ئه‌و كاته‌ی موسوڵمانانى شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سیواكیان بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ددانه‌كانیان به‌كار ئه‌هێنا - رۆژئاواییه‌كان -هه‌ر وه‌ك دكتۆر (شه وكه ت شطى )ده‌ڵێ: كه‌مترین ئاره‌زوویان هه‌بووه بۆ پاكوخاوێنی ، گه‌لانێكی كێوی بوون . بۆ پارێزگاری كردن له ددانه‌كانیان میزیان له ده‌میان رائه‌دا !! كه ئه‌مه‌ش له‌لای ئافره‌ته خانه‌ددانه‌كانی رۆمان باو بوو. ئه‌و میزه‌یان كه‌له ئیسپانیاوه ئه‌هات لا باشتر بوو !!
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ نه‌گونجایه ئه‌وا میزی گایان له جیاتی ئه‌و به‌كار ئه‌هێنا!!.
ئه‌م نه‌ریته‌ش تاكو سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌م لایان باوبوو !!
ئه‌مه له كوێ و به كارهێنانی سیواك له كوێ ؟! كه ئوممه‌تی ئیسلام پێش هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ ئاراسته كرا بۆی !! پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ :( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ) [1]واته : سیواك كردن ده‌بێته پاك ڕاگرتنی ده‌م ومایەی رەزامەندی په‌روه‌ردگار .
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له مه‌سنه‌ده‌كەیدا كه بردویه‌تیه‌وه سه‌ر ته‌میمی ده‌فه‌رموێ : ده‌رباره‌ی سیواك له ئیبن عه‌باس پرسیار كرا ، ئه‌ویش فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌وه‌نده فه‌رمانی پێكردین له‌سه‌ر به‌رده‌وام به‌كارهێنانی سیواك تا ئه‌و سنوره‌ی ترساین له‌وه‌ی كه وەحی له‌سه‌ر دابه‌زێته خواره‌وه.
سیواك له زمانه‌وانی دا به‌و كارە یاخود به‌و داره ئه‌وترێت كه سیواكی پێ ده‌كرێت ، له شه‌رعیشدا به‌كارهێنانی دارێكه یاخود هاوشێوه‌كه‌ی بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ددان و ده‌وروبه‌ری بۆ لابردنی به‌ڵخ و زه‌ردی و زۆر شتی زیان به‌خشی تر .
زانایان له‌سه‌رئه‌وه ڕێككه‌وتون كه سیواك كردن سونه‌ته ، هه‌ر بۆیه شه‌رعزانانییش موسوڵمانان له‌سه‌ر و حه‌زكردن له به‌كارهێنانی هان ئەدەن تا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری.
پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلاةٍ)[2] واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌م قورس نه‌بوایه ئه‌وا فه‌رمانم به سیواك كردن له گەڵ هه‌موو نوێژێك پێ ئه‌كردن .
له سەحيحی موسلميشدا له شو‌رەیحی كوڕی هانی هاتووه : پرسیار له عایشه خوا ليى رازى بى كرا :(بأي شىء كان يبدأ النبى صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اذا دخل بيته ؟ قالت:بالسواك) واته : كاتێ پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه به چ شتێك ده‌ستی پێ ئه‌كرد ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى :به سیواك.
با بێین بزانین پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چۆن شه‌وی به‌سه‌ر بردووه ؟ ئیبن عه‌باس له‌فه‌رموده‌یه‌كی سەحیحدا كه ئه‌بوداود گێڕاویه‌تیه‌وه ده‌فه‌رموێ : شه‌وێك لای پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مامه‌وه كاتێ كه له خه‌و هه‌ستا دوای خۆ پاككردنه‌وه. سیواكه‌كه‌ی گرته ده‌ست وسیواكی پێكرد وپاشان ده‌ستنوێژی گرت، چووه شوێنی نوێژه‌كه‌ی.دوو ڕكات نوێژی كرد‌و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ جێگاكه‌ی و خه‌وته‌وه !! دیسان هه‌ستایه‌وه‌و هه‌مان كرداری پێشوی دووباره كرده‌وه، جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ جێگاكه‌ی و خه‌وته‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش هه‌ستایه‌وه‌و هه‌مان كرداری دووباره كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو جارێكدا سیواكی ده‌كردو دوو ڕكات نوێژیشی ده‌كردو ئینجا نوێژی وه‌تری ده‌كرد.
