یه‌كتاپه‌رستی و جۆرەکانی باوەڕ گرنگییه‌كی حه‌تمی و چاره‌نوسیانه‌ی هه‌یه بۆ مرۆڤ، چونكه ئاڕاسته‌ی مرۆڤ دیاری ده‌كات و ته‌فسیری ژیانی ده‌كات و سه‌رئه‌نجام و داهاتووی بڕیار ده‌دات، به‌خته‌وه‌ری یان خاكه سارییه .. به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه یان دۆزه‌خی هه‌میشه‌ییه، كه‌وابوو نابێت كه‌م ته‌رخه‌می تێدا بكرێت و سه‌رپێیی یانه ته‌ماشا بكرێت واته: بوون و نه‌بوونی وه‌كو یه‌ك دابنرێت، به‌ڵكو پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێت و گرنگی ته‌واوی پێ بدرێت و چۆنیه‌تی و پێویستی ئه‌و باوەڕه بزانرێت . پێویسته به باوەڕی یه‌كتاپه‌رستی خوا بناسین خه‌ڵك له كۆن و نوێ‌دا خوایان ناسیوه‌و باوەڕیان به بوونی هه‌بووه - مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن - چونكه باوەڕ داخوازییه‌كی (فیتری) یه، بۆیه ئیسلام جه‌خت له‌سه‌ر بوونی خوا ناكات، به‌ڵكو گرنگی به چۆنیه‌تی ناسینی خوای گه‌وره ده‌دات، چونكه خه‌ڵكی به زۆری له‌م لایه‌نه‌وه گومڕا ده‌بن و سه‌ریان لێ ده‌شێوێت .. پێش هاتنی ئیسلام عه‌ره‌به‌كان باوەڕیان به خوا هه‌بوو، بەڵام له هه‌مان كاتدا شتی تریان ده‌په‌رست و تێكڕا سه‌رگه‌ردان ببوون، بێجگه له كه‌سانێكی كه‌م كه له‌سه‌ر ڕێبازی (حنیفی) مابونه‌وه وه‌ك: زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل. بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له (أَبو رَجاء العَطاردي) یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌یفه‌رموو: ئێمه به‌ردمان ده‌په‌رست، ئه‌گه‌ر به‌ردێكی ترمان بدۆزیایه‌ته‌وه له‌م جوانتر بوایه، ئه‌ممان فڕێ ده‌داو جوانه‌كه‌مان ده‌په‌رست، وه ئه‌گه‌ر به‌ردمان ده‌ست نه‌كه‌وتایه، هه‌ندێك خۆڵمان گرد ده‌كرده‌وه‌و بزنێكمان ده‌هێنا، شیره‌كه‌یمان به‌سه‌ردا ده‌دۆشی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕ ببێ، ئنجا ده‌مان شێلاو ته‌وافمان به ده‌وریدا ده‌كرد . هه‌یانبوو بتیان له خورما دروست ده‌كردو ده‌یان برد بۆ سه‌فه‌ر، كه خواردنیان ته‌واو ده‌بوو، برسیه‌تی زۆری بۆ ده‌هێنان خوا خورمایینه‌كه‌یان ده‌خوارد !! له ووڵاتی فارس ئاگریان ده‌په‌رست .. له هیندستان بتپه‌رستی گه‌یشتبووه لوتكه له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی‌دا ژماره‌ی په‌رستراوه‌كانیان به (٣٣٠) ملیۆن مه‌زەنده كراوه. ئایینه ئاسمانییه‌كانیش شێوێنرابوون و به خاوێنی نه‌مابونه‌وه‌و چونكه هاوبه‌ش دانانیان تێكه‌ڵ ببوو، بۆ نموونه: جوله‌كه‌كان ده‌یان ووت: (عوزێر) كوڕی خوایه‌و، گاوره‌كان ده‌یان ووت: (مه‌سیح: سه‌یدنا عیسا) كوڕی خوایه‌و عه‌ره‌به‌كان كه له‌سه‌ر ئاینی (حه‌نیفی) بوون سه‌ره‌ڕای بت په‌رستییه‌كه‌یان ده‌یان ووت: (فریشته‌كان) كچی خوان و ئه‌و كه‌عبه‌یه‌ی سه‌یدنا ئیبراهیمی بت شكێن دروستی كردبوو (٣٦٠) بتی تێدا بوو. به‌م شێوه‌یه بیر‌و باوەڕی یه‌كتاپه‌رستی به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له ناو مرۆڤایه‌تیدا نه‌مابوو، ئنجا خوای گه‌وره دوایین په‌یامی یه‌كتاپه‌رستی ڕه‌وانه كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌و شه‌وه زه‌نگه قوتار ببن، له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام ئه‌وپه‌ڕی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی (یه‌كتاپه‌رستی) ده‌كاته‌وه و خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆی و به