ئایه‌تی بیستوو دووه‌م
(لا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ).
واتە: هه‌رگیز خه‌ڵكانێك نابینت باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره و به رۆژی دوایی هه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا دۆستایه‌تی و لایه‌نگریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دوژمندارێتی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كه‌ن. با باوك و باپیره‌شیان بن، یان ئه‌ولاد یان برایان تیره‌و هۆزی خۆشیان بن. ئه‌وانه موسوڵمانی سه‌ر ڕاست و بۆ خوا ساغ بوونه‌ته‌وه و دۆستایه‌تی و لایه‌نگیرییان بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و موسوڵمانانە، ئەوانە ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره باوه‌ڕو یه‌قینی له دڵدا چه‌سپاندوون و به نورو هێزی خۆی لایه‌نگیریی كردوون و به‌هێزی كردوون، ده‌شیانخاته به‌هه‌شتانێكه‌وه كه ڕوبارو جۆباریان پێدادێت و ده‌چێت و به نه‌مریی تێیدا ده‌مێننه‌وه. خوای گه‌وره لێیان رازی بووه‌و ئه‌وانیش له خوای گه‌وره رازیبوون. ئه‌وانه حزبی خوای گه‌وره‌ن، حه‌تمه‌ن حيزبی خوای گه‌وره‌ش سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووه. (٢٢)
له كۆتایی سوره‌ته‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خواناسیی و خواپه‌رستیی و شه‌ریعه‌ت و داب و نه‌ریت و ره‌فتاری پارسه‌نگی موسوڵمانانه‌ی فێركردن، دوای ئه‌وه‌ی له ئینتیمای عه‌بدایه‌تی و پشتیوانێتی خوایه‌تی خۆی بۆیان و ناساندنی رێباز‌و دیدو هه‌ڵویست و فاكوفیكی دووڕوو و جوله‌كه‌و موشریكه‌كانی تر پێیان، دێته سه‌ر ئایه‌تی خۆ دابڕان (موفاصەلە) لە جاهیلییەت و ساغبوونەوەی تەواو بۆ خوای گەورەو لێبڕانی تەواو بۆ دینەکەی. دێتە سەر باسی فه‌رمان و نه‌خشه‌و هه‌ستی خۆ هه‌ڵاوێردن له جاهیلییه‌ت و ئه‌هلی كوفر‌و شیرك و ریدده. داوای دابڕبوونی ده‌روونی و جودایی هه‌ست و هۆش و هه‌ستی خۆ به‌شتێكی تر زانینیان لێ ده‌كات، كه ئیتر ئه‌مان ده‌بێ له‌وه دڵنیابوو بن كه دیدو تێڕوانین و رێبازی كۆمه‌ڵكاریی و جۆری ئینتماو كه‌سایەتی سه‌ربه‌خۆیان به ته‌واویی له هه‌موو دیدو رێباز‌و ئینتیماو بزاوتێكی جاهیلییه‌ت جودایه. له‌مه‌ودوا نابێت له هیچ شتێك‌دا تێكه‌ڵاوییان لا دروست ببێت، وه‌ك له عهقیدهكهیاندا (شیرك) تێكه‌ڵ به (ته‌وحید) ناكه‌ن (كوفر) تێكه‌ڵ به (ئیمان) ناكه‌ن (جاهیلیه‌ت) تێكه‌ڵ به (ئیسلام) ناكه‌ن، نابێت (ئینتیمای ئوممه‌تی)یش تێكه‌ڵ به (ئینتیمای تیره‌و هۆزو خوێن و خاك) بكه‌ن.. ده‌بێ ئه‌مه‌یان لا ببێته ته‌رازوو، هه‌موو كه‌سێكی ئه‌ندامی خۆیانی پێ بكێشن، بزانن داخۆ له ئینتیمای جاهیلی پاك بۆته‌وه یان ماوێتی. ئه‌گه‌ر پاك بۆته‌وه له چ ئاستێكی نموونه‌ییدایه؟! ته‌به‌ڕا له دایك و باوك و ئه‌ولادو خوشك و براو كه‌سوكارو خزم و هۆزو گه‌ل و خاكی خۆی ده‌كات كه له‌سه‌ر شیرك و كوفرن بۆ ئیسلامه‌كه‌ی و ئوممه‌ته‌كه‌ی؟ ئایا خۆیان به ئه‌ندامی پاك و سه‌ر ڕاستی حزبوالله ده‌زانن؟ یان هێشتا هه‌ر له حزبی شەیتاندان؟! ئایا بە قاڵبی وەلاء و بەرائی ئیسلامی خۆیان کردۆتە به‌ردی نهقاڕیی و قاڵبی رێكی بیناكاریی یان هێشتا خڕه به‌ردی ئینتیمای جاهیلیین؟! ئه‌م هه‌ست و ئینتیماو دابڕانه سیما‌و مۆركی یه‌ك دڵیی و یه‌ك رێبازیی و یه‌ك ئوممهتییه.. ئه‌مه وه‌لائه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و موسوڵمانان و به‌رائه‌ته له دوژمنانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و موسوڵمانان. ئه‌مه دوورێیانی گرتنه‌به‌ری رێگای ئیمانه یان رێگای كوفر. بۆیە پێویسته رۆشن و راشكاو ئاشکراو (حه‌ددی)ی بێت.
