(الأقوال المباحة)
١- راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئیمام: ئه‌گه‌ر ئیمام خوێندنی قورئانه‌كه‌ی لێتێكچوو، یان به هه‌ڵه‌یه‌كی وا خوێندیه‌وه ماناكه‌ی خراپ هاته‌وه، مه‌ئمووم بۆی هه‌یه بۆی راست كاته‌وه.. چونكه سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: جارێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی ده‌كرد، خوێندنه‌كه‌ی لێتێكچوو، كه ته‌واوی كرد، به(ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب)ی فه‌رموو: (أَصَلَّيْتَ مَعَنَا)؟ نوێژه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ ، فه‌رمووی : (فَمَا مَنَعَكَ إذَنْ)[1]؟: ئه‌دی چی رێی لێ گرتیت بۆم راست نه‌كه‌یته‌وه؟
چه‌ند خاڵێكی بیرخستنه‌وه :
یەکەم: ئه‌گه‌ر بیسترا وا ئیمامه‌كه به هه‌ڵه‌كه‌یدا دێته‌وه‌و ده‌یه‌وێت بیری بكه‌وێته‌وه‌و راست بیخوێنێت، ده‌بێ بواری بۆ بكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ نه‌ووترێته‌وه ئه‌وه‌ی خۆشی لێ تێكچێته‌وه ..
دووەم: ئه‌گه‌ر ئیمامه‌كه هه‌ستی به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی خۆی كرد‌و بێده‌نگ وه‌ستا باشتره بۆ ماوه‌یه‌ك وازی لێ بهێنرێت، به‌ڵكو خۆی بیری بكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێده‌نگبوونه‌كه‌ی توولی كێشا پێویسته بیری بخرێته‌وه ..
سێێەم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی ئیمامه‌كه مانای ئایه‌ته‌كه‌ی نه‌ده‌گۆڕی، ده‌شێت لێگه‌ڕێن به‌سه‌ریدا رابورێت.. بۆ روون كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی وایه كه سه‌یدنا ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (إنِّي أُقْرِئْتُ الْقُرْآنَ عَلَى سَبْعَةِ أَحْرُفٍ لَيسَ مِنْهَا إلَّا شَافٍ كَافٍ، إنْ قُلْتُ غَفُورَاً رَحِيمَاً أو قُلْتُ سَميعَاً عَليمَاً، أو قُلْتُ عَليمَاً سَميعَاً فَاللهُ كَذَلِكَ، مَا لَمْ تُخْتَمُ آيةُ عَذَابٍ بِرَحْمَةٍ أو آيَةُ رَحمَةٍ بِعَذابٍ)[2] واته: من قورئانم به حه‌وت شێوه‌ی خوێندنه‌وه فێركراوه، هه‌ر هه‌مووی مانای ته‌واوو گشتگیره، ئه‌گه‌ر ووتم: غَفُورَاً رَحِیمَاً یان سَمیعَاً عَلیمَاً یان بڵێم: عَلیمَاً سَمیعَاً خۆ خوای گه‌وره هه‌ر وایه، ئه‌وه گرنگه كه كۆتایی ئایه‌تی سزا به ره‌حمه‌ت نه‌هێنرێت، یان ئایه‌تی ره‌حمه‌ت به سزا كۆتایی نه‌هێنرێت ..
٢- زۆر دووپات كردنه‌وه‌ی ئایه‌تێك له نوێژی سوننه‌تدا: سه‌یدنا ئه‌بوزه‌ڕی غیففاری خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا سپێده‌ی به‌یانی هه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی به‌رده‌وام دووپات ده‌كرده‌وه: (إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)[3] واته: ئه‌گه‌ر سزایان ده‌ده‌یت، خۆ هه‌ر به‌نده‌ی خۆتن، ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ده‌بیت ئه‌وه خۆت خاوه‌ن ده‌سەڵاتیت و هه‌ر خۆتیت كه هه‌موو كارێك له شوێنی خۆیدا ده‌كه‌یت[4] ..
دیاره ئه‌مه له شه‌ونوێژیدا بووه نه‌ك له نوێژی فه‌رزدا. چونكه له هیچ یاوه‌رێكه‌وه باس له‌وه نه‌كراوه له نوێژی فه‌رزیدا ئایه‌تێكی به‌رده‌وام دووپات كردبێته‌وه.. ره‌فتاری یاوه‌رانی تریش وابووه ..
