به ئه‌عرابی بوونه‌وه
(عَنْ سَهْلِ بنِ أبِي حَثمَة عَنْ أبيهِ قالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ j عَلى الْمِنْبَرِ يَقُولُ: إجْتَنِبُوا الكَبَائِرَ السَّبْعَ، فَسَكَتَ النَّاسُ فَلمْ يتكَلَّمُ أَحَدٌ، فَقَال النَّبِيُّj : ألا تَسْأَلونِي عَنِهُنَّ؟ الشِّرْكُ بِاللهِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ، والْفِرارُ مِن الزَّحْفِ، وَأكلُ مَالِ اليَتيمِ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَة، وَالتَّعَرُّبُ بَعْدَ الْهِجْرَة‌ِ).
رواه الطبراني، الأوسط (6/103 – 5636).
واتای گشتیی فه‌رمووده‌كه:
پێشه‌وا سه‌هلی كوڕی ئه‌بوحه‌سه‌مه له‌باوكییه‌وه گێڕایه‌وه، فه‌رمووی: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بوو، له‌سه‌ر مینبه‌ر فه‌رمووی: توخنی حه‌وت گوناهه گه‌وره‌كان نه‌كه‌ون! خه‌ڵكه‌كه كشوماتبوون، كه‌س هیچی نه‌ووت، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پرسی: لێم ناپرسن ئه‌وانه چین؟! ئه‌وانه: شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان و كوشتنی كه‌سی بێ‌تاوان و هه‌لهاتن له‌جیهادو خواردنی ماڵی هه‌تیوو خواردنی سو‌و (ریبا)و تۆمه‌تباركردنی ئافره‌تی داوێنپاك به‌زیناو بوونه‌وه به‌ئه‌عرابییه دوای كۆچكردن..
راوییه‌كه‌ی:
پێشه‌وا سه‌هلی كوڕی ئه‌بوحه‌سه‌مه، كونیه‌كه‌ی ئه‌بوعه‌بدولڕه‌حمان و ئه‌بویه‌حیایه، له‌ناوی باوكی‌دا راجوێییه‌ك هه‌یه كه ئایا عه‌بدواڵله یان عوبه‌یدوالله‌یه.. پێشه‌وا سه‌هل، ساڵی سێیه‌می كۆچی له‌دایكبووه، له‌و یاوه‌ره كه‌م ته‌مه‌نانه‌بوو كه به‌یعه‌تیان له‌بن دره‌خته‌كه‌دا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) داوه.. ده‌لیلی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) بوو له‌جه‌نگی ئوحوددا.. هه‌موو غه‌زاكانی – جگه‌له به‌در – له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله علیه وسلم) بینیووه.. له‌سه‌ره‌تای حوكمی پێشه‌وا معاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیاندا له‌مه‌دینه كۆچی دواییكرد (خوا لێیڕازیبێت).. زۆر له‌زانایانی تابیعین فه‌رمووده‌یان لێوه‌گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌كو نافیعی كوڕی جوبه‌یرو عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی مه‌سعودو به‌شیری كوڕی یه‌سارو ده‌یانیتر.. ریوایه‌تی نوێژی ترس (صلاة الخوف)ی به‌ناوبانگه‌و به‌سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه لای زۆرینه‌ی فه‌رمووده‌وانان هه‌یه..
لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه:
1ـ نیشته‌جێبوون و ژیان له‌ده‌شت و لای ده‌وارنشین (به‌دو) هه‌ڵوێست و ره‌فتارێكی ئاساییه‌و ناشه‌رعی نییه.. هه‌رله‌كۆنه‌وه خه‌ڵكی منداڵی خۆیان ناردۆته ناو ده‌شته‌كییه‌كان تا فێری ئادابی ره‌سه‌ن و جوامێریی و ئازایه‌تی ببێت.. ئه‌وه پێش ئیسلامیش هه‌بووه، كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیان(صلی الله علیه وسلم) به‌منداڵی نارده ناو ده‌شته‌كییه‌كان.. دیسان ئه‌مه له‌دوای ئیسلامیش هه‌روا به‌په‌سه‌ندكراویی مایه‌وه..
