ئه‌وی بێ عوزر نوێژه‌كه‌ی ناكات تا كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت:
نووسینی: مامۆستا کرێکار
شه‌رعناسان له حوكمی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م نوێژه‌دا دوو پۆلن:
- پێویست ناكات بیگێڕێته‌وه‌و جائیزیش نیه: ئه‌مه بۆچوونی قاسمی كوڕی محمد‌و ئیبنوسیریین و عومه‌ری كوڕی عبدالعهزیزو هه‌ندێك له یاوه‌رانی ئیمامی شافیعی و جورجانی و ئیبنو بهتتهو داوودی زاهیریی و ئیبنوحه‌زمه هه‌روه‌ها رای ئیبنو ته‌یمییه‌و ئه‌لبانی و بن عوسێمینیشه[1] ره‌حمه‌تیان لێ بێت.. به‌ڵگه‌شیان:
یه‌كه‌م: به‌ڵگه گشتیه‌كان (ئایه‌ته‌كان): كه باس له حوكمی نوێژنه‌كه‌ر ده‌كه‌ن:
١- (إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) النساء/١٠٣واته: نوێژ كردن به گوێره‌ی كاتی دیاری كرا‌و له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رزه.. كه‌وابوو نوێژی په‌یوه‌ست به كاته‌وه كردووه، كاتێك كه ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری دیاری كراوه، جیاوازی نێوان پێش سه‌ره‌تاو دوای كۆتاییه‌كه‌ی نیه.. جا وه‌كو كه ناشێت پێش هاتنی كاته‌كه‌ی بكرێت، ناشبێت دوای ته‌واوبوونی كاته‌كه‌ی بكرێت، مه‌گه‌ر به ده‌قێكی تر كه حوكمێكی تری پێ بێته دی، وه‌كو ده‌قی باسی خه‌وتوو بیرچووهوهو خاوه‌ن عوزرهكانی دیكه، وه‌كو حه‌ج و ره‌مه‌زان.. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر كابرا نوێژی پێش وه‌خت كرد نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نوێژی له دوای ته‌واو بوونی كاتی نوێژه‌كه كرد هه‌ر به‌تاڵه !
٢- (فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلاتِهِمْ سَاهُونَ) الماعون/٤-٥ واته: وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له نوێژه‌كانیان غافڵن..
٣- (فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا * إِلاَّ مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا) مریم / ٥٩-٦٠ واته: نه‌وه‌یه‌كیان له پاش هات كه نوێژه‌كانیان فه‌وتاندو كه‌وتنه شوێن هه‌واو هه‌وه‌س و حه‌زی خۆیان، ئه‌وانه له دواییدا به هیلاك ده‌چن، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و تۆبه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه‌وه سه‌ر كرده‌وه‌ی چاك..
دووه‌م: به‌ڵگه گشتیه‌كان (فه‌رمووده‌كان):
١- (مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّ إِذَا ذَكَرَهَا لَا كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ).[2] واته: هه‌ر كه‌س نوێژێكی بیرچوو با ئه‌و كاته‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یادی بیكات، كه‌فاره‌تی غه‌یری ئه‌وه‌ی نیه.. ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وی به ئه‌نقه‌ست نوێژه‌كه‌ی نه‌كرد تا چوو، نوێژه‌كه‌ی ناكاته‌وه، چونكه بیرچوونه‌وه له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا مه‌رجه، مهرجهبۆ كراوه‌كه‌ش كه نوێژهكهیه په‌یوه‌نده به مهرجهكهوه، كه‌وابوو كه بیری چوو ده‌یكاته‌وه، كه به ئه‌نقه‌ست نه‌یكرد نایكاته‌وه .
٢- ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێ: (الَّذِي تَفُوتُهُ صَلاةُ الْعَصْرِ فَكَأَنَّمَا وُتِرَ أَهْلُهُ وَمَالُهُ).[3] واته: ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژی عه‌سری ده‌چێت، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌سوكارو ماڵ و سامانه‌كه‌ی فه‌وتابێت.. كه‌وابوو ئه‌و نوێژه‌ی كه فه‌وتا تازه بواری هێنانه‌وه‌ی نیه! شه‌رعناسانی به‌رامبه‌ر فه‌رموویانه: فه‌رمووده‌كه نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌و حوكمه چونكه راهێنانی موسوڵمانه له‌سه‌ر سووربوونی له‌سه‌ر نوێژه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌گه‌ر نوێژێكی چوو ده‌بێ جێ خه‌می بێت هه‌ر وه‌كو كه نه‌مانی كه‌سوكاری ده‌بێته جێ خه‌می! خه‌م خواردن بۆ نوێژ چوون چ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه نابێت بیگێڕێته‌وه..
