جیهادکردن تفەنگچێتی نییە! ـ ❞جیهادکردن سەرەتای مومارەسەکردنی بریتی نییە لە بیرکردنەوە لە تفەنگچێتی! بەڵکوو خۆڕاهێنانە لەسەر وتنی حەق... چەک هەڵگرتنی باشە، بەڵام لەو باشتر (هەڵگرتنی بیروباوەڕ) و (مومارەسەکردن) و (جوان نیشاندانەوەیەتی).❝ ل٥٦ ـ ❞سەرەتای جیهادکردن: جیهادی وشەیە، کە لەم سەردەمەی ئێمەدا پێی دەوترێت جورئەتی ئەدەبی، بۆ ڕوونکردنەوەی دیدە دینییە ڕوونەکە و ناساندنی دیدی لێڵی جاهیلیەتە، بۆ ناساندنی کوفر و ئیمان، شیرک و تەوحید، جاهیلیەت و ئیسلامە، بۆ وتنی حەق، بۆ ڕسواکردنی باتڵە و بۆ شیکردنەوەی چەواشەکارییە فیکری و سیاسییەکانی جاهیلیەتە. ئەم ڕوکنە گرنگە بۆ لابردنی گرێی ترس (عقدة الخوف) لە دڵ و دەروونی ڕەوتەواناندا، ئەمە ئەو ئاراستەیەیە کە خوای گەورە یاوەرانی لە مەککە لەسەر پەروەردە دەکرد، بەبێ مومارەسەی ئەم جیهادە ئەستەمە ئەو ترس و بیمەی دڵ و دەروونەکانی بەزاندووە بڕەوێتەوە، سەرەتای ئەم مومارەسەیەش وەکوو سەرەتای هەموو مومارەسەیەکیترە، وەکوو سەرەتای مەشقی مەلەوانیکردن و کارەباچێتی و پێشمەرگایەتی و سایەقی و ئەوانەیە، لە دەستپێکی دەترسیت، بەڵام بە زۆر مومارەسەکردنەوەی ترست دەڕەوێتەوە و دواتر بۆت دەبێتە پیشە، ئەمە (شاهد)ێتییە کە دەبێتە (شهید)، (ناصر)ێتییە کە دەبێتە (نصیر)، (والی)ێتییە کە دەبێتە (ولی).❝ ل٥۹ کتێبی (ئێمە کێین؟)، مامۆستا کرێکار [مەنهەجی پەروەردەکردن یانی ڕەسەنکردنەوەی دیدە قورئانییەکە ئا بەو جۆرە، نەک وتنی حەق بەرانبەر ئیسرائیل و چەواشەکاری لە ئاستی پارتی و یەکێتیدا کە نوێنەری خۆیین، بە کافر ناساندنی ئیسرائیل و بە موسوڵمان ناساندنی نوێنەرانی، خەڵک جیهاد بۆ خۆی دەکاتو تۆش فەرزی خۆتت لەسەرە و دەبێت بیکەیت، تۆزێک ڕامێنە لەو خیتابە ئیعلامییەی کوردستان و ئیسلامیانی...!].