وه‌ك باس ده‌كرێ له شه‌ڕی (فوسطاط) دا كه بووه هۆی ڕزگاركردنی میسر. كافره‌كان بینیان موسوڵمانه‌كان سیواك ئه‌كه‌ن،وایان زانی كه ددانیان تیژ ئه‌كه‌نه‌وه بۆ خواردنی ئه‌وان ،بەڵام له ڕاستی دا موسوڵمانه‌كان سیواكیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بێنن ، و‌سه‌ركه‌وتنیان له‌لایه‌ن خواوه پێببه‌خشرێت .
باشترین جۆری سیواك داری (ئه‌راك) ە .سیواكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له داری ئه‌راك بووه . ئه‌م دره‌خته له جزيرەى عه‌ره‌بی و كێوی سیناو سوددان و پاكستان و ئێران و زۆر شوێنی تر گه‌شه‌ده‌كات . له‌و گێرانه‌وه‌یه‌ی عه بدول قاضى خه ولانى له مێژووی (داریا)دا كه له ئه‌نه‌سه‌وه خوای لێرازی بێت گێڕاویه‌ته‌وه فەرموویه‌تی ( سیواك بكه‌ن چونكه باشترین شت سیواكه، كلۆری ددان ناهێڵێ،به‌ڵغه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێ،بینایی زیاد ده‌كات،پووك به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌ی پله‌كانی به‌هه‌شت و سوپاسگوزاری فریشته‌كان و ڕازی بوونی په‌روه‌ردگارو توڕه‌بوونی شه‌یتان).
قوشه یری ده‌فه‌رموێ (سیواك بكه‌ن چونكه سیواك بیست و چوار تایبه‌تمه‌ندی له خۆگرتووه، باشترینیان ڕازی بوونی خوای گه‌وره‌یه، بۆن وبه‌رامی ده‌م خۆش ده‌كات، پووك به‌هێز ده‌كات، سه‌ر ئێشه دائه‌مركێنێته‌وه، ئازاری كاكیله ناهێڵێ و فریشته‌كان ده‌بنه هاوڕێت).
یه‌كێك له شاعیره‌كان سوده‌كانی سیواك ده‌ژمێرێ و ده‌ڵێت: (سیواك كردن به‌جێهێنانی سونه‌تێكه‌و ده‌بێته هۆی پاك ڕاگرتنی ده‌م وددان،ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی له كلۆری ددان مه‌ترسه‌و قوڕگیش له به‌ڵغه‌م پاك ده‌كاته‌وه). شاعیر چوار سودی سیواكمان به بیر ده‌هێنێته‌وه: كه سونه‌تێكی جێگیری پێغه‌مبه‌ره صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وه هۆكاری بۆن خۆشی ناو ده‌مه‌و مایه‌ی چاكبونی ته‌ندروستی و ڕزگار بوونه له نه‌خۆشی (حفر) كه (هه‌وكردنێكه توشی ددان وده‌وروبه‌ری ده‌بێت) وپاشان به‌ڵغه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێ.
سیواك له نوژداری نوێ دا
نوژداری نوێ له سوده‌كانی سیواك زياتر دڵنیامان ده‌كاته‌وه ..
له توێژینه‌وه‌یه‌كی دكتۆر (طارق خورى) دا هاتووه كه له گۆڤاری (طب ألاسنان الوقائى الاكلينكى) له ساڵی 1983دا بڵاوكراوه‌ته‌و، لقی داری ئه‌راك ئه‌مانه‌ی له خۆ گرتووه:
ـ توخمی (كلۆر) كه ئه‌میش سودی تایبه‌تی خۆی هۆیه بۆ لابردنی ئه‌و ڕه‌نگ و بۆیه‌یه‌ی كه له سه‌ر ددان دروست ده‌بێت ..
ـ توخمی (سیلیكا) كه ده‌بێته هۆی سپیكردنه‌وه‌ی ددان .
ـ توخمی ريساينس (resins ) كه توخمێكی لینجه ئیشی ڕووپۆشی مینا و پاراستنی له كرمۆڵ بوونه..
