شه‌رعناسان دوو شێوه‌ی ته‌یه‌مموم
كردن ده‌گێڕنه‌وه كه دوو پۆله خاوه‌ن بۆچوونه‌كان، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ڵگه بۆ
راست و دروستی ریوایه‌تی خۆی ده‌هێنێته‌وه .. پێویسته بۆچوون و به‌ڵگه‌ی هه‌ردوولا
بخه‌ینه روو :
یه‌كه‌م : ئه‌و شێوه ته‌یه‌ممومه‌ی یه‌كجار له‌پی ده‌سته‌كانی به صه‌عید ده‌كێشێت :
( هه‌ردوو له‌پی ده‌ست یه‌كجار به صه‌عیده‌كه
ده‌كێشێت، پاشان به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌و فوویان لێ ده‌كات، ئینجا ده‌موچاوو ده‌سته‌كانی
پێ مه‌سح ده‌كات ) ئه‌مه مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی و رای ئیبنو حه‌زمه، كه رای كۆمه‌ڵێكی
سه‌له‌فه‌و ئیبنو ته‌یمییه‌ش پێی په‌سه‌ندترینه[1] ..
ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه به‌هێز
ده‌كات، فه‌رمووده‌كه‌ی لای سه‌یدنا عه‌مماری كوڕی یاسره خوا لێیان رازی بێت كه
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ علَيه وَسَلَّمَ پێی فه‌رموو: (إِنَّمَا كَانَ يَكْفِيكَ أَنْ تَصْنَعَ هَكَذَا فَضَرَبَ
بِكَفِّهِ ضَرْبَةً عَلَى الْأَرْضِ ثُمَّ نَفَضَهَا ثُمَّ مَسَحَ بِهِمَا
وَجْهَهُ وَكَفِّهِ بِكَفِّيهِ)[2] واته : هه‌ر ئاوات به‌س بوو، هه‌ردوو ده‌ستی
دا به زه‌ویداو پاشان ته‌كاندی، ئینجا مه‌سحی ده‌موچاوو ده‌سته‌كانی پێ كرد ..
دووه‌م : ئه‌و شێوه ته‌یه‌ممومه‌ی دووجار له‌پی ده‌سته‌كانی به صه‌عید ده‌كێشێت :
( ده‌بێت
دوو جار هه‌ردوو له‌پی ده‌سته‌كان بدرێن به صه‌عیده‌كه‌دا، یه‌كێكیان بۆ ده‌موچاوو
ئه‌وی تریان بۆ ده‌سته‌كان، كه ده‌بێت تا ئانیشكه‌كانیان پێ مه‌سح بكرێت) ئه‌مه‌ش
مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و مالیكی و شافیعی وسه‌وری وله‌یسی كوڕی سه‌عدو شه‌عبی و حه‌سه‌نی
به‌سرییه‌و ده‌چێته‌وه سه‌ر ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت .. به‌ڵگه‌شیان :
١- فه‌رمووده‌كه‌ی
لای ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى
اللهُ علَيه وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (التَّيَمُّمُ
ضَرْبَتَانِ : ضَرْبَةٌ لِلْوَجْهِ ، وَضَرْبَةٌ لِلْيَدَينِ الَى الْمِرْفَقَينِ)[3] واته
: ته‌یه‌مموم دوو زه‌ربه‌یه، یه‌كیان بۆ مه‌سحی ده‌موچاو به‌كار دێته‌وه‌و ئه‌وی
تریان بۆ مه‌سحی ده‌سته‌كان تا ئانیشكه‌كان ..
٢- فه‌رمووده‌كه‌ی
لای ئه‌بو جوهه‌یم خوا لێی رازی بێت كه باس له كابرا ده‌كات كه ده‌فه‌رموێ : (أَقْبَلَ رَسُولُ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - مِنْ
نَحْوِ بِئْرِ جَمَلٍ ، فَلَقِيَهُ رَجُلٌ فَسَلَّمَ عَلَيْهِ ، فَلَمْ يَرُدَّ
عَلَيْهِ السَّلَامَ حَتَّى أَقْبَلَ عَلَى الْجِدَارِ ، فَمَسَحَ بِوَجْهِهِ
وَيَدَيْهِ ، ثُمَّ إِنَّهُ رَدَّ - عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ -
السَّلَامَ )[4]
واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّى اللهُ علَيه
وَسَلَّمَ له لای بیری ووشتره‌وه ده‌هاته‌وه، كابرایه‌كی موسوڵمانی پێ گه‌یشت،
سڵاوی لێ كرد، پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللهُ علَيه وَسَلَّمَ وەڵامی نه‌دایه‌وه، رۆیشت
تا گه‌یشته دیوارێك مه‌سحی ده‌موچاوو ده‌ستی
كرد و پاشان سه‌لامی خوای لێ بێت وەڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دایه‌وه ..
