ئه‌حكامی موفتی و ئادابه‌كانی
پێناسه گرنگه گشتییه‌كان:
پێشتر له باسی (حوكمی فێربوونی زانستی شه‌رعی) دا ئه‌وه روون كرایه‌وه كه زانستی ده‌بێته دوو به‌ش: فه‌رزی عه‌ین، و فه‌رزی كیفایه[1].. ئه‌و زانینه‌ش كه فه‌رزی عه‌ینه ده‌بێته‌وه به دوو به‌ش:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فـێر ببێت ، وه‌كو خواپه‌رستییه فه‌رزه‌كان و حوكمی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن ، كه ده‌بێت پێش ده‌ست پێ كردنیان حوكمی شه‌رعییان بزانرێت.
دووه‌میان: زانیـنی حوكمی شه‌رعی ئه‌و رووداو‌و واقیعه‌ی كه دێته پێش ، كه پێی ده‌وترێـت نهوازل (كه كۆی نازیله)یه. [2]
جیاوازی نێوان فێر بوون و فه‌توا
ئه‌و فه‌رزه عه‌ینه‌ی كه ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه فـێر ببێت وبزانرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و زانستییه‌ی فه‌رزی كیفایه‌یه ( وه‌كو میراتناسی ) ئه‌وه شوێنیان خوێندنی شه‌رعه به ده‌رس ، كه ده‌بێت زانایه‌كی مامۆستا به ده‌رس بیانڵێته‌وه. ئه‌مما ئه‌و فه‌رزه‌ی كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ رودانی نازیلهكهدا بزانرێت ، ئه‌وه شوێنی فه‌توایه‌و ده‌بێت شه‌رعناسێكی موفتی بیگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌ركه‌سێكیش له سه‌ره‌تاوه له ده‌ستی چوو بوو فه‌رزه عهینهكان فـێر ببێت ( وه‌كو چۆنیه‌تی نوێژ كردن ) ئه‌ویش هه‌ر دێته‌وه لای شه‌رعناسه موفتیهكهو فه‌توای لێ وهردرهگرێت.
جیاوازی نێوان فه‌تواو خوێندنی شه‌رعی له دوو لایه‌نه‌وه‌یه:
لایه‌نی یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی ئه‌حكامه‌كان به واقیعه‌كه‌وه:
مامۆستای ده‌رس ووتنهوهكه ، ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كان باس ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی باس له واقیعێكی دیاری كرا‌و بكات ، ئه‌مما شه‌رعناسه موفتیهكه حوكمه شه‌رعیه‌كان ده‌كاته به‌ر روداوه‌كه ، واته واقیـعی نازیلهكهی زانیووه چیه‌و ئینجا حوكمی شه‌رعی بۆ دیووهتهوه ، ئه‌میان ده‌بێت له شه‌رعدا شاره‌زاترو له ناسینی واقیعیشدا دید فراوانتر‌و زیتتر بێت. [3]
لایه‌نی دووه‌م: له رووی سوك و ئاسانی و كورتییهوه:
ده‌رس خوێندن پێویستی به به‌رفراوان كردنی بابه‌ته‌كانی هه‌یه‌و ده‌بێت به دوور‌و درێژی باسیان لێوه بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی بخرێته به‌رچاوو به‌ڵگه‌كانی بخرێته روو، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی راو بۆچوونه جیاوازه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانیان ، به شێوه‌یه‌كی وا كه قوتابی په‌ی به هه‌موو لایه‌نی باسه‌كه ببات و ئیستیعابیان بكات. له‌وانه‌یه ده‌رس خوێندنه‌كه به شێوه‌ی قوتابی و مامۆستایه‌تی و خوێندنێكی به‌رده‌وام بێت یان هه‌ر پرسیارێكه‌و قوتابیه‌كی له مامۆستایه‌كی كردووه‌و ئه‌ویش هه‌موو لایه‌نی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ روون كردۆته‌وه.. ئه‌مما فهتواخواستنهكه ، خوێندنی تێدا نییه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به وه‌ڵامی پرسیار ده‌ستی پێ كردووه ، شێوه‌كه‌شی كورت و موخته‌سه‌ره ، چونكه بریتییه له به‌یان كردنی حوكمی شه‌رع له كێشه‌یه‌كی دیاری كراودا یان له‌و نازیلهیهدا كه پرسیاره‌كه‌ی ده‌رباره كراوه ، ئه‌گه‌ر شه‌رعناسه موفتیهكه ـ بێ ئه‌وه‌ی حاڵی كابرای پرسیار پێویستی پـێی بێت ، یان بارودۆخه‌كه بخوازێت ـ درێژه‌ی به وه‌ڵامه‌كه‌ی دا‌و باسی به‌ڵگه‌و لایه‌نه جۆر به‌جۆره‌كانی مه‌سه‌له‌كه‌ی كرد، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی كردووه به خوێندن نه‌ك به فه‌توایه‌كی رووت.