ـ توخمی(مه‌سیل ئه‌مینی سیانی)ش كه ساڕێژی برینی پووك ئه‌كات .
ـ توخمی تفتى (قلویه) كه كۆمه‌ڵێك ئاوێته‌ی ئه‌ندامی تفته له هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانیدا گه‌ردیله‌یه‌ك نایترۆجین یان زیاتری تیادایه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی ناچونیه‌كن ڕێگری له كرمۆڵ بوون ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌ری زانستی میكرۆب له زانكۆی ڕۆستۆكی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: حیكمه‌تێكی زۆر له به‌كارهێنانی سیواك لای عه‌ره‌ب هه‌یه ، به تايبەتى دوای ته‌ڕكردنی به‌ئاو ، چونكه به ووشكی به‌كارهێنانی سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌ڕی مادده‌ی دژه میكرۆبی تیایه، بەڵام ئه‌گه‌ر به ووشكی به‌كارهات ئه‌وا لیك هه‌ڵده‌ستێ به‌شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه تێیدایه‌تی. هەروەها حیكمه‌تێكی تر بریتی یه له گۆڕینی سیواك دوای زۆر به‌كارهێنانی به‌یه‌كێكی تر(یان بڕینی به‌شه به‌كارهێنراوه‌كه‌و گۆڕینی به‌به‌شێكی تری) چونكه له به‌كارهێنانیدا مادده گرنگه‌كه‌ی كه به‌رگری دژی میكرۆب ده‌كات نامێنێ.
ده‌مت ناونیشانی كه‌سایه‌تیته
بێگومان بۆنی ده‌م ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر پاك وخاوێنی كه‌سێك و گرنگی ددان به ده‌ميی ئه‌به‌خشێ، ئه‌گه‌ر بۆنی ده‌مت ناخۆش بوو، خه‌ڵكی له كاتێ قسه كردنتدا دوور ئه‌كه‌ونه‌وه، روویانت لێ وه‌رئه‌گێڕن ، بێگومان ئه‌مه كاریگه‌ری خراپيشی هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی و بەرەو هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه یاخود به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شڵه‌ژان وتێكچونی نێوانیان . له(لسان عرب)دا به‌م جۆره باس له بۆنی ناخۆش ده‌كات (بریتییه له‌و هاڵاوه ناخۆشه‌ی كه بۆنی ده‌م ده‌گۆڕێت و بۆگه‌نی ده‌كات).
عه‌بدول مه‌لیكی كوڕی مه‌ڕوان بۆنی ده‌می ناخۆش بوو جارێكیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ددانیشتبوو سێوێكی به ده‌سته‌وه بوو قه‌پاڵێكی لێداو هه‌ڵیدا بۆ خێزانه‌كه‌ی،خێزانه‌كه‌یشی داوای كرد چه‌قۆیه‌كی بۆ بهێنن، ووتی جێ قه‌په‌كه‌ی لێده‌كه‌مه‌وه چونكه بۆنی ناخۆشه.عه‌بدول مه‌لیك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پێ ناخۆش بوو تەڵاقی دا . كه‌سێكی بۆن ده‌م ناخۆش ژنێكی هێنا كه ژنه‌كه له‌گه‌ڵیدا خه‌وت وباوه‌شی پیاكرد، ژنه‌كه هه‌ستی كرد بۆنی ده‌می زۆر ناخۆش بوو بۆیه ڕوی لێ وه‌رگێڕاو ئه‌م شیعره‌ی ووت:
ياحُبِّ و الرحمنِ انَّ فاكا أهلكَني فَوَلِّنِي قِفَاكا
واذا غدوتَ فاتَّخِذْ مِسْوَاكا من عَرْفَطٍ انْ لَمْ تَجِدْ اَرَاكا
واته:ئه‌ی خۆشه‌ویست سوێند به ڕه‌حمان به‌ڕاستی ده‌مت منی له‌ناو برد ده پشتم تێكه ! ده سیواكێك بۆ خۆت په‌یدا بكه ، له عەرفەت ( دارێكی بۆن خۆشه ) ئه‌گه‌ر داری ئەراكت ده‌ست نه‌كه‌وت.
