ڕۆڵی په‌روه‌رده له به‌هێزكردنی په‌یامدا
په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به‌رپرسێتیه‌كی گه‌وره له داڕشتنه‌وه‌ی ئامانجی په‌یامی ئیسلام و شێوازی هه‌ڵگرتن و گه‌یاندنه‌وه‌ی و سه‌رخستنه‌وه‌یدا ده‌بینێت، هه‌روه‌ها له حه‌زی ئینتیمایدا.. ئه‌م به‌رپرسێتیه له چوار شت‌دا ده‌رده‌كه‌وێت :
یه‌كه‌م : ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه بكاته (په‌یامی سه‌رده‌م) نه‌ك هه‌ر له‌وه‌نده‌دا بوه‌ستێت، كه كتێب له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی هه‌ڵگرانی پێشوی ئوممه‌ته‌كه‌و قاره‌مانێتی مێژویی بنوسێت و، به‌رده‌وام له میدیا‌و وتاره‌كاندا به گوێی شوێنكه‌وتوانی نوێی په‌یامه‌كه‌دا بدرێته‌وه.. هه‌ر به‌وه‌نده‌ی هاوار كرێت : موسوڵمانینه بۆ دینه‌كه‌تان بگه‌ڕێنه‌وه، ئیسلام زۆر كاریگه‌ر بوه، ئیسلام زۆر گرنگه!! ئه‌م په‌یامه به‌وه نایه‌ته‌وه بون و پێشه‌وایه‌تی و حوكم، به‌ڵكو ده‌بێت له قاڵبێكی نوێ‌دا داڕێژرێته‌وه، له ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی فیكریی و سیاسی و ده‌رونی ئیسلامیانه‌دا سه‌ر له نوێ داڕێژرێته‌وه‌و نیشان بدرێته‌وه، ده‌بێت دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ئه‌كادیمی و غه‌یره ئه‌كادیمی له‌سه‌ر بنوسرێته‌وه‌و دیدو تێڕوانێنی دینه‌كه له ڕێبازێكی سیاسی و ده‌زگایه‌كی ئیداری كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامیانه‌دا نیشان بدرێته‌وه، تا بتوانێت سه‌ر له‌نوێ ئوممه‌تی موسوڵمان وه‌به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.. تا بتوانێت ئینتیمای دین و ئوممه‌ته‌كه بكاته‌وه به حه‌زێكی سه‌ربه‌رزانه و جێی شانازی خه‌ڵكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك، كه به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و په‌یامه‌كه‌ی بێنه‌وه..په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیانه‌ی ئاوا، ئوممه‌ته‌كه دێنێته‌وه‌و بون و ناشهێڵێت تاكه‌كان چیدی په‌رته‌وازه‌و بێ سه‌رو به‌ر بمێننه‌وه، ناشهێڵێت كیانی ئوممه‌ته‌كه‌ش زیاتر داڕمێت، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاو گرتنی پێنج خاڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت :
ا ـ سه‌رنجدانه‌وه له پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م، ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت، كه ئێستا گۆی زه‌وی گوندێكی جیهانیه!
ب ـ ته‌ماشاكردنه‌وه‌ی په‌یامی قورئان وسوننه‌ت به چاوی ئازادیخوازانه‌وه، دور له كاریگه‌ریی باوكایه‌تی پێشین وچاولێكه‌رییان.
ج ـ سه‌رنجدان له (مێژوی تێگه‌یشتن) ی سه‌له‌فی پێشینی موسوڵمانان و (شاره‌زایی) غه‌یره موسوڵمانان له چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌نانی ئوممه‌تان ودیقه‌ت گرتنی زانستیانه لێیان، تا به چاوی ڕه‌خنه‌یی و لێكۆڵینه‌وه‌ی سلبی و ئیجابیانه‌وه سه‌یر بكرێته‌وه..
د ـ سه‌رنجدان و دیراسه كردنی مێژوی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی، كه چۆن یاسا‌و رێسای خه‌لق له كۆن و نوێ‌دا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتیان هه‌بوه.. تا چه‌ند سلبیانه، یان ئیجابیانه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵسوكه‌وتیان كردوه..
