مه‌رجه‌كانی بانگ
١- هاتنی كاتی (جگه له سپێده‌ی به‌یانی):
مه‌رجی بانگدان ئه‌وه‌یه كه كاته‌كه‌ی بووبێت، بانگدان پێش هاتنی كاتی نوێژه‌كه دروست نیه، مه‌گه‌ر سپێده‌ی به‌یانی كه دواتر ان شا‌ء الله باسی ده‌كه‌ین بۆچی وایه .. بانگدان له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كاته‌كه‌دا باشتره وه‌ك له دواخستنی، تا خه‌ڵكه‌كه له هاتنی كاتی فه‌رزه‌كه‌یان ئاگادار ببنه‌وه‌و خۆی بۆ ئاماده‌كه‌ن .. سه‌یدنا جابری كوڕی سه‌موره خوا لێی رازی بێت ده‌یگێڕایه‌وه كه بیلالی حه‌به‌شی خوا لێی رازی بێت، نیوه‌ڕوان له‌گه‌ڵ لاربوونه‌وه‌ی خۆردا بانگی ده‌دا، بەڵام قامه‌ت كردنه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك دوا ده‌خست، له سه‌ری كاته‌كاندا بانگی ده‌داو لێی تێنهدهپهڕاندن: (عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ، قَالَ: كَانَ يُؤَذِّنُ بِلالٌ بِالظُّهْرِ حِينَ تَدْحَضُ الشَّمْسُ وَيُؤَخِّرُ الإِقَامَةَ شَيْئًا، وَكَانَ لا يَخْرِمُ فِي الأَذَانِ عَنِ الْوَقْتِ). لەريوايەتێكی تردا دەفەرموێ: (ثُمَّ لا يُقِيمُ حَتَّى يَخْرُجَ اليهِ النَّبِيُّ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَإذَا خَرَجَ أقَامَ حِينَ يَرَاهُ).[1] واته: پاشان قامه‌تی نه‌ده‌كرد تا پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی ده‌هێنا، هه‌ر كه ده‌یبینی وا ته‌شریف دێنێت قامه‌تی ده‌كرد.
بانگی سپێده‌ی به‌یانی: ده‌شێت پێش ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی راست ( الفجر الصادق) بانگی به‌یانی بدرێت، ئه‌مه‌ش بۆچوونی پێشه‌وایان مالیك و شافیعی و ئهحمهدو ئیسحاق و ئه‌بو سه‌ورو ئه‌بو یوسف و ئیبنو حه‌زمه، چونكه سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت گێڕایه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (إِنَّ بِلالا يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ فَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يُنَادِيَ ابْنُ أُمِّ مَكْتُومٍ)[2] واته: بیلال كه بانگ ده‌دات هێشتا شه‌وی ماوه، ئێوه هه‌ر بخۆن و بخۆنه‌وه تا ئه‌و ساته‌ی ئیبنو ئوم مه‌كتووم بانگ ده‌فه‌رموێ.. سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: ئیبنو ئوم مهكتوومیش كوێر بوو تا پێیان ده‌ووت سپێده هات سپێده هات بانگی نه‌ده‌دا .. كه‌وابوو ئه‌مه بانگی یه‌كه‌م بوو، بۆ ئه‌وه ده‌درا تا خه‌وتووه‌كان وه‌خه‌به‌ر بێن و ئه‌وی خه‌ریكی شهونوێژێتی كه‌مێك بحه‌وێته‌وه، یان ده‌سنوێژی نوێ بكاته‌وه، یان ئه‌وی ده‌یویست به‌ڕۆژوو بێت پارشێوی تێدا ده‌كرد .. هه‌روه‌كو سه‌یدنا ئیبنو مه‌سعوود خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (لَا يَمْنَعَنَّكُمْ أَذَانُ بِلَالٍ مِنْ سُحُورِكُمْ، فَإِنَّهُ يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ، لِيُرْجِعَ قَائِمَكُمْ، وَيُوقِظَ نَائِمَكُمْ...).[3] واته: بانگی بیلال رێی خواردنی پارشێوهكهتان لێ نه‌گرێت، چونكه ئه‌و هێشتا شه‌وه كه بانگ ده‌دات، مه‌به‌ست له بانگه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌تان كه له شهونوێژدایه بحه‌وێته‌وه،ئه‌وه‌تان كه خه‌وتووه به‌خه‌به‌ر بێت ..