ئه‌و هۆكارانه چین ده‌بنه هۆی بۆنی ده‌م
بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م كه‌م جار له نه‌خۆشی یه‌كه‌وه سه‌رچاوه دەگرێ .. له كتێبی {موسوعه: family health } دا هاتووه بۆنی ده‌م هۆكاره‌كه‌ی زۆر جار له جگه‌ره كێشان یان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یان خواردنی سیر یان پیاز یان ده‌م داخستنی زۆر یان كه‌مته‌رخه‌می له پاك ڕاگرتنی ده‌م و دددان و قورسی هه‌زم كردنی خواردن سه‌رچاوه ئه‌گرێ .
بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م ده‌كرێ به دوو به‌شه‌وه گرنگترینیان :
ـ ووشك بونه‌وه‌ی ناو ده‌مه ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ ده‌رچوونی بۆنی ناخۆش له‌ناو ده‌م ..
ـ نووستن هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌م ووشك بونه‌وه‌یه، له‌كاتی نووستن دا به‌كتریا هه‌ڵده‌سێ به شیكردنه‌وه‌ی پاشماوه خۆراكییه‌كان،له ئه‌نجامدا له كاتی له خه‌و هه‌ستاندا بۆنێكی ناخۆش له ده‌م ده‌رده‌چێت .
ـ برسێتی، هۆكارێكی تره بۆ بوونی بۆنی ناخۆش له‌ده‌م دا، بەڵام بۆنی ده‌می ڕۆژوه‌وان لای خوای گه‌وره خۆشتره له بۆنی میسك . پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : (والذى نَفْسُ محمدٍ بِيَدِهِ لَخَلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أطيَبُ عِنْدَ اللهِ مِنْ ريحِ الْمِسْكِ ) [3]واته : سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه نه‌فسی موحه‌مه‌دی به‌ده‌سته بۆنی ده‌می ڕوژوه‌وان لای خوا خۆشتره له بۆنی میسك .
ـ جگه‌ره كێشان ، هۆكارێكی تره بۆ ناخۆش بوونی بۆنی ده‌م .
ـ هه‌ندێك خواردنی وه‌ك سیر‌و پیاز كه بۆنێكی ناخۆشیان هه‌یه كه مرۆڤ له‌ڕێگای ده‌رچوونی با یاخود له‌ڕێگای هاڵاوی ده‌مه‌وه دەريان ده‌كاته دەرەوه بۆیه جێگای سه‌رسامی نییه كه په‌یامبه‌ری مرۆڤایه‌تی نه‌هی بكات له خواردنیان چونكه به‌هۆی بۆنه ناخۆشه‌كه‌یانه‌وه موسوڵمانان تووشی ئازار ده‌بن . بۆیه له فه‌رموده‌یەكدا پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت : (مَنْ أكَلَ البَصَلَ والثُّومَ والكُرَا ثَ فَلا يَقْرَبنَّ مَسْجِدَنَا فَانَّ الملائكةَ تَتأذَّى مِمَّا يَتأذَّى مِنْهُ بَنو آدم) [4]واته: هه‌ر كه‌سێك پیازو سیر‌و كه‌وه‌ری خوارد با له مزگه‌وت نزیك نه‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی فریشته‌كان ئه‌و بۆنانه‌یان پێناخۆشه‌و ئازار ئه‌درێن پێی هه‌ر وه‌ك كه مرۆڤ پێی ناخۆشه.
ـ بێگومان گوێ نه‌ددان به پاك ڕاگرتنی ده‌م وددان هۆكارێكی سه‌ره‌كی تره بۆ ناخۆشی بۆنی ده‌م .
ـ هه‌روه‌ها برینداری ده‌م ونه‌خۆشییه‌كانی پووك وداخورانی ددانه‌كان ده‌بنه هۆی بۆنی ناخۆش له ده‌م دا..