ه ـ به‌دوداچون و دیراسه كردنی سروشتی مرۆڤانه‌ی مرۆڤ و شێواز‌و چۆنیه‌تی ره‌فتاری سلبی و ئیجابیانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی..
ده‌بێت (هه‌ڵسه‌نگاندن و موراجه‌عه) له هه‌مو بوار‌و مه‌یدانێكی ئه‌م دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دودا چونه‌دا هاوڕێ بێت، تا به‌رده‌وام سه‌یری پلانه ستراتیژێتیه‌كه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ئوممه‌ت و نوێ كردنه‌وه‌ی چالاكی و تێگه‌ڕانی وزه‌ی نوێی و به گه‌ڕ خستنی ته‌واوی بكرێته‌وه، تا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی نوێی هه‌مو ره‌نجێكی زانستیانه‌ی ڕاست ته‌ماشا بكرێته‌وه، كه چه‌ند له توانادایه بخرێته خزمه‌تی ستراتیژێتی په‌روه‌رده كردنه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌كه..
شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه له ڕیزی ئه‌و ڕوكنانه‌ی ده‌بێت جێ بایه‌خ بنه‌وه (زمان) ه، چونكه زمان هۆكارو وه‌سیله‌ی هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه‌و مایه‌ی رۆشن كردنه‌وه‌یه‌تی، ته‌نها له په‌یامی ئیسلامی‌دا ئه‌وه ده‌بینین، كه بڵاو بونه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی و شاره‌زابون و بایه‌خ پێدانی گه‌یشتۆته پله‌ی بایه‌خ دان به خودی دینه‌كه، چونكه شاره‌زابونی ته‌واو له زمانی عه‌ره‌بی ته‌نها ڕێیه‌كه له هه‌مو كات و شوێنێكدا، كه موسوڵمانان بگه‌ێنێته ئاستێكی وا، كه په‌ی به گرنگی و كاریگه‌ریی قورئانی پیرۆز، كه په‌یامی خوایه به زمانی هه‌ڵبژارده‌ی خوایی ببه‌ن! هه‌روه‌ها شاره‌زابونی زمانی عه‌ره‌بیه، كه وا ده‌كات موسوڵمانان به ته‌واوی په‌ی به رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر و سوننه‌ته پیرۆزه‌كانی ببرێت، كه لێكده‌ره‌وه‌و راڤه‌كاری قورئانه‌كه‌یه.. هه‌ر كه‌سێكیش له زمانه‌كه شاره‌زابو، په‌ی به ئامانجه‌كانی په‌یامی دینه‌كه برد حه‌تمه‌ن واقیعبینانه‌تر بۆ دیاریكردنی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێته‌وه‌و باشتر له ڕه‌سه‌نێتی و نوێكردنه‌وه حاڵی ده‌بێت و پراكتیزه‌ی ده‌كاته‌وه.. چونكه ته‌رجه‌مه كردنی ئیسلامه عه‌ره‌بیه‌كه بۆ زمانی تر، هه‌رچه‌ند وه‌رگێڕه‌كه شاره‌زاو پسپۆڕ بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانێت، كه تێگه‌یشتنه‌كه‌ی خۆی له ئیسلام به خه‌ڵكی بگه‌ێنێته‌وه، نه‌ك خودی ئیسلامه‌كه.. شه‌رعناسێك هه‌رچه‌ند بیر تیژ‌و شاره‌زابێت، هه‌ر تێگه‌یشتنه‌كه‌ی خۆی و بۆچونه‌كه‌ی خۆی، كه له‌به‌ر تیشكی حاڵی بونێتی له په‌یامه‌كه بۆ خه‌ڵكی ده‌دره‌وشێنێته‌وه، نه‌ك قورئان و سوننه‌ته‌كه! له دیدی خه‌ڵكه‌وه بڕوانیته بیروباروه‌ڕ، یان له بۆچون و پێناسه‌ی خه‌ڵكه‌وه بڕوانیته شته‌كانی ده‌وروبه‌رت، دژواریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه فاسڵێكی گه‌وره ده‌خاته نێوان موسوڵمان و قورئانه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش واته وشك هه‌ڵاتنی بیر‌و لێڵ بونی دیدو تێڕوانینی شارستانیانه‌ی بابای موسوڵمان..