سه‌یدنا ته‌میمی داری خوا لێی رازی بێت ئه‌م ئایه‌ته‌ی زۆرجار به‌رده‌وام له نوێژه‌كانیدا دووپات ده‌كرده‌وه: (أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَّن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاء مَّحْيَاهُم وَمَمَاتُهُمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ)[5] واته: چما ئه‌و كافرانه‌ی خراپه‌كارییان كردۆته پیشه، پێیان وایه وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌یان هه‌ژمارد ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌یان كردۆته سیما‌و مۆركی خۆیان؟! ئای چ داوه‌رییه‌كی ناقۆڵایه !!
له تابعینیشدا زانایه‌كی به‌ڕێزی وه‌كو سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ئه‌م ئایه‌ته‌ی دووجارو سێ‌جار دووپات ده‌كرده‌وه: (يَا أَيُّهَا الإِنسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ * الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ)[6] واته: ئه‌رێ هۆ مرۆڤ! ئه‌وه چی به‌رامبه‌ر خوای په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و به‌ڕێزت ئاوا هه‌ڕاڵی كردوویت؟! ئه‌و خوایه‌ی دروستی كردوویت و رێك و پێك سازاندووتی و پاشان (بۆ ده‌وروبه‌ری خۆت) گونجاندووتی ..
٣- گریان و نوزه‌و ناڵین: گریان و نوزه‌و ناڵین له نوێژدا جائیزن.. جا له‌به‌ر دینداریی و ته‌قواو له خواترسان بێت یان له‌به‌ر ژان و ناسۆری بەڵاو موسیبه‌تێك كه به‌سه‌ر نوێژخوێنه‌كه‌دا هاتووه.. به تایبه‌تی كه نوێژخوێنه‌كه ناتوانێت خۆی بگرێت.. نوزه‌و ناڵینیش ئه‌وه‌یه كه كابرا له تاواندا ده‌ڵێ: (ئاه، ئای، وای، ئۆه) ئه‌مانه هیچیان نوێژ به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه، بەڵام باشیش نیه بووترێن.. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن: گریان نوێژ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی وایان نیه حوكمی شه‌رعی پێ ده‌رچێت.. له چه‌ند لایه‌كه‌وه قسه‌كه‌یان ره‌ت ده‌كرێته‌وه :
یەکەم: خوای گه‌وره مه‌تحی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه له كاتی یادو زیكری خوادا ده‌گرین و بۆ ره‌حمه‌ت و لێبوردنی ده‌كوڕزێنه‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَن خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا)[7] واته: كاتێك ئایه‌ته‌كانی خوایان به‌سه‌ردا ده‌خوێندرێته‌وه به گریانه‌وه دادێنه‌وه بۆ سوجده بردن.. یان ده‌فه‌رموێ : (وَيَخِرُّونَ لِلأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا)[8] واته: به په‌رۆشه‌وه بۆ سوجده‌بردن ده‌مه‌وڕوو دادێنه‌وه‌و ده‌گرین.. ئه‌مه‌ش ملكه‌چییان زیاتر ده‌كات ..
دووەم: سه‌یدنا عبدالله‌ی كوڕی شه‌خیر خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی ده‌كرد ، ده‌نگێك له سینه‌یه‌وه ده‌هات ده‌تووت قوڵپه‌قوڵپی مه‌نجه‌ڵی سه‌ر ئاگره[9] ..
سێیەم: سه‌یدنا عه‌لی خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: له غه‌زای به‌دردا هه‌ر میقدادمان تێدا بوو سواره بوو، ئه‌وانی ترمان هه‌موو له ماندوویی و هیلاكیدا نوستبووین، پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له بن دارێكدا تا سپێده‌ی به‌یانی هه‌ر نوێژی كرد‌و گریا[10] !
چوارەم: سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له نه‌خۆشی سه‌ره‌مه‌رگیدا ئازاری زیاتر بوو، كاتی نوێژ نوێژه‌كه‌یان بیر خسته‌وه، فه‌رمووی: (مُرُّوا أبَابَكْرٍ فَلْيُصَلِّ بِالنَّاسِ) واته فه‌رمان بگه‌ێننه ئه‌بوبه‌كری سددیق با ئیمامه‌تیه‌كه بۆ خه‌ڵكه‌كه بكات، عائیشه فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌بوبه‌كر پیاوێكی دڵنه‌رمه، له قورئان خوێندنه‌كه‌یدا ده‌گری، قه‌رموویه‌وه: (مُرُّوهُ فَلْيُصَلِّي)، واته: فه‌رمانی پێ بكه‌ن با نوێژه‌كه بكات، دیسان عائیشه فه‌رموویه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌وه: (مُرُّوهُ فَلْيُصَلِّي إنَّكُنَّ صَوَاحِبِ يُوسُفَ)[11] واته: ئێوه فه‌رمانی نوێژه‌كه‌ی پێ بده‌ن، ئێوه وه‌ك ئافره‌ته مه‌كربازه‌كانی ده‌وری یوسفن ..
