پێشه‌كییه‌ك له‌سه‌ر زانستی ته‌جوید
پرسیار/ ته‌جوید چی یه؟
وەڵام/ له رووی زمانه‌وانیه‌وه : ڕاست و دروست خوێننه‌وه‌ی قورئان .
له رووی زاراوه‌ییه‌وه : پێددانی حه‌ق و سیفه‌تی پیته‌كان ( حه‌ق پێددانیان به‌وه‌یه كه له ده‌رچه‌ی خۆیانه‌وه ده‌رچن ، سیفه‌ت پێددانیشیان وه‌ك : به چرپه ووتن و ئاشكرایی ( همس و جهر ) و هه‌روه‌ها پێددانی ( موسته‌حه‌قاتی پیته‌كه ) ئه‌ویش ئه‌و سیفاتانه‌یه كه به‌هۆی به‌یه‌ك گه‌یشتنی دوو پیته‌وه له ناو ووشه‌كان دا دروست ده‌بن وه‌ك ئاشكراكردن، درێژكردنه‌وه ( مه‌دد ) ناسك كردنه‌وه ( الترقیق )و رێساكانی تری ته‌جوید .
پرسیار/ حوكی شه‌رعی ته‌جوید چی یه؟
وەڵام/ فێربوونی زانستی ته‌جوید فه‌رزی كیفایه‌یه وكار پێ كردنی له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی نێرومێ فه‌رزه كاری پێ بكات ، كه‌وابوو فێربوونی رێساكانی ته‌جوید له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك واجب نیه كه وه‌ك مامۆستاكان بیزانێ ، بەڵام كاركردن به‌و رێسایانه و به ته‌جوید خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك فه‌رزه ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا) سوره‌تی المزمل/4 واته: قورئان به‌جوانی و له‌سه‌ر خۆ بخوێننه‌وه .
پرسیار/ بابه‌تی زانستی ته‌جوید چی یه؟
وەڵام/ ووشه‌كانی قورئانی پیرۆزه .
پرسیار/ به‌رهه‌می فێربوونی زانستی ته‌جوید چی یه؟
وەڵام/ به‌رهه‌مه‌كه‌ی پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له ووشه‌كانی قورئانی پیرۆزدا .
پرسیار/كێ ئه‌م زانستی ته‌جویده‌ی داناوه؟
وەڵام/ پێشه‌وایانی تیلاوه‌ت دایانناوه .
پرسیار/ ئه‌م زانسته له كوێ وه هاتووه؟
وەڵام/ له قورئانی پیرۆزه‌وه هاتووه ، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا) المزمل/4 واته: قورئان به جوانی و له‌سه‌ر خۆ بخوێننه‌وه ، خوێندنه‌وه‌ی قورئانیش هه‌ر به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بووه ( صلی اللە علیە وسلم )، پاشان له چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی یاوه‌ران و تابعین و دواتریش ، وه هه‌روه‌ها له پێشه‌وایانی تیلاوه‌ت به‌م شێوه‌یه پێمان گه‌یشتوه . بڕوانه كتێبی ( هداية القاري / المرصفي لاپەڕە/39)
پرسیار/ مه‌به‌ست له‌م زانسته چی یه؟
وەڵام/ به‌ده‌ست هێنانی خۆشی هه‌ردوو دونیا .
پرسیار/ پله و پایه‌ی ئه‌م زانسته چی یه؟
وەڵام/ بڵندیترین و به‌ڕێزترینی هه‌موو زانسته‌كانه ، چونكه په‌یوه‌ندی به بڵندیترین و به‌ڕێزترین كتێبه‌وه هه‌یه كه قورئانی پیرۆزه .
ئیمامی جه‌زه‌ری ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ له ( مه‌تنی جه‌زه‌ری ) دا فه‌رموویه‌تی :
والأخذُ بالتَّجْويدِ حَتْمٌ لازِمُ مَنْ لَّمْ يُصَحِّحِ القُرانَ آثِمُ
لأنَّــهُ بـِهِ الإلَهُ أنزَلا وهكَـذَا مِنْهُ إلَيْنَا وَصَلا
وهُـوَ أيضاً حِلْيَةُ التِّلاوةِ وَزِينَـةُ الأداءِ والقِـراءَةِ
وَهُوَ إعْطاءُ الحُروفِ حَقَّهَا مِنْ كُلِّ صِفَةٍ ومُسْـتَحَقَّهَا
وَرَدُّ كُلِّ وَاحِدٍ لأَصْـلِهِ واللَّفْـظُ في نَظِيرِهِ كَمِثْلِهِ
مُكَمَّلاً مِنْ غَيْرِ ما تَكَلُّفِ باللُّطْفِ في النُّطْقِ بِلا تَعَسُّفِ
ولَيْسَ بينَهُ وبينَ ترْكِـهِ إلاَّ رِياضَـةُ امرِئٍ بفَكِّـهِ
______________
* رێسای ئاسان / بوشرا ئەحمەد/ریان عبدالرحمن