جمهوری پێشه‌وایان وایان به په‌سه‌ند زانیووه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی كاتی سپێده‌دا بانگی دووه‌م بدرێت، فهرمووشیانه بۆ نوێژ هه‌ر ئه‌و بانگه‌شیان به‌سه مادام له كاتی خۆیدا دراوه.. بەڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و سوفیانی سه‌وری فه‌رموویانه: یه‌ك بانگه‌و ئه‌ویش نابێت بدرێت تا سپێده‌ی راست روون ده‌بێته‌وه.. [4]
٢- نیه‌تی بانگدان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگدانیش خواپهرستیهو سه‌ربه‌خۆیه، نیه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت، به تایبه‌تی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌فه‌رموێ: (إنَّمَا الاعمالُ بالنِّیَّاتِ).[5] واته: هه‌موو كارێك په‌یوه‌ستی نیازه‌كه‌یه‌تی. مالیكی و حه‌نبه‌لیه‌كان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر كابرایه‌ك زیكری خوای به ته‌كبیر ده‌كرد (ده‌یووت الله اكبر)، پاشان وویستی بانگ بدات، ناشێت له دوای ئه‌و تهكبیرانهیهوه بانگ ته‌واو كات، چونكه ئه‌و تهكبیرانهی ناخرێته ناو بانگه‌كه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت بانگه‌كه له سه‌ره‌تایه‌وه بدات.[6]
٣- بانگ ده‌بێ به عه‌ره‌بی بێت:
مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و حه‌نبه‌لی ده‌فه‌رموون: بانگ به غه‌یری زمانی عه‌ره‌بی دروست نیه، بەڵام شافیعیه‌كان ده‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر كه‌سی لێ نه‌بوو بانگ به عه‌ره‌بی بزانێت، ده‌شێت به زمانێكی تر بیده‌ن..[7] نه‌مبینی به لای نه‌و موسوڵمانی ئه‌وروپاو ئهفریقاییشهوه بانگدان ئه‌وه‌نده قورس بێت فێری نه‌بن، بۆیه پێم وایه بانگدان پێویسته به عه‌ره‌بی بێت.
٤- بانگ نابێ وا بدرێت كه له‌فزه‌كانی بگۆڕرێت:
وه‌كو درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ددی هه‌مزه‌ی ته‌كبیره‌ی ئیحرام ( وه‌ك ئه‌وه‌ی بووترێت: ءاااااااالله اكبر) چونكه ئه‌مه ده‌بێته پرسیار: ئایا خوا گه‌وره‌یه؟ یان ( الله ئهكبااااااااااااار) ئهكبار سیفه‌تێكه بۆ خوای گه‌وره ناشێت.. یان مه‌ددی خۆیه‌تی بەڵام له سنوری ئاسایی زیاتر درێژ بكرێته‌وه .. ئه‌گه‌ر ووشهكه گۆڕا بانگه‌كه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ماناشی نه‌گۆڕا هه‌ر كه‌راهه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌نده درێژ كرێته‌وه..[8]
٥- ریز به‌ندی ووشه‌كانی بانگ:[9]
ده‌بێت بانگده‌ر بانگ به ریزبه‌ندی ووشه‌و رسته‌كانی خۆی بڵێت كه له سووننه‌تدا هاتوون، بێ زیادو كه‌م، بێ پاش و پێش كردن، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ی كرد به بۆچوونی پێشه‌وایانی شه‌رع -جگه له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه - بانگه‌كه‌ی به‌تاڵه‌و ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكاته‌وه .