(لا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ) واتە: نامومكینه موسوڵمانێك ببینیت ئیسلامی وه‌رگرتبێت وه‌كو دیدی عه‌قائیدی و دروشمی په‌رستن و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی بزاڤ و داب و نه‌ریتی کۆمەڵایەتی و رێسای رەفتارو رەوشت و ئینتمای كۆمه‌ڵكاریی و خه‌باتی جودا بۆ سه‌روه‌ریی شه‌رع و حاكمێتی خوا. كه‌چی له‌ولاشه‌وه خۆشه‌ویستی و لایه‌نگیریی و سۆزی خۆی بۆ كافرانی شه‌ڕانی ده‌رببڕێت، كه دوژمندارێتی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌كه‌ن!! نا، موسوڵمان نا‌بینیت وا بێت. هه‌ر كه‌سێكت دی وا نه‌بوو، ئه‌وه خه‌له‌ل له موسوڵمانێتهكهیدا هه‌یه، له (عه‌قیده‌و عیبادهت و شه‌ریعه‌ت)ی‌دا هه‌یه، یان له به‌رنامه‌و ئینتمای كۆمه‌ڵكاریی و خه‌بات و بانگهوازییدا هه‌یه. ده‌نا چۆن ئه‌م پاكییه تێكه‌ڵ به‌و پیسییه‌ی جاهیلییه‌ت ده‌كات!! ناشێت موسوڵمان بێت و پشتیوانی جاهیلیه‌تیش بێت، ناشێت له یه‌ك كاتدا موسوڵمانیش بێت و كافریش، ناشێت موسوڵمانیش بێت و ئه‌هلی جاهیلییهتیش. ناشێت و ناكرێت و نابێت دوو خه‌نجه‌ر له كالانێكدا جێكاتهوه، كه تایبه‌ته به یه‌ك خه‌نجه‌ر. به یه‌ك شمشێر. با ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشی ده‌وێن و سه‌ریان ده‌خات باوك و ئه‌ولادو براو خزم و كه‌سوكاری خۆشی بن. نابێت. ئه‌وان شتێكن و ئه‌م شتێكی تر. رێباز و دیدو تیڕوانینی ئه‌وان شتێكه‌و دینی ئه‌م شتێكی تر. ئه‌وان خۆ به قوربانی دیدو بزاوت و ئینتیمایه‌ك ده‌كه‌ن كه (ئیسلام و ئوممه‌ت و بانگه‌واز)ـه‌كه‌ی خوای گه‌وره نییه، كه ئه‌م تێیاندا بۆته ئه‌ندامێكی دیندارو چوست وچالاك.