2ـ له‌شه‌رعدا، گه‌ڕانه‌وه له‌جێ و په‌ناجێی كۆچ و مه‌ئواو دارولئیسلامه‌وه بۆ ناو ده‌وارنشینان به‌گشتی له‌ڕیزی گوناهه گه‌وره‌كان هه‌ژماردكراوه.. چونكه هه‌نگاوێكی ماوه، بۆ ئه‌عرابیبوونه‌وه.. واته: بۆ وه‌رگرتنی دیدوهه‌ڵوێستی ئه‌عرابییه‌كان.. یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دوای سه‌ركه‌وتنی ئیسلام و پاكبوونه‌وه‌ی هه‌موو نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب له‌شیرك و بتپه‌رستی، نه‌یانده‌ویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌ككه‌و به‌موسوڵمانێتی دابنیشن! ئه‌مما ئه‌و تاكه یاوه‌ره‌ی كه دوای كۆچكردنی بۆ مه‌دینه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه‌و هه‌ربه‌موسوڵمانێتی له‌وێ ژیا، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: (وَلكِنَّ الْبَائِسَ سَعْدُ بْنُ خَولَة) واته: داماو سه‌عدی كوڕی خه‌وله‌یه.. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یاوه‌ره به‌ڕێزه پێشتر له‌مه‌ككه‌وه هیجره‌تی بۆ مه‌دینه كردبوو، به‌شداریی غه‌زای به‌دری كردبوو، كه‌چی دوایی به‌ئیختیاری خۆی چووه‌وه بۆ مه‌ككه‌و له‌وێ كۆچی دواییكرد، ئیتر به‌وشێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) خه‌می بۆ ده‌خوات كه ئاوا هیجره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه!!
3ـ ئه‌عراب: پۆله خه‌ڵكێكبوون كه تێگه‌یشتنیان كه‌موكورتبوو، ده‌مارگیریی و سیفه‌ته ناقۆلێكانی جاهیلێتی دایڕشتبوون و ئاماده‌نه‌بوون بۆ ئیسلامه‌كه بیگۆڕن.. بۆیه سه‌رزاره‌كی موسوڵمان‌بوون، موسوڵمانبوونێكی هاكه‌زایی لامسه‌رلایی! به‌ڵام له‌ناخیاندا له‌سه‌ر هه‌مان دیدو رێ و رێسا‌و نه‌ریتی جاهیلییه‌تی خۆیان مانه‌وه‌و حه‌زیان نه به‌تێكه‌ڵبوونی موسوڵمانان ده‌كرد، نه به‌هیجره‌تكردن بۆ مه‌ئواو دارولئیسلام و ناو موسوڵمانان! ئه‌مانه تێیاندابوو دووڕوو (مونافیق)بوو، تێشیاندابوو موسوڵمانبوو، به‌ڵام موسوڵمانی عه‌شایرو كه‌ڕوكونتێی شوێن به‌رژه‌وه‌ندیی خۆ!.
4ـ ئه‌م به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌ده‌وارنشینی و ده‌شته‌كێتییه‌وه نییه، ده‌شێت كابرا مامۆستای زانكۆبێت و بووبێته‌وه به‌ئه‌عرابی، ده‌شێت كابرا ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئیسلامی بووبێت و ئێستا بووبێته‌وه به‌ئه‌عرابی .. مه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌و حزبه ئیسلامییه‌كان بوون و دواتر له‌ترسان یان له برسان چۆكیان بۆ جاهیلییه‌ت داداو رازیبوون – دوای هیجره‌تكردنیان – بچنه‌وه ژێرسایه‌ی ئه‌وان، ئه‌مه به ئه‌عرابیبوونه‌وه نییه؟! ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مانی شه‌قامی پان و سه‌یاره‌ی تایه باڵۆندا، ده‌یانووت: ئێمه ئیسلامیین و جیهادیین! به‌قوربانی ئه‌و فیشه‌كه‌بین كه پێمانده‌كه‌وێت! پاشان ته‌به‌ڕایان له‌ڕابوردووی خۆیان كرد‌و سه‌رشۆڕیی به‌رسێبه‌ری تاغووتانیان پێباشتربوو وه‌ك له‌هیجره‌ت و جیهادو سه‌ربه‌رزیی، مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌و به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه‌یه نییه كه فه‌رمووده‌كه ئاماژه‌یپێده‌كاتن؟! به‌دی بۆچی ئه‌و نییه؟! ئایا ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و حوكمه شه‌رعییانه هه‌رئه‌وه‌نده‌بوون، كه بوونه قامچی و به‌رشانوپشتی ده‌وارنشینی ده‌شته‌كیی عه‌ره‌بی كۆن كه‌وتن و ئیتر ئایه‌ته‌كانی نه‌سخبوونه‌وه‌و فه‌رمووده‌و حوكمه شه‌رعییه‌كانیش به‌و واتا مردووه لێكدرانه‌وه؟! ئه‌مه چۆن ده‌گونجێت؟!
