كردەوەی چاک
١- كرده‌وه‌ی چاك چییە؟
(وَالْعَصْرِ * إِنَّ الإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ * إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ)
هاوەڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێش ئه‌وه‌ی له یه‌كتری جیا ببنه‌وه ئه‌م سووره‌ته‌یان به‌سه‌ریه‌كتردا ده‌خوێند. ئينجا خواحافیزیان له‌یه‌كتر ده‌كرد.. [1]
ئیمامی شافیعی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به چاكی و وه‌ك خۆی له‌م سوره‌ته تێ بگه‌ن، به‌سیانه ..[2]
له هه‌ر شوێنێكی قورئانی پیرۆزدا كه باسی باوه‌ڕ ده‌كرێت یه‌كسه‌ر به كرداری چاكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. چونكه كرده‌وه‌ی چاك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوون و كاریگه‌ریی ئه‌و باوه‌ڕه..
ئه‌م سوره‌ته راستیه‌كی تریش ده‌رده‌خات كه ده‌فه‌رموێ: مرۆڤ هه‌موویان له زه‌ره‌ردان جگه له‌وانه‌ی باوه‌ڕه‌كه‌یان به كرداره باشه‌كانیان ده‌به‌ستنه‌وه. بۆ به‌رچاو روونی و باشتر تێگه‌یشتن پێویسته پێناسه‌ی ته‌واوی كرداری باش بكه‌ین داخۆ كامه‌یه؟ مه‌رج و پێداویستییه‌كانی چین؟ به‌ڵگه‌ی بوون یان نه‌بوونی چییه؟ پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی كرداری چاكیش به‌چی ده‌بێت؟
كرداری چاك: هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ن كه موسوڵمان له خوای گه‌وره نزیك ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو نیازێكی دڵ، ووته‌یه‌ك، یا كردارێك كه خوای گه‌وره پێی رازییه، یا پارێزكاری و خۆ دوورگرتن و وازهێنان له شتێك كه خوای گه‌وره به‌رهه‌ڵستی لێكردووه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت هۆشمان لای ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێت:
١- باوه‌ڕهێنان پێش كرداره، كردار بێ باوه‌ڕ هێنان هیچ نرخێكی نییه‌و له قیامه‌تدا داد نادات..
جارێك چه‌ند یاوه‌رێك لای پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ باسی ئیبنو جهدعانیان كرد، فه‌رموویان: ئه‌و ناندهرێكی چاك بوو، زۆر سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاری ده‌كرد، تۆ بڵێی سوودێكی پێ بگه‌یه‌نێت؟! پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: نه‌خێر! چونكه ئه‌و جارێك به زاریدا نه‌هات بڵێت: خوایه له رۆژی قیامه‌تدا له تاوانه‌كانم ببوره.. واته: عه‌قیده‌ی ته‌واو نه‌بوو.[3]
هه‌روه‌ها جارێكی تر پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به‌كچی حاته‌می تائی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر باوكت موسوڵمان بوایه دوعای خێرمان بۆ ده‌كرد.. [4] تهذیب السیرة٢٥٣ .
٢- كرداری باش دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام درا بێت.
دووه‌م: به پێی شه‌رع بێت.
٣- پێویسته ره‌فتاره‌كه (گوفتاره یان كردار) شه‌رعی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بچێته به‌هه‌شته‌وه، چونكه هه‌رچه‌نده مرۆڤ كرده‌وه‌كانی زۆر چاك و به‌رچاویش بن بەڵام له به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتدا هیچ نین..
پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جارێك فه‌رمووی هیچ كه‌س به كرده‌وه‌كانی خۆی ناچێته به‌هه‌شته‌وه ووتیان تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟! فه‌رمووی به‌ڵێ منیش! مه‌گه‌ر به به‌زه‌یی خوای گه‌وره ..[5] ترمزی گێڕاویه‌تیه‌وه .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) الواقعة/٢٤ واته: ئه‌وه له پاداشتی ئه‌وه‌دایه كه ده‌یانكرد.. لێره‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه كرده‌وه‌كانمان له به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتدا هیچ نین، چونكه ته‌مه‌نی ئێمه زۆر كورته، درێژترین ته‌مه‌ن ناگاته (١٥٠)ساڵ، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی بۆ خواپه‌رستی ته‌رخان بكرێت (كه ناشكرێت) له به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاداشتی به‌هه‌شتدا هیچ نییه.. به‌هه‌شت بڕانه‌وه‌ی نییه، ئیتر ماوه‌یه‌كی كورتی دنیایی به‌رامبه‌ر چ لایه‌نێكی نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شته؟! بەڵام خوای گه‌وره به میهره‌بانیی خۆی به‌هه‌شته‌كه به موسوڵمان ده‌به‌خشێت.