ئه‌بو عه‌مری كوڕی الصلاح ـ رحمه الله ـ ده‌فه‌رموێ: ( له قازی ئه‌بول حه‌سه‌نی ماوه‌ردی خاوه‌نی كتێـبی ( الحاوی )ـه‌وه پێمان گه‌یشتووه كه ده‌بێت موفتی وه‌ڵامه‌كانی ئه‌وه‌نده كورت كاته‌وه تا ده‌یگه‌ێنێته سه‌ر ووشه‌ی: جائیزه‌و جائیز نییه. حه‌قه یان باتڵه ، ئیدی لا نه‌كات به‌لای دوور‌و درێژ كردنه‌وه‌ی وهڵامهكهیهوه ، نه‌چێته سه‌ر به‌ڵگه‌كان ، ئه‌گینا له سیفه‌تی فه‌توادان ده‌رده‌چێت و ده‌بێت به كتێب دانان ، ئه‌گه‌ر وویستی كه‌مێك زیاتر روون كاته‌وه ، حه‌تمه‌ن ئه‌و كه‌مه ده‌یبات به‌ره‌و زۆرتریش ، ئه‌و كاته ده‌بێته مامۆستا نه‌ك موفتی ! هه‌موو قسه‌یه‌كیش جێ و رێی خۆی هه‌یه.) [4]
شه‌رعناس له‌وانه‌یه هه‌ر له‌گه‌ڵ قسه‌كردنیدا ده‌ست به ده‌رسێك بكات و بیڵێته‌وه، هه‌ر وه‌كو كه له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ ده‌م كردنه‌وه‌یدا فه‌توایه‌ك بدات ، له‌وانه‌یه هه‌ر له یه‌ك كۆڕ‌و دانیشتنی‌دا ببێته هه‌ردووكیان..
سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م بابه‌ته
كۆنترین كتێبێك كه له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی موفتی و فه‌تواخواز به ده‌ستمان گه‌یشتبێت ، كتێـبی ( أدب المفـتی والمستفتی )ی ئه‌بو القاسمی الصیمَری یه ( 386ك ) كه شه‌رعناسێكی به‌ناوبانگی شافیعی ومامۆستای ئه‌بول حه‌سه‌نی ماوهردییه (450ك ) كه خاوه‌نی كتێبی ( الاحكام السلطانیه )یه.
پاشان هه‌ر یه‌ك له الخطیب البغدادی ( 463ك ) له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ( الفقیه والمتفقه ) و ئه‌بو عومه‌ری كوڕی عبدالبهڕ ( 463ك ) له كتێبه‌كه‌یدا ( جامع بیان العلم ) كۆمه‌ڵێك مه‌رج و سیفه‌تی موفتی و فهتواخوازیان نووسی..