هه‌موو شێوازێك ڕونی ده‌كاته‌وه . واتای یه‌كتاپه‌رستی و به‌شه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی: بریتییه له به‌ته‌نها ناسینی خوای گه‌وره، له په‌روه‌ردگاریه‌تی و په‌رستراویه‌تی و ناو‌و سیفه‌ته‌كانیدا. به‌م پێودانگه یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرێت به سێ به‌شه‌وه: یه‌كه‌م: یه‌كتاپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تی (الربوبیة) . دووه‌م: یه‌كتاپه‌رستی په‌رستراوێتی (الالوهیة) . سێیه‌م: یه‌كتاپه‌رستی ناووسیفاته‌كان (الأسماء و الصفات). یەکەم: یه‌كتاپه‌رستی په‌روه‌ردگارێتی (توحید الربوبیة) بریتییه له به‌ته‌نها ناسینی خوای گه‌وره له كار‌و فرمانه‌كانیدا، وه‌ك: دروست كردن و خاوه‌نیه‌تی و مشور خواردن و ژیاندن و مراندن و ڕۆزی دان و سوود گه‌یاندن و زیان گه‌یاندن و .. هتد، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَلِلَّهِ الْحَمْدُ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَرَبِّ الأَرْضِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) الجاثية/٣٦ واته: سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و په‌روه‌ردگاری زه‌وی، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان. یاخود ده‌فه‌رموێت: (قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ فَقُلْ أَفَلاَ تَتَّقُونَ * فَذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلاَّ الضَّلالُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ) یونس/٣١-٣٢ واته: ئه‌ی محمد صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ به بێ باوەڕان بڵێ: كێ له ئاسمان و زه‌وییه‌وه ڕۆزیتان بۆ دابین ده‌كات؟ كێ بیستن و بینینه‌كانی به‌ده‌سته‌و خاوه‌نیانه؟ كێ له ته‌نی مردوو زیندوو به‌دی دێنێت و له زیندووش مردووی بێ گیان ده‌خاته‌وه؟ ئه‌ی كێ مشوری كار‌و فرمان ده‌خوات؟ ئه‌وا ده‌ڵێن: خوا، تۆش بڵێ: ئه‌ی بۆ پارێز له خوا ناكه‌ن؟ ئه‌وه خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری ڕاسته‌قینه‌تانه، له دوای ڕاست و ڕه‌وایی چیتر هه‌یه بێجگه له ناڕه‌وایی؟ ئیتر چۆن ئاوا لاڕێ ده‌بن؟ پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ له نزای (سَيد ألإستغفار) دا ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُمَّ أنتَ رَبِّي، لا إلهَ إلاَّ أنتَ خَلَقْتَنِي وأنَّا عَبْدُكَ) رواه البخارى واته: خوایه تۆ په‌روه‌ردگاری منی، هیچ په‌رستراوێك نییه شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه له تۆ، دروستت كردووم و من به‌نده‌ی تۆم . په‌یوه‌ندی یه‌كتاپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تی به دوو به‌شه‌كه‌ی تره‌وه ووشه‌ی (رَب) له زمانی عه‌ره‌بیدا واتایه‌كی بنچینه‌یی هه‌یه، كه (په‌روه‌رده) یه بەڵام چه‌ند واتایه‌كی تریش هه‌ڵده‌گرێت و له قورئانیشدا به‌و واتایانه هاتووه، وه‌ك: چاودێر‌و سه‌روكار، گه‌وره‌و پشتیوان، دەسەڵاتداری قسه‌ڕه‌وا، پادشا‌و خاوه‌ن، به‌م پێیه (یه‌كتاپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تی) ده‌بێته بنچینه بۆ هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی تر، چونكه: أ- ئه‌گه‌ر خوایه‌ك دروستكه‌رو مشور خۆر‌و خاوه‌ن و دەسەڵاتدارو ڕۆزیده‌رو ژیێنه‌رو مرێنه‌رو گه‌وره‌و پشتیوان بێت، هه‌ر ئه‌ویش شایسته‌ی په‌رستن و گوێڕایه‌ڵی كردن و مل