١- زیكری خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندن : حه‌یزدارو زه‌یستان بۆیان هه‌یه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن و قورئانیش بخوێنن ، ئه‌مه بۆچوونی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و رای ناسراوی مه‌زهه‌بی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌ده [1] ، ئه‌وه‌ش راستترینه .
ئیبنوحه‌زم ده‌فه‌رموێ : قورئان خوێندن و سوجده بردن و ده‌ستدان له قورئان و هه‌ڵگرتنی ، هه‌روه‌ها زیكره‌كانی خوای گه‌وره‌و خوێندنی ویرده‌كان هه‌موو كرده‌وه‌ی چاكه‌ن ، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یانكات پاداشتی به‌ر ده‌كه‌وێت، هه‌ر كه‌سێك رێ له كه‌سانی تر بگرێت كه له هه‌ندێك حاڵه‌تیاندا نابێت بیكه‌ن ، بهرپرسێتیهكی خستۆته سه‌ر شانی كه ده‌بێت به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بهێنێت كه ئه‌و حوكمه‌ی راسته[2] .. كه‌وابوو قورئان خوێندنی ئافره‌ت له كاتی حه‌یزدا جائیزه .
٢- سوجده بردن كه ئایه‌تی سوجده‌ی گوێ لێ‌بوو : هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه كه رێ له ئافره‌تی حه‌یزدار بگرێت بۆ سوجده بردنی بۆ خوا له‌و كاتانه‌دا كه گوێی له ئایه‌ته‌كانی سوجده ده‌بێت ، چونكه سوجده بردن به نوێژ حسێب ناكرێت و پاكژیی مه‌رجی سوجده بردن نیه ..
سه‌لمێنراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سوره‌تی نه‌جمی ده‌خوێند ، كه گه‌یشته ئایه‌تی سوجده ، سوجده‌ی برد‌و موسوڵمانانیش به دوایدا سوجده‌یان برد . كه‌سیش ناتوانێت بڵێ : هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوجده‌یان برد[3] ، ده‌سنوێژیان هه‌بووه ..
٣- قورئان هه‌ڵگرتن : هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وامان نیه كه رێ له حه‌یزدار بگرێت كه ده‌ست له قورئان بدات ، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی شه‌رعناسان رایان وایه كه بێ ده‌سنوێژ ده‌توانێت ده‌ستی لێ بدات بەڵام كاتێك له حه‌یزدایه ، ناتوانێت [4]..
٤- كابرا سه‌ری له‌سه‌ر رانی ژنه‌كه‌یه‌تی كه له حهیزدایهو قورئانیش ده‌خوێنێت : به‌ڵگه ریوایه‌ته‌كه‌ی خاتوو عائیشه‌یه كه فه‌رمووی : (كَانَ النَّبِيُّ يَقْرَأُ القُرْآنَ وَرَأْسُهُ فِي حِجْرِي وأنَا حَائِضٌ )[5] واته : پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ری له‌سه‌ر كۆشم بوو ، قورئانی ده‌خوێندو منیش له حه‌یزدابووم ..
٥- ئاماده‌بوونی نوێژی جه‌ژنه‌كان : نه‌ك رێگری تێدا نیه به‌ڵكو هاندراویشه ، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هه‌موو ئافره‌تانی هان ده‌دا ئاماده‌ی نوێژی جه‌ژنه‌كان بن و له ئاهه‌نگ وخۆشیی موسوڵماناندا به‌شداربن ، ده‌یفه‌رموو : ( يَخْرُجُ الْعَوَاتِقُ وَذَوَاتُ الْخُدُورِ أَوْ الْعَوَاتِقُ ذَوَاتُ الْخُدُورِ وَالْحُيَّضُ وَلْيَشْهَدْنَ الْخَيْرَ وَدَعْوَةَ الْمُؤْمِنِينَ وَيَعْتَزِلُ الْحُيَّضُ الْمُصَلَّى )[6] واته : با كچانی پێگه‌یشتوو و ژنی به مێرد‌و حهیزدارانیش ئاماده بن ، با به‌شداری خێرات ودوعای موسوڵمانان ببن،بەڵام با حهیزدارهكان له نوێژگاكه كه‌نارگیر بن ..
٦- چوونه مزگه‌وت : له باسی غوسڵدا راجوێیی شهرعناسانمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێنایه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی به‌رهه‌ڵستكاران و رێدهران خسته‌ڕوو . ووتیشمان به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرا‌و راشكاوی وا نیه رێی چوونه مزگه‌وت و مانه‌وه له له‌شگران و حه‌یزدار بگرێت ..