ده‌یان ئایه‌تی تری (ولاء) ته‌ئكید له‌مه ده‌كاته‌وه. وەکو:
- (لاَّ يَتَّخِذِ الْمُؤْمِنُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاء مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ فَلَيْسَ مِنَ اللَّهِ فِي شَيْءٍ إِلاَّ أَن تَتَّقُواْ مِنْهُمْ تُقَاةً وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ)ال عمران/٢٨ واتە: موسوڵمانان بۆیان نییه كافره‌كان بكه‌نه دۆست و خه‌مخۆرو سه‌رپه‌رشتیارو به‌رپرسی خۆیان و له‌ولاوه‌ش موسوڵمانانی تر وهل كه‌ن! هه‌ر كه‌سێك وابكات فڕی به سه‌ر خواوویستیهوه نامێنێت و خوای گه‌وره وهل (ته‌رك)ی ده‌كات. مه‌گه‌ر له حاڵی ترس و تۆقیندا بن، كه به سه‌ر زاره‌كی خۆتانیان لێ دانابڕن و دوژمنایه‌تیان ناكه‌ن. خوای گه‌وره حه‌زه‌ری خۆیتان هه‌ر به خۆی ده‌داتێ. ووریابن.. خۆ نه‌خه‌نه به‌ر غه‌زه‌ب و رق و خه‌شمی خوای گه‌وره. هۆشتان له خۆتان بێت خۆ نه‌دۆڕێنن و لایه‌نگیریی خواتان -بۆ رازی كردنی كافران- له ده‌ست نەچێت.
- (قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ)التوبة/٢٤ واتە: بڵێ: ئه‌گه‌ر باوك و باپیرانتان و ئهولادهكانتان و براو هاوسه‌رو تیره‌و هۆزهكانتان، سه‌روه‌ت و سامانتان و ئه‌و كاسبی و بازرگانیه‌ی خه‌متانه بازاڕی بشكێت و سه‌رف نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆشك و ته‌لارانه‌ی پێكتانه‌وه ناون، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان لا خۆشهوویستتره وه‌ك له خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و جیهاده‌كه‌ی رێی خوا، ده‌ی سا چاوه‌ڕوانی غه‌زه‌بی خوا بن، چاوه‌ڕێ بن خوای گه‌وره ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی خۆیتان تێدا بهێنێتهدیی. خوای گه‌وره رێنمایی لاده‌رو مونحهریفان ناكات. ئه‌وانه‌ی خۆ به موسوڵمان داده‌نێن و خڵته‌و پڵته‌ی كوفر‌و شیرك تێكه‌ڵ به پاكی عه‌قیده‌و راستی خواپه‌رستی و ره‌وایی شه‌رع و رۆشنی بانگه‌وازو تایبه‌تمه‌ندیی ئینتیمای ئوممه‌ت و خواوویستی خه‌بات وبزاوت وجیهاد ده‌كه‌ن، هەڕەشەی خوای گەورە دەیانگرێتەوە.
- (بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا * الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاء مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا)النساء/١٣٨-١٣٩ واتە: مژده (هۆشداریی و ئاگاداریی) بده‌ره دووڕووه‌كان كه حه‌تمه‌ن سزا‌و ئازارێكی زۆر به ژانیان ده‌بێت. ئه‌وان كه كافره‌كان له جێی موسوڵمانان ده‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌شتیارو به‌رپرسانی خۆیان، به‌و ئومێده‌ی له ژێر سایه‌و پاراستنی هێزی ئه‌واندابن! چما وا ده‌زانن دەسەڵات و رێزدارییان لای ئه‌وان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟! ئاخر خۆ هه‌ر هه‌موو دەسەڵات و هێزو رێزێك هی خوای گه‌وره‌یه و به‌س.