پێنجەم: سه‌یدنا عبدالله‌ی كوڕی شه‌دداد خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: له كۆتاریزی نوێژخوێنانی جه‌ماعه‌تی مزگه‌وت بووم،له‌و دووره‌وه گوێم له لووشكه‌و هه‌نیسكدانی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب بوو له پێشنوێژیه‌كه‌یدا كه به‌ده‌م خوێندنی ئه‌و ئایه‌ته‌وه ده‌یكرد كه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ)[12] واته: ئاهو سكالێو خه‌می خۆم لای خوای گه‌وره ده‌رده‌بڕم[13] . .
٤- فوو كردن: بۆ لابردنی شتێك كه به فووكردن ده‌ڕوات، وه‌كو تۆز‌و خۆڵ و په‌ڕو موو ئه‌وانه.. سه‌یدنا ئیبنوعومه‌ری خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێ:له سه‌رده‌مانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خۆر گیرا، پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له كۆتا سوجده‌ی نوێژه‌كه‌یدا فووی كرد‌و فه‌رمووی: (أُفُ أُفُ) واته: فوو فوو.. پاشان له پاڕانه‌وه‌كه‌یدا فه‌رمووی: (رَبِّ أَلَمْ تَعِدنْيِ ألَّا تُعَذِّبْهُمْ وَأَنَا فِيهِمْ؟ أَلَمْ تَعِدْنِي ألَّا تُعَذِّبْهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرونَ)[14]؟.واته: خوایه! مه‌گه‌ر جه‌نابت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت نه‌داومه‌تێ كه تا له ناویاندا بمێنم سزایان ناده‌یت؟ خوایه! مه‌گه‌ر جه‌نابت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت نه‌داومه‌تێ كه تا داوای لێبوردن بكه‌ن سزایان ناده‌یت؟! ئه‌یمه‌نی كوڕی نابل فه‌رمووی: به قودامه‌ی كوڕی عبدالله‌ی كوڕی عه‌ممارم ووت كه یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، له حه‌ره‌می كه‌عبه كه نوێژ ده‌كه‌م له كاتی سوجده‌دا بێزم دێته‌وه له په‌ڕی باڵنده‌كان كه ده‌كه‌ونه پێشم، فه‌رمووی: به فوو لایان به[15] ..
٥- كۆكین و ئحم كردنی پێویست: ئه‌مه‌ش جائیزه. ئیمامی ئیبنوته‌یمییه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: كۆكین و ئحم كردن ووشه‌و قسه نین تا بكه‌ونه به‌ر ئه‌و نه‌هیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموویه‌تی: (إنَّهُ لَا يُصْلِحُ فِيهَا شَئٌ مِنْ كَلامِ النَّاسِ)[16] واته: نوێژ نابێت هیچ قسه‌یه‌كی خه‌ڵكی بكه‌وێته ناو..به‌ڵكو له حوكمی ئاماژه‌كردندان[17] ..
٦- قسه‌یه‌كی كه‌م كه بۆ نوێژه‌كه زه‌رووری بێت: هه‌ر نوێژخوێنێك، ئیمام بێت یان مه‌ئمووم یان ته‌نها،ئه‌گه‌ر پێویستی به ده‌ربڕینی ووشه‌یه‌ك یان زیاتر هه‌بوو كه له به‌رژه‌وه‌ندی نوێژه‌كه بێت، بۆێ هه‌یه بیكات، به‌و مه‌رجه‌ی كاره‌كه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌و ووشه‌یه وه‌ستا بێت.. به‌ڵگه‌ش فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌یدنا زولیه‌ده‌ینه خوا لێی رازی بێت كه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی عه‌سری پێ كردن، دوای دووه‌مین ركات پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سه‌لامی دایه‌وه، سه‌یدنا زولیه‌ده‌ین لێی پرسی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژ كه‌م بۆته‌وه یان جه‌نابت بیرت چوو؟! پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: (كُلُّ ذَلِكَ لَمْ يَكُنْ) واته: هیچیان نه‌بووه.. زولیه‌ده‌ین فه‌رمووی: بەڵام ئه‌ی جه‌نابت وات كرد. پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رووی كرده خه‌ڵكه‌كه‌و فه‌رمووی: (أَصَدَقَ ذو الْيَدَين)؟ واته: ئه‌رێ زولیه‌ده‌ین راست ده‌كات؟ فه‌رموویان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئیتر یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گه‌ڕایه‌وه‌و دوو ركاته‌كه‌ی تریشی ته‌واو كرد‌و پاشان دوو سوجده‌ی برد.. دیاره پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و زولیه‌ده‌ینی به‌ڕێز هه‌ردووكیان قسه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی نوێژه‌كه كرد‌و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر نوێژه‌كه‌و بێ نیه‌تێكی نوێ نوێژه‌كه‌یان ته‌واو كرد.. كه‌وابوو ئه‌و جۆره قسه‌كردنه رێدراوه ..
