ده‌روازه‌كانی ناسینی خوا
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: سه‌رنجدان و ورد بونه‌وه له بونه‌وه‌رو ژیان:
أ- فراوانی بونه‌وه‌ر:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَسِعَ كُرْسِيهُ السمَاوَاتِ وَالأَرْضَ) البقرة/٢٥٥ واته: كورسی خوای گه‌وره به ئه‌ندازه‌ی ڕووبه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی فراوانه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَالسمَاء بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنا لَمُوسِعُونَ) الذاريات/٤٧ واته: ئاسمانمان به‌هێز بنیاد ناوه‌و هه‌ر به‌رفراوانی ده‌كه‌ین. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (مَا السَمَاوَاتُ السَبْعُ فِي الْكُرْسِيِ إِلاَ كَحَلَقَةٍ مُلْقَاةٍ بِأَرْضِ فَلاَةٍ وَفَضْلُ الْعَرْشِ عَلَى الْكُرْسِيِ كَفَضْلِ تِلْكَ الْفَلاَةِ عَلَى تِلْكَ الْحَلَقَةِ) واته: گه‌وره‌یی حه‌وت ئاسمانه‌كان له چاو كورسی خوادا وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك وایه له ده‌شتێكی چۆلدا فڕێ درابێت، وه گه‌وره‌یی عه‌رش به‌سه‌ر كورسی دا وه‌ك گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌شته چۆڵه وایه له چاو ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا.. گه‌ردون ناسه‌كانیش ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا په‌ی پێ براوه به‌نوێترین ده‌زگای (ته‌لسكۆب) كه له دوری چوار هه‌زار ساڵی تیشكییه‌وه ئه‌ستێره به‌دی ده‌كات، هه‌زار ملیۆن كاكهشان هه‌یه‌و هه‌ر كاكهشانێكیش له هه‌زار ملیۆنه‌وه تاكو سی هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره‌ی تێدایه، ئه‌و په‌ڕی توانای زانستی مرۆڤ هێشتا په‌ی به‌وه‌نده بردووه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه كۆتایی بوونه‌وه‌ر نییه ! باشه جیهانێك به ڕوانگه‌ی كورت بینی مرۆڤ هێنده فراوان بێت له ڕاستیدا ده‌بێت چه‌نده فراوان بێت؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه فراوانی بوونه‌وه‌ر بێت كه هه‌رگیز به بیری مرۆڤ مه‌زنده ناكرێت، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی كردووه چه‌نده گه‌وره‌و به توانا بێت؟!
ب- وورده‌كاری بوونه‌وه‌ر:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (صُنْعَ اللهِ الذِي أَتْقَنَ كُل شَيْءٍ) النمل/٨٨ واته: ئه‌و شاخه‌ی كه ده‌ی بینن دروستكراوی خوایه كه، هه‌موو شتێكی به وورده‌كاری دروست كردووه. یان ده‌فه‌رموێت: (إِنا كُل شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ) القمر/٤٩ واته: ئێمه هه‌موو شتێكمان به ئه‌ندازه‌ی دیاری كرا‌و دروست كردووه. به‌م پێیه هه‌موو شتێك مانگ و خۆر، شه‌وو ڕۆژ، باران بارین، ڕۆزی گیانداران، له دایك بوون و مردن، و .. هتد، به ئه‌ندازه‌ی دیاریكراو دروست كراون ده‌جوڵێن و ڕووده‌ده‌ن، هه‌رگیز له توانای مرۆڤدا نییه به‌شێكی كه‌می ئه‌م بوونه‌وه‌ره به شێوه‌یه‌كی (كت و مت) ئامار بكات گه‌رچی له كاتژمێری (الكترون) یش ووردهكارتر دابهێنێت كه له چركه‌یه‌كدا (١/٠٠٠ر١٠٠ یه‌ك له سه‌د هه‌زار) تۆمار ده‌كات، چونكه هه‌ر له گه‌ردیله‌وه تا كاكهشانه زه‌به‌لاحه‌كان وورده‌كارییه‌كی له ڕاده به‌ده‌ریان تێدایه، بۆ نموونه: (ئه‌لیكترۆن) له گه‌ردیله‌دا به پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێره‌وه به ده‌ووری ناوكدا ده‌سووڕێته‌وه. هه‌روه‌ها زه‌وی و مانگ و خۆر‌و تێكڕای ئه‌ستێره‌كان و كاكهشانهكان، هه‌ر هه‌موویان به پێچه‌وانه‌ی میلی كاتژمێره‌وه به خولگه‌یه‌كی هێلكه‌یی (ئیهلیجی) دا‌و به لاری ده‌سوڕێنه‌وه، له‌وه‌ش سه‌رسووڕهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی دووریی نێوان ئه‌لیكترۆن و ناوك به ئه‌ندازه‌ی ڕێژه‌ی دووریی نێوان خۆر‌و ئه‌ستێره گه‌ڕۆكه‌كانه.
