پێناسه‌كه‌ی ، جۆره‌كانی ، حوكمه‌كه‌ی
پرسیار/ هه‌ڵه‌ی تیلاوه‌ت چی یه؟
وەڵام/ هه‌ڵه كردنه له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز‌و لاددانه له ڕاست خوێندنه‌وه‌ی .
پرسیار/ ئایا جۆری هه‌یه؟
وەڵام/ به‌ڵێ، دوو جۆری هه‌یه : هه‌ڵه‌ی دیار‌و ئاشكرا ، هه‌ڵه‌ی شارا‌وه .
پرسیار/ هه‌ڵه‌ی دیار‌و ئاشكرا چی یه؟
وەڵام/ هه‌ڵه‌ی دیار‌و ئاشكرا بریتی یه : له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر ووشه‌دا هێنراوه‌و تێكی دا‌وه ، ئیتر مانای ووشه بگۆڕێ یان نا ، ئه‌م جۆره هه‌ڵه‌یه زانایانی تیلاوه‌ت وكه‌سانی تریش زوو دركی پێ ده‌كه‌ن ، وه‌ك گۆڕینی پیتێك به پیتێكی تر یان گۆڕینی سه‌رو بۆری پیته‌كان وه‌ك : گۆڕینی پیتی (الطاء) به (دال) ئه‌ویش به هۆی وازهێنان له سیفه‌تی جووت كردن و بڵندبوونه‌وه (الأطباق والاستعلاء) یان بكرێته تاء ، له‌گه‌ڵ پێددانی سیفه‌تی چرپه ، یان وه‌ك گۆڕینی بۆر به سه‌ر ( زه‌ممه بۆ فه‌تحه ) وه‌ك له ووشه‌ی ( الحمدُ ) ئه‌م جۆره هه‌ڵه‌یه ، ئه‌گه‌ر قورئان خوێن ئه‌نجامی بدات ، پێ ی تاوان بار ده‌بێت .
پرسیار/ هه‌ڵه‌ی شارا‌وه چی یه؟
وەڵام/ هه‌ڵه‌ی شارا‌وه ئه‌و هه‌ڵه‌یەیە كه به‌سه‌ر ووشه‌دا ده‌هێنرێت و ده‌بێته هۆی گۆڕینی رێساكانی ته‌جوید ، بێ ئه‌وه‌ی مانای ووشه‌كه بگۆڕرێت ، ئه‌مه‌ش به وازهێنان له مینگه وكورت كردنه‌وه‌ی مه‌دددو درێژكردنی ئه‌و پیتانه‌ی مه‌دد كه كورتن ، هه‌روه‌ها له باقی رێساكانی تری ته‌جویددا ، هه‌ڵه‌ی شارا‌وه له‌لای زانایانی قورئان خوێندن ، مه‌كروهه ، چونكه ده‌بێته هۆی تێكددانی ڕووخسار‌و جوانی و به‌های خوێندنه‌وه‌كه .
هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه : ئه‌م جۆره هه‌ڵه‌یه حه‌رامه ، چونكه ده‌بێته هۆی وون بوونی حه‌ق و مسته‌حه‌قاتی پیته‌كان ونه‌مانی ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانی پێ كردوین : ( وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا ) المزمل/4 واته : قورئان به جوانی و له‌سه‌ر خۆ بخوێنه‌وه .
عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت : یه‌عنی خوێندنه‌وه‌ی پیته‌كان به ته‌جویده‌وه‌و زانینی رێساكانی ده‌ستپێكردن و ڕاوه‌ستان .
كه‌وابوو پێویسته قورئان خوێن بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی خوای گه‌وره به‌ده‌ست بهێنیت له هه‌ردوو جۆره هه‌ڵه‌كه ئاگادار بێت : هه‌ڵه‌ی دیار‌و ئاشكرا‌و هه‌ڵه‌ی نهێنی و شارا‌وه .
شێخ ( عثمان بن سلیمان مراد ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ له مه‌تنی ( السلسبیل الشافی ) دا ده‌فه‌رموێ :
واللحنُ قسمانِ جَليٌّ وخَفِيْ كُلٌّ حرامٌ مَعْ خِلافٍ في الخَفِيْ
أمَّـا الجَلِيْ فَخَطأٌ فـي المَبْنـَى خَـلَّ بهِ أو لا يَخِـلُّ المعْنَى
أمَّـا الخَفِـيْ فَخَطأٌ في العُرفِ من غيرِ إِخلالٍ كَتَرْكِ الوَصْفِ
لا يَعرِفُ الخفِيْ سِـوى المُجَوِّدِ ويَعْرِفُ الجَلِيَّ كُـلُ واحـدِ
صِيـانةُ اللَفـْظِ عَن الجَلِـيِّ يدْعُونهُ بالواجبِ الشـرعيِّ
وصَـوْنُهُ عن الخَفِيْ المُشـاعِ يَدْعُوَنَـهُ بالواجبِ الصِّناعِيْ
وَقِيلَ إِنَّ الواجـبَ الشـرْعيَّا مـا فيـهِ إِجمَاعُهُـمُ سَـوِيَّا
والواجبُ الثاني أَيِ الصـناعِيْ علَى ثلاثـةٍ مِـنَ الأَنــواعِ
تَعليـمُ مَنـْ بطَبْعِـهِ يُجيـدُ قِـراءةً أوْ شـأنُهُ التقليـدُ
أوْ كانَ مِنْ حُكْمِ الوُقوفِ يُدْرَى أوْ مِنْ مَسائلِ اختلافِ القُرَّا
______________
* رێسای ئاسان / بوشرا ئەحمەد/ ریان عبدالرحمن