به‌ڵگه‌ی زۆر له مێژوی ئیسلامدا له‌به‌ر ده‌ستدایه ئه‌وه بسه‌لمێنێت، كه زمانی عه‌ره‌بی و بڵاو بونه‌وه‌ی به سه‌رانسه‌ری وڵاتی موسوڵماناندا، به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رو به‌رچاوی له تێگه‌یشتنی په‌یامه‌كه دا بینی، جگه له پێشبردو ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی (كلتور) ی ئیسلامی هاوبه‌شی نێو موسوڵمانان، كه ئه‌ویش بوه ئاڵقه‌یه‌كی به‌هێزی په‌یوه‌ست بونه فه‌رعیه‌كانی تری ئوممه‌ت و، بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی برایه‌تی ویه‌كبونی ئوممه‌ته‌كه‌شی زۆر به‌هێزتر كرد.. به‌ڵام ده‌بینرێت كاتێك، كه زمانی عه‌ره‌بی له وڵاتی موسڵمانانی غه‌یره عه‌ربیدا پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌م میلله‌ته موسڵمانه غه‌یره عه‌ره‌بیانه، له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی قورئان و سوننه‌ته‌كه دابڕان و، ڕۆشنبیری و كلتوری ئیسلامیانه‌ی هاوبه‌شیان گرژ بۆوه‌و، ڕێ بۆ كلتوره قه‌دیمیه غه‌یره ئیسلامیه‌كانیان خۆش كرد بۆوه، كه بێنه‌وه ناو موسوڵمانانه‌وه! ئیتر ئه‌و به‌هاو نه‌ریته كۆنه غه‌یره ئیسلامیانه، خزانه قاڵبی ئیسلامیه‌وه‌و، زۆریان خۆیان كرده ئیسلامی!!
دوه‌م : ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له دڵ و ده‌رونی (خوێنده‌واران) دا ڕه‌سه‌ن ببێته‌وه، تا هه‌ست به ئینتیما بكه‌نه‌وه ـ تا هه‌ست به به‌ریرسیارێتی خۆیان بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م په‌یامه، تا گرنگی كۆمه‌ڵكاریان لا دروست ببێته‌وه‌و له‌وه واز بێنن، كه دینداریی ده‌شێت به ته‌نهاش بگیرێته به‌ر!! ده‌بێت توانای بیریی و ژیرییان گه‌شه‌ی پێ بدرێت، بلیمه‌تی و زیره‌كیی عه‌مه‌لییان بۆ هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه بخرێته كار، تا دیندارییه‌كه‌یان ببێته موماره‌سه كردنێكی ڕاستی دینداریی و كارێكی بیناسازیی سه‌ركه‌ووتوو..
لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌یه‌ك به‌وه بده‌ین، كه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ سه‌رنج له‌وه بدرێته‌وه، كه ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه ته‌قلیدییه ئیسلامیه‌كان، ئه‌و كه‌له‌پورو كلتوره‌ی له مێژوی ئیسلامه‌وه بۆیان مابۆوه، كتومت وه‌ریان گرت و بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك، بێ ئه‌وه‌ی هیچ موراجه‌عه‌یه‌كی بكه‌نه‌وه، كه‌وتنه‌وه خۆ پێوه پابه‌ند كردنه‌وه پێیه‌وه‌و، كه‌وتنه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی موسڵمانان به پێی ئه‌و! ئه‌مه‌ش نابێت هه‌ر وا بڕوات.. چونكه كلتوری ئیسلامی دو به‌شه :
ـ به‌شێكیان هی سه‌رده‌مانی گه‌شه‌ی شارستانێتی ئه‌هلی ئیسلامه‌و، بایه‌خدانێكی زۆری پێوه دیاره به كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌تی و، وه‌لا‌و و خۆشه‌ویستی بۆ په‌یامه‌كه‌و خۆبۆ ساغكردنه‌وه‌ی.
