گفتوگۆی نێوان عومەر عەلی و هۆژین عبداللە. هۆژین عبداللە: سڵاو دکتۆر عومەر عەلی: سڵاو کاکە هۆژین گیان هۆژین: پرسیارم هەیە، من دەیان پرسیارم هەیە کەس ناتوانێت وەڵامم بداتەوە! عومەر: جا ئەگەر وایە بۆ خۆت ئەزیەت دەدەیت و کاتی منیش دەگریت! هۆژین: موتابەعەی نووسینەکانت دەکەم، وتم لەوەیە تۆ بتوانیت! عومەر: کەواتە قەناعەتەکەت گۆڕاوە، دەکرێت وەڵام هەبێت، ئیتر با منیش نەتوانم، چون ئەو خاڵە گرنگە، کاتێك تۆ شتێکت کرد بە قەناعەتی قەطعی، ئیتر پرسیار لەبارەیەوە خۆ خەڵەتاندنە! هۆژین: باشە ئێستە پرسیارێکی ترم بۆ دروست بو لەم وەڵامەی تۆدا، خۆ مسوڵمان زۆر شتیان کردوە بە قەطعی و پرسیاریشی لەبارەوە ناکەن، بۆ نمونە بونی خوا! عومەر: بونی خوا جێگەی پرسیار نیە! لە بنەڕەتدا ئەوە قەطعییە، بۆیە زۆری پرسیار کۆتا جار یان لە گێژاودا دەمێنیتەوە یان دێیتەوە سەر هەمان خاڵ! هۆژین: باشە گریمان خوا هەیە! ڕەخنەم هەیە! عومەر: مرۆڤ لەدۆخێکدا نیە کە مافی ڕەخنەی هەبێت لە خوا! هۆژین: یانی چۆن؟ عومەر: کاکە هۆژین گیان بە دڵ گوێبگرە، ئەم دونیا تاقیکردنەوەیە، لە کاتی تاقیکردنەوەدا هەتا لە دونیاشدا قوتابی مافی ڕەخنەی نیە لە مامۆستا، بۆی هەیە پرسیار بکات نەك ڕەخنە لە مامۆستا! گەر بەو شتانەوە خۆی خەریك بکات، کاتەکەی تێدەپەڕێت و لە تاقیکردنەوەکەدا دەکەوێت! هۆژین: نمونەیەکی ترم بۆ بهێنەرەوە عومەر: ئەگەر لە کاتی تاقیکردنەوەی دونیایشدا ڕەخنە بگریت! مەگەر تەنها تەلەبە تەمەڵەکان پشتگیریت لێ بکەن، گەرنا نە مامۆستا گوێت لێ دەگرێت وە زیرەکەکانیش گاڵتەیان بە ئەقڵت لێ دێت! هۆژین: یانی من چی بکەم!؟ عومەر: مەسیری خۆت مەفەوتێنە بەناوی پرسیاری خۆ خەڵەتێن و پشتیشت قایم نەبێت بە زۆری تەمبەڵەکان! هۆژین: ئاسودە دەبم جا؟ عومەر: ئاسودەیی لە دڵنیایی و متمانەیدایە، ئیسلامیش پڕیەتی لە هەردوکیان هۆژین: من ناوەکەم خوازراوە، کەسێکی نزیکی خۆشت بووم بەڵام پێت ناڵێم، هەست دەکەم زۆر وەڵامم وەرگرت. عومەر: شتی قەطعی مەکەن بە پرسیار، هیوادارم ئەم وەڵامانە دواتر چاکتر بخوێننەوەو گشت وەڵامەکانی تێدا بێت! هۆژین: هیچم نیە ئیتر سوپاس. عومەر: هیوادارم قوتابیەکی زیرەك بن، منیش سوپاس. دوای ۳ ڕۆژ هۆژین:السلام علیکم، هیچ ناڵێم خۆ تێدەگەن ههههه عومەر: وعلیکم السلام برا دینیەکەم هههه، هیچ مەڵێ بەڕۆح قسە دەکەین ئیتر.