ج- گۆڕانكاری له بوونه‌وه‌رو ژیاندا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبكَ كَيْفَ مَد الظل وَلَوْ شَاء لَجَعَلَهُ سَاكِنا ثُم جَعَلْنَا الشمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلا * ثُم قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضا يَسِيرا * وَهُوَ الذِي جَعَلَ لَكُمُ الليْلَ لِبَاسا وَالنوْمَ سُبَاتا وَجَعَلَ النهَارَ نُشُورا * وَهُوَ الذِي أَرْسَلَ الريَاحَ بُشْرا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ وَأَنزَلْنَا مِنَ السمَاء مَاء طَهُورا * لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَة ميْتا وَنُسْقِيَهُ مِما خَلَقْنَا أَنْعَاما وَأَنَاسِي كَثِيرا) الفرقان/٤٥-٤٩ واته: ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر - له به‌ره‌به‌یاندا - درێژ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه جێگری دهكردو بهههڵهاتنی خۆره‌كه نه‌ده‌سڕایه‌وه، پاشان خۆرمان كرده‌وه به هۆیه‌ك بۆ دروست بوونی سێبه‌ر، پاشان به هێواشی دهیكێشینهوه بۆلای خۆمان، هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه شه‌وی كردووه به پۆشاك و خه‌وی كردووه به مایه‌ی حه‌وانه‌وه‌و ڕۆژی كردووه به كاتی بڵاوه لێ كردن بۆ كار‌و كاسبی، وه هه‌ر ئه‌وه له پێش هاتنی ڕهحمهتهكهیهوه - وه‌ك موژده‌یه‌ك- با هه‌ڵده‌كات كه بارانه، وه له ئاسمانه‌وه ئاوێكی خاوێن كه‌ره‌وه‌مان باراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خاكێكی ووشكی مردووی پێ زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و ئاژه‌ڵ و خه‌ڵكه زۆره به‌و بارانه تێر ئاو بكه‌ین كه دروستمان كردوون. گۆڕانكاری له ژیان و بوونه‌وه‌ردا به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانه‌وه. ڕۆژانه بگره هه‌موو كاتژمێر‌و چركه‌و خولەکێك ڕووداوێك یان زیاتر ڕوو ده‌دات، به نموونه: له‌دایك بوون، مردن، ده‌سه‌ڵات په‌یدا كردن، ژیر ده‌ست بوون، ههژاركهوتن، ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، نه‌خۆش كه‌وتن، چاك بوونه‌وه‌و .. هتد، ئه‌مانه وه‌ك گیاندار ...ئینجا وه‌ك سه‌ر زه‌وی: ڕۆژ هەڵاتن، شه‌و داهاتن، باههڵكردن باران بارین، خۆر گیران و .. هتد، به‌م چه‌شنه گۆڕانكاری بێ ووچان به‌ڕێوه‌یه .. دیاره زۆر‌و كه‌م ناخی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن و ڕای دهچڵهكێنن و پەلکێشی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بپرسێت: باشه بۆ ژیان و بوونه‌وه‌ر ئه‌م هه‌موو گۆڕانه‌ی تێدا ڕووده‌دات؟ كێ بزوێنه‌ری ئه‌م گۆڕانكاریانه‌یه؟ چۆن ئاوا به هاوسه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چن؟
د - دیارده‌ی ژیان و مردن:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اللهُ يَتَوَفى الأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ التِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمى إِن فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لقَوْمٍ يَتَفَكرُونَ) الزمر/٤٢ واته: خوا گیانه‌كان كاتی مردنیان ده‌كێشێت و گیانی ئه‌وانه‌ش كه له خه‌ودان ده‌كێشێت، ئنجا گیانی ئه‌وانه گل ده‌داته‌وه كه مردن ده‌دات به‌سه‌ریانداو گیانی ئه‌وانه كه هێشتا سه‌ره‌ی مردنیان نه‌هاتووه تا مۆڵه‌تێكی دیاری كرا‌و ده‌هێڵێته‌وه، به ڕاستی ئه‌م ژیان و مردنه به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه بۆ ئه‌وانه‌ی بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی هه‌ستێكی ناسك و دڵێكی زیندوو بێت، بێگومان دیارده‌ی ژیان و مردن كار له قووڵایی ده‌روونی ده‌كات .. باشه، چۆن له مادده‌یه‌كی بێ‌گیان و مردوو ژیانێكی پڕ جۆش و خرۆش و گه‌شه‌و جوڵه فه‌راهه‌م دێت؟ یه‌ك خانه‌ی زیندوو به‌و ساده‌یییه‌ی خۆی ده‌بێت به هه‌موو فه‌رمانه‌كانی ژیان هه‌ستێت له: خواردن و هه‌ناسه‌دان و گه‌شه‌كردن و زۆر بوون و جوڵه‌و خۆ ڕاهێنان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا !! كه‌س هه‌یه له خۆی ڕاببینێت كه تاكه مێشوله‌یه‌ك دروست بكات؟ ووڵاتی ڕوسیا داوای له (ئۆبارین) كرد كه سه‌رۆكی په‌یمانگای كیمیاگه‌ری سۆڤیه‌تی جاران بوو، كه له‌وه بكۆڵێته‌وه كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی كارلێكی كیمیایییه‌وه ژیان به‌دی بهێنرێت، بەڵام پاش سه‌رقاڵییه‌كی درێژخایه‌ن كه بیست ساڵی خایاند، له (١٩٦٢) دا ڕای گه‌یاند كه كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی هێناوه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی هه‌موو كه‌ناڵه جیهانییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه: له ڕاستیدا زانستی كیمیاگه‌ری ده‌سته‌وسانه‌و له توانایدا نییه‌له تاقیگه‌دا ژیان به‌دی بهێنێت، وه زانست ته‌نها له‌گه‌ڵ مادده‌ی به‌رهه‌ستدا ده‌گاته ئه‌نجام. ئه‌مه نهێنی ژیان بوو .. ئه‌ی مردن؟
هه‌ر مرۆڤێك ده‌یان و سه‌دان خولیا‌و ئاوات له زیهنی دا گەڵاڵه ده‌كات و به هیوایه به‌دی یان بهێنێت، كه ده‌مرێت بۆ كوێ یان ده‌بات؟ هه‌روا به ئاسانی ڕۆژگاری ژیانی ئاوا ده‌بن و خۆڵ چاوی پڕ ده‌كات؟! بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت یاخود پرسی پێ بكرێت په‌رده‌ی شانۆی ژیانی داده‌رێته‌وه؟! كێیه ئه‌و گیانه ده‌كێشێت و به چ سه‌رئه‌نجام و چاره‌نوسێكی ده‌گه‌یه‌نێت؟ (الذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيكُمْ أَحْسَنُ عَمَلا) الملك/٢واته: ئه‌و خوایه‌ی مردن و ژیانی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بكاته‌وه، ئاخۆ كامتان باشترین كرده‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟.
ده‌روازه‌ی دووه‌م: سه‌رنج دان له توانایی بێ سنوری خوا:
مرۆڤ له دوو حاڵه‌تدا هه‌ست به لاوازی و ده‌سته‌و سانی خۆی ده‌كات:
١- كاتی منداڵی: كه توانای جێگۆڕكێ و ڕاوه‌ستان و قسه‌كردن و شت هه‌ڵگرتن و ڕۆشتنی نییه، ئنجا وورده وورده ده‌توانێت به هه‌ندێكیان هه‌ستێت، بەڵام دڵی ئاو ناخواته‌وه‌و هه‌وڵی زیاتر ده‌دات و ناتوانێت به خواستی خۆی ئه‌وی مه‌به‌ستیه‌تی جێبه‌جێی بكات، پاشان ده‌توانێت هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌یتوانیوه ئه‌مساڵ ئه‌نجامیان بدات، بەڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی خۆیدا ڕوبه‌ری خواسته‌كانی فراوان ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا جار له‌گه‌ڵ جار لاوازی و ده‌سته‌وسانی خۆی بۆ ئه‌و دیاردانه‌ی كه توانای له ڕادده به‌ده‌ریان ده‌وێت: له ژیان دا، له بونه‌وه‌ردا له خودی مرۆڤ دا،