به‌م ئایه‌ته ئاشكرا‌و راشكاوانه، به‌م فه‌رمانه رۆشن وحهددییانه خوای گه‌وره داوا له موسوڵمانان ده‌كات كه هه‌موو ئینتیمایه‌كی غه‌یری ئینتیمای دین و ئوممه‌ته‌كه بپسێنن و خزمایه‌تی له‌سه‌ر بنیات نەنێن.. ناشێت و ناكرێت و نابێت ئه‌م ئینتیما بچووكانه كه له بازنه‌ی شه‌رعیی خۆیاندا حەڵاڵ و شیاون ببنه‌وه به به‌دیلی هه‌ستی ئینتیمای دین و ئوممه‌تی خواوویستیی. به‌ڵێ خزمایه‌تی و كه‌سایه‌تی قبووڵه‌و ئیسلامیش هانی به‌هێزكردن و توندوتۆڵ كردنی پەیوەندی خزمایەتی ده‌دات، بەڵام به هیچ كلۆجێك ناشێت كابرای موسوڵمان كه‌سه جاهیلییه كافره‌كه‌ی خۆی پێ باشتر بێت له موسوڵمانێكی پاك و چاكی دین و ئوممه‌ته‌كه، كه له خزم یان هۆز یان گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌ی خۆی نییه. ناشێت كافرێكی خۆیی!! به باشتر بزانیت له موسوڵمانێكی ئه‌فغانی و سۆماڵی. ناشێت كوردێكی مورته‌ددی پێچاكتر بێت له موسوڵمانێكی دیندارو سه‌رڕاستی عه‌ره‌ب و تورك و فارس. ئه‌هلی ئیمان خۆیان ئوممه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن، حزبواللهن. ئه‌هلی كوفر‌و جاهیلییهتیش هه‌زار كۆمه‌ڵ و تۆپه‌ڵ و ئینتیمای تیره‌و هۆزو گه‌ل و ووڵات بن هه‌ر ئه‌ندامی حزبی شه‌یتانن. بۆیه ناشێت و نابێت و ناكرێت موسوڵمانی دیندارو تهقواكار كافرێكی خۆش‌بووێت و دۆستایه‌تی بكات و پشتیوانی كافربوونهكهی بێت. نابێت موسوڵمانان جێهێڵێت و بچێته هاوكاریی و سه‌رخستنی كوفر‌و كافران. چونكه ئه‌وان له به‌ره‌یه‌كی دوژمندارێتی به‌رامبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوادان صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ. بڕوانه ئه‌م یاوه‌ره عه‌زیزانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌یان بۆ هاته خواره‌وه، چۆن له كه‌سوكاری كافری خۆیان تەبەڕاو ته‌وه‌لا بوون، و كوشتیشیانن!.
ئه‌هلی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: (هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه) ئه‌وه بوو كه سه‌یدنا ئه‌بوعوبه‌یده‌ی كوڕی عامری كوڕی جه‌ڕڕاح خوا لێی رازی بێت باوكه كافره‌كه‌ی خۆی له غه‌زای به‌دردا كوشت، كه له به‌ره‌ی قوڕه‌یشی دوژمن‌دا بوو، دژی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و به‌ره‌ی ئیمانداران وه‌ستابۆوه. هه‌روه‌ها سه‌یدنا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت و سه‌یدنا عه‌لی و حه‌مزه و عوبه‌یده‌و حارث خزمه كافره‌كانی خۆیان له به‌دردا كوشت. موسعه‌بی كوڕی عومه‌یر عوبه‌یدی برای كوشت، سه‌یدنا ئه‌بو به‌كری سددیق خوا لێی رازی بێت هه‌ڵمه‌تی برد بۆ كوشتنی عبدالرحمانی كوڕی بەڵام له ده‌ستی قوتار بوو (وویستی خوا وابوو چونكه دواتر موسوڵمان بوو) ئاوا ئه‌م نوخبه ئیمانداره پاكه‌ی سه‌ره‌تای ئیسلامه‌تی وه‌كو كه له مه‌ككه پێشه‌واو پێشڕه‌وی دینداران بوون، له مه‌دینه‌و دوای ده‌وڵه‌تیش هه‌ر سه‌رمه‌شق و پێشڕه‌و بوون خوا لێیان رازی بێت. ئه‌م دینه به‌م پاكی دیندارێتی و ساف و روونی ئینتیما خالیسهیهوه ئاوا خێرا‌و به‌رفراوان به جوگرافیادا بڵاوبۆوه دوای ئه‌وه‌ی به ناخدا رۆچوو.
