 
    
    
  
حوكمی ریش هێشتنه‌وه  : 
ریش هێشتنه‌وه یان ردێن به‌ردانه‌وه فه‌رزه ، چونكه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ری هه‌ن ، به واجبی ده‌ناسێنن ، له‌وانه  : 
یه‌كه‌م :  پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی به پیاوان داوه كه ریش بهێڵنه‌وه‌و سمێڵیان كورت كه‌نه‌وه  ، ئه‌مه‌ش فه‌رمانه‌و فه‌رمانیش واجب بوونه ، ئه‌گه‌ر لهفزێك هاوڕێی فه‌رمانه‌كه نه‌بوو له واجبێتی بخات به فه‌رزی ده‌یهێڵێته‌وه ، فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كه له‌سه‌ر ریش هێشتنهوهن هیچ لهفزێك یان مانایه‌كی تریان لێ نافامرێته‌وه كه به فه‌رمانی نه‌مابن .. وه‌كو  : 
   ١- ( خَالِفُوا الْمُشْرِكِينَ وَفِّرُوا اللِّحَى وَأَحْفُوا الشَّوَارِبَ )[1] واته : پێچه‌وانه‌ی موشریكان بن ، ریش بهێڵنه‌وه‌و سمێڵ كورت كه‌نه‌وه  .. 
هه‌روه‌ها : (جُزُّوا الشَّوَارِبَ وَأَرْخُوا اللِّحَى خَالِفُوا الْمَجُوسَ)[2] واته : سمێڵ كورت كه‌نه‌وه‌و ریش به‌رده‌نه‌وه ، پێچه‌وانه‌ی ره‌فتاری مهجووسیهكان بكه‌ن  .. 
  ٢- ئه‌و دوو فه‌رمووده‌و ئه‌وانی تری ئه‌م باسه ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ریش تاشین شوبهاندنه به كافران  .
  ٣-  ریش تاشین له گۆڕینی خه‌ڵقی خوایه‌و گوێڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتان و جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی ئه‌وه ، ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه وه‌كو به‌ڵێن به خوای كردگاری دا كه ووتی : ( وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ) النساء/١١٩ واته : فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌م تا خه‌ڵقی خوا بگۆڕن  ..
  ٤- ریش تاشین لێچواندنی رووی پیاوه به رووی ئافره‌تان ، پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌عنه‌تی كردووه (دوعای دوور خستنه‌وه له به‌زه‌یی خوای گه‌وره)له‌و پیاوانه‌ی خۆیان به ژنان ده‌چوێنن[3].. 
له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌یه كه ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ : ریش تاشین حه‌رامه ، ئیبنو حه‌زمیش كۆڕا (ئیجماع ) ی زانایان و شه‌رعناسانی نه‌قڵ كردووه كه هێشتنه‌وه‌ی فه‌رزه‌و تاشینی حه‌رامه  [4] .. 
ئایا ده‌شێت له قه‌بزه زیاتری ببڕرێت ؟  ! 
هه‌ندێك له شه‌رعناسان رایان وایه كه ئه‌گه‌ر كابرایه‌كی ریشدار ، ریشی خۆی به قولهمشتی گرت ، چی له خواره‌وه زیاده بوو ، بۆی هه‌یه بیبڕێت .. ئه‌مه‌یه كه پێی ده‌وترێت قه‌بزه .. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت له كاتی حه‌جدا یان عهمرهیدا ریشی خۆی گرت و هه‌رچیه‌كی له قه‌بزه زیاتر بوو بڕی[5] .. ئه‌و پۆله زانایانه‌ی ئه‌مه رایانه ده‌فه‌رموون ، ئه‌وی فه‌رمووده‌ی ( ریش بهێڵنه‌وه )ە كه‌ی ریوایه‌ت كردووه هه‌ر ئیبنو عومه‌ر خۆیه‌تی ، كه‌وابوو جه‌نابیان زاناترن به‌وه‌ی ریوایه‌تیان كردووه .. به‌ڵام ئه‌مه لای زانایان و شه‌رعناسانی دیكه نه‌بۆته به‌ڵگه‌ی به‌هێز ، چونكه  : 
  ١-ئه‌مه‌ی ئیبنو عومه‌ر كردوێتی به هۆی كۆتایی هێنانی ئیحرامی حه‌ج یان عهمرهكهیهوهیهتی ، ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه جائیز بووه  .. 
  ٢- ئه‌م ره‌فتاری ئیبنو عومه‌ر لێكدانه‌وه‌و جێبه‌جێ كردنی ئایه‌ته‌كه‌ی حه‌جه كه ده‌فه‌رموێ : ( مُحَلِّقِينَ رُؤُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ ) الفتح/ ٢٧واته : كاتێك ده‌چنه حه‌ج سه‌رتان تاشیووهو ریشتان كورت كردۆته‌وه .. ئه‌مه‌ش له خواپهرستیهكدایه كه به‌لای ئه‌و زانایانه‌وه جائیزه  [6] .. 
  ٣- ئه‌گه‌ر یاوه‌رێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ریوایه‌تی كردووه ره‌فتاری كرد ، حوكمی شه‌رعی له ریوایهتهكهیهوه وه‌رده‌گیرێت نه‌ك له تێگه‌یشتنی یان له ره‌فتاریه‌وه ، چونكه وه‌رگرتنی حوكمی شه‌رعی ئه‌وه‌یه كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وه‌رگیرا بێت  .. 
   له‌م توێژینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتنه‌وه‌ی ریش بۆ پیاوی موسوڵمان فه‌رزه‌و تاشینی حه‌رامه ، پێویسته پیاوی موسوڵمان ریشی به‌رداته‌وه چونكه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌م باره‌وه هه‌مووی فه‌رمانن وه‌كو : ( أعفوا .. ارخوا .. وفروا .. أوفوا .. ) ئه‌مه‌ش رای زۆرینه‌ی شه‌رعناسانه.. والله اعلم
نوسینی: مامۆستا کرێکار
   
[1]   بوخارى ( ٥٨٩٢ ) ، موسليم ( ٢٥٩) .  
 
[3]  بوخارى ( ٥٨٨٥ ) ، ترمزي ( ٢٩٣٥ ) .  
 
[4]   ابن تيمية : الاختيارات الفقهية ل ١٠ ، ابن مفلح : الفروع ( ١/٢٩١) هەروەها بڕوانە : مراتب الاجماع و رد المحتار ( ٢/١١٦ ) . .  
 
[5]   بوخارى ( ٥٨٩٢ ) ، موسليم ( ٢٥٩ ) .  
 
[6]   برِوانە : شرح الكرماني على البخاري (٢١/١١١) .