٦- نابێ فاسڵ بكه‌وێته نێوان ووشه‌و رسته‌ی بانگه‌وه:[10]
واته ووشه‌و رسته‌كانی بانگ یه‌ك به دوای یهكداو یه‌كسه‌ری ده‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی فاسڵی قسه‌یه‌ك یان كرده‌وه‌یه‌ك بخاته نێوانیانه‌وه،، مه‌گه‌ر بپژمێت، یان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م یان چه‌ند جارێك بكۆكێت، ئه‌میان به پێی بۆچوونی جمهوری شه‌رعناسان جائیزه.. بەڵام ئه‌گه‌ر توولی كێشا، یان كابرای بانگده‌ر مه‌شغووڵ بوو، یان شتێكی لێ هات، بانگه‌كه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و یه‌كێكی تر بۆی نیه له‌و شوێنه‌وه ته‌واوی كات، به‌ڵكو ده‌بێت له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكاته‌وه .
٧- بانگده‌ر هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین كه‌س گوێیان له بانگه‌كه‌ی بێت:
به‌وه‌ی ده‌نگی زۆر به‌رز كاته‌وه، یان بڵندگۆ به‌كار بهێنێت .. تا مه‌به‌ستی بانگدانه‌كه كه ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیه بێته دی، بەڵام ئه‌گه‌ر كابرا بانگی بۆ خۆی ده‌دا، مه‌رج نیه ده‌نگی به‌رز كاته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه ئه‌وانه‌ی تریش - كه ده‌یانه‌وێت نوێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن - گوێیان لێ بێت . چونكه:
- له فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌یدنا ئه‌بو سه‌عیدی خودریدا خوا لێی رازی بێت هاتبوو: (فَإِذَا كُنْتَ فِي غَنَمِكَ أَوْ بَادِيَتِكَ فَأَذَّنْتَ بِالصَّلَاةِ فَارْفَعْ صَوْتَكَ بِالنِّدَاءِ فَإِنَّهُ لَا يَسْمَعُ مَدَى صَوْتِ الْمُؤَذِّنِ جِنٌّ وَلَا إِنْسٌ وَلَا شَيْءٌ إِلَّا شَهِدَ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ قَالَ أَبُو سَعِيدٍ سَمِعْتُهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).[11] واته: هه‌ر كاتێك لای مه‌ڕه‌كانت بوویت، یان له ده‌شت بوویت و بانگت دا، ده‌نگ زیاتر به‌رز كه‌ره‌وه چونكه هه‌تا جنن و مرۆڤی زیاتر بانگه‌كه‌ت ببیستن، له رۆژی قیامه‌تدا پاداشتی زیاترت پێ ده‌بڕێت .. ئه‌بو سه‌عید فه‌رمووی: خۆم له پێغه‌مبه‌ری خوام صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بیستووه كه وای فه‌رمووه ..
- هه‌روه‌ها كه سه‌یدنا عه‌بدوالله‌ی كوڕی زه‌ید خوا لێی رازی بێت، كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوای صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گێڕایه‌وه كه له خه‌ودا بانگیان فێركرد، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فه‌رموو: (فَقُمْ مَعَ بِلال فَألْقِ عَلَيهِ مَا رَأيتَ بِهِ، فَإنَّهُ أنْدَى مِنْكَ وأمَدُّ صَوتاً).[12] واته: هه‌سته له‌گه‌ڵ بیلالدا بڕۆ‌و ئه‌وه‌ی بینیووته بۆی بگێڕه‌ره‌وه با ئه‌و بانگه‌كه بڵێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌نگی له تۆ خۆشتره‌و ده‌نگی زۆرتر ده‌ڕوات ..
- له ریوایهتێكی تردا ده‌فه‌رموێ: (قُمْ فَلَقِّنْهُ بِلالاً فَإنَّهُ أنْدَى صَوتاً مِنْكَ).[13] واته: هه‌سته بیلال فێركه با بیڵێته‌وه، ئه‌و ده‌نگی له تۆ خۆشتره ..
ئه‌مه بۆچوونی شافیعیه‌كان وحه‌نبه‌لیه‌كان وقهولێكی حهنهفیهكانه بەڵام لای مالیكیه‌كان و قه‌ولی به‌هێزی حه‌نه‌فیه‌كان ئه‌مه سووننه‌ته ..
