به‌ندی یه‌كه‌م
سیفات و ئاکارەکانی فریشتە
باسی یه‌كه‌م
سیفه‌تی دروست كرانیان
ته‌نها ڕێگه‌ی زانینی چۆنیه‌تی دروست كرانی فریشته‌كان قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی ڕاستی پێغه‌مبه‌ره صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ كه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوانگهیهكمان بۆیان هه‌بێت سیفه‌تی دروست كرانیمان بۆ ڕوون كراوه‌ته‌وه، له‌وانه:
١- پێش ئاده‌میزادو له ڕووناكی واته (نور) دروست كراون: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِن طِينٍ) سوره‌تی ص/٧١ واته: كاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فه‌رموو: من مرۆڤێك له قوڕ دروست ده‌كه‌م. مه‌به‌ست له‌و مرۆڤه (ئاده‌م)ـە صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ كه له پێش ئه‌ودا فریشته هه‌بووه‌و خوای گه‌وره ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێ ڕاگه‌یاندون. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌رباره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه فریشته‌ی لێ دروست كراوه ده‌فه‌رموێت: (خُلِقَتِ الْمَلَائِكَةُ مِنْ نُورٍ) رواه مسلم[1] واته: فریشته‌كان له ڕووناكی دروست كراون.
٢- شێوه‌یان:
أ- گه‌وره‌و به‌هێزن: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ) التحریم/٦ واته: دۆزه‌خ فریشته‌ی دڵ ڕه‌ق و تووڕه‌و به هێزی به‌سه‌ره‌وه‌یه. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرانی عه‌رش ده‌فه‌رموێت: (أُذِنَ لِي أَنْ أُحَدِّثَ عَنْ مَلَكٍ مِنْ مَلائِكَةِ اللَّهِ مِنْ حَمَلَةِ الْعَرْشِ إِنَّ مَا بَيْنَ شَحْمَةِ أُذُنِهِ إِلَى عَاتِقِهِ مَسِيرَةُ سَبْعِ مِائَةِ عَامٍ) رواه أبوداود وابن أبی حاتم، واسناده صحيح[2] واته: ڕێگه‌م پێ دراوه كه باسی یه‌كێك له هه‌ڵگرانی عه‌رش بكه‌م، نێوانی نه‌رمایی گوێ ی و شانی به ئه‌ندازه‌ی دوورایی حه‌وت سه‌د ساڵ ڕێگه‌یه .
ب - به ژماره‌ی جیا جیا باڵیان هه‌یه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلائِكَةِ رُسُلا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَّثْنَى وَثُلاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاء إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) فاطر/١ واته: ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌دی هێناوه‌و فریشته‌كانی كردووه به ڕه‌وانه كراو‌و خاوه‌نی دوو باڵ و سێ باڵ و چوار باڵن، له‌وه‌ش زیاتر دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر ویستی بێت، به ڕاستی خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا توانایه ..عبدالله كوڕی مه‌سعودیش خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: (رَأى رَسولُ اللهِ صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ جِبْرِيلَ في صُورَتِهِ وَ لَهُ سِتُّمِائَةَ جَنَاحٍ،كُلُّ جَنَاحٍ مِنْهَا قَدْ سَدَّ الْأفُقِ) رواه أحمد، وقال ابن کثير فی البداية: اسناده جید[3] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ جبریلی له شێوه‌ی خۆیدا بینیوه شه‌ش سه‌د باڵی هه‌بووه، هه‌ر باڵێكیشی ئاسۆی داگرتووه ..
ج- جوانن: خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی جبریل عَلَيْهِ السَّلَام ده‌فه‌رموێت (عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى * ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى) النجم/٥-٦ واته: جبریلی زۆر به‌هێز قورئانی فێری پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ كردووه كه خاوه‌نی جوانییه‌و به شێوه‌ی ڕێكی خۆی ده‌ركه‌وت. ئیبن عەباس خوا لێی رازی بێت (ذُو مِرَّةٍ) به ڕوخساری جوان ڕاڤه ده‌كات، هه‌روه‌ها له ناو خه‌ڵكیشدا وا باوه كه فریشته‌كان شێوه‌یان جوانه، هه‌روه‌ك ژنانی میسر به یوسف پێغه‌مبه‌ریان ووت: (حَاشَ لِلَّهِ مَا هَذَا بَشَرًا إِنْ هَذَا إِلاَّ مَلَكٌ كَرِيمٌ) یوسف/٣١ واته: حاشا بێت كه‌م و كوڕی بۆ خوا نییه، ئه‌مه هه‌رگیز مرۆڤ نییه، ئه‌مه فریشته‌یه‌كی به‌ڕێزه‌و هیچی تر.