ئه‌مانه كه به سه‌ر هه‌موو ئینتیمایهكدا زاڵ بوون و هه‌موویان بۆ ئیسلام و ئوممه‌ته‌كه‌ی خسته لاوه، گه‌یشتنه ئه‌و پله‌و ئاست و رێزه‌ی خوای گه‌وره ده‌رهه‌قیان له قورئانێكدا بفه‌رموێ كه هه‌تاهه‌تایه موسوڵمانان ده‌یخوێنن: (أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الإِيمَانَ) ئه‌وانه خوای گه‌وره (ئیمان)ی له دڵیان‌دا چه‌سپاندووه. وه‌كو مه‌حوی شاعیری خواناس ده‌فه‌رموێ: (ئه‌مه بۆ تا ئه‌به‌د مانه)! باوه‌ڕێك کە خوای كردگارو په‌روه‌ردگارو زانا و دانا له دڵی عهبدێكدا بيچهسپێنێت، ده‌بێ چ وه‌سف و چ سیفه‌تێكی هه‌بێت؟ هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێ ئاست و راده‌و بڕو چۆنیه‌تیه‌كه‌ی چۆنه؟! ئه‌وه‌ی ئێمه به (ئه‌قڵی كول)ی خۆمانه‌وه په‌ی پێ ده‌به‌ین ئه‌وه‌یه كه سه‌ید قوتب رحمه‌الله ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: (باوه‌ڕێك خوای گه‌وره به ده‌ستی خۆی له دڵی عهبدێكدا بیڕوێنێت، نه قابیلی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ڵكێشانه، نه قابیلی لاواز بوون و لادانه، نه قابیلی خامۆش بوون و كوژانه‌وه‌یه، نه پشێویی و ئاڵۆزییش ده‌گرێته خۆ) دره‌وشاوه‌و گه‌شاوه‌و بوژاوهیه. خۆزگه‌م به خۆیان.
سه‌رباری ئه‌م چه‌سپاندن و روواندن و چاودێریكردنه ده‌فه‌رموێ: (وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ) به رۆحێك کە لە خوای گەورەوەیە گه‌شه‌و نه‌شونمای پێده‌کات؟ رۆحەکە چۆنه‌و چۆن گەشەو نەشونمای پێدەکات؟ نازانین، هه‌ر خوای گەورە خۆی ده‌یزانێت. ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین كه وه‌كو نه‌مامێكی خوای گه‌وره به ده‌ستی خۆی ده‌یڕوێنێت و به رۆحێكی خۆی ئاودێریی و چاودێریی ده‌كات. وای چ په‌یوه‌ستییه‌كی ئیمانی به‌هێزه. ئای چ رێز‌و كه‌رامه‌ت و خه‌ڵاتێكه. یاالله.
له‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ر له دنیادا كه هێشتا زیندوون و وه‌حی خوایی ده‌بینن بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دێته خواره‌وه، خوای گه‌وره‌و مه‌زن، كردگارو په‌روه‌ردگار، میهره‌بان و عه‌زیز مژدەی لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌نێرێته خواره‌وه: (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ) خوای گه‌وره لێیان رازییه، ئێ ئه‌مه خۆی مژده‌یه‌كه هیچی ناگاتێ، ئه‌دی ئه‌مان له خوا رازین چی؟!!
ئه‌مه وێنه‌ی حاڵه‌ته ئیمانییهكهیه. ره‌زامه‌ندیی خوایی و سوكنایی دڵی ئه‌مان. لێخۆشبوونی خوایی و هێمنیی و ئاسووده‌یی و ئۆقره‌گرتنی ئه‌مان. ئه‌مانه گه‌یشتوونه‌ته كۆتا پله‌ی ئیمانداریی غه‌یری پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت، پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت لە لوتکەی ئیماندارییدا بوون، چونكه راسته‌وخۆ وه‌حی خوایان بۆ ده‌هات. ئەم یاوەرانەش وه‌حیه‌كه‌یان به‌لاوه‌كی (غه‌یری راسته وخۆ) دەبینی. ئه‌وه تا هەر بە وەحی خوایی، بە جوبرەئیلی ئەمیندا سەلامی خوای لێ بێت مژدەی لێخۆشبوونی خوایان بۆ دێت، هەر بە ڕێی پێغەمبەری خوادا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کە قورئانەکەی بە وەحی بۆ هاتووە! مژدەیان بۆ دێت كه خوای گه‌وره‌و كردگاری گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ لێیان رازییه و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵات كردوون كه ئه‌مانیش هه‌موویان رازین به هه‌مووی و له هه‌مووی. ئه‌مه بۆ خوا سوڵحانه، بۆ خوا پاكبوونهوهیە، بۆ خوا لێبڕانە، پشكی نه‌فس و حه‌زی غه‌یری دینه‌كه‌یان نه‌ماوە، ئینتیمایان بۆ غه‌یری دین و ئوممه‌ته‌كه نه‌ماوە. پاڵفتەبوون. بۆ خوا سوڵحاون، خوای گه‌وره‌ش ئاوا ئه‌و پاداشته گه‌ورانه‌ی دانه‌وه: (كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الإِيمَانَ). (وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ). (وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ). (خَالِدِینَ فِیهَا) . (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ) . (وَرَضُوا عَنْهُ). (أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ). (أَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ). صدق الله العظیم . آمنا بالله.
