حه‌یز : (الحَيض) حه‌یز ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه و زاراوه‌ی تریشی بۆ دانراوه وه‌ك : ( الطَمْث ، العِرِاك ، الضَّحِك ، الإكْبار )[1] ..
خوێنی حه‌یز : خوێنێكی ره‌شی خه‌سته ، بۆنی ناخۆشه ، له جێگایه‌كی دیاری كراوی ئافره‌ت و له كاتێكی دیاری كراودا دێته ده‌ره‌وه .
حه‌یز شتێكه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ : ( إنَّ هذا شئٌ كَتَبَهُ اللهُ علَى بَنَاتِ آدمَ )[2] واته: ئه‌مه شتێكه خوای گه‌وره له‌سه‌ر كچانی ئاده‌می نوسیوه ..
حافز ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت له حاكم و ئیبنول مونزیره‌وه به سەنهدی سه‌حیح ریوایه‌تێك له ئیبنوعه‌بباسه‌وه خوا لێیان رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه [3] كه فه‌رموویه‌تی : ( إنَّ ابْتِدَاءَ الحَيضِ كَانَ عَلَى حَوَّاءَ بَعْدَ أنْ أُهْبِطَتْ مِنْ الْجَنَّةِ ) واته : سه‌ره‌تای حه‌یز له حهوواوه كه ده‌ستی پێكرد ، دوای ئه‌وه بوو هێنرایه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌مین ..
خوێنی حه‌یز سنوری زۆری و كه‌می نیه ، به پێی داب وعاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ته‌كان ده‌ناسرێته‌وه ، به تایبه‌تی كه فه‌رمووده‌یه‌كی تایبه‌ت له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نه‌سه‌لمێنراوه ، ئه‌وه روون بكاته‌وه كه زۆری بڕو راده‌ی یان كه‌می ، یان زۆر‌و كه‌می ماوه‌ی چه‌نده .. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م باسه راجوێییه‌كی زۆری له‌سه‌ره ..
ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ : ئه‌وانه‌ی كه ده‌فه‌رموون زۆرینه‌ی ماوه‌ی حه‌یز پازده رۆژه‌و كه‌مییه‌كه‌ی یه‌ك رۆژه ـ وه‌كو ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون ـ یان ئه‌وانه‌ی ده‌فه‌رموون ماوه‌ی دیاری كراوی نیه ـ وه‌كو ئیمامی مالیك ـ هه‌موویان هه‌ر ده‌فه‌رموون حوكمێكی سهلمێنراومان له پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێ نه‌گه‌یشتووه ، و ده‌بێت ئیعتیماد بكرێته سه‌ر داب و نه‌ریت و عاده‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه [4] ..
هاتن و كۆتایی حه‌یز :
١- سه‌ره‌تای هاتنی حه‌یز ئه‌و كاته‌یه كه دڵۆپه خوێنی ره‌ش و خه‌ست و بۆگه‌ن له كاتی سوڕی مانگانه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت .
٢- كۆتایی حه‌یز ئه‌و كاته‌یه كه خوێن و ئاوه زه‌ردباوه لێڵه‌كه‌ی كه پێیدا دێت وه‌ستابێته‌وه ، ئه‌مه‌ش به دوو نیشانه‌دا ده‌زانرێت :
- ووشك بوونه‌وه : بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده‌سڕێكی كاغه‌ز یان پارچه قوماشێكی ووشك بخاته سه‌ر جێگاكه‌ی هه‌ر به ووشكی ده‌مێنێته‌وه ..