٧- تێکەڵاوی مێرد‌و ژنی حه‌یزدار : خواردن و دانیشتن و تێکەڵاوی مێرد‌و ژنی حه‌یزدار ، ئه‌مانه‌و هاوشێوه‌یان هه‌مووی ره‌فتاری سروشتییه‌و حوكمیان شیاوێتی پێكه‌وه‌بوونه .. له پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای ده‌گمه‌ن و سه‌روه‌رمانه‌وه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَلهوهش زیاتر ریوایه‌ت كراوه له سه‌رده‌مانێكدا كه جوله‌كه ( كه ئه‌هلی كیتاب بوون و رۆشنبیری دینی و دنیایی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون ) هیچ شتێكیان له‌مانه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حهیزداری خۆیاندا نه‌ده‌كرد ! عائیشه خان خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه : (كُنْتُ أَشْرَبُ وَأَنَا حَائِضٌ فَأُنَاوِلُهُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعُ فَاهُ عَلَى مَوْضِعِ فِي فَيَشْرَبُ ،وَأَتَعَرَّقُ الْعَرْقَ وَأَنَا حَائِضٌ فَأُنَاوِلُهُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعُ فَاهُ عَلَى مَوْضِعِ فِي)[7] واته : له حه‌یزدابووم ، ئاوم به ده‌فرێك ده‌خوارده‌وه‌و ده‌مدایه ده‌ست پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌ویش ده‌می ده‌نا به شوێنی ده‌می منه‌وه‌و ئاوه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه .. له حه‌یزدابووم كه قه‌پاڵم له پارچه گۆشتێك ده‌گرت و ده‌مدایه ده‌ست پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌ویش گازی له‌و شوێنه ده‌گرت كه منم ده‌مم پێوه‌نابوو ..
٨- خزمه‌تكردنی مێردی : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان هێنایه‌وه كه عائیشه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌یفه‌رموو : (كُنْتُ أُرَجِّلُ رَأْسَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَنَا حَائِضٌ)[8] واته : له‌و كاتانه‌ی له حه‌یزدا بووم سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شانه ده‌كرد ..
٩- حه‌یزدارو مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر پێخه‌فێك ده‌خه‌ون و ده‌چنه ژێر پۆشاكێكه‌وه : ئوم سه‌له‌مه‌خان خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ : ( بَيْنَا أَنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُضْطَجِعَةٌ فِي خَمِيصَةٍ إِذْ حِضْتُ فَانْسَلَلْتُ فَأَخَذْتُ ثِيَابَ حِيضَتِي قَالَ أَنُفِسْتِ[9] قُلْتُ نَعَمْ فَدَعَانِي فَاضْطَجَعْتُ مَعَهُ فِي الْخَمِيلَةِ )[10] واته : له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا له ژێر خهمیسهیهكدا (جاجمێكی خوری ره‌شه ) راكشابووم ، كه‌وتمه حه‌یزه‌وه، به هێواشی له‌ژێر خهمیسهكه هاتمه ده‌رێ و جلوبه‌رگه‌كانی تایبه‌ت به كاتی حه‌یزی خۆم كۆكرده‌وه ، پێغه‌مبه‌ر صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پرسی : كه‌وتیته حه‌یزه‌وه ؟! ووتم : به‌ڵێ ، بانگی كردمه‌وه ، ئیتر چوومه‌وه ژێرلێفهكه ..
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ : به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه راكشان و خه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌یزداردا له‌ژێر یه‌ك لێفه‌دا جائیزه[11] ..
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] ئیبنوته‌یمییه له مجموع الفتاوى ( ٢١/٤٥٩) دا را جیاوازه‌كان و به‌ڵگه‌كانی هه‌ردوو لای هێناوه‌ته‌وه .
[4] راوبۆچوونی هه‌ردوو لامان به دوور‌و درێژی له (توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌سنوێژ بۆ قورئان خوێندن ) دا باس كرد ..
[5] بوخارى ( ٧٥٤٩) ، موسليم ( ٢٤٦) .
[6] بوخارى ( ٣٢٤ ) ، موسليم ( ٨٩٠ ) .
[7] موسليم ( ٣٠٠) ، ئەبو داوود ( ٢٥٩) ، نةسائي ( ١/٥٦) ، ئيبنوماجة ( ٦٤٣ ) .
[8] بوخارى ( ٢٩٥ ) ، موسليم ( ٢٩٧ ) .
[9] نُفِسْتِ بە مانای كەوتنە حەيزەوە ، نَفِسَتْ بە مانای كەوتە زەيستانييەوە.. فتح الباري / شەرحي فەرموودەی ژمارە( ٢٩٤ ) ..
[10] بوخارى ( ٢٩٨) ، موسليم ( ٢٩٦ ) .