كه‌چییه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ فِرَاشاً وَالسَّمَاء بِنَاء وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ) البقرة/ ٢١-٢٢ واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان بپه‌رستن كه دروستی كردوون، وه ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌شی دروست كردووه، تا تەقوای بكه‌ن و لێی بترسن، ئه‌و خوایه‌ی زه‌وی بۆ كردوون به ڕایه‌خ و ئاسمانی كردووه‌ته بونیادێكی دامه‌زراوو له ئاسمانه‌وه ئاوی باراندووه‌و به‌و ئاوه به‌رو بوومی ڕواندووه‌و كردویه‌تی به بژێوو ڕۆزی ئێوه، كه‌واته هاوتا بۆ خوا دامه‌نێن و خۆشتان ده‌زانن هیچ هاوتایه‌كی نییه. ب- ئه‌گه‌ر خوایه‌ك هه‌رچی فرمان و ئاڵ‌و گۆڕ‌و مشوور خواردنی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی به‌ده‌ست بێت و هه‌ر خۆی خاوه‌نی بێت و دروستكه‌ری بێت، حه‌تمه‌ن ده‌بێت هه‌موو سیفه‌تێكی ته‌واوی هه‌بێت و دوور بێت له هه‌موو له‌كه‌و كه‌م و كوڕییه‌ك، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ) الصافات/١٨٠ واته: پاك و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت له هه‌موو كه‌م و كوڕییه‌ك، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندی، له‌وه‌ی به نادروست و ناڕه‌وا وه‌سفی ده‌كه‌ن .. یان ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاء وَيَقْدِرُ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا) الإسرا‌ء/٣٠ واته: په‌روه‌ردگارته كه ڕۆزی والێ ده‌كات و ده‌ی به‌خشێت به‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت، وه خۆشی ئه‌ندازه گیری ده‌كات، هه‌ر ئه‌ویش شاره‌زاو بینایه به به‌نده‌كانی خۆی .. بێگومان به ته‌نها ناسینی خوای گه‌وره له په‌روه‌ردگاریه‌تی دا به ته‌نها دادی كه‌س نادات و سوودی نابێت ماده‌م نه‌بێته بنچینه‌و بناغه بۆ دوو به‌شه‌كه‌ی تری یه‌كتاپه‌رستی، چونكه زۆر كه‌س ووتویانه: خوا دروست كه‌ره‌و ڕۆزیده‌ره بەڵام هاوبه‌شیان بۆ داناوه له په‌رستندا، یاخود سیفه‌تی ناته‌واوی یان داوه‌ته پاڵی، خوای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: (وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ) یوسف/ ١٠٦ واته: زۆربه‌یان باوەڕ به خوا ناهێنن به جۆرێك نه‌بێت كه هاوبه‌شی بۆ داده‌نێن . موجاهید ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: باوەڕ هێنانیان به خوا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: خوا دروستی كردوین و ڕۆزیمان ده‌دات و ده‌مان مرێنێت، ئه‌مه باوەڕه‌كه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی غه‌یری خوا ده‌كه‌نه هاوبه‌شی له په‌رستندا. دووەم: یه‌كتاپه‌رستی په‌رستراوێتی (توحید الالوهیة) بریتییه له به ته‌نها ناسینی خوای گه‌وره له په‌رستندا به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، وه‌ك: نوێژ‌و ڕۆژوو زه‌كاتدان و حه‌ج كردن و قوربانی دان و پاڕانه‌وه‌و تكاكردن و ملكه‌چی و شوێن كه‌وتن و .. هتد، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الحج/٧٧ واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوەڕتان هێناوه ڕكووع به‌رن و كڕنووش ببه‌ن و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن و كاری چاكه بكه‌ن به‌ڵكو سه‌رفراز بن. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌مه‌لایه‌نی په‌رستن به پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ) الأنعام/١٦٢-١٦٣ واته: بڵێ: من نوێژ‌و قوربانی كردن و ژیان و مردنم بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه، هیچ هاوبه‌شی نییه، وه به‌و شێوه فه‌رمانم پێ كراوه كه بیپه‌رستم و منیش یه‌كه‌م كه‌سم كه ملكه‌چ ده‌بم و چاوم لێ ده‌كرێت. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (حَقُّ اَللَّهِ عَلَى الْعِبَادِ أَنْ يَعْبُدُوهُ، وَلا يُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا) متفق علیه واته: مافی خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئه‌وه‌یه بیپه‌رستن و هیچ شتێك نه‌كه‌ن به هاوبه‌شی. په‌یوه‌ندی یه‌كتاپه‌رستی په‌رستراوێتی به دوو به‌شه‌كه‌ی تره‌وه ووشه‌ی (ألَه) له زمانی عه‌ره‌بیدا واتایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه كه (په‌رستراو)ە، چونكه (اله) به واتای (مَألوه) ە واته: په‌رستراو، بەڵام به چه‌ند واتایه‌كی تریش هاتووه كه به تێكڕایان واتای په‌رستراویه‌تی (ألوهیة) مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، له‌و واتایانه‌ش: - نیاز مه‌ند: چونكه جێگه‌ی نیازی به‌نده‌كه‌یه‌تی و له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كی ده‌روونی و ماددی ده‌ربازی ده‌كات و هێورو دڵنیای ده‌كاته‌وه . - پشتیوان و داڵده‌ده‌ر: چونكه به‌نده‌كه‌ی له چنگی مه‌ترسییه‌كان ڕزگار ده‌كات و داڵده‌ی ده‌دات و پشتیوانیه‌تی . - ڕووتێكراو: چونكه به‌نده‌كه‌ی زۆر سڵی لێ ده‌كاته‌وه‌و خۆشی ده‌وێت و تامه‌زرۆیه‌تی و هه‌میشه دڵی له لایه‌تی . به‌م پێودانگه په‌رستراو هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه جێگه‌ی نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌نده‌كه‌یه‌تی و له كاتی ته‌نگانه‌و سه‌غڵه‌تیدا هه‌ر ئه‌و فریادڕه‌سی ڕاسته‌قینه‌یه‌و پشتیوانی لێ ده‌كات و داڵده‌ی ده‌دات و زاتێكی وایه كه به‌نده‌كه‌ی پڕ به‌دڵ سڵی لێ ده‌كاته‌وه‌و شه‌رمی لێ ده‌كات و خۆشی ده‌وێت و تامه‌زرۆیه‌تی، ئنجا ئه‌م جۆره په‌رستراویه‌تییه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی تری یه‌كتاپه‌رستی ده‌گرێته‌وه چونكه: أ- كاتێك به‌نده به‌و چه‌شنه خوای خۆی ده‌په‌رستێت كه دڵنیا بێت دروستكه‌رو خاوه‌ن و مشوور خۆر‌و ڕۆزی ده‌رو ژیێنه‌رو مرێنه‌ریه‌تی، ئه‌گه‌ر نه چۆن ئاوا خۆی ته‌سلیمی ده‌كات و ملكه‌چی ده‌بێت. ب- هه‌روه‌ها ده‌بێت دڵنیا بێت كه خاوه‌نی هه‌موو ناو‌و سیفه‌تێكی به‌رزو ته‌واوه‌و دووره له هه‌موو له‌كه‌و ناته‌واوییه‌ك، چونكه به‌ندایه‌تی بۆ كه‌سێك ناكرێت كه ناته‌واو بێت، بەڵام هیچ كام له دوو جۆره‌كه‌ی تری یه‌كتا په‌رستی ئه‌م به‌شه‌یان ناگرێته‌وه چونكه: زۆر كه‌س دان ده‌نێت به‌وه‌دا كه خوا دروستكاریه‌تی و ڕۆزی ده‌ریه‌تی و ژێێنه‌رو مرێنه‌ریه‌تی بەڵام غه‌یری خوا ده‌په‌رستێت، یاخود زۆر كه‌س باوەڕی وایه كه په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌رو ژیانه خاوه‌نی هه‌موو سیفه‌تێكی ته‌واوه‌و به‌س بەڵام بێجگه له خواش ده‌په‌رستێت . سێیەم: یه‌كتاپه‌رستی ناو‌و سیفه‌ته‌كان (توحید الأسماء والصفات) واته باوەڕ بوون به‌وه‌ی خوای گه‌وره خاوه‌نی هه‌مو سیفه‌تێكی ته‌واوه‌و دووره له هه‌موو سیفه‌تێكی ناته‌واوی و كه‌م و كوڕییه‌وه، هه‌روه‌ها به ته‌نها ناسینی خوا له‌و ناوانه‌دا كه خۆی پێ ناوناون و له‌و سیفه‌تانه‌دا كه له قورئاندا یان له زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ خۆی پێ وه‌سف كردوون ئه‌وه‌ش به چه‌سپاندنیان و سه‌لماندنیان ده‌بێت به شێوە‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، واته: به بێ شێواندن (تَحریف) و مانا گۆڕكێ (تأویل) و به بێ له‌كار خستن (تَعطیل) و چۆنایه‌تی (تَكییف) و به‌بێ لێچواندن (تشبیه). كه‌واته هه‌تا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه نه‌كرێت یه‌كتاپه‌رستی ناو‌و سیفه‌ته‌كان نایه‌ته دی: ١- به دوور گرتنی خوای گه‌وره له هه‌موو له‌كه‌و ناته‌واوی و كه‌م و كوڕییه‌ك ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه: أ- خوای گه‌وره به پاك ڕاگرین له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش و هاوتاو پشتیوان و تكاكار (به بێ مۆڵه‌تی خۆی) و دۆست (له لاوازییه‌وه). ب- خوای گه‌وره به پاك ڕاگرین له نوستن و بێ تاقه‌تی و ماندوو بوون و مردن و نه‌زانی و سته‌م و بێ ئاگایی و بیر چونه‌وه‌و وه‌نه‌وزو لایه‌نگیری و .. هتد خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * اللَّهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ) سوره الإخلاص واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ بڵێ: خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه تاك و ته‌نهایه، خوایه‌ك جێگه‌ی نیازه له كاتی ته‌نگانه‌دا كه‌سی لێ نه‌بووه و له كه‌س نه‌بووه، وه هیچ كه‌س هاوتای ئه‌و نییه. یان ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ ....) البقرة/٢٥٥ واته: هه‌ر خوایه‌كه بێجگه له‌و هیچ په‌رستراوێكی تر نییه و زیندووی ڕاگیركه‌ره، نه وه‌نه‌وز ده‌دات و نه خه‌و ده‌یباته‌وه، هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی دایه هی خۆیه‌تی، كێ هه‌یه بتوانێت تكای به بێ مۆڵه‌تی خۆی له‌لا بكات . ٢- باوەڕ بوون به‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌ی كه له قورئان و سوونه‌تدا هاتوون به شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، وه‌ك چۆن له زمانی عه‌ره‌بیدا واتا ده‌به‌ْخشن به‌بێ زیادو كه‌م، كه‌واته پێویسته باوەڕدار له‌م خاڵانه به دوور بێت: أ- شێواندن (تحریف) و مانا گۆڕكێ (تأویل): واته لادان و گۆڕینی ناوه‌كه یان سیفه‌ته‌كه له واتاكه‌ی خۆی وه‌ك: لێكدانه‌وه‌ی ده‌ستی خوای گه‌وره به‌هێز یان لێكدانه‌وه‌ی باڵابوون (استواء) ی خوا به‌سه‌ر عه‌رشدا به ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن (استیلاء) یاخود خوێندنه‌وه‌ی ناوی پیرۆزی (الله) به (منصوب) ی له ئایه‌تی: (وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا)النساء/ ١٦٤ واته: خوا قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كرد به قسه كردن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر په‌رچی سیفه‌تی (قسه كردن) ی خوای گه‌وره بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ووشه‌ی پیرۆزی (الله) له ئایه‌ته‌كه‌دا (منصوب) بێت واته: مو‌سا قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوا كرد . ب- له كار خستن (تعطیل): واته نكۆڵی كردن له ناو‌و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به بیانوی ئه‌وه‌ی چه‌سپاندنیان ده‌بێته هۆی لێچواندنی خوای گه‌وره به دروست كراوه‌كانییه‌وه وه‌ك: نكۆڵی كردن له ده‌ستی خوای گه‌وره، بۆ نموونه: هه‌ندێك ووتوویانه: خوا توانای هه‌یه بەڵام ده‌ستی