هیواو ئاواتی مرۆڤی موسوڵمان بریتیە لە گه‌شه‌ی رۆح و ئاسووده‌یی ده‌روون و چێژی جه‌سته. كافر گه‌شه‌ی رۆحی نییه. ئاسووده‌یی ده‌روونیشی زۆر ده‌گمه‌نه. چونكه خوای حه‌ق و ره‌وایی ده‌فه‌رموێ: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى * قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى)طه/١٢٤-١٢٦ هه‌ر كه‌سێك روو له باوه‌ڕو یادی من وەرگێڕێت و پشت هەڵکات ژیانێكی ته‌نگ و ته‌سكی به نسیب دەبێت، رۆژی قیامه‌تیش به كوێریی حه‌شری دەکەین. ده‌ڵێ خوایه خۆ له دنیادا چاوم ساغ بوو، بۆچی ئێستا لێره كوێرم؟ ده‌فه‌رموێ: چونكه له دنیادا ئه‌و هه‌موو ئایه‌ت و به‌ڵگانه‌ی دینی ئێمه‌ت بۆ ده‌هات خۆت له حهنایاندا كوێر دهكردو بیری خۆتت دهبردنهوهو گوێت نه‌ده‌دانێ، ئه‌وا ئه‌مڕۆ تۆش ئاوا به كوێریی ئیهمال ده‌كرێیته‌وه!.
ئه‌مانه ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خوان. حزبی خواوویست به ئه‌ندامی ئاوا دروست ده‌بێت نه‌ك به موسوڵمانی ئیمان ئه‌عرابی و ئینتیمای ره‌شۆكی و بێ غیره‌تیی و بێ هیممهتیی و بهزیوویی.
ئه‌مانه‌ن كه حزب الله یان لێ پێك دێت تاكی ره‌سه‌ن و پته‌ون و بوونەتە ئوممه‌تی كۆمهڵكارو تۆكمه. له ژێر ئاڕاسته‌وانی یه‌ك سه‌ركردایه‌تی سه‌رڕاست و جیددی و حهددییدان. دیدو رێ رۆشنن. هه‌ڵوێست و بزاوتی خواوویستییان بێ ته‌نازول و موساوه‌مه راگەیاندووە. چالاك و كاریگه‌رن. قۆناغ به قۆناغی رێبازیان بە پێی قه‌ده‌ری خوایی سه‌ركه‌وتووانه ده‌بڕن.
ئه‌مه حزبی خوایه. ئه‌مه قه‌ده‌ری خوایه. ئه‌وه‌یان پێ دێنێته دیی كه خۆی ده‌یه‌وێ. خوایه بمانكه به ئه‌داتی قه‌ده‌ری خۆت و ئه‌وه‌ش به ئێمه بهێنه دیی كه خۆت ده‌ته‌وێ . ئامین.