+ كۆمەڵەی دووه‌م له هۆكاره‌كان ـ كه زۆر بڵاو نین ـ به‌ڵكو گشتگیرن : وه‌ك هه‌وكردنی جیوبه‌كانی لووت، هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن ، سوربونه‌وه‌و برینداربوونی سییه‌كان، نه‌خۆشییكانی جگه‌رو گورچیله‌یه . هه‌ر وه‌ك (صفى الدين الحلي ) باسی كه‌سێك ده‌كات به‌ناوی(ابا علی) كه بۆنی ده‌می زۆر ناخۆش بووه و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر باو گێژه‌ڵوكه بۆنی ناخۆش بووایه ئه‌وا شاخه‌كان له‌تاو بۆنی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شان وده‌توانه‌وه، (ابا علی)ش ئه‌گه‌ر كاكیله‌ی نه‌خۆش بووایه و بیویستایه ده‌ریبێنێ ئه‌وا كه‌سێكی پزیشكی نه‌یده‌توانی ددانه‌كه‌ی بۆ ده‌ربێنێ له‌تاو ناخۆشی بۆنی ده‌می.
(السواك مطهرة للفم مرضاة للرب )
دایکی ئیمانداران عائیشە خانم خوا لێی رازى بێ له پێغه‌مبه‌ره‌وه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێڕاویه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ: ( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ) [5] واته: سیواك ده‌بێته هۆی پاكبونه‌وه‌ی ده‌م وڕازی بوونی په‌روه‌ردگار. زانستی پزیشكی ڕۆژ به ڕۆژ كاریگه‌ری سیواك زیاتر ده‌خاته روو له پارێزگاری كردنی ددان له كرمۆڵ بوون و داخوران ، ئه‌مه‌ش له دواى ئه‌نجامی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی یه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه . سیواك جۆره توخمێكی چالاك و كاریگه‌ری وای تیایه كه پارێزگاری له ددان و پووك ده‌كات بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر دژی میكرۆب ..كه ئه‌م توخمانه له مه‌عجونی ئاسایی دا به‌دی ناكرێ .. بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ئه‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ،چونكه پارێزه‌ری ته‌ندروستی ده‌مو ددان ئه‌كات. یه‌كه‌م كه‌س كه سیواكی به‌كارهێنا پێغه‌مبه‌ری خوا ئیبراهیمی خه‌لیل بوو علیه السلام.
سیواك كردن ئاشكرايه كه سونه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ،كه زۆر حه‌زی له به‌كارهێنانی بووه هه‌ر وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه :
پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلاةٍ)[6] واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌م قورس نه‌بوایه ئه‌وا فه‌رمانم به سیواك كردن له گەڵ هه‌موو نوێژێك پێ ئه‌كردن .
بەڵام زانست له دوای چوارده سەده له سوده‌كانی سیواك له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌دڵنیامان ده‌كات، كه ده‌م وددان پاك ده‌كاته‌وه‌و بۆنی ده‌م خۆش ده‌كات و پووك به‌هێز ده‌كات.
ده‌رمانی خۆپارێزی
دكتۆر ئه‌حمه‌د عوسمان-ڕاوێژكاری پزیشكی ده‌م وددان-ده‌ڵێت :
ـ سیواك دژی كرمۆڵ بوون و ڕه‌ش بونه‌وه لای مناڵان و گه‌وره‌كانیش باشترین ده‌رمانی خۆپارێزییه، جونكه ماددەى(فلوراید)ى تيدايه
ـ به‌هۆی بوونی مادەى (كلۆر)يش كه تييدا په‌ڵه‌ی سه‌ر دددان ناهێڵێ ..
ـ دەبێته هۆی سپیكردنه‌وه‌ی ددان جونكه مادەى (سیلیكاز)ى تيدايه ..
ـ ددان له به‌كتریا ئه‌پارێزرێ به‌هۆی ئەو (كبریت)ە ى تێيدايه ..
ـ ده‌بێته هۆی چاكبونه‌وه‌ی برینداری درز بوونی پووك ، وه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ گه‌شه كردن چونكه ماددەكانى (مه‌سیل ئه‌مینی سیانی وڤیتامین ج ) ى تێدايه .
ـ به‌رگری ددان ئه‌كات له كلس كردن .