٧- هه‌ر كه‌س له نوێژدا پژمی بۆی هه‌یه بڵێ: الحمد لله: هه‌ر كه‌س له نوێژدا پژمی بۆی هه‌یه بڵێ: الحمدلله.. سه‌یدنا روفاعه‌ی كوڕی مالیك خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ: له دوای پێغه‌مبه‌ری خواوه صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژم ده‌كرد، پژمیم، ووتم : (الْحَمْدُ للهِ حَمْدَاً كَثيرَاً طَيِّبَاً فِيهِ مُبَارَكَاً عَلَيهِ كَمَا يُحِبُّ رَبُّنَا وَ يَرْضَى) كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له نوێژ ته‌واو بوو پرسی: (مَنْ الْمُتَكَلِّمُ فِي الصَّلاةِ)؟ ئه‌وه كێ بوو له نوێژه‌كه‌دا قسه‌ی كرد؟ روفاعه ده‌فه‌رموێ: ووتم : من ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، ئینجا فه‌رمووی: (والَّذي نَفْسِي بِيَدِهِ لَقَدْ ابْتَدَرَهَا بِضْعَةٌ وَثَلاثُونَ مَلَكَاً أَيُّهُمْ يَصْعَدُ بِهَا..)[18] واته: سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته سیوقسوور فریشته كێبڕكێیان بوو كامیان زووتر به‌ره‌و ئاسمان به‌رزی كاته‌وه.. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك له نوێژدا پژمی بۆی هه‌یه بڵێ الحمد لله ..
بەڵام كه‌س بۆی نیه له نوێژدا بێت و پێی بڵێته‌وه یرحمك الله .. له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌یدنا معاویه‌ی كوڕی حه‌كه‌می سوله‌می خوا لێی رازی بێت كه ده‌فه‌رموێ: (صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَعَطَسَ رَجُلٌ إِلَى جَنْبِي، فَقُلْتُ: يَرْحَمُكَ اللَّهُ، فَرَمَانِي الْقَوْمُ بِأَبْصَارِهِمْ، فَقُلْتُ: وَاثُكْلَ أُمِّيَاهُ، مَا لِيَ أَرَاكُمْ تَنْظُرُونَ إِلَيَّ وَأَنَا أُصَلِّي، فَجَعَلُوا يَضْرِبُونَ بِأَيْدِيهِمْ عَلَى أَفْخَاذِهِمْ يُصَمِّتُونِي فَلَمَّا قَضَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلاتَهُ، فَبِأَبِي وَأُمِّي مَا رَأَيْتُ قَبْلَهُ وَلا بَعْدَهُ أَحَدًا أَحْسَنَ تَعْلِيمًا مِنْهُ، وَاللَّهِ مَا كَهَرَنِي، وَلا سَبَّنِي، وَلا ضَرَبَنِي، وَلَكِنَّهُ قَالَ لِي: إِنَّ صَلاتَنَا هَذِهِ لا يَصْلُحُ فِيهَا شَيْءٌ مِنْ كَلامِ النَّاسِ، إِنَّمَا هُوَ الصَّلاةُ، وَالتَّسْبِيحُ، وَالتَّحْمِيدُ، وَقِرَاءَةُ الْقُرْآنِ)[19] واته: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژم ده‌كرد، كابرایه‌ك له ته‌نیشتمه‌وه پژمی، منیش ووتم: یرحمك الله، ئیتر هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه چاویان تێبڕیم، ووتم: هه‌ی دایكم رۆڵه‌ڕۆڵم بۆ بكات، ئه‌وه بۆچی وا داوتانمه‌ته به‌ر تیله‌ی چاو كه له نوێژیشدام؟! بینیم خێرا خێرا به چه‌پۆك به رانی خۆیان ده‌كێشن تا بێده‌نگم كه‌ن.. كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی ته‌واو كرد ـ دایك و باوكم به قوربانی بێت، قه‌ت پێش ئه‌وو دوای ئه‌ویش بۆ فێركردن مامۆستای وام نه‌بینیووه ـ نه سه‌رزه‌نشتی كردم، نه قسه‌ی پێ ووتم، نه لێیدام، به‌ڵكو فه‌رمووی: نوێژه‌كانمان نابێت هیچ قسه‌یه‌كی خه‌ڵكی تێبكه‌وێت، به‌ڵكو هه‌ر دوعا‌و سوبحانه‌الله كردن و سوپاس و ستایش كردنی خوای گه‌وره‌و قورئان خوێندنی تێدا ده‌ووترێت ..