دوای ئه‌وان حهدیسناسی به‌ناوبانگ ئه‌بو عه‌مری كوڕی الصلاح ( 643ك ) ـ هه‌ر وه‌ك عادهتهكهی خۆی ـ هه‌رچی باسی سوودبه‌خشی كتێبه پێشینه‌كان هه‌بوو وه‌كو ئه‌وانه‌ی الصیمَری و الخطیب و ابن عبدالبر ( كه ئه‌میش كتێبێكی به ناوی ( أدب المفـتی والمستفتی ) یه‌وه نووسیبوو ) هـی هه‌موویانی كۆكرده‌وه‌و دیدی خۆی و راو بۆچوونی زانایانی تری وه‌كو ئهلماوهردی و ئهلجوهینی و هـی تریشی خسته سه‌ری و له زۆر شوێندا هه‌ندێ بۆچوون له هه‌ندێكی تر به په‌سه‌ندتر ده‌ناسێنێت ، دوای ته‌رتیب كردنی هه‌مووی ناوی نا ( أدب المفـتی والمستفتی ) كه به توێژینه‌وه‌ی دكتۆر موهففهقی كوڕی عبدالله ی كوڕی عبدالقادر و له مكتبه العلوم والحِكَم ی مه‌دینه‌و عالم الكتب ساڵی 1407 ك چاپی یه‌كه‌می كرا.. ئێمه‌ش لـێره‌دا زۆرتر سوودمان له‌و وه‌رگرتووه..
هه‌ر وه‌كو چۆن كتێـبی ( مقدمة ابن الصلاح فـی علوم الحدیث )ـه‌كه‌ی ابن الصلاح ئاوا بووه بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر زانستی فه‌رمووده ( علم الحدیث ) له دوای ئه‌و نوسران ، ئیدی هه‌بوو راڤه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وی ده‌كرد ، هه‌بوو كورتی ده‌ركرده‌وه ، هه‌شبوو ده‌یكرده شیعری فێركردن ، ئاواش كتێـبی (أدب المفـتی والمستفتی ) ـه‌كه‌ی خوا په‌ره‌ی پێدا و بووه بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی له دوای ئه‌م له‌سه‌ر فه‌تواو موفتی و فه‌تواخواز ده‌نوسران ! دیاره هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش نییه‌ته پاكه‌كه‌ی بووه ، كه له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره ئه‌و كتێبانه‌ی نوسیوون ، بۆیه ئاوا له ناو موسوڵماناندا په‌سه‌ند كرا‌و ئاوا بڵاوبۆوه ، ئه‌ویش با بۆ خۆی بێ خه‌م بێت له‌و هه‌موو پاداشته‌ی كه تا رۆژی قیامه‌ت بۆی ده‌نوسرێت ، تا دنیا دنیا بێت و موسوڵمانان مابن و سوود له كتێبه‌كانی وه‌ربگرن ، ئه‌ویش هه‌ر زهخـیرهی قیامه‌تی زیاد ده‌كات ، ئیدی ئه‌مه فه‌زڵی خوایه‌و ده‌یداته هه‌ر كه‌س خۆی بیه‌وێت..
ئه‌و زانا‌و شه‌رعناس و موفتیانه‌ی دواتر كتێبیان نوسیووه‌و ئیعتیمادیان كردۆته سه‌ر كتێبه‌كه‌ی ابن الصلاح زۆرن ، له‌وانه:
1ـ ئیمامی نه‌وه‌وی ( 676ك ) بابه‌ته‌كانی كتێـبی ( ادب المفـتی والمستفتی ابن الصلاح ) ی كورت كرده‌وه ، بڕێكی كه‌م نه‌بێت لـێی لانهداوهو پێچه‌وانه‌ی بۆچوونیشی نه‌بۆته‌وه ، ئه‌مه‌ی له پێشه‌كی كتێـبی ( المجموع شرح الته‌یب ) ه‌كه‌ی خۆیدا (ب1 ل 40 ـ 58) به ناونیشانی ( باب أدب الفتوی والمفـتی والمستفتی ) نوسیوه ( بڕوانه چاپی دار الفكر ).
2ـ كه‌ڵه زانای گه‌وره ابن حه‌مدوونی حه‌نبه‌لی ( ك 695 ك ): بابه‌تێكی زۆری له كتێـبی ( ادب المفـتی والمستفتی ابن الصلاح ) وه‌رگرتووه‌و هه‌رچه‌نده ئیبنوحهمدان ئاماچه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه هـی ئیبنوسسهلاحه ! ئینجا هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی به پـێی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی خستۆته سه‌ر و له كێتێبێكی تردا به ناوی ( صفه الفتوی والمفـتی والمستفتی ) ده‌ری كردووه ، ئهلمهكتهبول ئیسلامی دیمه‌شق چاپی كردووه ( چاپی چواره‌می له 1404ك ).