ئه‌مه دوو دیدو تێڕوانینن، دوو رێباز‌و بهرنامەن، دووبزاوت و هه‌ڵوێستن، دوو حزبی لێك جوداو دوورن، دوو ئاڵان و دوو ئامانجن، دوو ریزو دووبه‌ره‌ی به‌رامبه‌رن. لێك دابڕانی ده‌روونی ته‌واویان له نێواندایه.. ئاوا مرۆڤایه‌تی كه خوای گه‌وره خه‌لقی كردووە، کردوونی بە دوو پۆلی كافرو موسوڵمان: (هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنكُمْ كَافِرٌ وَمِنكُم مُّؤْمِنٌ)التغابن/٢ کردوونی بە دوو دیدو رێبازی جودا: (ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِّنَ الأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ)الجاثیة/١٨. کردوونی بە دوو حوكم و دوودەسەڵات و دوو سیستمی جوداو لێك دووری كوفر‌و ئیمان: (أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ)المائدة/٥٠ . کردوونی بە دوو ووڵاتی لێک جوداو دوور: دارولئیسلام و دەستوورە ئیسلامیەکەی و خاوەنێتی ئەمانی خەڵکە موسوڵمانەکەی، ئەوەش دارولکوفرو دەستوورە کوفرینەکەی: (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَا أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا.) ابراهیم/١٣
ئەم ئایەتە ئاماژەو وەسف و باسی دوو ئينتیماو دوو كۆمهڵكارییە: حزبوالله کە دەبێ بەم دیدە دینییەی و بەم رۆشنی وەلاء و بەرائەی یەک بێت. لە بەرامبەرییدا حزبی شه‌یتان هەیە، کە ده‌یان تاقم و ده‌سته‌و رێباز‌و بزاوتی جودای كوفر‌و كافرانن و ره‌نجیان بۆ دامەزراندنی دارولكوفرو دەستووری کوفر‌و حوكمی كوفر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كافره.
ئه‌مه‌یه دوورێییانی به‌رده‌م موسوڵمان: یان ئەوەیە ببێتە ئه‌ندامی پاك و سه‌رڕاست و چوست و چالاكی تایبه‌تی حزبی خوا. یان تێكهڵكاریی جاهیلیی و موسوڵمانێتی سه‌ر زاره‌كی! نوێژی له مزگهوتەو پاسهوانێتیشی له باره‌گای حزبی شهیتانە! لێره ده‌سنوێژ ده‌گرێت، له‌وێ فیشه‌ك پڕ ده‌كاته‌وه! لا لغاوه‌ی پڕ ده‌بێت له كهف كه به‌رگریی له موسوڵمانێتی خۆی ده‌كات، كه‌چی لهولاوە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خزم و حزب و كوفر‌و جاهیلیه‌ت شه‌وورۆژ خه‌ریكی شه‌ڕی (ئیسلامی سیاسی)یه! داماوی ره‌نج به خه‌سار.
جارێكی تر سه‌رنج بده‌ره‌وه لە سوره‌ته‌كه. سه‌ره‌تا كێشه‌ی کۆمەڵایەتی ژنێكه‌و له كۆتاییدا باسی جودا بوونه‌وه‌ی دیدو رێ و ئینتیماو رێباز‌و ئامانج و ئومێده.
ئاوا خوای گه‌وره به‌م قورئانه موسوڵمانان په‌روه‌رده ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بمانه‌وێت ئیسلام بهێنینه‌وه ناو مزگه‌وت و كۆمه‌ڵگه‌و ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تیمان. ناو كۆمه‌ڵكاریی و ره‌نج و بانگه‌وازمان ده‌بێت سه‌ره‌تا پاك بینه‌وه‌و سه‌ر ڕاستانه بۆ خوا لێبڕێین و هه‌ستی ئینتیمای یه‌ك حزبوالله ییمان ئاوا تێدابڕوێت. ئاوا ده‌بینه ئه‌داتی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره و ئەوەمان پێ ته‌حقیق ده‌كات کە خۆی دەیەوێت.
الحمدلله أولا وأخیرا.
ته‌فسیری سوره‌تی المجادلة ته‌واو بوو
الحمدلله رب العالمین
٩ی ره‌مه‌زانی ١٤٣٤ به‌رامبه‌ر ١٧/٧/٢٠١٣
به‌رهه‌می ئه‌م نۆ رۆژه رۆژووهیه
خوالێمی قبوڵ كات
ئامین
كریكار
زیندانی كۆنگس ڤینگه‌ری نه‌رویج