٨- ووتنی الحمد لله بۆ بیستنی هه‌واڵێكی خۆش: سه‌یدنا سه‌هلی كوڕی سه‌عد خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی برد بۆ لای تیره‌ی به‌نی عه‌مری كوڕی عه‌وف تا رێكیان خاته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كری سددیق نوێژی بۆ ده‌كردن، كه هه‌ستی كرد پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ته‌شریفی هێناوه، وویستی پێشنوێژیه‌كه واز لێ بهێنێت و بێته‌وه دواوه بۆ ریزی مه‌ئموومه‌كان، بەڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئاماژه‌ی بۆ كرد كه له شوێنی خۆت بمێنه‌ره‌وه، ئه‌بوبه‌كر هه‌ر له نوێژه‌كه‌دا ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و سوپاسی خوای له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه پێغه‌مبه‌ری خواصَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمانی مانه‌وه‌ی پێكرد تا له دوایه‌وه نوێژ بكات[20] !!
ئا ئه‌وه‌یه رێزلێنان.. خوا به كوێرایی چاوی شیعه بمانكاته خزمه‌تكاری سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كرو یاوه‌رانی تر ..
٩- پرسیار كردن له نوێژخوێن بۆ پێویستی: ئه‌مه‌ش جائیزه خاتوو ئه‌سمائی كچی سه‌یدنا ئه‌بوبه‌كری سددیق خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێت : (أَتَيْتُ عَائِشَةَ حِينَ خَسَفَتْ الشَّمْسُ وَالنَّاسُ قِيَامٌ وَهِيَ قَائِمَةٌ تُصَلِّي فَقُلْتُ مَا لِلنَّاسِ فَأَشَارَتْ بِيَدِهَا نَحْوَ السَّمَاءِ فَقَالَتْ سُبْحَانَ اللَّهِ) [21]. كه خۆر گیرابوو هاتمه خزمه‌ت عائیشه‌خان،دیتم پیاوان نوێژ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش له نوێژدایه لێم پرسی : ئه‌وه پیاوان چییانه؟ په‌نجه‌ی بۆ ئاسمان راكێشا‌و فه‌رمووی : سبحان‌الله .
* * *
[1] ئەبوداوود (٨٩٤)، ئيبنوحيببان (١/٣١٦) بسند جيد.. ئيمامی ئەحمەد فەرمووشيەتی سەحيحە..
[2] ئيمامی ئەحمەد(٢٠٦٤٦) فەرمووشيەتی سەحيحە..
[4] نەسائی (١٠١٠)، ئيمامی ئەحمەد(٢٠٨٣١) .
[9] نەسائی (١٢١٤)، ئەبوداوود (١/٣٢٨)، ئيمامی ئەحمەد(٤/٢٥) دەشفەرموێ سەحيحە.
[10] ئيبنوخوزەيمە ( ٢/٥٣) ، ئيمامی ئەحمەد(١٠٢٦). فەرمووشيەتی سەحيحە.
[13] بوخاری بە موعەلـلەقی لە باسی بانگدا هێناوێتییەوە، بڕوانە فتح الباري (٢/٢٠٦)، ئيمامي ئيبنو تەيمييەش لە (الفتاوی٢٢/٦٢٣)دا دەفەرموێ: ئەم ئاسەوارە لە ئيبنوعومەرەوە هاتووەو زانراوە.
[14] ئەبوداوود (١١٩٤)، نەسائی (٣/١٣٧)، ئيمامی ئەحمەد(٢/١٥٩) ، فەرموویەتی پياوانی سەنەدەكەی جێ متمانەن..
[15] بەيهيقی (٢/٢٥٣) ، حافز ئيبنو حەجەری رەحمەتی لە فتح الباری (٣/٨٥) دا بە سەحيحی ناساندووە.
[17] مجموع الفتاوى (٢٢/٦١٧).
[18] ترمزی (٤٠٤)، نەسائی (٢/٢٤٥)، بوخاری (٧٩٩) بەڵام بڕگەی پژمینەکەی تێدا نییە..
[19] موسليم (٥٣٧) ، ئەبوداوود (٩٣٠)،ئەحمەد(٢٣٢٥٠)، داريمي (١٥٠٢).
[20] بوخاری (٦٨٤)، موسليم (٤٣١).