نییه. چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستی هه‌بێت ئه‌وا له دروست كراوه‌كانی ده‌چێت، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاء) ال عمران/٧٣ واته: ئه‌ی محمد صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ بڵێ: ڕێز‌و چاكه به ده‌ستی خوایه، ده‌یدات به هه‌ر كه‌س خۆی بیه‌وێت. ئاشكرایه ووشه‌ی (ده‌ست) به ڕاشكاوی له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه، بێگومان ئه‌و بیانووه‌ی كه ده‌ڵێن: چه‌سپاندنی ناو‌و سیفه‌ته‌كان ده‌بێته هۆی لێچواندنی خوای گه‌وره به دروست كراوه‌كانییه‌وه، له‌به‌ر دوو هۆ پووچ و بێ بناغه‌یه: ١- ئه‌و بیانووه واده‌گه‌یه‌نێت كه فه‌رمایشته‌كانی خوای گه‌وره پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، چونكه خوای گه‌وره ناو‌و سیفه‌ته‌كانی بۆ خۆی چه‌سپاندووه‌و ده‌فه‌رموێت: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيءٌ ..) الشوری/١١ واته: هیچ شتێك به وێنه‌ی خوا نییه. ٢- مه‌رج نییه دوو شت ناوه‌كانیان یان سیفه‌ته‌كه‌یان به بێژه (لفظ) وه‌كو یه‌ك وابوو ئیتر خۆشیان له ماك و ناوه‌ڕۆكدا له یه‌كدی بچن، بێگومان سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به جۆرێكن كه شایسته‌ی شكۆمه‌ندی ئه‌ون و له سیفه‌تی هیچ كام له دروست كراوه‌كانی ناچن. ج - چۆنایه‌تی (تكییف): واته ده‌ستنیشان كردنی چۆنیه‌تی و شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره . د- لێچواندن (تشبیه): واته لێچواندنی سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به سیفه‌تی دروستكراوه‌كانییه‌وه وه‌ك: لێچواندنی زاتی خوا یان ڕووی خوا یان ده‌ستی خوای گه‌وره به هی دروستكراوه‌كانییه‌وه، بۆ نموونه: جوله‌كه‌كان ده‌یان گووت: ده‌ستی خوا قونجاوه‌و نابه‌خشێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاء) المائدة/٦٤ واته: جووله‌كه‌كان ده‌یان ووت: ده‌ستی خوا قونجاوه، ده‌ستیان بقونجێت و به‌و قسه‌یه نه‌فرینیان لێ كراوه، به‌ڵكو هه‌ردوو ده‌ستی واڵان و كراوه‌ن، هه‌رچۆنێك بیه‌وێت ده‌به‌خشێت. ئاشكرایه هه‌ر ده‌ستی مرۆڤه‌كه ده‌قونجێت و چرووكی ده‌كات، بەڵام ده‌ستی خوای گه‌وره كراوه‌یه‌و له هیچ ڕوویه‌كه‌وه له ده‌ستی كرۆڤ ناچێت . ٣- نیاز بڕین له په‌ی بردن به چۆنیه‌تی و ماكی سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره، واته: نابێ نه به‌دڵ و نه به بۆچوون و نه به زمان چۆنیه‌تی یان ده‌ستنیشان بكرێت، بەڵام ده‌بێ چۆنیه‌تی باوەڕ پێ بوونیان به‌م شێوه‌یه بێت: أـ دڵنیا بین له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌ی كه له قورئان و سوننه‌تدا هاتوون ناو‌و سیفه‌تی خوای گه‌وره‌ن . ب - بزانین كه‌هه‌ر یه‌ك له ناوه‌كانی واتای سیفه‌تێك یان چه‌ند سیفه‌تێكی خوای گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت و خاوه‌نی ئه‌و سیفه‌ته‌یه، بەڵام مه‌رج نییه هه‌ر كام له سیفه‌ته‌كانی ناوێك بن بۆ خوای گه‌وره، چونكه هه‌ندێك سیفه‌ت له فرمانی خواوه وه‌رگیراوه، وه‌ك: توڕه‌یی . ج - بزانین كه خوای گه‌وره به واقیعی ئه‌و سیفه‌ته‌ی تێدایه، بۆ نموونه: یه‌كێك له ناوه پیرۆزه‌كانی (السمیع)ـە واته (بیسه‌ر) ئنجا پێویسته باوەڕمان وابێت كه: ١- السَّمِيع ناوێكی خوای گه‌وره‌یه . ٢- خوای گه‌وره سیفه‌تی بیستنی هه‌یه .. ٣- به واقیعی ده‌بیستێت و گوێی له ووته‌و ده‌نگه‌كانه . نوسینی: کاوان کوردی پێداچونەوەی: مامۆستا کرێکار