د- پله‌و پایه‌ی جیا جیایان هه‌یه: خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی جبریل علیه السلام ده‌فه‌رموێت: (ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ) التكویر/٢٠ واته: خاوه‌نی هێزه‌و له لای خاوه‌ن عه‌رش كه خوای گه‌وره‌یه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندی هه‌یه .
روفاعه‌ی كوڕی رافع خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه جبریل هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ فه‌رمووی: (جَاءَ جِبْرِيلُ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: مَا تَعُدُّونَ أَهْلَ بَدْرٍ فِيكُمْ قَالَ: مِنْ أَفْضَلِ الْمُسْلِمِينَ أَوْ كَلِمَةً نَحْوَهَا قَالَ وَكَذَلِكَ مَنْ شَهِدَ بَدْرًا مِنَ الْمَلائِكَةِ) رواه البخارى[4] واته: كه‌سێك له ئێوه غه‌زای به‌دری بینیبێت چۆنی داده‌نێن؟ ووتم: چاكترین كه‌سمانه، فه‌رمووی: هه‌روه‌ها هه‌ر فریشته‌یه‌كیش له ئێمه غه‌زای به‌دری بینیبێت چاكترین فریشته‌یه .
٣- شێوازی ژیانیان:
أ- نێر‌و مێ یان نییه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلُوا الْمَلائِكَةَ الَّذِينَ هُمْ عِبَادُ الرَّحْمَنِ إِنَاثًا أَشَهِدُوا خَلْقَهُمْ ....) الزخرف/١٩ واته: بێ باوەڕان ئه‌و فریشتانه‌ی كه به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌ن به مێ یان داده‌نێن، ئایا ئاماده‌ی دروست كرانیان بوون؟ . لێره‌دا خوای گه‌وره نكۆڵی له‌و بۆچوونه‌ی بێ باوەڕان ده‌كات و به‌ر په‌رچی ده‌داته‌وه .
ب - ناخۆن و ناخۆنه‌وه: خوای گه‌وره باسی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رمان بۆ ده‌گێڕیته‌وه كاتێك كه فریشته‌كان چونه ماڵی و ده‌فه‌رموێت: (فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لاَ تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُواْ لاَ تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ)هود/٧٠ واته: كاتێك بینی ده‌ستیان درێژ ناكه‌ن بۆ خواردنه‌كه، گومانی لێ په‌یدا كردن و لێیان سڵهمییهوهو ترسا، ووتیان: مه‌ترسه، ئێمه نێراوین بۆ لای گه‌لی لوط واته: فریشته‌ی سزا بوون و خواردنیان نه‌خوارد .
ج- بێ تاقه‌ت و ماندوو نابن: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لا يَفْتُرُونَ) الأنبياء/٢٠واته: شه‌وو ڕۆژ پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا ده‌رده‌بڕن و په‌كیان ناكه‌وێت. یان ده‌فه‌رموێت: (يُسَبِّحُونَ لَهُ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَهُمْ لا يَسْأَمُونَ) فصلت/٣٨ واته: شه‌وو ڕۆژ پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا ده‌رده‌بڕن و بێ تاقه‌ت نابن .
د- شوێن و جێگه‌یان ئاسمانه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَالَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَهُمْ لا يَسْأَمُونَ) فصلت/ ٣٨ واته: ئه‌وانه‌ی له لای په‌روه‌ردگارتان پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا ده‌رده‌بڕن به شه‌وو ڕۆژو په‌كیان ناكه‌وێت. مه‌به‌ست له فریشته‌كانه كه له ئاسمانن .
پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ جارێكیان له ناو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیدا بوو، پێی فه‌رموون: ئایا ئه‌وه‌ی من گوێ بیستی ده‌بم ئێوه‌ش ده‌یبیستن؟ ووتیان: گوێمان له هیچ شتێك نییه، فه‌رمووی: (إِنِّي لَأَسْمَعُ أَطِيطَ السَّمَاءِ، وَمَا تُلَامُ أَنْ تَئطَّ، وَمَا فِيهَا مِنْ مَوْضِعِ شِبْرٍ إِلَّا وَعَلَيْهِ مَلَكٌ سَاجِدٌ أَوْ قَائِمٌ)[5] واته: من گوێم له نركه‌و ناڵه‌ی ئاسمانه، لۆمه‌ش ناكرێت ئه‌گه‌ر بنركێنێت، جێگه‌ی هه‌ر بستێك و فریشته‌یه‌كی له‌سه‌ره، كڕنوشی بردووه، یان وه‌ستاوه‌و نوێژ ده‌كات.
٤- ژماره‌یان: كه‌س ژماره‌ی فریشته‌كان نازانێت چونكه هێنده زۆرن له ژماره نایه‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ) المدثر/٣١ واته: كه‌س ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی په‌روه‌ردگارت نازانێت ته‌نها خۆی نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌رباره‌ی ماڵی ئاوه‌دان (بَیت الْمَعْمُور) كه له ئاسمانه‌و كه‌عبه‌ی فریشته‌كانه ده‌فه‌رموێت: (فَإذَا هُوَ يَدْخُلُهُ فِي كُلِّ يَومٍ سَبْعُونَ ألْفَ مَلَكٍ،لَا يَعُودُونَ الَيهِ اخِرُ مَا عَلَيهِم) رواه البخاری و مسلم[6] واته: هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار فریشته ده‌چنه ناوی و كاتێك دوا به‌یه‌كیان لێی ده‌رده‌چن هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه ناوی .
٥ - مردنیان:
هه‌ر وه‌ك چۆن مرۆڤ و جنۆكه ده‌مرن به هه‌مان شێوه فریشته‌كانیش ده‌مرن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الأَرْضِ إِلاَّ مَن شَاء اللَّهُ) الزمر/٦٨ واته: فوو ده‌كرێت به كه‌ڕه‌نا (صور) دا‌و هه‌رچی له ئاسمان و هه‌رچی له زه‌ویدایه ده‌مرن، مه‌گه‌ر كه‌سێك خوا بیه‌وێت نه‌یمرێنێت. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلاَّ وَجْهَهُ) القصص/ ٨٨ واته: هه‌موو شتێك تیا ده‌چێت ته‌نها ڕووی خوا نه‌بێت.
باسی دووەم
سیفه‌تی ڕه‌وشت و ئاكاریان
ا- خاوه‌نی ڕێز‌و چاكه‌ن: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: (بِأَيْدِي سَفَرَةٍ * كِرَامٍ بَرَرَةٍ) عبس/١٥-١٦ واته: قورئان به‌ده‌ستی باڵوێزانی خوادا كه فریشته‌كانن ڕه‌وانه ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی به‌ڕێزو چاكه‌كارن.
ب- به شه‌رمن: عائیشه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ له ماڵه‌وه ڕاكشابوو، ڕانی یاخود لاقی به‌ده‌ره‌وه بوو، ئنجا ئه‌بوبه‌كر خوا لێی رازی بێت مۆڵه‌تی وه‌رگرت و هاته ژوره‌وه، پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو، پاشان عومه‌ر خوا لێی رازی بێت مۆڵه‌تی وه‌رگرت و هاته ژووره‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو، ئنجا عوسمان خوا لێی رازی بێت هات و مۆڵه‌تی لێ وه‌رگرت، پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ دانیشت و جله‌كانی ڕێك كرد‌و خۆی داپۆشی، (عائیشه خوا لێی رازی بێت له‌م باره‌یه‌وه پرسیاری لێ كرد، پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ فه‌رمووی: (الَا أسْتَحِيي مِنْ رَجُلٍ تَسْتَحِيي مِنْهُ الملائِكَةُ) رواه مسلم[7] واته: ئایا شه‌رم له پیاوێك نه‌كه‌م كه فریشته‌كان شه‌رمی لێ ده‌كه‌ن.