5ـ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی داوا له‌نیشته‌جێی ده‌شتو ده‌وارنشینی كۆچه‌ریی ده‌كرێت، وه‌لائه.. واته: گوێڕایه‌ڵیی و ملكه‌چیی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)..و ملكه‌چی بۆ بڕیار‌و یاسا‌و ده‌ستوری دارولئیسلام.. ئه‌مه‌ش به‌نه‌ریتی سیاسیی ئه‌م زه‌مانه واته:داوه‌ری هێنانه‌وه بۆلای شه‌رع نه‌ك بردنی بۆ لای نه‌ریت و دابی كۆمه‌لێیه‌تیی عه‌شایرێتی، یان یاسا‌و ده‌ستورێكیتری غه‌یری شه‌رع .. كابرایه‌ك له پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) پرسی: (يا رَسول اللهِ أيُّ الهِجْرَة‌ِ أفْضَلُ ؟ قالَ: أنْ تَهْجُرَ مَاكَرِهَ رَبُّكَ، والهِجْرَة‌ُ هِجْرَتَانِ: هِجْرَة‌ُ الحَاضرِ وَهِجْرَة‌ُ البَادِي، فَهِجْرَة‌ُ البَادِي أنْ يُجِيبَ إذَا دُعِيَ وَيُطِعَ إذَا أُمِرَ؛ وَهِجْرَة‌ُ الْحَاضرِ أَعْظَمُهَا بَلِيَّة‌ً وَأفضَلُهَا أجْرَاً). (واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) چ كۆچكردنێك له‌هه‌مووان باشتره؟! فه‌رمووی: وازبهێنیت له‌وشتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێیناخۆشه بكرێن، كۆچكردنیش دوو كۆچكردنه: كۆچكردنی شارنشین و كۆچكردنی ده‌شته‌كی، كۆچكردنی ده‌شته‌كی: ئه‌وه‌یه كه بانگكرا وه‌لێمبداته‌وه‌و بێت، كه فه‌رمانی پێدرا ملكه‌چی ده‌رببڕێت.. كۆچكردنی شارنشین قورسترینه‌و پاداشته‌كه‌شی باشتره.. چونكه سه‌ره‌تا داوای وازهێنان له‌دیدی فیكریی و رێی سیاسی و دابونه‌ریتی كۆمه‌لێیه‌تیی جاهیلییه‌تی لێده‌كرێت، پاشان كۆچی جه‌سته‌یی بۆ مه‌ئوا..
له ریوایه‌تێكی تردا ده‌رباره‌ی كۆچكردنی ده‌شته‌كی (به‌دو)ـه‌كان، فه‌رمووی: (هجرة البادي الطاعة)،( واته: كۆچكردنی خه‌ڵكی ده‌شته‌كی (به‌دو)ه‌كان، گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چیكردنیانه، واته: بریتییه له‌گوێڕایه‌ڵیی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و ملكه‌چی ده‌ربڕین بۆ سیستمه‌كه‌ی.
6ـ وادیاره به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه دوای كۆچكردن له‌لای كۆچه‌ری و پشتیوانه‌كانی مه‌دینه روون و ئاشكرابووبێت. به‌ڵام هێشتا له‌لای ئه‌وانه‌ی موسوڵمانی نوێ بوون (پێیانده‌وترا: ئازادكراوه‌كانی مه‌ككه، ئه‌وانه‌ی دوای فه‌تحی مه‌ككه موسوڵمان‌بوون) رۆشننه‌بوو. له‌ڕیوایه‌تی بوخاری و موسلیمدا هاتووه:. (عَن سَلمَة‌َ بنِ الأكْوَعِ -رَضي اللهُ عنهُ- أنَّهُ دَخَل عَلى الحَجَّاجِ فَقَال: يَا ابْنَ الأكوعِ ارْتَدَدْتَ عَلى عَقِبَيْكَ؟! تَعَرَّبْتَ؟! قَال: لا، وَلكِنَّ رَسول اللهِ j أَذِنَ لي في الْبَدْوِ) واته: سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع كه چووه لای حه‌ججاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی، حه‌ججاج لێیپرسی: ئه‌رێ كوڕی ئه‌كوه‌ع، ئه‌وه دوای موسوڵمانبوونت پاشگه‌زبوویته‌وه ـ به‌ئه‌عرابیبوویته‌وه‌ـ ؟! فه‌رمووی: نه‌خێر، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ڕێگه‌یداوم بچمه لای ده‌وارنشینان .. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌بوو كه فیتنه‌ی كوشتاری ناوخۆ له‌نێوان موسوڵماناندا رووی‌دابوو، سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع گۆشه‌گیربوو، چووه بیابان و لای ده‌وارنشینان جێگیربوو.