- هاتنی ئاوه سپیه‌كه : ئه‌وه‌ی كه دوای ته‌واوبوونی خوێنی حه‌یز ، له ره‌حمه‌وه دێت . له كاره‌كه‌ره‌كه‌ی عائیشهخانهوه خوا لێیان رازی بێت هاتووه كه ده‌یفه‌رموو : ئافره‌تان لۆكه‌ی ته‌ڕی خۆیان به شله‌مه‌نی داوێن ( كه زه‌ردباو بوو ) له پارچه قوماشێكدا ده‌نارده خزمه‌ت عائیشه خان تا رای خۆییان له‌سه‌ر ده‌رببڕێت ، تا بزانن داخۆ نوێژه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه یان نا ، پێی ده‌فه‌رموون : په‌له مه‌كه‌ن ، تا ئه‌و كاته‌ی ئاوه سپیه‌كه ده‌بینن .. مه‌به‌ستی پاك بوونه‌وه‌یان بوو له حه‌یز [5] ..
حوكمی شله زهردباوو لێڵه‌كه‌ی كه دوای پاكبوونه‌وه له حه‌یز دێت :
ئه‌مه ئاوێكی زه‌ردباوه ، له كێم و جه‌راعه‌تی برین ده‌چێت ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌مه‌ی له دوای ووشك بوونه‌وه‌و پاك بوونه‌وه‌ی له حه‌یز بینی هیچ ئیعتیبارێكی بۆ دانانێت ، نوێژ‌و رۆژووی خۆی و كاری سه‌رجێیی پیاوه‌كه‌ی ده‌كات .. چونكه ئوم عه‌تییه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه : (كُنَّا لَا نَعُدُّ الْكُدْرَةَ وَالصُّفْرَةَ بَعْدَ الطُّهْرِ شَيْئًا )[6] واته : هیچ حسێبێكمان بۆ ئه‌و ئاوه زهردباوو لێڵه‌ی دوای پاكبوونه‌وه نه‌ده‌كرد ..
هه‌ندێك بیرخستنه‌وه :
١- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له حه‌یز پاك بۆوه‌و ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وت غوسڵی ده‌ركات :
ته‌یه‌مموم ده‌كات و له‌گه‌ڵ مێردی خۆی ده‌خه‌وێت .. ئه‌مه رای زۆرینه‌ی شه‌رعناسانه[7] ..
٢- ئه‌گه‌ر خوێنی له عاده‌تی خۆی زیاتر بوو :
بۆ نموونه مانگی شه‌ش رۆژ ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه بەڵام ئه‌مجاره بوو به حه‌وت یان هه‌شت رۆژ ، ئه‌م ئافره‌ته له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه :
یه‌كه‌م : خۆی خوێنی حه‌یز ده‌ناسێت وله خوێنی تری جوێ ده‌كاته‌وه : ئه‌مه ته‌ماشای جۆری خوێنه‌كه ده‌كات : ئه‌گه‌ر سروشت و ره‌نگ و بۆنی وه‌كو خوێنی حه‌یز بوو ، به‌وی حسێب ده‌كات ، نوێژ‌و رۆژوو كاری سه‌رجێیی _ جیماع ) ناكات ، ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه‌ش خوێنی حه‌یز نه‌بوو ، ئه‌وه خۆی ده‌شوات و نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی ده‌كات ..
دووه‌م : خۆی خوێنی حه‌یز ناناسێت و له خوێنی تری جوێ ناكاته‌وه : زۆر ئافره‌ت هه‌یه وایه به تایبه‌تی له گه‌نجه‌كاندا ، ئه‌م ئافره‌ته له‌م حاڵه‌ته‌یدا نوێژ و ڕۆژوو سه‌رجێیی ناكات تا پاك ده‌بێته‌وه ، چونكه سنوری ئه‌وسه‌ری پاك بوونه‌وه دیار نیه ..
٣- ئه‌گه‌ر خوێنی حه‌یزی له عاده‌تی خۆیدا دوو رۆژ هات و رۆژێك وه‌ستا ، پاشان دوای دوو رۆژی تر هاته‌وه وه هه‌روه‌ها :
ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه نێوان رۆژانی سوڕی مانگانه‌وه هه‌ر به حه‌یز حسێبن ، ئافره‌ت با له خوێنیش پاك بێت ، بەڵام هه‌ر نابێت نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی بكات ، تا ئه‌و كاته‌ی ئاوه سپیه‌كه ده‌بینیت [8] .