باسی سێیەم
توانایان
ا- ده‌توانن خۆیان بگۆڕن: خوای گه‌وره توانای به فریشته‌كان داوه كه شێوه‌ی خۆیان بگۆڕن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی جبریل عَلَيْهِ السَّلَام كه ناردی بۆ لای مریه‌م ده‌فه‌رموێت: (فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا) مریم/١٧ واته: له به‌رچاویدا خۆی خسته شێوه‌ی مرۆڤێكی ڕێك و ته‌واوه‌وه. هه‌روه‌ها عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێت: (بَينَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيه و سَلَّمَ،إذْ طَلَعَ عَلَينَا رَجُلٌ،شَدِيدُ بَياضِ الثِّيابِ،شَديدُ سَوادِ الشَّعْرِ،لا يُرَى عَلَيهِ أَثَرُ السَّفَرِ،وَلا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ ...) رواه مسلم[8] واته: كاتێك ئێمه لای پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ دانیشتبوین، پیاوێكمان لێ ده‌ركه‌وت، جل و به‌رگی زۆر سپی بوو، مووی زۆر ڕه‌ش بوو، شوێنه‌واری سه‌فه‌ری پێوه نه‌ده‌بینرا، كه‌سیش له ئێمه نه‌یده‌ناسی، پاشان پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ پێی ڕاگه‌یاندین كه ئه‌وه جبریل بوو هات بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ئاینه‌كه‌تان فێر بكات .
ب- زۆر خێران: گه‌وره‌ترین خێرایی كه تا ئێستا مرۆڤ زانیبێتی خێرایی تیشكه كه له خوله‌كێكدا ١٨٦ هه‌زار میل ده‌بڕێت، بەڵام خێرایی فریشته‌كان له‌وه‌ش زۆر زیاتره كه به پێوانه‌ی مرۆڤ مه‌زەنده ناكرێت، چونكه جاری وا هه‌بووه یه‌كێك پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ كردووه، له پرسیاره‌كه‌ی نه‌بوه‌ته، ده‌ستبه‌جێ جبریل عَلَيْهِ السَّلَام له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه وەڵامه‌كه‌ی هێناوه .
ج- زانیاری یان هه‌یه: فریشته‌كان ڕاسته‌وخۆ زانیاری له خوای گه‌وره‌وه فێر ده‌بن، واته ناتوانن وه‌ك مرۆڤ خۆیان هه‌وڵ بده‌ن و شت فێر ببن و زانیاری ده‌رباره‌ی شته‌كان په‌یدا بكه‌ن خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ * قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ) البقرة/٣١-٣٢ واته: ئاده‌م عَلَيْهِ السَّلَام فێری هه‌موو ناوه‌كان بوو، پاشان ئه‌و ناوانه‌ی به فریشته‌كان ڕاگه‌یاند، خوای گه‌وره به فریشته‌كانی فه‌رموو: هه‌واڵم پێ بده‌ن به ناوی ئه‌و شتانه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن؟ وتیان: پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هیچ زانیارییه‌كمان نییه‌ئه‌وه نه‌بێت كه تۆ فێرت كردووین، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا‌و كاربه‌جێیت) بەڵام زانیارییه‌ك كه فریشته‌كان تیایدا پسپۆڕن و مرۆڤ نییه‌تی نوسینی كرده‌وه‌كانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ * كِرَامًا كَاتِبِينَ * يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ) الإنفطار/١٠-١٢ واته: ئێوه پارێزه‌رانتان به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه به‌ڕێزن و نووسه‌رن، ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وان ده‌یزانن.