ئه‌و رێگه‌پێدانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌پێشه‌وا سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع، كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌شته‌كییان نیشته‌جێببێت و خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه له‌ڕیزی ئه‌عرابان حسێببكرێت، هه‌ڵوێستێكی تایبه‌تبووه به‌و زاته به‌ڕێزه‌و هۆزه‌كه‌ی. ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ریوایه‌ته‌كه‌ی عه‌مری كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌هێنێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (عمرو بن عبد الرحمن بن جرهد قال: سَمعْتُ رَجُلا يَقولُ لِجابِرٍ مَنْ بَقِيَ مِن أصحابِ رسولِ اللهِ (صلی الله علیه وسلم) ؟ قال: أَنسُ بنُ مالِكٍ وسَلمَة بنُ الأكوعِ، فقال رَجلٌ: أمَّا سَلمَة فَقَدْ ارْتَدَّ عَن هِجْرَتِهِ! فَقال: لا تَقُلْ ذلِكَ فَإنِّي سَمِعْتُ رسول الله (صلی الله علیه وسلم) يقولُ لِأسْلمَ: ابْدُوا، قالوا: إنَّا نَخافُ أنْ نَرْتَدَّ بَعْدَ هِجْرَتِنَا، قال: أنتُمْ مُهَاجِرونَ حَيثُ كُنْتُمْ). واته: گوێملێبوو كابرایه‌ك له‌جابری پرسی: كێ له‌یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ماون؟! فه‌رمووی: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك و سه‌له‌مه‌ی كوڕی ئه‌كوه‌ع، كابرایه‌ك وتی: به‌ڵام سه‌له‌مه بووه‌وه به‌ئه‌عرابی و هیجره‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. جابر فه‌رمووی: وا مه‌ڵێ، من خۆم گوێم لێبووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به‌تیره‌ی ئه‌سله‌می فه‌رموو: بڕۆنه ده‌شت، وتیان: ده‌ترسین دوای هیجره‌ته‌كه‌مان پاشگه‌زبینه‌وه (واته: ببینه‌وه به‌ئه‌عرابی نه‌ك هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دینه‌كه) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئێوه له‌هه‌ركوێیه‌كبن هه‌رموهاجیرن..) ئیمامی ئیبنوحه‌جه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی هێناوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێت: سه‌نه‌ده‌كه‌ی حه‌سه‌نه (فتح الباری 13/41)..
فه‌رمووده‌و ریوایه‌تی تر:
(آكلُ الرِّبا ومُوَكِّلُهُ وكاتِبُهُ إذا عَلِمُوا بِذلكَ والواشِمَة‌ُ والمُسْتَوشِمَة‌ُ لِلْحُسْنِ ولاوي الصَّدَقَة والمُرْتَدُّ أَعْرابياً بعدَ الهِجرة‌ِ مَلعونونَ على لِسانِ محمدٍ يومَ القيامة). واته: ئه‌وه‌ی سوود (فایز: ریبا) ده‌خوات و ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌تی وه‌رده‌گرێت و ئه‌وه‌ی نووسه‌ری مامه‌ڵه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر زانییان حه‌رامه‌و ئه‌وكه‌سه‌ی خاڵده‌كوتێت و ئه‌وه‌ی بۆیده‌كوتن و ئه‌وه‌ی رێ له‌خێرو خێرات ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دوای كۆچكردن پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی، ئه‌مانه هه‌موویان دوورن له‌ڕه‌حمه‌تی خوا‌و له‌سه‌ر زمانی موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌عنه‌تیان لێكراوه. ئیمامی ته‌به‌ری له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا: (إِن تَجْتَنِبُواْ كَبَێئِرَ مَاتُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَیئَاتِكُمْ) النساء_31_ واته: ئه‌گه‌ر خۆتان له‌و گوناهه گه‌ورانه بپارێزن كه به‌رهه‌ڵستیتان لێكراوه لێیان، توخنیان نه‌كه‌ون، له گوناهه‌كانتان خۆشده‌بین. موحه‌مه‌دی كوڕی سه‌هلی كوڕی ئه‌بوحه‌سه‌مه له‌باوكییه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كیتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: له‌مزگه‌وتی كوفه بووم، عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب (خوا لێیڕازیبیت) له‌سه‌ر مینبه‌ربوو، وتاریده‌دا، فه‌رمووی: خه‌ڵكینه گوناهه گه‌وره‌كان حه‌وتن، خه‌ڵكیش بێده‌نگبوون، پاشان سێ جاری دووپاتكرده‌وه، ئینجا فه‌رمووی: ئه‌رێ بۆچی لێمناپرسن چین؟! وتیان: ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان، ئه‌وانه چین؟ فه‌رمووی: شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان، كوشتنی نه‌فسی مرۆڤێك كه خوا حه‌رامیكردووه، تۆمه‌تباركردنی ئافره‌تی مێرددار به‌تاوانی زینا، خواردنی سامانی هه‌تیوو، خواردنی سو‌و (فایز: ریبا)، هه‌لهاتن له‌رۆژی غه‌زاو كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی دوای وازلێهێنانی.. وتم: ئه‌رێ بابه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی، بۆچی چۆته ریزی ئه‌مانه‌وه؟ وتی: به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه شتێكی زۆر گه‌وره‌یه، چۆن كابرایه‌ك كۆچبكات و به‌شه غه‌نیمه‌تی خۆی بۆ دابینكرابێت و جیهادی له‌سه‌ر فه‌رزبووبێت؛ ئه‌و به‌یعه‌ت و به‌ڵێنه هه‌روا ئاسان له‌گه‌ردنی خۆی داماڵێت و وازبهێنێت و ببێته‌وه به‌ئه‌عرابی؟!! ـ ئیمامی ته‌به‌ری له‌عوبه‌یدی كوڕی عومه‌یره‌وه گێڕاویه‌تییه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: گوناهه گه‌وره‌كان حه‌وتن، هه‌ریه‌كه‌یان ئایه‌تێكی قورئانی له‌سه‌ره.. پاشان گوناهه‌كانی هه‌ژماردو كه گه‌یشته (التعرُّب بعد الهجرة) واته: گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌عرابێتی دوای كۆچكردن، فه‌رمووی: ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلى أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لهُمُ الْهُدَى) محمد_25_ واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی رێنمایی و رێبازی خواییان بۆ روونبووه‌وه، پاشگه‌زبوونه‌وه..
پوخته‌ی په‌ندو ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه:
1ـ به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه، تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و هه‌یه، زۆركه‌س ده‌كه‌وێته ناوی و هه‌ستیپێناكات، یان گوێیناداتێ! گێلانه ده‌ڵێ به‌ربه‌زه‌یی خوا ده‌كه‌وم! ئه‌م تاوانه بریتییه: له‌پابه‌ندبوون به‌دینداریی و پاشان وازلێهێنان و سستبوون تێیدا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداربوون له‌كۆچكردن كه له‌به‌رخاتری خوا كراوه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلیی، یان وازهێنان له‌جیهاد.. به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه تاوانه‌و له‌ڕیزی حه‌وت تاوانه گه‌وره‌كه‌دایه..
2ـ به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه نسكۆیه، لاوازبوونی ئیمان و وره‌ڕوخانی تاكه، زه‌برێكه‌و به‌ركۆمه‌ڵكاریی و بزاوتی ئیسلامی ده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بووه دیارده، ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی ئیسلامیی میلله‌تێك ئاوا به‌ئه‌عرابیبوونه‌وه‌و له‌كاری ئیسلامی یان له‌ئامانجه ئیسلامییه‌كه كه چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی شه‌رعه پاشه‌كشه‌یانكرد، ئه‌وا به‌ته‌ئكید رێسا نه‌گۆڕه‌كانی شه‌رع ده‌كه‌وێته كه‌نارو هه‌ركه‌س لای خۆیه‌وه ده‌كه‌وێته ئیجتیهادو به‌چۆنێتیی بێبه‌ڵگه دین ده‌گرێت و به‌كه‌یفی خۆی دینداریی ده‌كات و به‌موسوڵمانان كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی ئه‌نجامده‌دات! ئه‌مه‌ش ئه‌عرابیبوونه‌وه‌یه‌كی دژوار‌و كاریگه‌ره، بۆیه خوای گه‌وره ده‌رهه‌قی ده‌فه‌رموێت: (الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلمُواْ حُدُودَ مَا أَنزَل اللّهُ) التوبه_97_ (واته: ئه‌عرابییه‌كان، كوفر‌و دووڕووییان توندتر‌و سه‌ختتره، بۆیه باشتروایه سنوری رێبازه خواییه‌كه نه‌زانن..
