ئیمامی خه‌طابی ( 388 ك ) ده‌رباره‌ی ئیعجازی قورئان به پێناسه‌یه‌كی گوشراو ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌وه بزانه كه قورئان به‌وه بووه به موعجیزه كه ره‌وانبێژترین ووشه‌ی له چاكترین رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ی داڕشتن دا بۆ راستترین مانا به‌كار هێناوه ). بۆ نموونه سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته بكه : (وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاء حَتَّى إِذَا جَاءهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ ) النور / 39 واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفرانه‌بژێرییان كرد‌و كافر بوون، كار‌و كرده‌وه‌كانیان وه‌كو تراوێلكه ( سه‌راب) ی بیابانێك وایه كه ئه‌و كه‌سه‌ی زۆر زۆر تینووه وا ده‌زانێت ئاوه ! كه‌چی كه خۆی ده‌گه‌ێنێتێ هیچ نا‌بینیت ! كه‌چی خوای لێ په‌یدا ده‌بێت و هه‌موو حسابێكی خۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كات !! خواش له حساباتی خۆی و پرسینه‌وه‌یدا خێرایه..
* ئه‌وی زووتر له‌م نموونه‌و لێكچواندنه‌دا سه‌رنج راده‌كێشێت دیمه‌نی سه‌رابه‌كه‌یه كه كردوه‌ی كافره‌كانی پێ چوێنراوه، كه‌چی خوای گه‌وره ئه‌و پێش ناخات، به‌ڵكو كه‌سه كافره‌كان خۆیان پێش ده‌خات، چونكه له كۆتایی باسه‌كه‌دا ئه‌وان مه‌به‌ستن !
* (كار‌و كرده‌وه‌كانیان وه‌كو سه‌رابی بیابانێك وایه ) سه‌راب : ئه‌و گڕه گه‌رمایه‌یه كه له هاویندا سه‌یری ده‌شتێكی پان ده‌كه‌یت ده‌بیـنی وه‌كو ده‌ریا دیاره، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر ئاو نییه ئاو فه‌وتێنه‌ریشه..! چونكه هه‌ر ئاوێك به‌ر ئه‌و گڕو تیـنی گه‌رمایه بكه‌وێت هه‌ر ده‌بێته هه‌ڵم.! ئینجا ئه‌م سه‌رابه له ( قيعة ) واته له بیابانێكی ته‌ختی كاكی به كاكیدا ! یه‌عنی ئه‌م كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌وان، له حه‌قیقه‌تدا هه‌ر كاروكرده‌وه نین، نكوڵی له توخمی كاره‌كه‌شیان ده‌كات، هه‌روه‌كو نكوڵی له خودی خوێنی كراسه‌كه‌ی سه‌ییدنا یوسف كرد، كه فه‌رمووی ئه‌مه هه‌ر خوێن نییه، نه‌ك هه‌ر خوێنی یوسف نییه ! ( وَجَآؤُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ) یوسف/18 یان بۆ كوڕه‌كه‌ی سه‌ییدنا نوح ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّهُ عَمَلٌ غَـيْرُ صَالِحٍ ) هود /46 واته نه‌ك هه‌ر كرده‌وه‌ی چاكه‌ی نیه به‌ڵكو هه‌ر بوونی خۆی له نزیكی تۆ‌و خۆ به كوڕی تۆ زانینه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی چاك نییه !
