پەرتووکی: ئایا ئێمە موسوڵمانین؟! بەشی دووەم
نووسینی: محمد قوتب
وەرگێڕانی: ئوسامە بەرزنجی
بڵاوکراوەی: زادی ڕێمان
بۆ پۆلی: دووەمی ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی(نیدا)
خوێنەری بەڕێز.. ئەم کتێبەی بەردەستت وەرگێڕاوی کتێبی (هل نحن مسلمون؟!)ی محمد قوتبە (ڕەحمەتی خوای لێبێت)، کە پێشتر مامۆستا کرێکار (خوای گەورە ئازادی بکات) بەشێکی باشی لێ وەرگێڕابوو، بەڵام بەداخەوە دەرفەت نەبوو تەواوی بکات. ئەمەی بەردەستت وەرگێڕانی ئەو بەشەی تری کتێبەکەیە، خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر و سوود بۆ هەموو لایەکمان.
کتێبەکە بە عەرەبی خۆی یەك بەرگە، بەڵام ئێمە جیامانکردووەتەوە، بەشی یەکەمی (کە مامۆستا کرێکار وەریگێڕاوە) لە پۆلی یەکەمی ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی (نیدا) دەخوێنرێت، بەشی دووەمشی -ئەمەی بەردەستت- لە پۆلی دووەمی ناوەندیی دیراساتی ئیسلامی (نیدا) دەخوێنرێت.