكه‌وێته ریزی فیقهه‌وه ..
مه‌به‌ست له به‌ڵگه تهفسیلهكان (الأدلة التفصیلیة)ئه‌و حوكمه شه‌رعییه ووردهكاریانهن كه له قورئان و سوننه‌ته‌وه وه‌رگیراون، وه‌كو ئه‌م فه‌رمایشته‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێ: (حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ) المائدة/3 واته: مرداره‌وه بوو خوێن و گۆشتی به‌رازتان لێ حه‌رام كراوه.. یان كه پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (أُحِلَّ الذَّهَبُ والحَريرُ على الإناثِ مِنْ أمَّتِي وَحُرِّمَ عَلَى ذُكُورِهَا)[27] واته: زێڕو ئاوریشم بۆ مێیینه‌ی ئوممه‌ته‌كه‌ی من حەڵاڵن بەڵام له نێریینهكانی حه‌رامن .
به‌رامبه‌ر به‌م به‌ڵگه گشتگیرانه به‌ڵگه‌ی تری گشتی چڕ‌و سه‌رچاوه‌یی هه‌ن كه پێیان ده‌وترێت: (الأدلة الإجمالیة) كه مه‌یدانی زانایانی ئوسوڵی فیقهه، ئه‌وان له ئه‌سڵی به‌ڵگه‌كان له قورئان و حه‌دیس و كۆڕا (ئیجماع) و پێوان (قیاس) و.. هتد ده‌كۆڵنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وان له جۆر‌و كرۆكی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیش ده‌كۆڵنه‌وه كه بۆ نموونه: فه‌رمان بۆ فهرزكردنه: (الأمرُ للوجوبِ مَا لَمْ يَصْرِفْهُ صارِفٌ الى النُّدْبِ) واته: فه‌رمان كردن بۆ فه‌رز كردنی ئه‌ركێكه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی وای له‌گه‌ڵ نه‌بوو مانای فهرزبوونهكه بگۆڕێت بۆ سه‌رپشك بوون. یان: (النَّهي يُفيدُ التَّحريمَ مَا لَمْ يَصْرِفْهُ صارِفٌ الَى الكَرَاهَةِ) واته: به‌رهه‌ڵستی كردن بۆ حه‌رام كردنه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی وای له‌گه‌ڵ نه‌بوو مانای حه‌رام كردنه‌كه بگۆڕێت بۆ بوغزاندن ..
شه‌رع ئه‌حكامه بنبڕو گومانیهكانیش ده‌گرێته‌وه :
پێناسه‌كانی فیقه (شه‌رع) ئه‌و ئه‌حكامه عهمهلیانهش له خۆ ده‌گرن كه به بهڵگهنهوویستی دینه‌كه حسێبن و پێیان ده‌وترێت به‌ڵگه‌ی بنبڕ (قه‌تعی). وه‌كو: فه‌رزێتی نوێژی نیوه‌ڕۆ بۆ نموونه، یان حه‌رامێتی شه‌راب، هه‌روه‌ها ئه‌و حوكمانهش كه گومان له بنبڕییاندا هه‌یه وه‌كو شكان یان نه‌شكانی ده‌سنوێژ له ده‌ست به‌ر ده‌ست كه‌وتنی ئافره‌ت، یان كردنی مه‌سحی سه‌ر ده‌بێت هه‌مووی بێت یان كه‌مێكی مووه‌كان؟! هه‌روه‌ها هه‌موو حوكمێكی شه‌رعی تر كه شه‌رعناسان تێیدا راجوێ بوون، بەڵام هه‌ندێك زانای وه‌ك رازی رایان وایه حوكمه بنبڕهكان ناچنه ریزی زانستی فیقهه‌وه! كه شه‌رعناسێكی توێژه‌ره‌وه‌ی وه‌ك ئیبنوهوممامی حه‌نه‌فی به پێچه‌وانه‌ی رازیهوه ده‌فه‌رموێ: ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی بنبڕ نین ناچنه ریزی زانستی فیقهه‌وه!! بەڵام جه‌ماوه‌ری زانایانی شه‌رع ـ كه به سه‌دان بگره به هه‌زارانن ـ هه‌ردوو رایه‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه‌و هه‌موو حوكمه شه‌رعیه‌كانیان خستۆته چوارچێوه‌ی زانستی شه‌رعه‌وه چ ئه‌وانه بن كه بنبڕن و رای كه‌سیان تێدا جیاواز نیه، چ ئه‌وانه‌ی گوماناوین وجێی راو بۆچوونی جیاوازی زانایانن . خۆ ئاشكراشه په‌ی پێ‌بردن و د‌رك كردنی به‌ڵگه‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كان له لای خودی زانایان جیاوازی هه‌یه چ جای لای عه‌وامی خه‌ڵك. ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه حوكمێكی شه‌رعی لای شه‌رعناسێك بۆته بنبڕ كه‌چی دوای ماوه‌یه‌كی تر بۆ خۆی هه‌ست ده‌كات كه بنبڕ نیه، یان به پێچه‌وانه‌وه، كه‌وابوو ئه‌مه رێژه‌ییه، جاری وا هه‌یه حوكمێكی شه‌رعی لای یه‌كێكیان گوماناوییه كه‌چی لای یه‌كێكی تریان بنبڕهو جێی گومان نیه، نه له سه‌لماندنی سه‌نه‌دیدا جێ گومانێتی نه له‌و حوكمه‌ی لێشیهوهی وه‌رگرتووه. هه‌ر وه‌كو ئیمامی ئیبنوته‌یمییه له (مجموع الفتاوى)دا باسی كردووه ..[28]
[1] بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌فزی بوخارییه له (كتاب الوضوء/ باب وضع الما‌ء عند الخلاء). بڕوانه (فتح الباری 1/ 244) له موسلیمیشدا وا له كتاب (فضائل ابن عباس)، بڕوانه: (مسلم بشرح النووی ١٦/٣٧)...