دكتۆر باسم مه‌نشاوی مامۆستا‌و سه‌رۆكی به‌شی داوده‌رمان وڕوه‌كی پزیشكی له ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه، دڵنیامان ئه‌كاته‌وه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌وخوێندنی نوێ ده‌ریان خستووه كه سیواك میكرۆبی ناو ده‌م وددان ناهێڵێ كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی پووك وكرمۆڵبوونی دددانه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌ریانخستووه كه كاریگه‌ری سیواك بۆ ماوه‌ی (6-8)سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت ،به پێچه‌وانه‌ی مه‌عجونی ئاسایی كه كاریگه‌ری ته‌نها بۆ ماوه‌ی(2)سه‌عاته‌و جارێكی تر به‌كتریا سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه .جۆرێك له به‌كتریا هه‌یه كه به‌رپرسه له‌سه‌ر كرمۆڵ بوون وداخورانی دددان،سیواك ئه‌توانێ ئه‌و به‌كتریایه به‌ته‌واوی له‌ناو به‌رێت .ئه‌و به‌كتریایه ده‌رناكه‌وێته‌وه تا دوای (10) سه‌عات له به‌كارهێنانی.. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجامه سەلماوه كه به‌كارهێنانی سیواك ڕێگری ئه‌كات له گه‌شه‌سه‌ندنی میكرۆبی لاهوتی كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی نه‌خۆشیه‌كانی پووك و ددان.. سيواك ئه‌توانێ بۆ ماوه‌ی (8)سه‌عات پارێزگاری له ددان بكات دژی ئه‌م میكرۆبه ، كه ئه‌مه له مه‌عجونی ئاسایی دا به‌دی ناكرێ.
كاریگه‌ری سیواك
دكتۆر مه‌نشاوی باس له‌وه ده‌كات كه سیواك چه‌ندین توخمی كاریگه‌ری له خۆگرتووه گرنگترینیان توخمی( ئیزوپیوسیانات)ە كه‌توخمێكی كبریتی یه، به شێوه‌ی توخمێكی لینج ده‌لكێت به ڕووپۆشی ده‌م وپووك دا ،كه وه‌ك دژه میكرۆبێكی زیندووی سروشتی ئیش ده‌كات بۆ ڕێگری كردن له گه‌شه‌كردنی به‌كتریای زیان به‌خشی ده‌م و ددان،ئه‌مه‌ش نهێنی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی كاریگه‌ری سیواكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوای به‌كارهێنانی. هه‌ر بۆیه ئامۆژگاری ئه‌كرێین به به‌كارهێنانی سیواك دوای خواردن و دوای له خه‌و هه‌ستان و له كاتی هه‌موو نوێژێك :چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌م به درێژایی ڕۆژ به‌به‌رده‌وامی دوور بێت له‌میكرۆب وكه‌شێكی ته‌ندروست بدات به‌ده‌م و ددان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌م تاكه ده‌رگای سه‌ره‌كی یه بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ی میكرۆبات بۆ ناو لاشه‌ی مرۆڤ.پاشان سیواك جۆرێك له هه‌ڵمی چه‌وری له‌گه‌ڵ توخمی (فلافونیدات)و(قلویدات) تیایه،كه ئه‌م توخمانه به‌رگری دژی نه‌خۆشی لاشه زیاد ده‌كه‌ن . هه‌ربۆیه، دکتۆر مه‌نشاوی ئامۆژگاریمان ده‌كات كه سیواكه‌كانمان له ڕه‌گی داری ئه‌راك بێت،نه‌ك له قه‌دو لقه‌كانی،چونكه ڕه‌گی دره‌خت به‌شێكی گونجاو له توخمی كاریگه‌ری تیادایه،مرۆڤ ئه‌توانێ سودو چاکی ڕه‌گی سیواكی بۆ ده‌ركه‌وێ ئه‌ویش به‌هۆی گه‌ستنی به‌شێكی بچوك لێێ و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ لیكدا،ئه‌گه‌ر هه‌ستی به تامێكی تیژ كرد ئه‌وا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مادده كاریگه‌ره‌كه‌ی تیایه،بەڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به‌م تامه تیژ‌و تفته نه‌كرد ئه‌وا مانای وایه ئه‌و ڕه‌گی سیواكه له شوێنێكدا بووه تیشكی خۆر كاری تێكردووه یاخود له كه‌شێكی ووشك دابووه و دوور بووه له شێداری هه‌ر بۆیه پێكهاته‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
