پایەکانی زانستی تەجويد
پرسیار/ چه‌ند پایه‌ی زانستی ته‌جوید هه‌یه؟
وەڵام/ چوار پایه‌ی زانستی ته‌جوید هه‌یه ئه‌وانیش :
١- زانینی ده‌رچه‌ی پیته‌كان .
٢- زانینی سیفاتی پیته‌كان .
٣- ڕاهێنانی زمان و زۆر دووباره‌كردنه‌وه .
٤- وه‌رگرتن له ده‌می مامۆستایانه‌وه .
پله‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئان :
پرسیار/ ئایا تیلاوه‌تی قورئان چه‌ند شێوازی هه‌یه ؟
وەڵام/ قورئان خوێندنه‌وه سێ شێوه‌یه : ( التحقیق ، الحدر ، التدویر) .
ئێستاش به ووردی باسی هه‌ر یه‌كێك له‌م جۆرانه ده‌كه‌ین :
حهرهكهتم : شێوه‌ی ته‌حقیق (تیلاوه‌تی له‌سه‌رخۆ ): بریتی یه له پێددانی حەق و مسته‌حه‌قی پیته‌كان ، له ته‌واو درێژكردنه‌وه‌ی مه‌دده‌كان ، وه ده‌رخستنی پیته‌كان و سه‌رو بۆریان ( حركات ) ومینگهو جیاكردنه‌وه‌ی پیته‌كان له یه‌كتری و له‌سه‌ر خۆ خوێندنه‌وه ، ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه به تایبه‌تی له كاتی فێركردنی ته‌جویددا كاری پێ ده‌كرێت .
دووه‌م : شێوازی حه‌در ( خێرا ): خێرا خوێندنه‌وه‌ی قورئانه له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی رێساكانی ته‌جوید له ئاشكراكردن و تێكهه‌ڵكێش كردن و كورت كردنه‌وه و مه‌دد و وه‌ستان و پێكه‌وه‌لكان و رێساكانی تری ته‌جوید .
سێیه‌م : شێوازی ته‌دویر ( مام ناوه‌ندی ) : بریتی یه له خوێندنه‌وه‌ی قورئان به پله‌یه‌كی مام ناوهنددانهی نێوان ته‌رتیل و حه‌در .
ئه‌مما ته‌رتیل ، له راستیدا شێوازێكی تایبه‌تی تیلاوه‌ت نییه ، به‌ڵكو بریتی یه له وه‌سفێكی قورئان خوێندن كه ده‌شێت ببێته وه‌سفی هه‌ر شێوازه‌كه . ته‌رتیل باشترین خوێندنه‌وه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه دابه‌زیوه ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا ) سوره‌تی الفرقان/٣٢ واته : ئه‌م قورئانه‌مان هێدی و یه‌ك به دوای یه‌كدا دابه‌زاندووه ، بۆیه خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی پێداوه كه ئاوا هێدی و له‌سه‌رخۆو یه‌ك به‌دوای یه‌كدا بیخوێنێت و مافی پیت و ووشه‌و ما‌نایان بدات : وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ( وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا )سوره‌تی المزمل/٤ واته: (قورئان به‌جوانی و له‌سه‌ر خۆ بخوێنه‌وه).
دایکمان عائیشه خوا لێ ی ڕازی بێت فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی : ( الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ وَالَّذِي يَقْرَؤُهُ يَتَتَعْتَعُ فِيهِ وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ لَهُ أَجْرَانِ اثْنَانِ ) متفق عليه ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕاست و دروست ، شاره‌زایانه قورئان ده‌خوێنێت له‌گه‌ڵ فریشته بهرێزهكاندایه ، ئه‌و كه‌سه‌ی به حونجه ده‌یخوێنێت وبه‌سه‌ر ووشه‌و رستهكانیدا دێته‌وه ئه‌وی زۆر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌می تێیدا ته‌ته‌ڵه ده‌كات ) دوو پاداشتی هه‌یه .
فێرخواز لای مامۆستایه‌كی تایبهتدمهند فێری ئه‌مانه دەبێت ، ئینجا فێر ده‌بێت له‌كاتی خوێندنه‌وه‌و فێر كردنیدا چۆن كاری پێ ده‌كات ، ئه‌مه‌ش له فێربوون و وه‌رگرتن و له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزدا شێوهحهرهكهت وه‌ك نه‌ریتی قورئانه‌وانی لێ هاتووه ..
______________
* رێسای ئاسان / بوشرا ئەحمەد/ریان عبدالرحمن