* ( ئه‌و كه‌سه‌ی زۆر زۆر تینووه وا ده‌زانێت ئاوه ! ) سه‌رابێكی فریوو ده‌ر له‌و دووره‌وه‌یه، شوێنه‌كه‌ش ده‌شته‌و پانه‌و ئه‌می زۆر تینووش نه كه‌س نه شتێكی غه‌یری ئه‌م سه‌رابه نابینێت ! نه‌یفه‌رموو ( يحسبه الرائي ) بینه‌ر وا ده‌زانێت، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و بینه‌ره تینووی نه‌بێت و زۆر بایه‌خ به هه‌بوون و نه‌بوونی سه‌رابه‌كه نه‌دات، تینووه به ڵام خۆ هه‌ر (ظامئ ) نییه به‌ڵكو ( ظمآن )ـه، كه سیفه‌تێكه‌و له‌سه‌ر وه‌زنی (فعلان)ـه واته پڕ له فیعله‌كه، وه‌كو كه بۆ زۆر برسی ناوترێت ( جائع ) به‌ڵكو (جوعان) یان بۆ به‌به‌زه‌یی ده‌وترێت (راحم) به‌ڵام بۆ خوای كردگاری ره‌حمه‌تی مه‌خلوقات و خوای پڕ به‌زه‌یی ده‌فه‌رموێ (رحمان). لێره‌شدا ده‌فه‌رموێ (ظمآن) تا وێنه‌ی حاڵی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كابرا بكێشێت، پێشتریش حاڵه‌تی پشێوی رۆحی باس كردووه، چونكه فه‌رموویه‌تی كه كافره‌و هیچ ئومێدێكی به غه‌یب نییه.. خه‌ڵكی زۆر تینوو هه‌رچی ره‌نج و هه‌وڵێكی هه‌یه‌بۆ تروسكایی ئومێدێكی ئاو په‌یدا كردنی خه‌رج ده‌كات، جا تۆ ئه‌م كابرایه وه‌كو فلیمێكی سینه‌مایی بهێنه پێش چاوی خۆت، له ناوجه‌رگه‌ی بیابانێكی كاكی به كاكی به‌رفراوانه‌و كه‌سی لێ نییه، ئاسه‌وارێكی ژیان نا‌بینیت، هه‌ر تاوه ناتاویش مه‌رگ سه‌ره‌تاتكه‌ی لێ ده‌كات، به بێ ئومێدی و ئاسان چۆكی ده‌شكێت و به تروسكه هیوایه‌كو به ناڕه‌حه‌تییه‌ك هه‌ڵ ده‌ستێته‌وه، له پڕێكا ئه‌و سه‌رابه ده‌بینێت، ئێمه‌ی بینه‌رانی دیمه‌نه‌كه ده‌زانین سه‌رابه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به ئاوی حه‌یاتی تێ ده‌گات، بۆیه هه‌رچی گوڕ‌و تیـنی هه‌یه ده‌یخاته كار، خـێرا، به هه‌ڵه‌داوان، به‌ره‌و سه‌رابه را ده‌كات، هه‌ر ده‌شڕوات و نایگاتێ !! چونكه كه له خاڵی ( أ ) دا بووه‌و سه‌رابه‌كه‌ی له خاڵی (ب) دا بینیووه، به تاڵوكه‌وه به‌ره‌و پـیری رایكردووه، به‌ڵام كه گه‌یشتۆته خاڵی (ب)، خاڵی (ج) ی لێوه ده‌ركه‌وتووه !! كه ئاوڕ له خاڵی ( أ ) یش ده‌داته‌وه، سه‌یر ده‌كات ئه‌ويش هه‌ر سه‌رابه !! وه هه‌روه‌ها خاڵی ( د ) و ( هـ ) و هی تر !!
* كابرا ئه‌وه نییه هه‌ر بڕوات و سه‌رابی تر ببینێت و ئومێدی تری جارێكی تر بۆ دروست ببێت،نا چونكه هه‌رچی كه‌شفی ده‌كات هه‌ر سه‌رابه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (كه خۆی ده‌گه‌ێنێتێ، هیچ نا‌بینیت )، هیچ، دارێك بچێته به‌ر سێبه‌ره‌كه‌ی ! دارێك قه‌پاڵ به قه‌دی ته‌ڕیدا بكات !! به‌ردێك، ئاهێكی ساردایی تێدا مابێت، به‌ڵام له‌و سه‌حرایه كوا، به‌رده‌كه خۆشی نییه !! هیچ نابینێت ! نه خه‌ڵك نه ئاژه‌ڵ، نه رووه‌ك نه بێ گیان ! ناشمرێت تا كوێره‌وه‌ریه‌كه‌ی كۆتایی پێ بێت ! نه‌خێر..