د- كاروباریان ڕێك و پێكه: به‌و پێیه‌ی كه فریشته‌كان گوێ ڕایه‌ڵی ڕه‌هایان بۆ خوا هه‌یه‌و حه‌زو ئاره‌زوی خۆیان تێكه‌ڵ به كاره‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو چۆن فه‌رمانیان پێ بكرێت ڕێكاو ڕێك ئاوا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌رجه‌م كاروباریان ڕێك و پێكه، بۆ نموونه: له نوێژدا ڕێك و به‌ڕیز ده‌وه‌ستن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ هانمان ده‌دات كه چاویان لێ بكه‌ین و ده‌فه‌رموێت: (ألاَ تَصِفُوْنَ كَمَا تُصَفُّ المَلاَئِكَةُ عِنْدَ رَبِّهَا) واته: ئایا ڕیز نابن هه‌روه‌ك فریشته‌كان لای په‌روه‌ردگاریان ڕیز ده‌بن؟ ووتیان: چۆن لای په‌روه‌ردگاریان ڕیز ده‌بن؟ فه‌رمووی: (يُتِمُّونَ الصُّفُوفَ الْأُوَلَ فَالْأُوَلَ وَيَتَرَاصُّونَ فِي الصَّف) رواه الجماعةالا البخاری واته: ڕیزی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن، ئنجا دوای ئه‌و، وه له ڕیزدا ڕێك ڕاده‌وه‌ستن. هه‌روه‌ها له ڕۆژی دوایی دا ڕیز ده‌به‌ستن وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا) الفجر/٢٢ واته: له ڕۆژی دوایی دا په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌كان ڕیز ڕیز وه‌ستاون. هه‌روه‌ها له پێشوازی و به‌ڕێ كردن‌دا ڕه‌چاوی یه‌ك به دوای یه‌ك ده‌كه‌ن و هه‌مان ڕێك و پێكییان تێدا به دی ده‌كرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌فه‌رموێت: (آتي بابَ الجَنَّةِ فَأسْتَفْتِحُ،فَيَقُولُ الخازِنُ : مَنْ أنْتَ؟ فَاقولُ : محمد، فيقولُ: بِكَ أُمِرْتُ ألا أفْتَحَ لِأحَدٍ قَبْلَكَ آتِي بَابَ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَسْتَفْتِحُ، فَيَقُوْلُ الْخَازِنُ: مَنْ اَنْتَ؟ فَأَقُوْلُ: مُحَمَّدٌ فَيَقُوْلُ: بِكَ اُمِرْتُ اَلَّا اَفْتَحَ لِأَحَدٍ قَبْلَكَ) رواه مسلم و أحمد[9] واته: دێمه ده‌رگای به‌هه‌شت و داوای كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌م، خه‌زنه‌داری به‌هه‌شت ده‌فه‌رموێت: تۆ كێ ی؟ منیش ده‌ڵێم: محمد، ده‌فه‌رموێت: بۆ تۆ فه‌رمانم پێ كراوه، نابێت پێش تۆ بۆ هيچ كه‌سی بكه‌مه‌وه.
باسی چواره‌م
ئەرک و کردەوەیان
باوەڕهێنان به‌و كرده‌وه تایبه‌تی و گشتی یانه‌ی به فه‌رمانی خوای گه‌وره ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن: كه ده‌كرێن به دوو به‌شه‌وه:
یەکەم: ئه‌و كرده‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن: فریشته‌كان به تێكڕا كاریان خوا په‌رستی و گوێ ڕایهڵییهو به‌بێ هیچ ئه‌رك و ماندو بوونێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و باشترین ئاوه‌ڵناویان ئه‌وه‌یه (به‌نده‌ی خوان)، بۆ نموونه:
أ- نوێژ ده‌كه‌ن: وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا پێغه‌مبه‌ر صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ فه‌رمووی: (ألاَ تَصِفُوْنَ كَمَا تُصَفُّ المَلاَئِكَةُ عِنْدَ رَبِّهَا)[10] واته: ئایا ڕیز نابن وه‌ك چۆن فریشته‌كان لای په‌روه‌ردگاریان ڕیز ده‌وه‌ستن؟
ب- یادی خوا ده‌كه‌ن و پاك و بێگه‌ردی بۆ ده‌رده‌بڕن: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) النحل/٥٠ واته: له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن كه له سهرویانهوهیه و ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ بكرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ریش صَلَی اللَهُ عَلَيْهِ وَسَلَمَ ده‌رباره‌ی جوبریل عَلَيْهِ السَّلَام كه چۆن له خوای گه‌وره ده‌ترسێت، فه‌رموویه‌تی (مَرَرْتُ لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِي بِالمَلإ الأَعْلَى وَجِبْريلُ كَالحِلْسِ البَالِي مِنْ خَشْيَةِ الله عزَّ وَجَلَّ)[11] واته: ئه‌و شه‌وه‌ی كه شهوڕهوییم پێ كرا به كۆڕه به‌رزه‌كانی فریشته‌دا تێپه‌ڕیم، بینیم جیبریل له ترسی خوای گه‌وره وه‌ك سهركورتانی كۆنی لێهاتووه.