سێیەم: به‌ڵگه گشتیه‌كان (رای شەرعناسان):
١- ئه‌م شه‌رعناسه به‌ڕێزانە ده‌فه‌رموون: ئه‌م بۆچوونه‌ی ئێمه بۆچوونی یاوه‌رانێكی وه‌كو سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و عبدالله‌ی كوڕی و سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌ققاس و ئیبنومهسعووده خوا لێیان رازی بێت .
٢- هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌فه‌رموون: ده‌ركردنی حوكم بۆ نوێژگێڕانه‌وه ره‌فتارێكی شه‌رعیه، ئه‌مه‌ش مافی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.. ئه‌وانیش له وەڵامدا ده‌فه‌رموون: ئێمه حوكمهكهمان ده‌رنه‌كردووه، هه‌موو بۆچوونه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه نوێژنه‌كه‌ری ئهنقهستمان قیاس كردووه به نوێژنه‌كه‌ری خه‌وتوو بیرچوو ..ئه‌مه‌ش قیاسێكه به پێی رێساكانی شه‌رع كراوه..
٣- دیسان ده‌فه‌رموون: كه ده‌ڵێین نوێژه‌كه‌ی ناگێڕێته‌وه وه‌نه‌بێت مه‌به‌ستمان بێت تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر سووك كه‌ین، نا، خۆ كابرا نوێژه‌كه بكاته‌وه‌و نه‌كاته‌وه گوناحی فه‌وتانی هه‌ر له گه‌ردندایه ئیتر كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوێژه سوودی چیه؟! به تایبه‌تی كه وه‌كو حوكمی بیرچووهوهو خه‌وتوو ده‌قێكمان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه فه‌رمانی نوێژكردنهوهكه به‌میش بكاته‌وه؟؟ نوێژكردنهوهی بیرچووهو خه‌وتوو كهفارهته، خۆ ناشێت حوكمی ئیهمالهكه قیاس كه‌ینه‌وه له‌سه‌ری!![4]
- ده‌بێ بیگێڕێته‌وه: ئه‌مه‌ش بۆچوونی جمهوری پێشه‌وایانی شه‌رعه، رای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌و مالیك و شافیعی و ئهحمهدو زۆرێك له شه‌رعناسانی تری غه‌یری ئه‌وانیشه.. ته‌نانه‌ت ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ كۆڕا (ئیجماع)ی له‌سه‌ره..[5]به‌ڵگه‌شیان:
١- ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌فه‌رموون: هه‌ر كه‌س بیری چوو نوێژه‌كه‌ی بكات ده‌بێت بیگێڕێته‌وه، بۆ ئێره‌ش ده‌بنه‌وه به به‌ڵگه.. كه‌سێك بیری چوو بێت نوێژه‌كه‌ی بكات ده‌بێت بیكاته‌وه، كه‌وابوو ئه‌و كه‌سه‌ی به ئه‌نقه‌ست نوێژه‌كه‌ی چوواندووه له‌پێشتره بیگێڕێته‌وه..
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌رباره‌ی خه‌وتوو بیرچووه‌وه كه فه‌رمووی: (لَا كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ).[6] واته: كه‌فاره‌تی غه‌یری ئه‌وه‌ی نیه.
ده‌فه‌رموون: ئه‌مه حوكمی ئهنقهستیهكهشه، چونكه خۆ ئه‌میش وه‌كو بیرچووهكهیهو نه‌یكردووه، كه گێڕایه‌وه جه‌برانی ده‌كاته‌وه..
٣- قیاس له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه رۆژووی فه‌رزی به ئه‌نقه‌ست شكاند بێت یان له رۆژی ره‌مه‌زاندا جیماعی كردبێت، ده‌بێت بیگرێته‌وه . بەڵام به‌رامبه‌ره‌كانیان وەڵامیان داوه‌ته‌وه كه فه‌رمووده‌ی (گرتنه‌وه‌ی رۆژووی شكاوی ره‌مه‌زان به جیماع) زه‌عیفه..[7]
٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (َدَيْنُ اللَّهِ أَحَقُّ أَنْ يُقْضَى)[8] واته: قه‌رزی خوا له پێشتره بدرێته‌وه.. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حه‌ج و رۆژووی ناوناوه قه‌رز . كابرا كه حه‌جی نه‌كردبوو، پاش مردنی بۆی ده‌كرێته‌وه، كه رۆژووی له‌سه‌ر بێت بۆی ده‌گێڕرێته‌وه، هه‌موو ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزی خوایه‌و له‌سه‌رێتی، جا كابرا كه قه‌رزی خوای له نوێژدا له‌سه‌رە، چۆن نابێت بیداته‌وه؟! حه‌تمه‌ن ئه‌میش ده‌بێت بیداته‌وه مادام له ژیانیدا ماوه.. ئه‌مانی تر وەڵامیان داوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م قیاسهتان راست بێت كه‌وابوو ده‌شێت كابرا پێش كات نوێژ بكات چونكه قه‌رز ده‌شێت پێش هاتنی كاتی دانه‌وه‌ی بدرێته‌وه!! دواتر ئه‌مه باس ده‌كه‌ینه‌وه ان شا‌ء الله.. من پێم وایه بۆچوونی چوار پێشه‌وا بهڕێزهكهو ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌وان به‌هێزتر بێت، بۆیه: ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژه‌كه‌ی چوو قه‌رزاره‌و ده‌بێت بیگێڕێته‌وه.. والله اعلم .