* دوای ئه‌و ماندوو بوون و ده‌مه‌لاسكێی سه‌گ ئاسا‌و مه‌ئیوس بوونه‌ی، له حه‌سره‌ت و په‌شیمان بوونه‌وه‌و په‌نجه گه‌ستنه‌ی هه‌موو ژیانیدایه، ده‌یه‌وێت بكه‌وێت وبمرێت، كه‌چی له پڕ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌و باوه‌ڕی پێ نه‌بوو، ئه‌وی ده‌یانووت : كردگاره‌و كارزانه‌و زانایه‌و به ده‌سه‌ڵاته‌و زیندوو كه‌ره‌وه یه‌و.. ئه‌وی ئه‌م دوژمـنی خۆی و پێغه‌مبه‌ران و دینه‌كه‌ی بوو، ئه‌وه‌تا وا له‌به‌رده‌میدا په‌یدا بوو..!!
له بـیرو هۆشی موسوڵماندا خوای گه‌وره په‌یكه‌رو له‌ش نییه، چۆنیه‌تی له مێشكی موسوڵماندا نییه، چونكه هه‌رچۆنێك بێت به خه‌یاڵی مرۆڤدا خوای گه‌وره غه‌یری ئه‌وه‌یه، به‌ڵام كافرێك كه هه‌ر گاڵته‌ی به خوا كردووه، له مێشكی‌دا جۆره وێنه‌یه‌كی بۆ ره‌سم كردووه ! له‌و ساتانه‌ی مه‌رگیشی لێ نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌موو تیۆره‌كانی كافرێتی بـیر ده‌چێته‌وه‌ـ وه‌كو فیرعه‌ون ـ هاواری خوای موسوڵمانان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بێت ! ده‌ڵێت : ( وَجَاوَزْنَا بِبَـنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا حَـتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لا إِلِـهَ إِلاَّ الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَاْ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ) یونس / 90 واته : كه به‌نوئیسرائیلیه‌كانمان له ده‌ریاكه په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی له‌به‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمندارێتی خۆیان ( بۆ ناو ئاوه‌كه‌ش ) هه‌ر به دوایان كه‌وتن، ئیدی له‌و ساته‌یدا كه غه‌رق ده‌بوو، هاواری كرد: وا منیش باوه‌ڕم هێنا كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌وه‌ی كه به‌نوئیسرائیلییه‌كان باوه‌ڕیان پێی هێناوه، منیش وام له ریزی موسوڵماناندا!! ئێمه‌ش چوزانین ئه‌م تینووی دووی سه‌رابه، كه له هه‌موو شتێكی كوفر‌و كافران بێ ئومێد بووه چه‌ند جار ئاوا له بێ ده‌سه‌ڵاتیدا هاواری خوای موسوڵمانانی له‌و سه‌حرایه‌دا كردووه..؟!
* ئه‌م كافره‌ی وا له هیلاكه‌تدا، ئه‌م بێ دینه‌ی، وای ده‌زانی خوا نییه‌و به‌رده‌وام دژی په‌یامی پێغه‌مبه‌ره‌كانی بوو، وا له پڕ له‌و بیابانه‌دا خوای گه‌وره ده‌بینێت..!! ده‌بێ چه‌ند جار بچه‌مێته‌وه‌وجار له دوای جار زه‌مین ماچ كات، تا خوای گه‌وره یارمه‌تی بدات !! به‌ڵام خوای گه‌وره زوو حاڵی ده‌كات كه بۆ ئه‌وه خۆی نیشان داوه، تا موحاسه‌به‌ی كات !! تا له‌و كات و بار‌و دۆخه جه‌سته‌یی و رۆحی و ده‌روونییه ماندووه‌ی خۆیدا ! بیخاته به‌ر غه‌زه‌بی خۆی !! غه‌زه‌بی خوای به به‌زه‌یی ره‌حمان !
* خوای به به‌زه‌یی و ره‌حمان دادپه‌روه‌ره، زوڵم له‌م زاڵمه ناكات، به‌ڵام ( خوای لێ په‌یدا ده‌بێت و هه‌موو حسابێكی خۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كات !! خواش له حساباتی خۆی و پرسینه‌وه‌یدا خێرایه ) هه‌قی خۆی لێ ده‌ستێنێت !! ئه‌و كه پێویستی به‌وه‌یه لـێی ببورن و یارمه‌تی بده‌ن ! مافی لێ ده‌ستێننه‌وه ! مافی كێش..؟! مافی خوای زانا، خوای خالیقی، خوای رازیقی، خوای ژێنه‌ری !! ئه‌م خوایه حساباتی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات ! جا ئه‌م كافره به‌دفه‌ڕه چی پێ ماوه تا خوای گه‌وره حساباتی له‌گه‌ڵدا بكات..؟! به‌ڵام خوای گه‌وره‌و به ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌موو مافێكی خۆی لێ وه‌رگرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێت بمرێت !