[2] (لسان العرب: مادة ث ق ف 2/1120) هه‌ندێك مه‌لاو فه‌قێی كوردهواری خۆمان ده‌ڵێن فه‌قێ له‌و فقیههوه هاتووه، چونكه مه‌لا ـ به رای ئه‌وان ـ له (ملأ) ە وه هاتووه، واته: پڕبوو! بەڵام ئه‌گه‌ر وا بوایه ده‌بوو به مه‌لای دوازده عیلم بڵێن: فه‌قێ ! نه‌ك به‌وه‌ی تازه فتح القریب ده‌خوێنێت..
[3] بصائر ذوي التمييز للفيروزابادي 4/210
[4] وەكو الامدي لة كتێببی إحكام الاحكام دا 1/15
[5] بڕوانە الفقه والمتفقه / الخطيب البغدادي 1/53
[6] اصول الفقه / ابو النور زهير 1/6
[7] وه‌كو صلاة كه به مانای پاڕانه‌وه‌و دوعا بوو كردی به زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی و بۆ ئه‌و نوێژه ته‌رخان كرا كه موسوڵمانان رۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها زكاة و حج و شهید و استكبارو ..
[8] لسان العرب 2/1119 ، بصائر ذوي التمييز 4/210 .
[9] رواه ابو داود في سننه : كتاب العلم / 3/438 توێژەرەوەی کتێبەکە دەفەرموێ : وأخرجه الترمذي والنسائي وقال الترمذي حسن صحيح، وأخرجه ابن ماحة في سننه من حديث عباد الانصاري عم زيد بن ثابت ، وأورده صاحب مشكاة المصابيح 1/78 توێژەرەوەی مشکاتيش کە شێخی ئەلبانی رەحمەتییە دەفەرموێ: رواه الشافعي بإسناد صحيح .
[10] البخاري : كتاب فرض الخمس ( ٥٧ ) باب ما كان النبي صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يعطي المؤلفة قلوبهم ( ١٩ ) / فتح الباري ٦/٢٥١ .
[11] البخاري / كتاب مناقب الانصار ـ فتح الباري ٧/٢٦٤
[12] مسند احمد بن حنبل : ب١/٦
[13] ئيمامى احمد له مسند : 5/194
[14] صحيح مسلم : كتاب المنافقين/40 ، ئيمامى احمد له المسند 1/381
[15] البخاري : كتاب الاذان / 42
رواه مسلم في كتاب الجمعة /47 ، الدارمي في كتاب الصلاة/199 واحمد 4/263[16]
مقدمة ابن خلدون 2/1011 [17]
الموطأ / كتاب قصر الصلاة رقم 91 ل 124 / كتاب الشعب .[18]
[19] موسوعة جمال عبدالناصر1/9 كشاف اصطلاحات الفنون 1/30
[20] التوضيح على التنقيح / صدر الشريعة 1/78 .
[21] إحياء علوم الدين 1/32 .
[22] ناوی حەسەنی كورِی يەساری بەسرييە لە هەرە گەورەكانی تابعينە، ساڵی 21ك لە دايك بووەو لەساڵی110ك کۆچی دوایی كردووە.
[23] حاشية ابن عابدين 1/263 چاپی ميسر 1272ك
[24] الوضيح على التنقيح 1/78
[25] الإحكام في أصول الأحكام 1/5 .
[26] جمع الجوامع 1/42 ، القواعد والفوائد الصولية / السبكي ل 4 .
[27] رواه الترمذي والنسائي و قال الترمذي : حسن صحيح / مشكاة المصابيح 2/46 .
[28] مجموع الفتاوى : شيخ الاسلام ابن تيمية 1/ 70 دا هاتووه ..