- نه‌زری خواپه‌رستی ، وه‌ك ئه‌وی ده‌ڵێت : نه‌زر بێت ئه‌وه‌نده ركات نوێژ بكه‌م ، یان شه‌رت بێت ئه‌وه‌نده رۆژ به‌ڕۆژوو بم ، یان عه‌هد بێت ئه‌وه‌نده ته‌سبیح لا اله الا الله بكه‌م .. ئه‌مه ده‌بێت ئه‌و په‌رستنانه ئه‌نجام بدات ، چونكه بوونه‌ته قه‌رز له‌سه‌ری .
- نه‌زری شیاو ( موباح ) : وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌زره‌كه‌ی به مه‌رجێكی تره‌وه ببه‌ستێته‌وه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت : ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئه‌و كابرایه له به‌رۆكم ببێته‌وه ( یه‌عنی كۆڵم لێدا ) شه‌رت بێت ئه‌وه‌نده پاره بكه‌م به خێر ، یان نه‌زر بێت ئه‌گه‌ر فڵان كه‌س به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه مانگایه‌ك بكه‌مه خێر.. وه هه‌روه‌ها ، زانایان و شه‌رعناسان رایان له‌م باره‌یه‌وه دوو جۆره :
- ئیمامی مالیك و ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی شافیعی له قه‌ولێكیاندا ده‌فه‌رموون : ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی له‌سه‌ر خۆی كرده ماڵ ، ده‌بێت ئه‌نجامی بدات ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به كه‌سێك بڵێت : ئه‌گه‌ر ژنت ماره كرد من په‌نجا هه‌زار دینارت هاوكاری ده‌كه‌م ، به ماره كردنه‌كه ، په‌نجا هه‌زار دیناره‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵ ده‌بێت و ده‌بێت بیدات . زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌وه‌ی كه‌سێك وه‌كو نه‌زری نێوان خۆی و خوای گه‌وره ، یان به‌ڵێنی نێوان خۆی و به‌نده‌كانی خوا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات ، ئه‌وه كۆڕا ( ئیجماع ) ی زانایانی له‌سه‌ره كه هه‌ر ده‌بێت جێبه‌جێی كات ، وه‌كو بۆ نموونه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌م یان نه‌خۆشه‌كه‌م چاك بۆوه ، یان له‌و موسیبه‌ته رزگارم بوو ، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پاره ده‌سكه‌وت ، یان قازانجم كرد ، شه‌رت بێ ، یان نه‌زر بێ ، یان بڕیار بێت سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بم ، یان ده‌چمه حه‌ج ، یان ئه‌وه‌نده پاره ده‌كه‌م به خێر‌و ده‌یبه‌خشمه‌وه ، ئه‌مانه هه‌موو له گه‌ردندان و ده‌بێت كه مه‌رجه‌كه هاته دی ـ ئه‌گه‌ر كۆسپ په‌یدا نه‌بوو بوو ـ نه‌زره‌كه‌ش بێهێنرێته دی .. چونكه خوای گه‌وره له زۆر شوێنی قورئاندا مه‌تحی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه به‌ڵێنه‌كانیان ده‌به‌نه سه‌ر ، وه‌كو (وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُواْ)البقره/177.. ئه‌مما ئه‌گه‌ر نێوان خۆی و نه‌فسی خۆی بوو ، له كارێكدا كه نه‌په‌رستنه نه پابه‌ند بوونی شه‌رعی ، ئه‌وه ئازاده ده‌توانێت بیكات و ده‌شتوانێت نه‌یكات ، بۆ نموونه ده‌ڵێت : ئه‌مجاره له‌م نه‌خۆشییه‌م چاك ببمه‌وه ئیتر تۆپی پێ یاری ناكه‌م !