(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ) ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه .
په‌روه‌ردگاری مه‌زن ئا به‌م بانگه‌وازه خواییه موسوڵمانان بانگ ده‌كات ..!
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه .. ئه‌وانه‌ی مل كه‌چی و گوێ رایه‌ڵی ته‌واویان بۆ به‌رنامه پیرۆزه‌كه‌ی خوا ده‌ربڕیوه .ئه‌وانه‌ی قه‌ناعه‌تی ته‌واویان كردووه ..
ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به سه‌ربازی رێی خواوویستی ده‌زانن و هیچ فه‌رمانێكی خوای گه‌وره ناخه‌نه پشت گوێ ..
ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به ته‌واوی بۆ خوا لێ بڕاون و خۆیان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خوا ته‌رخان كردووه...
ئه‌م بانگ كردنه خواییه خۆی له خۆیدا پله‌یه‌كی به‌رزه‌و مایه‌ی شانازی موسوڵمانه . بۆیه كاتێك سیدنا حاته‌ب[1] گوێی له (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا) بوو ؛ وه‌ك گوڵ گه‌شایه‌وه‌و له خۆشیاندا ده‌ستی كرد به گریان چونكه زانی هێشتا له ریزی موسوڵماناندا ماوه .
ریزی موسوڵمانان ریزێكی زۆر به‌ڕێزو پـیرۆزو به نرخه . ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ریزه‌دا وهردهگـیرێن ، ده‌بێ خاوه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و وویستی پاك و ووره‌ی به‌رزی گۆڕین بن .. نابێت توخنی هیچ شتێك بكه‌ون له‌كه داریان كات. نابێت هیچ هه‌ڵوێستێكی وا بنوێنن له‌سه‌ر شه‌خسیه‌تیان بكه‌وێت . بۆیه هه‌رگیز خوای گه‌وره به موسوڵمانانی نه‌فه‌رمووه: مه‌دزن ، زینا مه‌كه‌ن ، خوێن رێژ مه‌بن ..هتد چونكه ئه‌مانه كار‌و رهفتارێكن له موسوڵمان ناوه‌شێنه‌وه . به‌ڵكو به موسوڵمانان ده‌فه‌رموێ: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً )البقرة/208 يان ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ ) الانفال /24 ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا ) الحجرات/6 وه هه‌روه‌ها .
ئه‌م ئایه‌ته یه‌كێكه له به‌ڵگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت بۆ په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خه‌واریج، كه خه‌ڵكی به گوناح كردن كافر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره هێشتا سیدنا حاته‌ب به موسوڵمان ده‌زانێت ، گه‌رچی ئه‌و كاره دژوارهشی ئه‌نجام دا كه جاسوسییه بۆ كافری شه‌ڕانی!. كه‌وا بوو موسوڵمان به گوناحی ( غـیر مُكَفِر )گه‌ر به حهلإڵی نه‌زانێت كافر نابێت. گه‌ر به حهلإڵی زانی بیكات یان نه‌یكات كافره .
[1] . ئه‌مه ته‌فسری ئایه‌تی یه‌كه‌می سوره‌تی (الممتحنة)یه