3ـ دیاره حه‌ججاج واتای ئه‌عرابیبوونه‌وه‌ی به‌واتای (كۆچكردن له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر) و (كۆچی سیاسی) زانیووه، واته: ده‌رچوون له‌ده‌سه‌لێتی سیستمی سیاسی. بۆیه پێشه‌وا سه‌له‌مه ئه‌و تیگه‌یشتنه‌ی بۆ حه‌ججاج راستكرده‌وه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ش لای حه‌ججاج رۆشنبوو كه نه‌كا ئه‌و نیشته‌جێبوونه‌ی لای به‌دووه‌كانی، ئه‌عرابیبوونه‌وه‌ی بێت..
4ـ ئه‌عرابیبوون، چوونه ریزێكیتری غه‌یری دووڕووه‌كانه.. یه‌كێك له‌سیماو نیشانه‌ی زه‌قی ئه‌م ریزه دووره‌په‌ڕێزبوونیانه، حه‌زناكه‌ن تێكه‌ڵ به‌موسوڵمانان ببن، نه‌بادا ته‌كلیفێكی بانگه‌وازو كۆمه‌ڵكارییان بكه‌وێته سه‌ر.. نا‌بینیت خوای گه‌وره له باسی دڵ و ده‌روونی حزبه جاهیلییه‌كاندا چۆن به ئه‌عرابیان ده‌چوێنێت! كه ده‌فه‌رموێت: (وَإِن يَأْتِ الأَحْزَابُ يَوَدُّوا لوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِي الأَعْرَابِ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنبَائِكُمْ) الأحزاب_33_ (واته: ئه‌و حزبه جاهیلییانه كه دێن و ده‌چن خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازن كه ئه‌عرابێك بوونایه‌و له دووره‌وه هه‌واڵی ئێوه‌یان بپرسیایه!! واته: پێیانخۆشه بچنه ریزی خراپترین پۆلی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی سه‌لامه‌تبن.. ئه‌مه مه‌رجی حیزیی و سه‌لامه‌تییه..
5ـ خه‌ڵكێكی زۆر له‌زانایان و نوسه‌رو وه‌رگێڕو داعییه ئیسلامییه‌كان له‌وه‌دا به‌هه‌ڵه‌داده‌چن كه ئه‌عرابی به(ده‌شته‌كی) لێكده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاره، ئه‌وه‌ی وایكردووه ئه‌و هه‌ڵه‌یه رووبدات، ئه‌وه‌یه كه ئه‌عراب و به‌دو هه‌ردووكیان ده‌وارنشین و كۆچه‌رو ده‌شته‌كین..
6ـ نابێت وابزانین ئه‌عرابێتی تایبه‌تبووه به زه‌مانی كۆنی عه‌ره‌ب! ئه‌دی ده‌شته‌كیی ده‌وارنشینانی ئێستای عه‌ره‌به‌كان ئه‌عرابین؟! ئایا ئه‌م موناقه‌شه‌و حوكمه هه‌رئه‌عراب و به‌دوی ده‌شته‌كیی عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه؟! ئایا ده‌شته‌كیی كورد‌و فارس و مه‌نغۆلیاو ئه‌فریقا نابن به‌ئه‌عرابی؟! ئایا ئه‌عرابیبوون له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له ده‌شت ده‌ژین؟! حه‌تمه‌ن، نه‌خێر.. چۆن له دادی خواویستی ده‌وه‌شێته‌وه كه‌سانێك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌شتوده‌ر ده‌ژین مۆركی (الاعْرَابُ اشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا) یان پێوه بنوسێنرێت؟ ـ له‌م تێگه‌شتنه هه‌ڵه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێك ره‌گه‌زپه‌رستی كورد‌و فارس و تورك و گه‌لانیتر تانه‌وته‌شه‌ر له عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن گوایه ئه‌عرابن! له‌كاتێكدا كوردی ئه‌عرابیی وامان هه‌یه، سه‌د پله له‌خوار ئه‌عرابیی عه‌ره‌به‌وه‌یه!