* * *
[1] ابن حزم: المحلى (٢/٢٣٥)، ابن تيمية: مجموع الفتاوى (٢٢/٤٠)، الانصاف (١/٤٤٣)، الشوكانی: نیل الاوطار (٣/٣١)، ابن عثيمين: الشرح الممتع (٢/١٣٣).
[2] بوخارى (٥٩٧)، موسليم (٣١٤).
[3] شێخی ئەلبانی لە صحيح الجامعدا (٥٤٩١) دەفەرموێ سەحيحە..
[4] ابن حزم: المحلى (٢/٢٣٧) لێرەدا ئیمامی ئيبنو حەزم ی رەحمەتی ووتووێژێکی دووروودرێژ لەسەر باسەکە دەهێنێت و دواتر ئەوە پەسەند دەکات کە نوێژی بە ئەنقەست چوێنراو گێڕانەوەی نیە..
[5]حاشية الدسوقي (١/٢٦٤)، النووي: المجموع (٣/٧١) الانصاف (١/٣٤٢)، ابن عثيمين: الشرح الممتع(٢/١٣٣). هەر لەبەر ئەوەی پۆلێکی تری شەرعناس هەن پێچەوانەی ئەم بۆچوونەیان هەیە ناتوانرێت بوترێت کۆڕای لەسەرە..
[6]بوخارى (٥٩٧)، موسليم (٣١٤).
[7] مەبەست لەو فەرمودەیە کە سەیدنا ئەبو هورەیرە خوا لێی رازی بێت دەیگێڕێتەوەو دەفەرموێ: (جَاءَ رَجُلٌ إلَى النَّبيِّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ جَامَعَ أَهْلَهُ فِي رَمَضَانَ .. فَذَكَرَ الحديث وَقَالَ فيهِ: فَأُتِىَ بِعِذْقٍ فيهِ تَمْرٌ قَدْرَ خَمْسە عَشَرَ صَاعَاً وَفيهِ قَالَ كُلْهُ أنْتَ وَأَهْلُ بَيتِكَ وَصُمّْ يَومَاً وَاسْتَغْفِرِ اللهَ) ئەبوداوود (٢٣٩٣) واتە: كابرابەك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و عەرزی كرد کە لە رۆژی رەمەزاندا كاری سەرجێی (جيماع) لەگەڵ خێزانەکەی كردووە تێیدا هاتووە کە پێی فەرموو: دەبڕۆ خۆت و خێزانت بیخۆو رۆژووی رۆژێك بگرەرەوەو داوای لێبوردن لە خواي گەورە بکە.. لای ئيبنوماجة زیادەیەكی هەیەو دەفەرموێ: (وَصُمّْ يَومَاً مَكانَهُ) ئيبنوماجة(١٦٧١) واتە: رۆژێكيش لە جياتی بگرەرەوە. ئەم فەرمودەیە لەبەر ئەوەی لە سەنەدەکەیدا عبدالجباری کوڕی عومەری ئيلی تێدایە فەرمویانە فەرموودەکە زەعیفە، لەوانەی وايان فەرمووە: یەحیای کوڕی مەعينی مامۆستای ئیمامی ئەحمەدو ئەبو زەرعەو نەسائی و ئيبنو سەعدو بوخاریش دەفەرموێ: مونکەراتی زۆرە.. مەبەستی لەوەیە فەرمودەی مونکەر کە جۆرێکە لە فەرمودەی زەعیف زۆر دەگێڕێتەوە، نەك کاری خراپەی زۆر بێت.. ووريابە.
[8] بوخاری (١٩٥٣) موسليم (١١٤٨)، ئەبوداوود (٣٣١٠).