پاك ڕاگرتنی ده‌م وددان
له‌سه‌ر سوده‌كانی سیواك دكتۆر ئه‌حمه‌د عومه‌ر هاشم ـ سه‌رۆكی زانكۆی پێشووى ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌رده‌وام له مانگی ڕه‌مه‌زاندا سیواكی به‌كار ئه‌هێنا، هه‌روه‌ك له سەحیحى بوخاریدا له عامری كوڕی ڕه‌بیعه‌وه وه‌رگیراوه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌رم صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌بینی له كاتی به‌ڕوژوو بووندا نه‌مئه‌توانی ژماره‌ی سیواك كردنه‌كانی بژمێرم . زانایان دەفەرموون : سیواك كردن ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان ..كه لای خوای گه‌وره ئه‌و بۆنه له بۆنی میسك خۆشتره.. چونكه سیواك ده‌م پاك ده‌كاته‌وه،كه‌راهه‌تیشی نی یه كه ڕۆژووه‌وان به‌كاری بهێنێ ، له هه‌موو كاتێك دا دوای ڕۆژوو شكاندنیش باشه به‌كار بهێنرێ ، یان دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ، كه ئه‌بێته هۆی بۆنخۆشی ده‌م له دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌م بۆنی ئه‌گۆڕێت به‌هۆی نوستن و نەخواردن و قسه‌نه‌كردن وبێده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر .. زۆر بەكارهێنانى سيواك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان هه‌میشه بۆنی ده‌می خۆش بێت و له‌نوێژیش دا زیاتر ملكه‌چ بێت. دكتۆر محسن محمد سلیم ـ مامۆستا له مێژووی شارستانێتی ئیسلامی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر ـ ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئاینی ئیسلام هانی هه‌موو موسوڵمانێك ئه‌دات كه گرنگی بدات به پاك وخاوێنی به‌تایبه‌ت ده‌م وددان و پارێزگاری كردنی له نه‌خۆشی، هانمان ئه‌دات بۆ به‌كارهێنانی سیواك، له‌به‌ر پاككڕاگرتنی ده‌م له پاشماوه‌ی ئه‌و خۆراكه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه به‌سه‌ر ددانه‌كان و زمان و مەڵاشوه‌وه،پێویسته سیواك پێش به‌كارهێنانی ته‌ڕی بكه‌ین ودوای به‌كارهێنانیشی بیشۆین.
هاوەڵان و شوێنکەوتووانی ئەوانیش بەردەوام سيواکیان بە کارهێناوەو بە سونەتێکی گەورەیان زانیووە ،چونکە زۆر مەبەستیان وەرگرتنی رەزامەندی خوای گەورە بووە :( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ).
سیواكه خۆپارێزییه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
ئایا ئه‌زانی له چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وده‌رمانسازی دا هاتووه كه ئه‌و سیواكه‌ی له داری ئه‌راك وه‌رده‌گیرێت به چه‌ندین مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌و ڕێكخه‌رو وه‌رگرو به‌رگریكه‌ر له نه‌زیفی خوێن و بۆگه‌نبونی ده‌م وكوژه‌ری میكرۆب ده‌وڵه‌مه‌نده .ئایا ئه‌زانی كه سیواك چه‌ندین مادده‌ی به‌سودی له خۆ گرتووه كه له مه‌عجونی ئاسایی‌دا نییه، ئه‌و مادددانه‌ی كه له سیواك دا هه‌یه به جێگیری زیاتره له (٢٥)مادده‌ی سروشتی كه گرنگیان هه‌یه بۆ سه‌لامه‌تی ددان وده‌وروبه‌ری.ئایا ئه‌زانی له نزیكه‌ی سه‌د فه‌رموده‌دا باس له سیواك كراوه،ئیمامی سەنعانی ده‌ڵێ: {جێگای سه‌رسوڕمانه كه ئه‌م سونه‌ته زۆرترین فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه كه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵكی گوێی پێناده‌ن بگره زۆرێك له فوقه‌هاكانی( شەرعناسان ) يش ،كه ئه‌مه‌ش نشوستێكی گه‌وره‌یه}.سه‌یری سبل السلام/ فضل السواك بكه.