3ـ شێخول الاسلام ابن تیمیه ( ك 728 ك ) ئه‌میش له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ( مسوةدة الاصول ) هه‌ندێك بابه‌تی وه‌كو ( أقسام المفتین ) له كتێبه‌كه‌ی ابن الصلاح وه‌رگرتووه.
4ـ ئیمامی ابن القه‌ییم ( ك 751 ك ) زۆرینه‌ی كتێبه‌كه‌ی ابن الصلاح و ابن حه‌مدان و ابن عبدالبهڕی وه‌رگرتووه ، به‌لام ئه‌م به پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌وی و ابن حه‌مدانه‌وه هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه كه له ابن الصلاح ی وه‌رگرتووه ، به‌ڵكو موناقه‌شه‌ی بۆچوونه‌كانی كردووه‌و ره‌خنه‌ی له هه‌ندێكیان گرتووه‌و بۆچوونی خۆی ئیزافه كردووه‌و له هه‌ڵسه‌نگاندندا هه‌ندێك بۆچوونی به په‌سه‌ندتر ناساندووه ، ئه‌مانه‌ی له به‌رگی چواره‌می كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ( اعلام الموقعین / فصل فی فوائد تتعلق بالفتوی ) ل 157 ـ 266 باس كردووه كه به توێژینه‌وه‌ی محمد محی ا‌لدین عبدالحه‌مید چاپ كراوه..
5ـ برهان ا‌لدین بن فهرحوون المالیكی ( ك 799 ك ) له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ( تبصره الحكام ) هه‌رچه‌نده ئه‌م كتێبه‌ی ئه‌م زۆرتر له‌سه‌ر داوه‌رییه نه‌ك له‌سه‌ر فه‌توادان.
6ـ الحافـــظ السیــــوطی ( ك 911 ك ) له كتێبه‌كه‌یدا ( الرد علی من أخلد إلی الارض وجهل أن الاجتهاد فی كل عصر فرض ) چاپی دار الكتب العلمیه 1403 ك.
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره له هه‌موویان بێت و ئێمه‌و ئه‌وانیش له به‌هه‌شتی به‌رینی خۆیدا كۆكاته‌وه.. ئامین.. –
ئه‌مه به‌ناوبانگترین كتێبن كه له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی موفتی و فه‌تواخواز نوسراون ، ئه‌مه جگه له كتێبه‌كانی أصول الفقه كه ئه‌وانیش به‌شێكی كتێبه‌كانیان بۆ باسه‌كانی ئیجتیهادو فه‌توادان و ته‌قلید ته‌رخان ده‌كه‌ن.
ئێمه لـێره‌دا زۆربه‌ی لێوهرگرتنهكانمان له كتێـبی ( أدب المفـتی والمستفتی / ابن الصلاح ) و ( اعلام الموقعین / ابن القیم ) ئه‌و به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به فه‌تواو هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تره‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان له شوێنی خۆیاندا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین ، ان شا‌ء الله.. زۆرجاریش كه بینیومانه شێوازی نوسینه‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی له كورت كردنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی ابن الصلاح دا كورت و پوختهترهو زووتر‌و رۆشنتر ماناكه ده‌دان به‌ده‌سته‌وه ، ئه‌ومان هێناوه‌ته‌وه..
ئێمه‌ش لێره‌دا دوو خزمه‌تی سه‌ره‌كیمان خستۆته پێش چاو:
یه‌كه‌م: ریزبه‌ندیی ( ته‌رتیب ) كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بابهتهكان ، ئه‌وانه‌ی كه هاوباسن یان هاوتهوهرن و له كتێبه‌كانی سه‌له‌فدا په‌رته‌وازه‌و لێك جودان ، له ژێر ناونیشانێكدا رێكمان خستۆته‌وه.
