پۆشاك جوانی

په‌سه‌ندترین پۆشاك دیشداشه‌یه‌

 

خاتوو  ئوم سه‌له‌مه‌ خوالێ ى ڕازى بێ ده‌فه‌رموێ: (كَانَ أَحَبَّ الثِّيَابِ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْقَمِيصُ‏)[1] واتە: دیشداشه‌ زۆرترین پۆشاكێك بوو كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حه‌زى لێ بوو له ‌به‌رى بكات .دیاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه ‌دیشداشه‌ درێژو ئاودامێنه‌ و هه‌موو به‌ده‌نى داده‌پۆشێت و ئاسان له‌به‌ر ده‌كرێت و به‌ نه‌خوێن و قۆپچه‌ى نییه‌و به‌ستنى ناوێت، بۆ داكه‌ندنه‌وه‌شى ئاسانتره‌ له‌ كراس و چاكه‌ت و هاوشێوه‌یان.

بیجامه‌ى ژێر دیشداشه‌ : شه‌ڕواڵى ژێر دیشداشه‌ كه‌ئێستا پێى ده‌وترێ بیجامه‌، كه‌ ووشه‌یه‌كى ئینگلیزیه‌و له‌گه‌ڵ ئیستعماردا هاتووه‌ ، یان پێى ده‌وترێ پانتۆڵى دیشداشه‌ پانتۆڵیش هه‌ر له‌ (بنطال و بنطلون)ى ئیستعماره‌وه‌ هاتووه‌ بۆیه‌ ویستم بڵێم شه‌رواڵى دیشداشه‌. مه‌به‌ستم ئه‌و ده‌رپێ درێژه‌یه‌ كه ‌له‌ ژێر دیشداشه‌وه‌ له‌ پێده‌كرێت كه ‌زۆرجار وه‌كو قات (سێت)ى خۆیه‌تى له‌ جۆرى قوماش و چنینى   ده‌ره‌لینگه‌كه‌یدا ، ئه‌مه‌ پۆشاكى كۆن و نوێى ده‌یان  گه‌لانى موسوڵمانه‌ ، له‌ عه‌ره‌ب كۆنه‌وه‌ كه‌ پێیان وتووه‌ (سروال)و كۆیه‌كه‌ى (سراویل)ە‌ تاده‌گاته‌ ڕۆژهەڵات و رۆژئاواى ووڵاتى موسوڵمانان له‌ كاشفه‌رو ئۆزبه‌گستانه‌وه‌ تاده‌گاته‌ مه‌غریب و بێگومان  زۆرینه‌ ئه‌فریقاش ئه‌وانى تريش وه‌كو هیندستان (به‌پاكستان و به‌نگلادیش و سیریلانكاشه‌وه‌ )بۆ بۆرماو مالیزیاو ئه‌ندۆنیسیا تائیستاش (ئیزار) ده‌پۆشن  كه‌ كورد پێى ده‌ڵێت په‌شته‌ماڵ و له‌ گه‌رماوى گشتیدا ده‌یپۆشن ......

پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌گشتى یاوه‌رانى خۆى هانده‌دا شرواڵ له‌پێ كه‌ن  چونكه‌ سترى ته‌واوه‌ .

ئین و عه‌باس خوا لە خۆی و باوکی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه‌  كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (مَنْ لَمْ يَجِدِ الإِزَارَ فَلْيَلْبَسِ السَّرَاوِيلَ، وَمَنْ لَمْ يَجِدِ النَّعْلَيْنِ فَلْيَلْبَسِ الْخُفَّيْنِ )[2] واتە: ئه‌وكه‌سه‌ى په‌شته‌ماڵى نییه‌ با شەرواڵ له‌پێ بكات و ئه‌وكه‌سه‌ى پێڵاوى ده‌ست ناكه‌وێت با خوفف له‌پێ بكات ...دیاره‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا شه‌رواڵ و خوفف ئاسانترو هه‌رزانتر ده‌ستكه‌وتوون وه‌ك له‌ په‌شته‌ماڵ (كه‌هه‌موو قوماشێكى بۆ نابێت) پێڵاو یا نه‌عل كه‌ پێپۆشى گشتى چینى مام ناوه‌ند و چینى به‌ره‌و ژوورتر بووه‌ .

مه‌رجى شه‌ڕواڵه‌كه‌ پان و پۆڕ ى و به‌رفراوانى بووه‌ .هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ستووربێت ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى لێوه‌ دیار نه‌بێت باشترین پۆشاكیش كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دواى دیشداشه‌ بۆى په‌سه‌ند دانابن شه‌رواڵه‌و كراسێكى درێژ به‌سه‌ریدا، كه‌وه‌كو (دیشداشه‌ و بیجامه‌كه‌ى )یان (شەڕواڵ و مرادخانى كورد )یان (شەڕواڵ و كراسى ئه‌فغانى و پاكستانى )....هه‌روەها (شەڕواڵ و كراسى تا سه‌ر ئه‌ژنۆى ئه‌فریقایی)..... ڕێ له‌وه‌ش نه‌گیراوه‌ ژن یان پیاو پانتۆڵى له ‌به‌ردابێت به‌و مه‌رجه‌ى كراسێكى درێژ(وه‌ك دشداشه‌و ماكسى ئاودامان )ى به‌سه‌ردا پۆشیبێت .چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یفه‌رموو: (تَسَرْوَلُوا ، وَائْتَزِرُوا ، وَخَالِفُوا أَهْلَ الْكِتَابِ)[3]  واتە: شه‌ڕواڵ و په‌شته‌ماڵ له‌به‌ر كه‌ن پێچه‌وانه‌ى ئه‌هلى كیتاب بپۆشن .

بێگومان دیشداشه‌و ده‌رپێی ژێره‌وه‌ ئه‌گه‌ر تا سه‌ر ئه‌ژنۆش بێت  شه‌رعییه‌ .

نوسینی: مامۆستا کرێکار



[1] ترمذي (١٧٦٢) و (١٧٦٣)، ئه‌بوداوود (٤٠٢٥)، نه‌سائی السنن الكبرى (٩٦٦٨)، ئه‌بو یه‌علا (٧٠١٤)، به‌یهقى (٢/٢٩٣)، حه‌سه‌نه‌ (صحیح الفقه‌ السنة‌ ٣/١٠)

[2] بوخارى (١٨٤١,٥٨٠٤),نه‌سائی (٢٦٧٢),ئیبن و ماجه‌ (٢٩٣١)

[3] ئه‌حمه‌د(٥/٢٦٤) ته‌به‌رانى :المجمع (٥/١٢١)و سه‌حیحه‌ (صحیح فقه‌ السنه‌ (٣/١٠)

1552 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/10/2015
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان مافی هه‌موو كه‌سێكه‌ به‌مه‌رجێك ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بدات.