ریوایه‌تێكی تری هه‌یه كه
ئه‌م پۆله شه‌رعناسه به‌ڕێزه وه‌ك به‌ڵگه‌ی بۆچوونی خۆیان له مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی
ته‌یه‌مموم كردن‌دا پشتی پێ ده‌به‌ستن كه ده‌فه‌رموێ : (حَتَّى
قَامَ الَى جِدَارٍ فَحَتَّهُ بِعَصَا كانَتْ معَهُ ثُمَّ وَضَعَ يَدَيهِ عَلَى
الجِدَارِ فَمَسَحَ وَجْهَهُ وَذِرَاعَيِهِ ثُمَّ رَدَّ السَّلامَ )[5] واته
: تا گه‌یشته لای دیوارێك و به‌و گۆچانه‌ی پێی بوو دیواره‌كه‌ی كڕاند، پاشان ده‌ستی
به دیواره‌كه‌دا هێناو مه‌سحی ده‌موچاوو قۆڵه‌كانی كرد‌و پاشان وەڵامی سه‌لامی
كابرای دایه‌وه ..
٣- ریوایه‌تی
فه‌رمووده‌یه‌كی تر له سه‌یدنا عه‌مماری كوڕی یاسره‌وه ده‌كه‌ن خوا لێیان رازی
بێت كه ده‌فه‌رموێ: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا بوون صَلَّى اللهُ علَيه
وَسَلَّمَ، كه مه‌سحی صه‌عیدیان بۆ نوێژی به‌یانی كردووه له‌پی ده‌ستیان جارێك به زه‌وی كێشاوه بۆ ده‌موچاویان
ئینجا جارێكی تر بۆ هه‌موو ده‌ست و بازوویان له ناو ده‌ستیانه‌وه تا شان و بن
باڵیان :( فَقَامَ الْمُسْلِمُونَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ
صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَضَرَبُوا بِأَيْدِيهِمْ الْأَرْضَ ثُمَّ
رَفَعُوا أَيْدِيَهُمْ وَلَمْ يَنْفُضُوا مِنْ التُّرَابِ شَيْئًا فَمَسَحُوا
بِهَا وُجُوهَهُمْ وَأَيْدِيَهُمْ إِلَى الْمَنَاكِبِ وَمِنْ بُطُونِ أَيْدِيهِمْ
إِلَى الْآبَاطِ)[6]
پۆله شه‌رعناسی دووه‌م ئه‌گه‌رچی
پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی ئوممه‌تن، بەڵام وا پێده‌چێت به‌ڵگه‌كانیان زه‌عیف بن، ته‌نانه‌ت
فه‌رمووده‌یه‌كیان به مه‌رفووعیش نه‌سه‌لمێنراوه!! له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌لمێت ئه‌وه‌یه كه ته‌یه‌مموم وه‌كو ده‌ستی دز په‌یوه‌ندی به قۆڵ و بازووه‌وه
نیه، ته‌نها ده‌سته‌كان مه‌سح ده‌كرێن، بۆیه سه‌یدنا ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان
رازی بێت ده‌یفه‌رموو : ده‌ستی دز ده‌بڕرێت بەڵام له مه‌چه‌كه‌وه نه‌ك له قۆڵه‌وه،
به‌ڵگه‌شی ئه‌م ئایه‌ته بوو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : (فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ)
المائدة/ ٦ واته : ئه‌گه‌ر ئاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت هه‌ر به‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌میندا
به‌رز بۆته‌وه ( له خاك ولم و به‌رد ) مه‌سحی ده‌موچاوتان و ده‌سته‌كانتانی پێ
بكه‌ن .
بۆیە پێم وایە، کە تەیەممومی دروست ئەوەیە، لە پۆلە شەرعناسی
یەکەمدایە... واللە اعلم...
نووسینی : مامۆستا کرێکار
.....................
[1] المغني ( ١/١٥٩ ) ، المحلى ( ٢/١٤٦ ) ، مجموع الفتاوى ( ٢١/٤٢٢ )
.
[2]
بوخارى ( ٣٣٨ ) ، موسليم ( ٧٩٨ ) .
[3] الحاكم ( ١/١٧٩ ) ، بەيهيقي
( ١/٣٠٧ ) بە زەعيفيشی ناساندووە .. كەمال ئيبنو السەيد لەصحيح فقه السنة (١/٢٠٣)دا
دەفەرموێ : زەعيفە .
[4] بوخارى ( ٣٣٧ ) ، موسليم
( ٨٠٠ ) .
[5] ئیمامی شافیعی له المسند( ١٣٠ ) هێناوێتیه‌وه ،
هه‌روه‌ها به‌یهیقی ( ١/٢٠٥ ) بەڵام فه‌رمووده‌وانان ده‌فه‌رموون مونكه‌ره، چونكه
پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده سه‌حیحه‌كه‌ی پێشتری ده‌كات كه بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌و
سه‌حیحه .. صحیح فقه السنه (1/ 203) .
[6] ئەوبو داود (١/٨٤)، ئیبنو ماجة (٥٧١)،(نەسائی (١/١٦٨) کەمال ئیبنو
السەید لە صحيص فقە السنة (١/١٦٣) دا دەڵێ: موزتەریبە(شێواو).