دووه‌م: به‌ڵگه هێنانه‌وه له‌سه‌ر په‌سه‌ندیی هه‌ندێك راوبۆچوون له هه‌ندێكی تر.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له‌م بهشهباسه ( ئه‌حكامی موفتی و فهتواخوازو ئادابیان ) ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی موسوڵمانان بۆ دژواریی و كاریگه‌ریی ئه‌م بابه‌ته راكێشینهوه ، كه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ناساندنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌توا به موسوڵمانان: كه فه‌توادان پله‌و پایه‌یه‌كی زانستییه‌و حه‌تمه‌ن ده‌بێ كه‌سی شیاو‌و لێهاتوو پسپۆڕ له بابه‌تی خۆیدا بیگرێته ده‌ست ، ناشێت هه‌ر كه‌س هات و بیگرێته به‌ر ، ناشبێت موسوڵمان هه‌ر كه‌سی به‌رده‌ست كه‌وت بیكاته موفتی خۆی و فه‌توای لێ وه‌رگرێت !
دووه‌م: هۆشیار كردنه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌وه‌ی كه حه‌تمه‌ن ده‌بێت له كاتی روداو‌و كاره‌ساتدا ( نهوازل ) بگه‌ڕێن به دوای فه‌توای شه‌رعیدا ده‌رباره‌ی ، و ده‌بێ شاره‌زای ئه‌وه ببن ده‌رباره‌ی ئه‌و روداوه كه نایزانن ، تا به نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی نه‌كه‌ونه سه‌ر راوبۆچوون و كارێك ، چونكه هه‌ڵوێستی وا به كۆڕا ( ئیجماع ) ی زانایان و شه‌رعناسان حه‌رامه ! هه‌ر وه‌كو له ( زانیاری پێش كاركردن ) دا باس كرا ، به راستی خه‌ڵكانێكی زۆر زۆری موسوڵمانان له‌مه بێ ئاگا كه‌وتوون..
سێیه‌م: ئه‌و ئه‌حكام و ئادابانه‌ی كه ده‌بێ له هه‌ر یه‌ك له موفتی و فهتواخوازدا هه‌بن..
ئه‌م باسه دوو به‌شی له‌خۆ گرتووه :
یه‌كه‌م: ئه‌حكامی موفتی و ئادابه‌كانی.
دووه‌م: ئه‌حكامی فهتواخوازو ئادابه‌كانی.
دواتر به پشتیوانی خوای گه‌وره باسیان ده‌كه‌ین ئومێده‌ورام خوای گه‌وره‌ش یارمه‌تیده‌رمان بێت..
[1] فه‌رزی عه‌ین: واته ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌ینی هه‌موو موسوڵمانێك فه‌رزه ، كه هه‌ر كه‌س ده‌بێت بۆ خۆی فێری ببێت و فێربوونی كه‌س ناكه‌وێته بری فێربوونی كه‌سێكی تر ، هه‌ر وه‌كو كه نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك كه فه‌رز بوو ناتوانێت له جیاتی یه‌كێكی تر نوێژ بكات. فه‌رزی كیفایه: ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانان فه‌رزه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان جێبه‌جێیان كرد فهرزێتیهكهی له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت ، بۆ نموونه فێربوونی دابه‌ش كردنی میرات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ناوچه‌كه‌دا ده‌یزانی چۆن دابه‌ش ده‌كرێت فه‌رزێتی فێربوونی له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌كه‌وێت.
[2] . وه‌كو زانینی حوكمی شه‌رعی جیهاد له ووڵاتێكدا كه كافران هاتوونه‌ته سه‌ریی و خستویانه‌ته ژێر ئه‌حكامی یاسایی خۆیانه‌وه. ئه‌مه نازیلهیه ، ده‌بێت موسوڵمانان له‌گه‌ل روودانی‌دا حوكمی شه‌رعیی ده‌رباره‌ی بزانن تا بتوانن هه‌ڵوێستی شه‌رعی به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر..
[3] . ( برِوانه كتێبي : الرد على من أخلد الى الارض / السيوطي ل 179 ) .
[4] . أدب المفتي والمستفتي / ابن الصلاح ل 141 .