٨- ئایا بانگدان به رادیۆ‌و ته‌سجیل و مۆبایل ده‌بێت له بڵندگۆوه لێدرێت؟!
نه‌ء، نابێت، چونكه بانگدان خواپه‌رستیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و پێویسته موسوڵمانان جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سیان بانگیان نه‌دا هه‌موویان گوناحبار ده‌بن.. ووتمان كه پاداشتی بانگدان له پاداشتی پێشنوێژی زیاتره، ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه بۆ واز له‌و پاداشته گه‌وره‌یه ده‌هێنن؟! نا، بۆیان نیه به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی خۆشی بانگدهرێكیان ده‌سكه‌وتووه، ئه‌و بخه‌نه سه‌ر بڵندگۆی مزگه‌وت و واز له‌و خواپه‌رستیه بهێنن.. نه بانگدانی ته‌سجیل كرا‌و جائیزه نه ئیقتیدا به نوێژی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و تهسجیلكراو..[14]
٩- ناوبڕكردنی بانگدان و قامه‌ت كردن به قسه‌كردن:
شه‌رعناسان له باسی دابڕكردنی بانگ و قامه‌تدا به قسه‌ی تر راجوێن:
١- قسه كردنی بانگده‌ر له ناو بانگ و قامه‌تدا جائیزه: ئه‌مه بۆچوونی حه‌سه‌نی به‌سری و عه‌تاء و قه‌تاده‌و ئیمامی ئه‌حمه‌ده (بەڵام له قامه‌تدا پێی جائیز نیه)، ئه‌مانیش له سه‌یدنا سوله‌یمانی كوڕی سورهددهوه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها له عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یره‌وه كه عاده‌ته‌ن فه‌رمووده‌و حوكمی شه‌رعی له عائیشهخانهوه ده‌گێڕێته‌وه كه پوورێتی .. به‌ڵگه‌ی ئه‌مان:
یەکەم: (عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ أَنَّهُ قَالَ لِمُؤَذِّنِهِ فِي يَوْمٍ مَطِيرٍ: إِذَا قُلْتَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ، فَلَا تَقُلْ: حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، قُلْ : صَلُّوا فِي بُيُوتِكُمْ، قَالَ: فَكَأَنَّ النَّاسَ اسْتَنْكَرُوا ذَاكَ فَقَالَ: أَتَعْجَبُونَ مِنْ ذَا، قَدْ فَعَلَ ذَا مَنْ هُوَ خَيْرٌ مِنِّي)[15] واته: سه‌یدنا ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازی بێت له رۆژێكدا كه باران بوو دوای ئه‌وه‌ی كه بانگدهرهكهی گه‌یشتبووه (أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) فه‌رمانی پێكرد كه له ناو بانگه‌دا نه‌ڵێ (حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ) به‌ڵكو بڵێ: (الصلاة في الرِّحَال) واته نوێژه‌كانتان له جێی خۆتان بكه‌ن ( نه‌بادا بێن بۆ مزگه‌وت) ووتیان: ئه‌وه چیه؟! فه‌رمووی: له من چاكتر وای كردووه ..
دووەم: (عَنْ مُوسَى بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ يَزِيدَ أَنَّ سُلَيْمَانَ بْنِ صُرَدٍ كَانَتْ لَهُ صُحْبَةٌ كَانَ يُؤَذِّنُ فِي الْعَسْكَرِ وَكَانَ يَأْمُرُ غُلَامَهُ بِالْحَاجَةِ فِي أَذَانِهِ)[16] واته: سه‌یدنا سوله‌یمانی كوڕی سوره‌د خوا لێی رازی بێت كه یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، له ناو بانگدانهكهیدا فه‌رمانی به خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌كرد كه پێداویستیه‌كانی بۆ بكات ..
٢- قسه كردنی بانگده‌ر له ناو بانگ و قامه‌تدا جائیز نیه: ئه‌مه بۆچوونی نه‌خه‌عی و ئیبنوسیرین وسهوری وئیمامی مالیك وئیمامی شافیعی وئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه .
٣- ئه‌و قسانه جائیزه بانگده‌ر له ناو بانگ و قامه‌تدا بیكات كه بۆ نوێژ پێویستن: ئه‌مه بۆچوونی ئیسحاقی كوڕی راههوهیهو ئیبنول مونزیریش ئه‌مه‌یانی به په‌سه‌ندتر بینیووه .. به بۆچوونی ئه‌م به‌ڕێزانه ته‌نها ووشه‌و رسته‌یه‌ك جائیزه له بانگ و قامه‌تدا بووترێن كه په‌یوه‌ندیان به نوێژه‌وه هه‌بێت، وه‌كو (صَلُّوا فِي رِحَالكم)..
قسه له بانگدا جائیزه، بەڵام له قامه‌تدا نابێت: ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیمامی زوهریه كه قوتابی سه‌یدنا ئه‌بو زه‌ڕی غیففاریه خوا لێی رازی بێت.
رای په‌سه‌ندتر: پێم وایه به پێی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو ده‌كرێت قسه‌یه‌ك له ناو بانگدا بكرێت كه په‌یوه‌ندی به نوێژه‌وه هه‌بێت، غه‌یری ئه‌و نابێت، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك بۆ نوێژ‌و نوێژخوێنان زه‌رووری بوو ده‌شێت له قامه‌تدا بكرێت به قیاس له‌سه‌ر بانگ كه به‌ڵگه‌مان به ده‌سته‌وه‌یه.. والله اعلم .
* *
[1] موسليم (٦٠٦)، ئەبو داوود (٥٣٧)، ترمذي (٢٠٢)، ئەحمەد ٥/٩١) سەحيحە صحيح فقه السنة (١/٢٧٦).
[2] بوخارى (٦١٧)، موسليم (١٠٩٢).
[3] بوخارى (٦٢١)، موسليم (١٠٩٣).
[4] المحلى (٣/١٦٣)، المجموع (٣/٨٨)، الأوسط (٣/٣٠)، المبسوط (١/١٣٤).
[5] بوخارى (٥٤) موسليم (١٩٠٧).
[6] منتهى الارادات (١/١٢٩)، مواهب الجليل (١/٤٢٤)..
[7] ابن عابدين (١/٢٥٦)، كشاف القناع (١/٢١٥)، المجموع (٣/١٢٩).
[8] ابن عابدين (١/٢٥٩)، منتهى الارادات (١/١٣٠)، المجموع (٣/١٠٨)، مواهب الجليل (١/٤٢٥)..
[9] البدائع (١/١٤٩)، مغنی المحتاج (١/١٣٧)، منتهى الارادات (١/١٢٨)، مواهب الجليل (١/٤٢٥).
[10] هەمان سەرچاوەکانی پێشوو.
[11] بوخارى (٦٠٩)، موسليم (٢/١٢).
[12] ئەبوداوود (١/٢٤٤ ژمارە (٤٩٩). ئەلبانی لە (صحيح أبي داود(١/٩٨) ژمارە (٤٦٩). هەروەها لە إرواء الغليل (١/٥٠) ژمارە (٢٤٦) بە حەسەنی داناوە.
[13] ترمذي و ئەحمەدو ئەبوداوودو ئيبنوماجةو ئيبنو خوزەيمە گێڕاوێتیەوە، ترمذي فەرمویەتی حەسەن و سەحيحە، بڕوانە بە سەحيحدانانی شێخی ئەلبانی لە هەر بەك لە (صحيح سنن أبي داود، ١/ ٩٨ ژمارە ٤٦٩، وصحيح ابن ماجه، ١/١١٨ ژمارە ٧٠٦).
[14] الشرح الممتع (٢/٦١).
[15] بوخارى (٦١٦)، موسليم (٦٩٩).
[16] بوخاری بە موعەلـلەقی (٢/١١٦ فتح الباري)، ئيبنو ئەبی شەیبە بە سەنەدی پەيوەستەوە (١/٢١٢)، ئيبنولمونزير (٣/٤٤)، ئەبو نوعەيمي شێخی ئیمامی بوخاری بە سەحيحی داناوە (فتح الباري ٢/١١٦).