٤- ئایا ئافره‌تی دووگیان ( حامیله ) ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه ؟!
زۆرینه‌ی شه‌رعناسان فه‌رموویانه : نا ، ئافره‌تی حامیله ناكه‌وێته حه‌یزه‌وه ، به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌كه‌ی لای ئه‌بو سه‌عیدی خودرییه خوا لێی رازی بێت كه فه‌رمووی : ( لَا تُوطَأُ حَامِلٌ حَتَّى تَضَعَ ، وَلَا غَيْرُ حَامِلٍ حَتَّى تَحِيضَ حَيْضَةً )[9] واته : ئافره‌تی حامیله ماره ناكرێت تا حه‌مله‌كه‌ی دانه‌نێت ، غه‌یری حامیلهش دوای ئه‌وه‌ی جارێك ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه . شه‌رعناسان فه‌رموویانه : دانانی حه‌مله‌كه بۆته نیشانه‌ی پاك بوونه‌وه‌ی ره‌حمی حامیلهكه ، كه‌وابوو ئافره‌تی حامیله ناكه‌وێته حه‌یزه‌وه ..
هه‌ندێك شه‌رعناسی تر وه‌كو ئیمامی شافیعی فه‌رموویه‌تی : حامیلهش ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه ..
راستتر ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئافره‌تی حامیله ناكه‌وێته حه‌یزه‌وه ، بەڵام ئه‌گه‌ر شتێكی وا روویداو ژنه زانی كه ئه‌مه خوێنی حه‌یزه ، بێ گومان ده‌بێت واز له نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی بهێنێت تا پاك ده‌بێته‌وه لێی ..ئه‌گه‌ر زانیشی كه خوێنی حه‌یز نیه ، ئه‌وه به خوێنی به‌رده‌وامی داوێنی حسێب ده‌كات ، دهیشواتهوهو نوێژ‌و رۆژوو سه‌رجێیی خۆی ده‌كات .
نوسینی: مامۆستا کرێکار
[1] ابو اسحق الشيرازي : المهذب ( 1/341 ) .
[2] بوخاري ( 294 ) موسليم ( 1211) .
[3] ابن حجر : فتح الباري ( 1/400 ) .
[4] مجموع الفتاوى ( 21/623 ) ، المحلى ( 2/191 ) ، المغني 0 1/308 ) .
[5] بوخاری به موعهلـلهقی (1/420) ، ئیمامی مالیك ( 59 ) ، عبدالرزاق : المصنف (1/302) به‌سه‌نه‌دێكی زه‌عیفه‌وه به‌ڵام وه‌كو كه‌مال ئیبنو السهید له صحیح فقه السنه ( 1/207 )دا ده‌فه‌رموێ پاڵپشتی تری هه‌یه به ریوایه‌ته‌كه‌ی لای دارمی ( 1/214 ) ، و به‌یهیقی ( 1/337 ) بۆیه ده‌چێته ئاستی سه‌حیح والله اعلم .
[6] ئەبو داوود ( 307 ) ، نەسائی ( 1/186 ) ، ئيبنوماجة ( 647 ) ، لای بوخاری ( بَعدَ الطُّهر ) ەكةي تێدا نیە ..
[7] مجموع الفتاوى ( 21/625 ) ، المحلى ( 2/171 ) ، شرح مسلم ( 1/593 ) .
[8] ابن عثيمين : فتاوى المرأة ( ل 26 )
[9] ئەبو داوود ( 2157 ) ، ئەحمەد ( 3/62 ) ، الزًيلعي : نصب الراية ( 6/146 ) ، الحاكم لة المستدركدا فەرموويەتی : صحيح على شرط الشيخين و لم يخرجاه .. بەكۆی سەنەدەكان دەچێتە ئاستی حەسەن ..