ئيبنول قەييم و سووده‌كانی سیواك
سیواك كردن كه مایه‌ی ڕازی بوونی په‌روه‌ردگاره كه ئه‌مه‌ش گرنگترین ئامانجه وده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی دنیا‌و ئاخیره‌ت ،ئیمامی ئیبنوالقەیم سوده‌كانی سیواكمان بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌بێته هۆی:
١- بۆنخۆش كردنی ناو ده‌م.
٢- به‌هێزبوونی پووك.
٣- راددانی به‌ڵغه‌م.
٤-باشكردنی بینایی.
٥-نه‌مانی كلۆری ددان.
٦-چاكبوونی گه‌ده.
٧-ساف بوونی ده‌نگ.
٨-یارمه‌تیده‌ری هه‌رس كردنی خۆراك.
٩-ئاسان كاری بۆ ده‌رچوونی ووشه له زاره‌وه.
١٠-چالاكی خوێندنه‌وه‌و زیكری خواونوێژ زیاد ده‌كات.
١١-باش بوونی خه‌و.
١٢-ڕازی بوونی په‌روه‌ردگار.
١٣-موعجه‌ب بوونی مه‌لائیكه.
١٤-زۆر بوونی چاكه
زانستی سەردەميش چه‌ند سودێكی تازه‌ی ده‌رخستووه ئه‌ویش:.
١٥-باشترین ده‌رمانی خۆپارێزی یه له كرمۆڵ بوونی ددانی مناڵان به‌هۆی بوونی توخمی فلوراید.
١٦-لابه‌ری به‌ڵخ و ڕوپۆش وپه‌ڵه‌ی سه‌ر ددانه به‌هۆی بوونی توخمی كلۆره‌وه.
١٧-سپی بوونه‌وه‌ی ددان به‌هۆی بوونی توخمی سیلیكازه‌وه.
١٨-ددان ئه‌پارێزێ له به‌كتریای كرمۆڵ بوون به‌هۆی بوونی كبریت وتوخمی قه‌لوانیی یه‌وه.
١٩-توخمیTrimethylamin كه سودی هه‌یه بۆ ساڕێژی برین و شه‌قبونی پووك و یارمه‌تیده‌رێكی باشی گه‌شه‌كردنیه‌تی به‌هۆی بوونی توخمی مه‌سیل ئه‌مینی سیانی و ڤیتامین ج.
٢٠-باشترین ده‌رمانه بۆ وازهێنان له جگه‌ره كێشان.
كاتى باش بۆ به‌كارهێنانی سیواك
١-له دوای ده‌ست نوێژ.
٢-كاتی نوێژ كردن.
٣-كاتی خوێندنی قورئان.
٤-له كاتی ناخۆش بوونی بۆنی ده‌م به‌هۆی وازهێنان له خواردن یان بێده‌نگیه‌كی زۆر یان زۆر قسه‌كردن.
٥-له كاتی نووستن.
٦-له كاتی له خه‌و هه‌ستان.
٧-له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ یان به خه‌ڵك گه‌یشتن.
٨-دوای نان خواردن (زۆربه‌ی دكتۆرانی كۆنى ددان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه دوای نان خواردن گرنگی بدرێ به پاكڕاگرتنی ده‌م وددان به ئاو له ده‌م ڕایان یاخود سیواك كردن).سه‌یری كتێبی –السواك-ی دكتۆر محمد علی الباز بكه.
٩-له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگ(كار ئاسانی ئه‌كات له‌كاتی سه‌ره مه‌رگدا شایه‌تومانی به‌باشی بۆدێت به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی جگه‌ره خۆره‌وه كه ناتوانێ به‌ته‌واوی وبه زمانیكی پاراو شایه‌تومان بێنێت) (تعلیق د.رامی محمد دیابی).
براو خوشكی موسوڵمان ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێ كه خۆپارستن باشتره له چاره‌سه‌ر هه‌ر بۆیه ئامۆژگاری نه‌وه‌كانت بكه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سیواك له كاته باشه‌كاندا و دوعا بو ئيمەش بكه ..
ئا:به‌خشین هه‌ڵه‌بجه‌یی
[1] رواه أحمد والنسائى وابن ماجة .
[5] رواه أحمد والنسائى وابن ماجة .