٢ـ حاڵه‌تی ته‌نگاوی: زۆر جار مرۆڤ به هۆی توانای لاشهیییهوه، یان به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه، یان كهسدارییهوه، یان دەسەڵاته‌وه یاخی ده‌بێت و بیر له توانایه‌كی له خۆی باڵاتر ناكاته‌وه، بەڵام كاتێك ده‌ستی له‌و توانایانه ده‌بڕێت و هیچ ده‌روویه‌كی بۆ نامێنێته‌وه، نه خۆی ده‌توانێت له‌و ته‌نگاوییه خۆی ڕزگار بكا‌و نه سامانه‌كه‌ی و نه كه‌س و كاری و به دەسەڵات و پله‌و پایه‌كه‌ی ده‌توانن ڕزگاری بكه‌ن، ئنجا به جه‌ختی فیتره‌تی ڕوو ده‌كاته خوای گه‌وره‌و دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت كه هه‌ر خوا تاكه دەسەڵاتی بێ وێنه‌یه‌و هه‌موو دروستكراوه‌كانی ئاتاجی ئه‌ون. خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: (هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُواْ بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنِّ مِنَ الشَّاكِرِينَ) یونس/٢٢ واته: هه‌ر خوایه كه له ووشكانی و ده‌ریادا به ڕێتان ده‌خات و توانای ڕۆیشتنتان پێ ده‌دات، هه‌تا كاتێك ده‌چنه كهشتییهوهو به شنه بایه‌كی خۆش به ڕێی ده‌كه‌ین و پێی دڵخۆش ده‌بن، ئنجا ڕه‌شه‌باو بۆرانێك لێیان هه‌ڵده‌كات و شه‌پۆل له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆیان ده‌دات و دڵنیان كه ئیتر نوقمیان ده‌كات و ده‌خنكێن، به دڵسۆزی و نیازێكی پاكه‌وه ده‌پاڕێنه‌وه له خوا‌و ملی بۆ كه‌چ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌م مه‌رگه‌ساته ڕزگارمان بكه‌یت ده‌چینه ریزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه سوپاس گوزارن.
ده‌روازه‌ی سێیه‌م: سه‌رنج دان له زانیاری گشت بینی خوا:
كاتێك مرۆڤ له خۆیه‌وه ده‌ڕوانێت و ده‌بینێت زانیارییه‌كانی كورت بین و سنوردارن و په‌ی نابه‌ن به زانینی ڕوداوێكی ساڵێكی تر، بگره هه‌فته‌یه‌كی تر‌و ڕۆژێكی تر‌و ساتێكی تر، وه نازانێت ئایا چركه‌یه‌كی تر چی به‌سه‌ردێت و توشی چی ده‌بێت؟ زۆر جار په‌نا بۆ هۆكاری نامهنتیقیانه ده‌بات تاكو په‌ی به شتێك له چاره‌نوسی نادیاری ببات بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئاو بخواته‌وه، وه‌ك جادوو سیحر‌و ئه‌ستێره‌گه‌ری و فاڵگرتنه‌وه‌و...هتد، بەڵام بێ سه‌رئه‌نجامه.
١- جا ئه‌م هه‌سته مرۆڤ جڵه‌وگیر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌نوسی ئه‌و هه‌موو دروستكراوانه ڕامێنێت و بیر بكاته‌وه كه هه‌ر له ده‌نكه تۆوێكهوه هه‌تا زه‌به‌لاحترین كاكهشان پێویستی به چاودێری ووردو ئاگاداری سه‌ر له‌به‌ری (ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو) یان هه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌ر له زانیاری گشت بینی خوا ده‌وه‌شێته‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لاَ يَعْلَمُهَا إِلاَّ هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلاَّ يَعْلَمُهَا وَلاَ حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الأَرْضِ وَلاَ رَطْبٍ وَلاَ يَابِسٍ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ * وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُم بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُّسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ) الأنعام/ ٥٩-٦٠ واته: كلیله‌كانی غه‌یب زانی لای خوای گه‌وره‌یه، هیچ كه‌س نایزانێت خۆی نه‌بێت، هه‌رچی له ووشكانی و ده‌ریادا بێت ئاگای لێیه‌تی، هه‌ر گەڵایهك بوه‌رێت ده‌زانێت و هه‌ر ده‌نكه تۆوێك له تاریكایییهكانی زه‌ویدا بێت، یان ته‌ڕاییه‌ك، یان ووشكاییهك له نوسراوی ڕونكراوهی خوادا هه‌یه، هه‌ر ئه‌ویشه كه به شه‌و گیانتان ده‌كێشێت و ده‌زانێت به ڕۆژ خه‌ریكی چین، ئنجا هه‌ر له ڕۆژدا زیندوتان ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تێك كه بۆتان دیاری كراوه به‌سه‌ر بچێت، ئنجا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای خۆیه‌تی، پاشان هه‌واڵتان پێ ده‌دات كه چ كارێكتان كردووه.
ئامادەکردنی: کاوان کوردی
پێداچونەوەی: مامۆستا کرێکار