ئیمامی ئیبنولقه‌ییم له كتێبی (الجواب الكافی)[6] دا ئاگادارییه‌كمان بیر ده‌خاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: هه‌ر كه‌س فراوانی ره‌حمه‌ت و لێخۆشبوونی خوای گه‌وره وا تێبگات كه ئیتر پێویستی به كرداری باش نییه‌و هه‌ر چیه‌ك ئه‌نجام بدات خوای گه‌وره هه‌ر لێی ناگرێت، ئه‌وه كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌وه. پێویسته ئه‌وه بزانێت كه خوای گه‌وره له قیامه‌تیشدا سزای زۆر توند‌و سه‌ختی هه‌یه..
شێخ حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی فه‌رموویه‌تی: (زۆر كه‌س هه‌ن هیواو ئاواتی لێخۆشبوو‌ن ئه‌وه‌نده بێئاگایان ده‌كات تا بێ تۆبه كردن له جیهان ده‌رده‌چن، ره‌نگه بڵێن ئێمه گومانی باشمان به خوای خۆمان هه‌یه! بەڵام ئه‌مه له جێی خۆیدا نییه.. ئه‌گه‌ر گومانی باشیان به خوای گه‌وره هه‌بوایه كرده‌وه‌ی باشیان ده‌كرد).[7]
ئاماده‌كردنی: لیژنه‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی
پێداچوونه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی: مامۆستا كرێكار
[1] ئیمامی ئیبنوكه‌سیر له ته‌فسیره‌كه‌یدا (تفسیر القرا‌ن العظیم ٤/٤٩٩) هێناوێتیه‌وه.
[2] ئه‌ویش هه‌ر له (تفسیر القرا‌ن العظیم ٤/٤٩٩) دا هه‌یه.
[3] ریوایه‌تی لای ئیمامی موسلیمه له دایكه عائیشه‌وه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه جارێك ئه‌و له پێغه‌مبه‌ری نازاداری ێلى الله علیه وسلم پرسی : (يَا رَسُولَ اللَّهِ! ابْنُ جُدْعَانَ ,كَانَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ؛ يَصِلُ الرَّحِمَ, وَيُطْعِمُ الْمِسْكِينَ, فَهَلْ ذَاكَ نَافِعُهُ؟ قَالَ: لَا يَنْفَعُهُ؛ إِنَّهُ لَمْ يَقُلْ يَوْمًا؛ رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ). موسلیم (٢١٤).
[4] نوسه‌رانی به‌ڕێز وه‌كو سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگرتن نوسیویانه (تهذیب السیرة ٢٥٣) بەڵام دیاره ئه‌مه كه فه‌رمووده‌یه ده‌بێت له سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمووده‌وه بهێنرێته‌وه‌و سه‌نه‌دو پله‌شی بناسێنرێت.. ئه‌مه به‌رپرسێتی ئه‌مانه‌ته. زۆرینه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كانی فه‌رمووده ده‌رباره‌ی ئه‌م ریوایه‌ته فه‌رموویانه زه‌عیفه‌و هه‌ندێكیشیان فه‌رموویانه هه‌ڵبه‌ستراوه.. ئیمامی به‌یهیقی له (دلائل النبوة ٥/٣٤١)دا هێناوێتیه‌وه.. شێخ مه‌شهوور حه‌سه‌ن له كتێبه‌كه‌یدا (قصص لا تثبت٢/٧٨ـ٧٩) هێناوێتیه‌وه‌و به ته‌فسیل توێژینه‌وه‌ی ده‌ق و سه‌نه‌ده‌كه‌ی كردووه‌و هۆكاری به هه‌ڵبه‌ستراو دانانه‌كه‌شی دیاری كردووه..
[5] نوسه‌رانی به‌ڕێز نوسیویانه كه ترمزی گێڕاێتیهوه، له ترمزی و توێژینه‌وه‌كانیدا نه‌مدۆزیه‌وه بەڵام فه‌رمووده‌كه متفق علیه نێوان بوخاری و موسلیمه، لای بوخاری (٨١) هو لای موسلیم (٣٣٨) ئه‌مه‌ش ده‌قی له‌فزی ئیمامی موسلیمه : (قَارِبُوا وَسَدِّدُوا وَاعْلَمُوا أَنَّهُ لَا يَنْجُو أَحَدٌ مِنْكُمْ بِعَمَلِهِ، قَالُوا: وَلَا أَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ : وَلَا أَنَا إِلَّا أَنْ يَتَغَمَّدَنِي اللَّهُ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ)..
[7] ئیمامی ئه‌حمه‌د له كتێبی (الزهد ل٤٠٢ )دا گێڕاوێتیه‌وه..