دووەم: ئه‌و كرده‌وانه‌ی له ژیانی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ردا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن: په‌یوه‌ندی فریشته‌كان به بوونه‌وه‌رو مرۆڤه‌وه به‌شێكه له‌و خوا په‌رستییه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن، چونكه هه‌ر به فه‌رمانی خوای گه‌وره هه‌ڵده‌ستن به مشوور خواردنی كاروباری بوونه‌وه‌رو چاودێری ژیان و بێ گیان و یاسا‌و ڕێسای به‌ڕێوه چونیان ده‌كه‌ن و سپێراون به پاراستنی ڕۆژو مانگ و زه‌وی و سه‌رجه‌م ئاسمانه‌كان و هه‌ورو باران و ڕووه‌ك و چیا‌و ڕووبار‌و ژیان و مردن و به‌نده‌كان و گیانه‌وه‌ران و ڕووداوه‌كان و....هتد، وه‌ك خوای گه‌وره له وه‌سفیاندا ده‌فه‌رموێت: (فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا) النازعات/٥ واته: سوێند به‌و فریشتانه‌ی مشووری كاروبار ده‌خۆن. یان ده‌فه‌رموێت: (فَالسَّابِقَاتِ سَبْقًا) النازعات/٤ واته: سوێند به‌و فریشتانه‌ی كاروباره‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن. ئنجا له قورئان و فه‌رمووده‌دا كرده‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌ندێكیان ئاماژه‌ی پێ كراوه له‌وانه:
أ- جبریل نێرراوی سرووشه.
ب- ئیسرافیل فوو بهكهڕهنا صور دا ده‌كات .
ج - میكائیل باران ده‌بارێنێت .
د- (مَلَكُ المَوت) واته فریشته‌ی مه‌رگ، گیانی به‌نده‌كانی ده‌كێشێت .
ه - مالك: خه‌زنه‌داری دۆزه‌خه .
و- ئه‌و فریشتانه‌ی سپێرراون به چاودێری كردنی كۆرپه‌له له پزدان (ره‌حم)ی دایكدا.
ح - ئه‌و فریشتانه‌ی سپێرراون به پرسیار كردن له مردوو كاتێك له گۆڕ ده‌نرێت .
ئاماده‌كردنی: كــاوان كــوردی
پێداچوونەوە و توێژینەوەی فەرمودەکان: مامۆستا کرێکار
[2] شێخی ئەلبانی لە: صحيح الجامع الصغير (٨٥٣)دا بە سەحيحی ناساندووە.
[3] بوخاری(٣٢٣٢،٣٢٣٣)، موسلیم (١٧٤،١٧٧).
[4] بوخاری(٣٩٩٢)، ئیبنو ماجە(١٦٠).
[5] شێخی ئەلبانی لە (سلسلة الصحيحة ٨٥٢)دا دوای ئەوەی دەفەرموێ: تەبەرانی ریوایەتی کردووە، دەفەرموێ: (صحيص علی شرط مسلم).
[6] بوخاری(٦/١٠٣ژ٣٢٠٧) موسلیم (١/١٤٦ژ١٦٢)ئەوەش لەفزی بوخارییە.
[7] موسلیم (٢٤٠٢،٤٤١٥) ئەحمەد (٢٥٢٥٧) شێخ شوعەیبی ئەرنائووت دەربارەی ئەم ریوایەتە دەفەرموێت: (اسنادە صحيح علی شرط المسلم).
[8] موسلیم(٨) ترمذي (٢٦١٠)، ئیبنو ماجە(٦٣)،ئیبنو خوزەیمە (٢٥٠٤) ئیمامی ئەحمەد (٣٦٧).
[9] موسلیم (١٩٧)، ئیمامی ئەحمەد (٣/١٣٦ ژمارە ١١٩٨٩)
[10] موسلیم (٤٣٠)، ئەبوداود (٦٦١)، نەسائی (٨١٦)، ئیمامی ئەحمەد (٢/٩٧ ژمارە ٥٧٢٤).
[11] شێخی ئەلباانی رەحمەتی لە (الصحيح الجامع ژمارە٥/٢٠٦)دا دەفەرموێ: تەبەرانی ریوایەتی کردووەو حەسەنە.