ـ به‌شێكی تریان هی سه‌رده‌مانێكه، كه هه‌مو ئاڕاسته‌كان تاكڕه‌وی بون و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵكاریی پێوه دیار نه‌مابو، هی سه‌رده‌مه‌كانی وشك هه‌ڵاتنی بیر‌و زه‌مانی ده‌مارگیریی مه‌زهه‌بی، كه خه‌ڵكه‌كه‌یان وا ئاڕاسته ده‌كرد، كه له‌و كاته‌وه‌ی له دایك ده‌بو، تا مردنه‌كه‌ی، هه‌ر بۆ مه‌زهه‌به‌كه‌ی بژی و بمرێت و چاوه‌ڕوانی هه‌مو پاداشتێك هه‌ر له قیامه‌تدا بیدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاڕاسته‌یه‌ك بو خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ كار په‌ك ده‌خست! ده‌توت ئه‌م خه‌ڵكه به دنیادا ناڕۆن!! هه‌مو كتێب و ئاڕاسته‌ی ئه‌م سه‌رده‌مانه ده‌بینین، كه بایه‌خ به په‌روه‌ر تاكڕه‌وی كه‌سه‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك به كۆمه‌ڵكاریی ئوممه‌ته‌كه! تاك ئاڕاسته ده‌كرا، نه‌ك كۆمه‌ڵ، بۆیه زیره‌كه‌كانیش نه‌ده‌بونه وزه‌ی خزمه‌ت كردنی دنیای خه‌ڵكه‌كه!
سێیه‌م : ده‌بێت په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی وئاڕاسته كردنی موسوڵمانان، ته‌ماشای نوێكردنه‌وه‌ی شێوازی جیهاد بكاته‌وه، ده‌بێت بزانرێت جۆره‌كانی جیهاد چۆن ده‌گیرێته‌وه به‌رو، وزه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌و ده‌كرێنه‌وه به روكنی نه‌خشه‌وانی و، زیره‌كیه‌كان و توانا بیریی و ژیریی و جه‌سته‌ییه‌كان بۆ جیهاده‌كه چۆن ده‌خرێنه‌وه گه‌ڕ، تا زیاتر گه‌شه‌یان پێ بدرێت و له سنورێكدا نه‌وه‌ستن.. ئینجا بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پله‌و شوێنی كار‌و رۆڵی تاكه‌كانیش، پێویسته به گوێره‌ی لێوه‌شایی و توانای هه‌ڵگرتنی په‌یامه‌كه به خه‌ڵكی بدرێته‌وه..
چواره‌م : دیاریكردنی ڕوبه‌ری بازنه‌ی به‌رپرسێتی، تا ئه‌و خوێنده‌وارانه‌ی كات وشوێن له‌وه حاڵی ببن، كه بواری كاركردنیان كوێیه؟ چونكه ـ وه‌كو ئیمامی ڕازی ده‌ڵێ : كۆتا بوار‌و سنوری كاركردنی موسوڵمان، هه‌مو خه‌ڵكه‌و هه‌مو سه‌ر زه‌مینه، وه‌كو ده‌ڵێ : هه‌مو كه‌سێك له ئوممه‌تی محمده ، ئه‌گه‌ر ئیماندار بێت، ئه‌وه له ئوممه‌تی شوێن كه‌وتوانێتی، ئه‌گه‌ر كافریش بو، ئه‌وه له ئوممه‌تی بانگه‌وازه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌و حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ره ، كه ده‌فه‌رموێ : (بُعِثتُ الی الاحمرَ والاسودَ) واته بۆ ڕه‌ش و سوری خه‌ڵكی نێرراوم ..
هه‌روه‌ها ئیبنو ته‌یمییه ده‌ڵێ : خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رایه‌تی به محمدصلى الله عليه وسلم كۆتایی پێهێناوه و فه‌رمانی به ئوممه‌ته‌كه‌ی كردوه، كه فه‌رمان به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی له خراپه بكات و باوه‌ڕیشی به خوا هه‌بێت، له دوای خۆشی زانایان ئه‌و كاره‌ی پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی خوای گه‌وره له گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی و ڕون كردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌یدا ده‌گرنه ئه‌ستۆ، تا په‌یامی خوایی به‌رده‌وام بگه‌ێنرێت ..