کتێبخانە

كورته‌ی مێژووی ژیانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ

ئه‌مه‌ كورته‌یه‌كی مێژوی ژیانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامانه‌ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه‌ زۆر به‌ كورتی نوسراوه، ئه‌و رۆژه‌ی(٣٠ / ٩ / ٢٠٠٥) كه‌ گۆڤاری یولاندس پۆستنی دانماركی ره‌سمه‌ كاریكاتێره‌كانی بۆ سوكایه‌تی كردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بڵاو كرده‌وه‌ هه‌ر ئه‌م كتێبه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا بوو منیش بۆ كاردانه‌وه‌ی به‌سوود و ته‌عبیرێك له‌ خۆشه‌ویستیمان بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بڕیارم دا وه‌ریگێڕمه‌ سەر زمانی كوردی، ده‌شمزانی كتێب له‌سه‌ر سییره‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌ كوردی ده‌مێكه‌ نوسراوه‌ بەڵام هه‌ر ده‌مووت ئه‌مه‌ی به‌رده‌ست چونكه‌ كورته‌یه‌كه‌ زووتر ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ست خوێنه‌رانی كوردو ئاسانتریش ده‌كه‌ونه‌ خوێندنی، خۆ ده‌شێت ئه‌م كورته‌یه‌ بكرێته‌ كتێبی خوێندنی سه‌ره‌تایی سییره‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پاشان هه‌ر كه‌س وویستی زیاتر شاره‌زا بێت ده‌توانێت بچێته‌ سه‌ر كتێبه‌كانی مامۆستا عبدالعه‌زیزی پاره‌زانی ره‌حمه‌تی یان ژیاننامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز عه‌لادین یان ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی مه‌لا فایه‌ق ..



بینین:  10218
6/13/2018 8:30:46 AM
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.