تا زانست پێشبكه‌وێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكرێت، ڕاستییه‌كانی ئیسلام و وته‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان صلى الله عليه وسلم زیاتر ده‌سه‌لمێنرێن.
فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گرتنه‌وه‌ی
ڕووباری فورات و ده‌ركه‌وتنی چیایه‌كی ئاڵتونی
ئه‌بوهوره‌یره (خوا لێیڕازیبێت) له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌یگێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: {لاتقوم الساعه حـتی یحسر الفرات عن جبل من ذهب، یقتتل الناس علیه، فیقتل من كل مائة تسعه وتسعون، ویقول كل رجل منهم: لعلی أكون أنا الذي أنجو}.
رواه ثوبان: (یقتل عند كنزكم ثلاثة كلهم إبن خلیفة). صحیح البخاری والمسلم.
واته: {قیامه‌ت هه‌ڵناسێت تا ئاوی فورات ده‌گیرێته‌وه‌و چیایه‌كی ئاڵتونی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ڵكی كوشتاری زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، تا وایلێدێت له‌هه‌موو سه‌د كه‌سێك نه‌وه‌دو نۆی ده‌كوژرێت، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێت: به‌ڵكو من ئه‌و كهسهبم كه رزگار ده‌بێت}.
سه‌وبان ده‌ڵێت: (له‌سه‌ر كه‌نزه‌كه سێ كوڕه پاشا ده‌جه‌نگن).
به‌ڵگه‌ی مێژوویی
پێش ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌میشه له‌كاتی بیستنی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه باسی ده‌ركه‌وتنی چیا ئاڵتونییه‌كه‌ی ڕووباری فورات ده‌كات، وا بیرمده‌كرده‌وه ئه‌و شاخه ئاڵتونییه بریتیبێت له‌پێكهاته‌ی كانزایی ئه‌و خاكه خۆی، واته: ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ڕووی جیۆلۆجییه‌وه خاكێكی ئاڵتونی بێت - خوای گه‌وره خوَی باشتر ده‌زانێت - به‌ڵام له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌یردا ئاشكرابووه كه روِوباری فورات له‌ڕووی مێژووییه‌وه، ناوچه‌یه‌كی شوێنهوارییهو جێگه‌ی شارستانییه‌تێكی گه‌وره‌و كه‌نزێكی زۆر بووه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌مانێكی دێرین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له(پێگه‌ی شام)دا كه تایبه‌ته به‌زانسته‌كانی گه‌ردوونی و ئه‌ستێره‌ناسی، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، كه‌نزو گه‌نجینه‌كانی نه‌مرود له‌وێدایه، وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كلیلی گه‌نجینه‌كه‌ی به‌چه‌ندین كه‌س هه‌ڵگیراوه.
• ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی ئاژانسی (NPR )ی ئه‌مریكی:
ئه‌و پێگه‌یه راپۆرتێكی له‌مێژووی (20/3/2009ز)دا بڵاوكردوَتهوه، كه زانایانی جیۆلۆجیی عێراقی سهلماندوویانهو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ڕووباری فورات بگیرێته‌وه ناوچه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵتونه‌و شوێنه‌واری شارستانێتیی ڕومانییه دێرینه‌كانه،
به‌ڵام به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك لهشوێنهوارناسانی عێراقی، تائێستا زۆر دڵنیانین له‌و شوێنه‌واره. راتب عه‌لی كوبه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری شاری ئه‌نبار، ده‌ڵێت: بهوشكبوون و گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری فورات زه‌وییه‌كی نوێ ده‌بینرێت، وای لێكده‌داته‌وه ئه‌م شارستانێتییه له‌شاری ئه‌نبار بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌نبار ناوچه‌یه‌كی سهحراوییهو وا ده‌زانرا گرنگـیی مێژوویی نییه، به‌ڵام وه‌ك ئێستا ئاشكرابووه له‌ڕووی شوێنه‌وارییه‌وه گرنگـیی خۆی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی (1980ز)دا حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵسا به‌دروستكردنی به‌ربه‌ستێك له‌و ناوچه‌یه‌دا، لێپرسراوان نزیكه‌ی (75) ناوچه‌ی شوێنه‌وارییان تێدا دۆزییه‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت پاش هه‌ڵكه‌ندنی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌ربه‌ست، به‌خێرایی به‌ئاو دایپۆشییه‌وه، وه تێكڕای ئه‌و شوێنانه خاوه‌نی شارستانێتیی دێرینن و مێژووه‌كه‌یان بۆ (3000)ساڵ پێش زایین و سه‌رده‌می سۆمه‌ری و ڕومانییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه له‌مێژووی یه‌هودی كۆندا باسكراوه كه ئه‌و ناوچه‌یه غه‌رقبووه، وه پاش گیرانه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕی مه‌سیحییه‌كانی پێشووی لێبووه كه به‌هیوابوون جارێكی‌تر بیبیننه‌وه.
هه‌روه‌ها (راتب) ده‌ڵێت: زۆر هه‌ست به‌دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانه، بۆیه (10) پاسه‌وانمان بۆ داناون له‌به‌ر مه‌ترسی و زیاتر له‌ترسی سوپا‌و شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكایی، وه هه‌رله‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێت: ئاستی ئاوی فورات ته‌واو دابه‌زیوه‌و له‌نزمترین ئاستیدایه،
ئه‌م ناوچانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و كهلوپهلانهو خشڵ و ئاڵتون و به‌ڵگه‌ی زۆر دێرینی لێیه.
هه‌روه‌ها صه‌یاد سه‌عید ناجی، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر ده‌ترسم، چونكه هیچ كارێك نه‌كراوه بۆ پاراستنی‌و قوڵیی ئاوه‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌كدا (3-4) پێیه. وه ده‌ڵێت: ئێستا په‌یكه‌رێكی سه‌یر ده‌ركه‌وتووه له‌شێوه‌ی كه‌وانێكی به‌رددایه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌وێن هیچیان شوێنه‌وارناس نین به‌ڵكو ته‌نها بۆ كه‌لوپه‌لی به‌نرخ ده‌گه‌ڕێن، پێش ساڵێك كه‌مێك گیرایه‌وه‌و پارچه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، ئێمه سه‌ره‌تا له‌و ناوچانه‌دا گه‌ڕاین، هه‌ندێك كوپهڵهگۆزهو ئاڵتون و ئێسكوپروسكمان دوَزییهوه، وه (راتب) جارێكی‌تر داوای له‌حكومه‌تی ناوه‌ند كرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه بگرنه‌وه ئه‌ستۆو ئه‌و ناوچانه بپشكنن له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆیان.
ئا: باوكی باڵا
سه‌رچاوه‌كان:
1_ پێگه‌ی ئاژانسی (NPR )ی ئه‌مریكی:
Drought Reveals Iraqi) Archaeological Treasures )
2_منتدیات الشامل لعلوم الفلك والتنجیم.
3- الملتقی البشاره الدعوی:
http://www.albshara.com/showthread.php?p
117852lgjrn =