* خوای گه‌وره‌ش ( سریع الحساب )ـه،، ئه‌مه‌ش هی ئه‌وه نییه كابرای كافری تێنووی بێ ئومێد‌و تاوانبار وا بزانێت تا یه‌ك یه‌ك تاوانه‌كانی ده‌هێنرێته‌وه پێش، زه‌مه‌نی بوێت، خۆ ئه‌مه دادگای مرۆڤ نییه، له‌ملاوه لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كانیان لێ وون ببێت و له‌ولاوه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هه‌مووی نه‌بێت , له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌می قه‌ره‌چه‌ناغ و زمان درێژ درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستێت و بیكاته به‌ڵگه‌و دادگای پێوه مه‌شغوول كات.. نه‌خێر ئه‌مه حساباتی خوای گه‌وره‌یه‌و، له‌و سه‌حرایه‌ش هه‌ر خۆی و ئه‌وه !!
* * *
سه‌رنجت دایه ووشه‌كان.؟! هه‌ڵبژاردنی ووشه بۆ مانای تایبه‌ت كه ره‌سمی واقیعێك بكێشێت.؟! ئینجا ووشه‌و مانا‌و ڕه‌سمێك كه فیكره‌یه‌ك بگه‌ێنن..؟! فیكره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ش وه‌كو ئیمامی زه‌مه‌خشه‌ری ده‌فه‌رموێ ئه‌مه‌یه:
( ئه‌مه شوبهاندنی كاری كافرێكه كه نه باوه‌ڕی هێناوه و نه شوێن حه‌ق كه‌وتووه تا فـێری كرده‌وه‌ی چاك ببێت وبۆ ئه‌نجامدانی هان بدرێت، هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌م كافره كردوێـتیـ كه وای زانیوه سوودیان بۆی ده‌بێت ـ شوبهاندوێتی به سه‌رابێك كه كابرای كافری تینوو له قیامه‌تدا به بێ كه‌سی، ئومێدێكی درۆزنه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت كه به‌ڵكو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كردوێـتی لای خوا بۆی ببن به ئاوی حه‌یاتی بیابان و سوودێكیان بۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی سزا بیپارێزن، به‌ڵكو خوای گه‌وره به هه‌ندێكیان رازی بێت !! به‌ڵام نه‌خێر، هیچ دادی ناده‌ن، هه‌ر به كرده‌وه‌ش حسێب نین ! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، زه‌بانیه‌كه‌ی خواشی له‌به‌رده‌مدا بۆ راست ده‌بێته‌وه ! كه په‌لاماری ده‌دات و به قینه‌وه رایده‌كێشێت، به پاڵ و راكێشان و به‌ره‌و دۆزه‌خی راپێچ ده‌كات، له‌وێش له‌و هه‌موو تینوێتییه‌ی خۆیدا ئاوی کوڵاو خوێن و كێـمی جه‌هه‌ننه‌میه‌كانی به گه‌روودا ده‌كه‌ن !! ).
ئێستا زانیت بۆچی ئیمامی خه‌تتابی فه‌رمووی : ( ئه‌وه بزانه كه قورئان به‌وه بووه به موعجیزه كه ره‌وانبێژترین ووشه‌ی له چاكترین رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ی داڕشتن دا بۆ راستترین مانا به‌كار هێناوه ) ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بخه‌ینه سه‌ر كه وێنه‌كێشانی هونه‌ری ئه‌ده‌بیشی موعجیزه‌یه كه وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان به هه‌موو سیفه‌ت و حاڵه‌تی رۆحی و جه‌سته‌یی و ده‌روونیشیانه‌وه ده‌كێشێت..
ئه‌مه ئایه‌تێكه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و حاڵه‌ته بڵنده‌ی تێگه‌یشتن و ئیستیعاب كردن، ئه‌دی ئه‌گه‌ر سوره‌تێكمان به ته‌واوی ئاوا لێك دایه‌وه ؟! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئاوا له هه‌موو قورئان حاڵی بووین..؟!